ئه‌رشیف بۆ هاوپۆلی 'بابه‌ته‌کانی کنێر' كه هاوپۆلێكه
میترا ،خودای په یمان و تیشکی ڕۆژ یا خودای ڕۆمانیه کان یا خواژنی سروشت وبه رزترین دایک
میترا له کۆنترین سه رچاوه دا1
یه که م سه رچاو ه که به زمانی ئه که دی نوسراوه، ئاماژ ه به میترا ئه کات وه ک خودایه کی نێرینه و خودای په یمان. ئه م نووسراوه یه که له سه ده ی چوارده هه می به ر له دایک بوونی مه سیح له(خاتوشا) که پایته […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
میترا تۆ کوڕی کێی
که هه ڵدێی وه ک ئه ستێره له دایک نابیت
که ئاوا ئه بیت ڕوناکیت له ڕۆژ ئه چێ
له کتا به کۆنه کان نوسراوه کو ڕی ئه ستێره کان و کوڕی خودایت
له چاوه کانیشم ته نها سه رسوڕمان وڕامان
تۆ کوڕی کێیت میترا
پیره کان به گه نجه کانیان وت
[ بۆسه‌ره‌وه ]
نیگار کێش
ویستت قژم قاوه‌یی بێ
سوراوی لێوم ئاڵ
تۆ وتت.. با پرچت لوول بێ.. خاوبێ وه‌ک خه‌یاڵی تابڵۆکانم
که هاتی دڵت نه خزایه نێو پرچم
پرچم هه‌موو تابڵۆکه‌تی داگیر ئه‌کرد
قاوه‌یی په‌نجه‌کانتی له یه‌کتری ئه‌به‌سته‌وه
وتت چه‌ند تاڵێکی کاڵ بێ
زه‌ردێکی کاڵ
با پایز بێته نێو پرچت
سوراوی لێوم ئاڵ..پرچم پایز
من ئه‌مزانی مه‌رگی هه‌موو وه‌رزه‌کان له پرچمه‌وه
ئه‌ڕژێته ناخی ڕۆحت و.. فڵچه‌کان و.. ڕه‌نگه‌کانت
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ساته كانی به ر له رمه ر‌گ… به شی دووهه م
به شی دووهه می ئه م چیڕۆكه شعریه پێشكه شه به گیانی په پوله ئاسای ئه م مرۆڤانه ی بیری ته سكی كۆمه ڵگاو دواكه وتوویی ڕووبه ڕووی مه رگی كردونه ته وه .
كه پاسه وانه كان هاتن
به ئێمه بڵێن.. دوای مه رگیش نابن به چیڕۆكی پیرۆز
خه نده كانتان به تاڵن
كه هاتن .. به پێكه […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ساته‌کانی به‌ر له مه‌رگ
به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌م چیڕۆکه شعریه به شێکه له هه‌زاران سه‌رگوزشته‌ی تری(خۆکوشتنی) مرۆڤه چه‌وساوه‌کانی کۆمه‌ڵگا. پێشکه‌شه به‌گیانی هه‌موو ئه‌م قوربانیانه‌ی که دواکه‌وتووی وکۆت وبه نده‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ڕووی ئه‌م بڕیاره سه‌خته‌ی کردونه‌ته‌وه.
تۆ گه‌یشتی به واده‌ی خۆت
ئه بێ بڕۆی
وه‌ستان.. تازه.. ناتگه‌یێنێته‌وه‌هیوا
وه‌ستان ئیدی ..ده‌رگاکانت به ڕوودا قفڵ نادا‌و ناکاته‌وه
واده‌ی ڕۆیشتنه ئێستا
تۆ گه‌یشتی به‌م سه‌رده‌مه‌ی که ئه‌بوایه […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ئه‌م وشانه‌ی نامۆن به مرۆڤایه‌تی
سه‌ره‌تا به‌ر له‌ناساندنی ئه‌م وشانه‌ی ،که له زمانی کوردی‌دا ،له هه‌ردوو به‌شه سه‌ره‌کیه که‌دا(ئاخافتن و نووسین) به‌کارده‌هێنرێن و نامۆن به مرۆڤایه‌تی و ڕه‌گه‌زی (مێ) ئه‌سڕنه‌وه پێناسه‌یه‌کی گشتی زمان ئه‌خه‌مه به‌ر دیده‌ی به‌ڕێزتان . زمان، لای چه‌ندین پسپۆر له‌م بواره‌دا، به پردی له‌یه‌کگه‌یشتنی مرڤه‌کان و هۆی گۆڕ ینه‌وه‌ی بیروڕاکان و ده‌ربڕینی هه‌سته‌کان پێناسه کراوه . […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
به‌ردی سوور
به‌ردی سوور
کنێر حه‌سه‌ن خانم
خونچه گوڵ لێت نه‌گۆرێ
ئه‌مه به‌رده ئه‌رژێته سه‌رجه‌سته‌ی کاڵت
گوڵی سووری عه‌شق نیه.
نا ئازیزم ئه‌مه بلۆکه‌و بۆ سه‌ری تۆ دروست کراوه
[ بۆسه‌ره‌وه ]
دواڕۆژ
دواڕۆژ
کنێر حه‌سه‌ن خانم
دوای مه‌رگی پلان شێتی وه‌ک لافاوی
دوای بارانی بیابان
ئه‌ڕژێته نێو قه‌رشه‌کانی سارای وشک و
پڕیان ئه‌کات له قوڕاو
[ بۆسه‌ره‌وه ]
سیدی خه‌نده‌کان
سیدی خه‌نده‌کان
کنێر حه‌سه‌ن خانم
که بێئومێدی
چاوه‌کانم له‌سه‌ر خاڵیکی نه‌بینراو ئه‌وه‌ستێنێ
ده‌سته‌کانم ژیان ون ئه‌که‌ن
کات له‌گه‌ڵ خۆی ڕامناپێچێ جێئه‌مێنم
ئه‌م ساتانه سیدی خه‌نده پر هیواکه‌ت
[ بۆسه‌ره‌وه ]
دایه
دایه
کنێر حه‌سه‌ن خانم22-07-2002
که له باوه‌شتدا ئه‌بوومه‌وه کۆرپه‌له
بۆنێک، له ئاوێته‌ی خۆڵ و باران
له ڕه‌نگی ئاو، له‌سۆزی تۆ
له‌وانه خۆشترو ته‌زێنتر
[ بۆسه‌ره‌وه ]

