ئه‌رشیف بۆ هاوپۆلی 'بابــــه‌ته‌كانی وه‌هاب' كه هاوپۆلێكه
لێپرسراوانی کوردی که‌رکوک له گوێ گايا نوستوون
ديسانه‌وه سه‌ده‌ها خه‌ڵکی سڤيلی کوردی که‌رکوک به به‌رچاو و خه‌مساردی لێپرسراوانی حيزبی و ئيدرای کورد له که‌رکوک خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێن. ئه‌م رووداوه دڵ ته‌زێنه چاوه‌روانکراو بوو پاش ئه‌و زانياريانه‌ی گه‌يستبوونه شاره‌که که گروپه تيروريسته‌کان نيازی کارێکی له‌م جۆره‌يان هه‌يه‌و چه‌ند رۆژێکه پلان داده‌رێژن بۆ ئه‌م کاره تيروريستيه‌و چه‌ند ئۆتۆمبيلێلی مينرێژکارويان ره‌وانه‌ی ئه‌م شاره کردوه. ئه‌م […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
هێرشێکی تورکی هێزێکی زياتر بۆ به‌جيهانیکردنی کێشه‌ی کورد ده‌دات
ماوه‌ێکه سه‌رانی سوپا، هێزه ناسيوناليسته توندره‌وه‌کان و حکومه‌تی تورکيا باس له پێويستی و ئه‌گه‌ری هێرشێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن بۆ بنبڕکردنی هێزه‌کانی پ،ک،ک. ئه‌مان باس له‌وه‌دکه‌ن که گوايه پ،ک،ک له باشووری کوردستانه‌وه چالاکيه سه‌ربازێکانی دژ به هێزه‌کانی سوپای تورک ئه‌نجامده‌دات بۆيه ده‌بێت هێرشێکی سه‌ربازی بکرێته ئه‌و ناوچانه. ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی سه‌رانی تورک تازه نيه، […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
کوشتنی ژنان
له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی جيهان ئافره‌ت کوشتن به‌رچاوده‌که‌وێت که هه‌ندێکيان هۆيه‌که‌ی بۆ کێشه ئابورێکان ده‌گه‌رێته‌وه،
ئه‌ویتريان بۆ هۆیه کۆمه‌ڵايه‌تی و ئاينێکان. له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نێکان به‌هۆی هه‌ندێ کێشه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵايه‌تی ئافره‌تان روو له کاری له‌شفرۆشی ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش وايان لێده‌کات که‌وا ببنه نێچيرێکی ئاسان بۆ ئه‌و پياوانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونيان هه‌يه که زۆرجار پاش ده‌ستدرێژیکردنێکی توند ئه‌نجامه‌که‌ی کوشتنی ئه‌و […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
يه‌کگرتوی ئيسلامی
يه‌کگرتوی ئيسلامی له‌به‌ره‌ێکی کوردستانيه‌وه بۆ باوه‌ش پيلانێکی مه‌زهه‌بی و شۆڤينی
له کۆتای مانگی چوار، يه‌کگرتووی ئيسلامی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی قاهیره کرد كه چه‌ند لایه‌نێكی عیراقی و كوردی به‌شدارییان تێداكردبوو و به‌ره‌یه‌كی دژ به حكومه‌تی مالكییان پێكهێنابوو. ئه‌م به‌شداريکردنه‌ی يه‌کگرتووی ئيسلامی جێ سه‌رسورمان و جێ پرسياره چونکه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که بانگه‌شه‌کراون و به‌شداربوون له‌م کۆبوونه‌وه‌يه لايه‌نانێکن […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ته‌قينه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر
ته‌قينه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر، که‌مته‌رخه‌می له هێزه‌کانی ئاسايش يان به‌هێزبوونی گرووپه تيروريسته‌کان؟
