ئه‌رشیف بۆ هاوپۆلی 'بابه‌ته‌کانی که‌ژاڵ' كه هاوپۆلێكه
ساتێک ته‌مه‌ن
به‌شی یه‌که‌م له‌قه‌صیده‌ی (ساتێک ته‌مه‌ن)
چه‌ن مه‌زنه ئه‌و ساته‌ی ژیان ئه‌بێته چیرۆک
چیرۆکێک به‌ڕه‌نگی شین سواخ درابێت
به‌ڕه‌نگی شین نوسرابێت و
به‌موروی شین چنرابێت
.. ئاخر هاوڕێ ..
ده‌ریا شینه
ئاسمان شینه‌و
به‌رگی تۆش شین !!
[ بۆسه‌ره‌وه ]
کتێبی کۆمه‌ڵه شێعری (ئێواره‌یه‌ک به‌ر له هاتنی مه‌رگ)
ناساندنی کتێبی کۆمه‌ڵه شێعری (ئێواره‌یه‌ک به‌ر له هاتنی مه‌رگ)، به‌رهه‌می که‌ژاڵ ئیسماعیل له‌لایه‌ن “کتێب‌فرۆشی هه‌رزان”ه‌وه
له‌م دواییانه‌دا به خۆشییه‌وه یه‌که‌م به‌رهه‌می شیعریی “که‌ژاڵ ئیسماعیل” ژنه شاعیری کورد له لایه‌ن بنکه‌ی کتێب‌فرۆشی هه‌رزانه‌وه به به‌رگێکی قه‌شه‌نگ و ڕازاوه که‌وته بازاڕه‌وه.
ئه‌م کتێبه که 118 لاپه‌ره‌یه و به قه‌واره‌ی مامناوه‌ندی چاپ کراوه، نزیکه‌ی 28 شێعر و قه‌سیده‌ی درێژ ده‌گرێته‌خۆ، […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ئێواره‌یه‌ک به‌ر له هاتنی مه‌رگ
ئێواره‌یه‌ک ئه‌بم به هۆره‌یه‌کی حه‌زین و
ئینجانه‌یه‌ک خاڵی له‌گوڵ،
ئه‌بمه کانییه‌کی خه‌واڵوو
ئه‌و ئێواره‌یه
ترسی هاتنی مه‌رگ ئه‌نێته ڕۆحی بێسره‌وتم
وه‌ک پیره‌دار (با) به ته‌وسه‌وه
گاڵته به ڕووت بوونه‌وه‌م ئه‌کات
له به‌رده‌م پاییزدا
ئه‌و ئێواره‌یه گوڵه هه‌نارله سه‌ر لێوه‌کانم
کۆچ ئه‌کات و
[ بۆسه‌ره‌وه ]
په‌نجه‌کانی هه‌ڵوه‌رێ
زمانی مووی لێبێت .. په‌نجه‌کانی هه‌ڵوه‌رێ
هه‌ر که‌سێ گووڵشه‌ن به‌گوڵخه‌نی دۆزه‌خ به‌رێ
که‌ژاڵ ئیسماعیل
25 - 4 - 2007
چیتر نه‌متوانی بێده‌نگ بم و له‌ئاست تراجیدیایه‌کی وا به‌سوێ و تۆقێنه‌ردا نه‌یه‌مه زمان ، به‌ڵێ ئا ئه‌مه‌یه تراجیدیای له‌خاچدانی گووڵ و سڕینه‌وه‌ی هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆڤایه‌تی،
[ بۆسه‌ره‌وه ]
شیعرێک
(ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی شیعرێک یاخی ئه‌بێت.)
که‌ژاڵ ئیسماعیل
سه‌دایه‌کی به‌رز ..
له‌ناخی ئاهێکه‌وه
گوێی ئاسمان ..
سیخناخه‌ئه‌کا له‌ترس
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ئه‌م به‌هاره‌ش
ئه‌م به‌هاره‌ش بمبه‌خشه
پێشکه‌شه به ( ته‌رزه‌خانی کچم )
ده‌بمبه‌خشه ..
ئاخر زه‌مه‌ن وایه
ئه‌وه نییه که‌نارییه‌کان له‌باوه‌شی ئه‌شق
ئه‌تۆرێنێ و..
نه‌وره‌سه‌کان له‌ده‌ریا!
پێش چه‌ن ڕۆژێک
[ بۆسه‌ره‌وه ]
هه‌شتی مارس
پیرۆزبایی چیتان پێ بڵێم..!؟
ئه‌بێت به‌گوێره‌ی ڕۆژژمێر ئه‌مڕۆ ( هه‌شتی مارس) ڕۆژی ژن بێت،با ڕۆژی ژنی هه‌موو دونیا بێت به‌من چی من هه‌تا ئێستا که‌سێک پێی نه‌وتوم پیرۆز بێت ئه‌م ڕۆژه له‌تۆ ! ئه‌ی من چۆن به‌ڕۆژی خۆمی بزانم منێک هه‌تا شه‌یتان حه‌ز بکات پڕم له قه‌هری ژنی کۆمه‌ڵگه‌که‌م و سه‌ر ڕێژم له چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
قه‌سیده
قه‌سیده‌ی ئه‌م فه‌سڵه
• که‌ژاڵ ئیسماعیل
ئه‌م نامۆییه وه‌ک شاڵاوی سه‌فه‌ر
ئه‌سه‌ری له‌سه‌ر مه‌مله‌که‌تم جێهێشتووه
هه‌روه‌ک جه‌نگێ
هێرشی بۆ سه‌ر ته‌لاری دڵم کردبێ
شکستی پێ کردووم
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ڕۆژی خۆشه‌ویستیتان
ڕۆژی خۆشه‌ویستیتان پیرۆز بێت!
• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
چ جوانییه‌کی سه‌رمه‌ست له‌و وشه‌دا هه‌یه؟ چ هێزێک له پشت خۆشه‌ویستییه‌وه‌هه‌یه؟ جوانییه‌کی بزوێنه‌ر، جوانییه‌ک پڕاوپڕ له سیحری هه‌موو دیارده پیرۆزه‌كان، به‌هه‌موو ماناکانیه‌وه، هه‌موو ئه‌و زاراوانه‌ی پێێ ده‌ناسرێت، چۆن باس بکرێت و چه‌ندی له‌سه‌ر بڵێن هێشتا که‌مه.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
نا بۆ توندوتیژیی
ئه‌مجاره‌ش «باخان» ێکی دیكه، نا.. بۆ توندوتیژیی
• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
وێڕای ئه‌و کێشه له بن نه‌هاتووانه‌ی وا له کوردستان بوونه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م ژیانێکی ئاسوده و بێخه‌مدا، ده‌یان کێشه‌ی لاوه‌کی دیکه هاتوونه ئاراوه كه ڕۆژانه ده‌یان گه‌نج و مناڵ ده‌كاته قوربانیی ئه‌و کێشه چاره‌نه‌كراو و فه‌رامۆش کراوانه.
[ بۆسه‌ره‌وه ]

