ئه‌رشیف بۆ هاوپۆلی 'بابه‌ته‌کانی ئومێد' كه هاوپۆلێكه
ئێواره‌یه‌ک
ئێواره‌یه‌ک بۆ ئه‌وان که هه‌میشه به‌ده‌م عه‌شقه‌وه شه‌هید ده‌بن
ڕه‌نگه ئه‌م عه‌شقه بێ ئاکام
سه‌ری شیعرێک سپی پکاو
ده‌ست له‌و پیتانه هه‌ڵنه‌گرێت
که‌ته‌مه‌نیان به باڵی په‌پووله‌به‌خشی
[ بۆسه‌ره‌وه ]
خورافاتی ئه‌شق
به‌م خورافاتی ئه‌شقه‌وه مردن لێم نزیک بۆته‌وه
ئومێد محه‌مه‌د
نیوه‌ی شه‌وه تۆ له گه‌رمه‌ی پرخه‌ی خه‌وایت
خه‌ونی که‌سک و سوور ده‌بینیت
له‌سه‌ر پشتی ئه‌ستێره‌یه‌ک
[ بۆسه‌ره‌وه ]
من خۆم ووستم
من خۆم ووستم به‌رگی هه‌ور که‌مه به‌رم خۆم خۆم باران تا به‌یانی
هه‌رچی به‌رگی شیعری سه‌وزه کردمه به‌رت
هه‌رچی جوانی مانگه شه‌وه به‌تۆم به‌خشی
به‌و ڕه‌شابایه‌م گوتبوو ئامان قژی ئه‌و نازداره
[ بۆسه‌ره‌وه ]
گۆرانیه‌کم
مردن هه‌ر ڕۆژه گۆرانیه‌کم بۆ ده‌ڵێ
سه‌به‌ته‌یه‌ک سێوم پێیه
کۆڵانه‌کانی ماڵتانی پێ پڕکه‌م له‌بۆن
ده‌زانم له‌به‌رده‌م خنکانی ئه‌م وه‌رزه‌دا
گۆڕێک و گه‌زێک کفن خه‌ڵاتمه
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ئه‌وه‌تام
ئه‌وه‌تام من له وێم له‌و دیوو ته‌می سه‌رپه‌نجه‌ره‌کانه‌وه ده‌مبینیت.!
شکاو سه‌راپا
لێوان لێوبوو له عه‌تر
شکاو دڵۆپ دڵۆپ ڕژایه ماڵ ئاواییه‌وه
به‌نه‌سیمێک نوقمی غه‌ریبی بوو
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ئۆقیانوسێک
ئۆقیانوسێک له‌به‌فر مێزگردێک بۆ خۆشه‌وستی
هێنده نزیک بوومه‌ته‌وه
وه‌خته له‌زمانی به‌فر بگه‌م به‌ر له‌هه‌ڵهاتنی هه‌تاو
هه‌ستم له‌سایه‌ی دا بکه‌مه ئاو و ڕووکه‌مه باخچه‌یه‌ک
له تروسکه‌ی هیچ ده‌وارێکدا
[ بۆسه‌ره‌وه ]
هه‌نووکه
هه‌نووکه له‌ژووره‌که‌مدا ئه‌تبینم تۆ نامبینی
کزه‌بایه‌ک ئه‌ی کوژێنێته‌وه‌و
منیش دایده‌گرسێنمه‌وه
بارانێک ته‌ڕی ده‌کاتوو
منیش که‌زێی داده‌هێنم
[ بۆسه‌ره‌وه ]
داستانه‌کانی غوربه‌ت
داستانه‌کانی غوربه‌ت دوور له یاران
پێم بڵێ هاوڕێی (پایز)
له کام چراخانی شیعرا، به دووای پاسارییه‌کانی ڕۆحت دا بگه‌ڕێم
ته‌مه‌نه سه‌وزه‌کانی باخی عومرت ، پڕکه‌ن له جریوه
[ بۆسه‌ره‌وه ]
پێاوێک
پێاوێک ته‌نها به‌ڵام پڕ له خۆشه‌وستی
سه‌مایه‌کی وه‌نه‌وشه‌یی
به‌درێژایی کۆڵانه‌کانی ته‌مه‌ن
هێنده‌ی باوه‌شی شێره‌به‌فرینه‌یه‌ک سارد
هێنده‌ی کڵۆڵی
[ بۆسه‌ره‌وه ]
زه‌مه نێک
زه‌مه نێک له‌سه‌ر چۆک ڕێده‌کا
بێکه‌ڵکه هاوڕێ که من
نیوه‌م له‌سه‌فه‌ره‌و
نیوه‌م له‌وێ به‌جێ ماوه
هه‌ناسه‌یه‌کم لێره‌یه‌و
[ بۆسه‌ره‌وه ]