ماوه‌ێکه گرووپه تيروريستێکانی به‌ناو ئيسلام پيلان و نه‌خشه‌ی جياواز بۆ به‌ربڵاوکردنی کاره تيروريستێکانيان دائه‌رێژن. ئه‌م کاره‌يان ئامانجه‌که‌ی روون و ئاشکرايه‌و يارمه‌تی و ئاسانکارێکی زۆريشيان ده‌خرێته به‌رده‌ست له‌لايه‌ن هه‌موو ئه‌و رژێمانه‌ی که ده‌يانه‌وێت شکست به پرۆسه ئه‌مريکێکه‌ی ناو عيراق بهێنن که کوردستان وه‌ک نمونه‌ێک چاوی لێده‌کرێت.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
رژێمی به‌عس
رژێمی به‌عس به کوشتن، حکومه‌تی تازه‌ش به‌فرتوفێڵی ياسايی کورد گه‌ماروو ده‌دات
ئه‌گه‌ر بنياتنانی کۆمه‌ڵگاێکی مه‌ده‌نی و ديموکراسی ته‌نها به قسه ودارشتنی بييرو فه‌لسه‌فه‌که بێت له‌سه‌ر کاغه‌ز که پاشان ده‌ستورێکی هه‌ميشه‌يی کۆپيکراوی لێکه‌وێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که له عيراق ئه‌نجامدرا، ئه‌وا زۆر له ميله‌تان و وڵاتانی جيهان کێشه که‌ڵه‌که‌بۆکانی کلتوری، ئاينی ئابوری وه سياسێکانيان به شه‌ورۆژێک چاره‌سه‌ر ده‌کرد.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
کۆنفرانسی ئه‌نقه‌ره
کۆنفرانسی ئه‌نقه‌ره هه‌نگاوێکی بچوک به‌ره‌و شکستێکی گه‌وره
به پێ هه‌واڵێک له‌لايه‌ن ئه‌نيستيتوتی گلوباڵ ستراتيجی ئه‌نقه‌ره، واچاوه‌روان ده‌کرێت که کۆنفرانسێک بۆ هه‌ندێ لايه‌ن سازبکرێت سه‌باره‌ت به ريفراندۆمه‌که‌ی شاری که‌رکوک که برياره له کۆتای ساڵی 2007 ئه‌نجام بدرێت.. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان ئه‌وانه‌ی که بۆ ئه‌م کۆنفرانسه بانگهێشت کراون هه‌ريه‌که له به‌ره‌ی تورکمانی، به‌ره‌ی ته‌وافق، حزبی ده‌عوا وه هه‌ندێ […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
سيناريۆی دووه‌م
له سێداره‌دانی سه‌دام سيناريۆی دووه‌می دابه‌شکردنی عيراقه
له سێداره‌دانی سه‌دام له‌م کاته‌و به‌م جۆره جێ سه‌رسورمانی زۆر له جاودێرانی سياسيه. هه‌ر يه‌که به‌جۆرێک لێکيده‌ده‌نه‌وه‌و لێکۆڵينه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
په‌تی سێداره‌يه
سه‌دام، ئه‌و پياوه‌ی سی وپێنج ساڵه چاوه‌روانی په‌تی سێداره‌يه
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی جيهان، چی ئه‌وانه‌ی که له رابردوو حکومرانيان کردوه، يان ئه‌وانه‌ی که تاکو ئێستا حکومرانن بێگومان بير له‌و رۆژه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌يان نامێنێت و سزای ميله‌تيان به‌سه‌رده‌سه‌پێت. سه‌رکرده دکتاتۆره‌کان، ئه‌وانه‌ی که به هه‌موو شێوه‌ێک رێگا له‌به‌شداريکردنی خه‌ڵکی و لايه‌نه‌کانی تر ده‌گرن له ده‌سه‌ڵا‌ته‌که، ئه‌وانه‌ی […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
که‌رکوک
که‌رکوک، پاش راپۆرته‌که‌ی بيکه‌ر- هاملتۆن
وا سێ ساڵ زياتر به‌سه‌ر ئازادکردنی که‌رکوک و ناوچه کوردستانێکی تر تێپه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام تاکو ئێستا دوارۆژی هيچ کام له‌م ناوچانه دياری نيه‌و، له‌وه‌ش ناچێت به‌م زوانه کێشه‌کانی چاره‌سه‌ربکرێت.
[ بۆسه‌ره‌وه ]

