ئه‌رشیف بۆ هاوپۆلی 'بابه‌ته‌کانی ساردین' كه هاوپۆلێكه
ئاسمانێک
له ئاسمانێکی ڵێڵدا
ساردین ــ ســوید
sardeen1997@hotmail.com
من شیعرم ناوێ
له بن سێبه‌ری وه‌حه‌سێم
بۆ ساتێ خه‌و له بن داری باڵا ت
بێزوو ده‌که‌م
[ بۆسه‌ره‌وه ]
بۆ شه‌هید
بۆ شه‌هید و ئه‌نفال
ســـارد ین ـ ســــــو ید
Sardeen1997@hotmail.com
که‌له‌ده‌رگای مێژووى خه‌م و
مێژووی زام و ئازاری کوردستانه‌وه
چوومه ژوورىَ
هه‌لو ێسته‌یه‌کم بۆ کرد‌و
په‌ڕه‌کانم هه‌ڵدانه‌وه
[ بۆسه‌ره‌وه ]
یادگارى
یادگارى تاموو له‌زه‌ت
سنوورى سوورمان پێجایه‌وه..
له بوخچه‌یه‌کدا ، هه‌ڵمان گرد
خواستى خواستمان گه‌یانده جێ
هه‌رگیز نابێمان سه‌راولێژکردو نامانه چاڵ ،
نه‌شیاومان کرد به‌شیاو ،
گورک ومه‌ڕمان به‌یه‌ک ناساند
[ بۆسه‌ره‌وه ]
بۆ دایکى دڵسۆزم
بۆ دایکى دڵسۆزم
که به‌ره‌و هه‌نده‌ران هاتم
له‌کاتى ماڵئاوایییدا
دایکى خێر له خۆنه‌دیوم
هه نسک هه‌نسک بۆم ده‌گریا
ئه‌یزانى که نامۆ ده‌بم
ئه‌یزانى که له‌و دوور ده‌بم
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ژانێکی پیرۆز
ژانێکی پیرۆز له مێژووی هه‌ڵه‌بجه
ئیمڕۆش وه‌کو رۆژانی دى یادی کاره‌ســــاتێکی جه‌رگبڕی تر ده‌که‌ینه‌وه، مێژووی کوردستان له سایه‌ی به‌عسدا مێژووی خوێن و فرمێسک و ژانی گه‌لی کوردستانه.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
شاری سووتاو
شاری سووتاو
ئه‌ی کۆتره باڵ
نه‌خشینه‌که‌ی
که‌رکوکم
هاتوویته لام
[ بۆسه‌ره‌وه ]
له فه‌رهه‌نگی عیشقا
له فه‌رهه‌نگی عیشقا
که ئه‌ته‌وێ وه‌ک بولبول بیت
ئه‌بێ ئه‌ڤینداری گوڵ بیت
که ئه‌ته‌وێ وه‌کو گڕ بی
ئه‌بێ دڵداری ئاگر بی
به‌ڵام …..!!
که پێت نه‌کرێت گوڵ بیت
یاخود ڕۆژێک وه‌ک ئاگر بیت
ئه‌بێ له فه‌رهه‌نگی عیشقا
ووشه‌یه‌کی سارد و سڕبی
[ بۆسه‌ره‌وه ]
له ئێستاوه
له ئێستاوه
سه‌ماى عه‌شقێکى تازه‌یه، له ئێستاوه ده‌ست پێده‌کا
ئه‌وینی وه‌رزى به هاره، له ئێستاوه چرۆ ده‌کا
رێگه‌ى دوورى وا له به‌ره، له ئێستاوه خۆى رێک ده‌خا
ده‌زانم که دڵى ته‌نهام، له ئێستاوه خورپه ده‌کا
یاخى بوونى خۆى ئه‌نجامداو، له‌ئێستاوه هاوار ده‌کا :
نـه ما ژیانى بێ سۆزى، له ئێستاوه ئه‌وینى من ده‌ست پێده‌کا
[ بۆسه‌ره‌وه ]
غه‌دری مێژوو
غه‌دری مێژوو
گه‌ر بپرسن
کێیه شه‌هیدی مێژووه؟
پێتان ده‌ڵێم ، هه‌ڵه‌بجه‌یه
گه‌ر بپرسن
[ بۆسه‌ره‌وه ]
په‌ندی زه‌مان
په‌ندی زه‌مان هه‌ڵه‌بجه‌یه
هه‌ڵه‌بجه شه‌هیدی مێژووه
ژانی زیندووی کوردستانه
هه‌ڵه‌بجه باره‌گای قوربانیه
رۆژێکی به‌رزی بێ شه‌وانی پێوه‌یه
[ بۆسه‌ره‌وه ]

