ئه‌رشیف بۆ هاوپۆلی 'بابه‌ته‌کانی م. عه‌زیز' كه هاوپۆلێكه
ده‌سه‌ڵاتی ڕێکه‌وت
ده‌سه‌ڵاتی ڕێکه‌وت به‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ووترێت که‌یه‌کێکیتر له‌هێز کاری سه‌ربازی بۆ ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌و تێیدا داده‌نرێت وه‌ک ده‌سه‌ڵات له‌بری هێزی ڕزگارکه‌ر وه‌کو چۆن ئه‌مریکا میری و ده‌ووڵه‌ته نه‌یاره‌کانی خۆی ده‌ڕوخێنێ و به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ئه‌و نه‌یارهانه داده‌نێت . به‌رهه‌ڵستکاری دوێنێ و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆ به‌یارمه‌تی ده‌ره‌کی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی ڕێکه‌وته‌یه که‌به‌ویستی ئه‌مریکا ده‌سوڕێت بۆیه له‌باتی هێزێک کاروفه‌رمانی ئه‌مریکا […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
زمانی سه‌رجاده‌و چاره‌نووسی میلله‌تێک
گۆته ده‌ڵێت : ( که‌سێک به‌هره له سێ هه‌زار ساڵ وه‌رنه‌گرێت ، به‌هه‌ژاری ده‌ژی ) .
هه‌میشه‌و هه‌رده‌م و هه‌موو کاتێک له‌ڕابردوو له‌ئیستایشدا هه‌روه‌ها بووه و هه‌روایش ده‌بێت و به‌رده‌وام ئه‌م هاوکێشه ڕاسته‌قینه‌یه به‌و ستوونه‌دا گوزه‌ر ده‌کات و ناگۆڕێت و شێووه‌ی هاوکێشه‌ی نه‌گۆڕه وه‌کو ( 7/22 ) ی ماتماتیک . له‌زۆربه‌ی نووسین و ووتاره‌کانمدا دووپاتم کردۆته‌وه‌و […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
قه‌ندیل گووڵی نیشتمانه .. !! .
ئه‌مه ناونیشانی په‌خشانه ووتارێکی نیمچه وێژه‌یی و ڕامیاری یه که‌باس له خه‌بات و پیرۆزیی و سومبوول و شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کات که ئه‌ویش ئه‌رکی سه‌رشانی خۆی له کۆڵنه‌دان و جوامێری گه‌لێکی قاره‌مان و کۆڵنه‌ده‌ر نمایش ده‌کات دژ به ده‌ووڵه‌تانی فاشیزم و تاکڕه‌وو ده‌سه‌ڵاته خاوه‌ن بیروهۆشه تاریکه‌کان و مێشکه داخراوه‌کان و هه‌سته کۆن و ژه‌نگاوی په‌رسته‌کانه ( […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
سیمفۆنیای عه‌شقێکی جوان
ماڵی عومرم ڕما که ڕۆی دوولبه‌ر له‌م غوربه‌ت و بیابانه
باخی دڵم ووشک و سیسه بێ ئه‌و زووقم و شه‌خته‌م له‌م ژیانه
قورس و تاڵ و تاریکه ئه‌م ژینه شیرینه بێ ئه‌و چارم چی یه
ژین و بوونم نی یه ئه‌و له ڕۆحما نه‌بێ هیچ و پوچه ئه‌م ده‌ورانه
زه‌مانێ بوو هه‌رگیز گووڵی سووری عه‌شقم له به‌رۆک نه‌ده‌هاته خوار
ئێستا […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ووشه‌ی (بڤه)
( هه‌ڵبژاردنی کاری ڕامیاری و کاری پارتایه‌تی له‌سه‌ر سۆزوخۆشه‌ویستی یان بۆماوه بۆ ئه‌و پارته‌ی که‌هه‌ڵی ده‌بژێری یان کاری تێدابکه‌یت هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنه چونکه ده‌بێت مرۆڤ پارتێکی کارکه‌رو خزمه‌تکار ببینێت که‌ووڵات و میلله‌تی له‌برسێتی پیرۆزیی یه‌کانی پڕ‌و تێرب‌کات نه‌ک گیرفان ) . ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر بنه‌ڕه‌تی یان کرۆکی بابه‌ته‌که که ووشه‌ی بڤه‌یه و چۆنێتی و بۆچی به‌کارهێنانی ئه‌م […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
مه‌ملله‌که‌تی میرو بلۆک
چۆن بنووم من جه‌سته‌ی بێگوناهی تۆ له‌ناو گه‌له گورگێکدا که‌وتووه
چۆن بدوێم من دیمه‌نی خه‌ڵتانی خوێنت له‌ناو چاوما تۆمار بووه
چۆن دانیشم ئۆقره‌بگرم له‌م وه‌حشه‌ته که‌من هه‌رده‌م به‌کووڵ ده‌گریم
عه‌شقی پیرۆز‌و پاکی تۆ له‌وڕۆژه‌وه به‌هه‌شتێکه له‌ناو ڕۆحما جێگیر بووه
چۆن بێده‌نگ بم له‌و زووڵمه‌ته وه‌ک پێغه‌مبه‌ر له‌خاچیان دایت
[ بۆسه‌ره‌وه ]
زامی هزرێکی ماندو
ئێمه کێین و چین و له‌کوێوه هاتووین
پرسیارگه‌لێکه تۆ سه‌رسام ده‌کات
ته‌مه‌نی پیاده‌و شه‌که‌تیمان له‌م ژینه هیچه هه‌ر فه‌نایه
مرۆڤیش چنگ له‌سه‌رشان هه‌ربۆی ڕاده‌کات
چه‌ند هات و چه‌ند ڕۆی به‌لای ئه‌م ژینه هیچ و پووچه‌دا
کێ حاڵی بووه له‌م هاتووچۆیه تا چرای ئه‌وینێکی خۆی بۆ هه‌ڵبکات .
ئێمه کێین و چین و له‌کوێوه هاتووین .؟.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
په‌نجه‌ره نایلۆنی یه‌کانی هه‌ڵه‌بجه
په‌نجه‌ره سارد‌و سڕه نایلۆنی یه‌کانت
دیمه‌نێکی ناخ هه‌ژێن و تابلۆی جه‌نگ و به‌جێمانه
ده‌رگا له‌وح و ژه‌نگاوی یه‌کانی سیمات
کوچه‌ی تاریک و پرسیاری شه‌رم و سه‌رسوڕمانه
دیواری له‌رزۆکی به‌گوێنی هه‌ڵپێچراوت
تابلۆی بێ ڕه‌نگیت پاداشتی جه‌سته‌ی سووتاوی نیشتمانه
غه‌درو ژیانی کڵۆڵیت ئه‌ی نیشتمانی هه‌ڵبزڕکاوم
[ بۆسه‌ره‌وه ]
سه‌فه‌رێکی شه‌رمن
بانگهێشت کردن و میوانداری کردنی مام جه‌لال له‌لایه‌ن ووڵاتی نه‌ژادپه‌رستی تورکانه‌وه‌و (پیاوه نه‌خۆشه‌که) سه‌فه‌رکردنی مام جه‌لال بۆ ئه‌نکه‌ره له‌به‌رواری 7/3/2008 و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سبه‌ینێ بۆ به‌غا ( بغداد ) پایته‌ختی عێراق بۆ پلان و مه‌رامی سووک کردنی میلله‌تی کورد بوو نه‌ک ڕێزلێگرتن له به‌ڕێز مام جه‌لال له‌به‌ر ئه‌م پێنج خاڵه‌ی خواره‌وه :
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ئازادی و سنووره‌کانی جوانی
ئازادی وواتای به‌هاو هه‌سته جوانه‌کانه که مرۆڤایه‌تی نامۆ ناکات به‌ژیان چونکه ژیانی بنده‌ستی و کۆیلایه‌تی وواتای ژیان ده‌مرێنێ و هیچ تروسکایی یه‌ک ناهێڵێته‌وه که مرۆڤ باسی شیته‌ڵ کردن و گفتووگۆی ژیانی خۆی له‌سه‌ربکات . هه‌ستی ژیان و سه‌ربه‌ستی دان به بوونه‌وه‌ران و به‌تایبه‌ت مرۆڤ هه‌ستێکی مه‌زنه له هزرو هه‌ناوی ئه‌و مرۆڤانه خۆیاندا‌و و ئه‌وانه […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]

