ئهرشیف بۆ هاوپۆلی 'بابهتهکانی گهرمکی' كه هاوپۆلێكه
کێشەى کورد لەتورکیاو هەنگاونان بەرەو چارەسەرى
عەبدوڵڵا ئەحمەد
abdulagermiki@yahoo.com
پەیڤێک
پرسى کورد یەکێکە لەپرسە هەرە گرنگ و هەستیارەکانى وڵاتى تورکیا و زیاتر لەهەشتا ساڵە ئەو پرسە بەهەڵواسراوى ماوەتەوە و هیچ چارەسەریەکى گونجاوى بۆ نەبینراوە و بگرە کار گەشتوەتە سەر ئەوەى کە لەوڵاتى تورکیادا نکوڵى لەکوردبوون و سیاسەتى ئاسیملاسیۆن دژ بەگەلى کورد پەیڕەو کراوە، وەک چۆن لەپارچەکانى ترى کوردستان پەیڕەو دەکرا و دەکرێت. و […]
[ بۆسهرهوه ]
پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەرەو لاوازى دەچێت
عەبدوڵڵا ئەحمەد گەرمکی
abdulagermiki@yahoo.com
ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییانەى کە لەدونیادا بوونى هەیە، لەوڵاتیکەوە بۆ وڵاتێکى تر بێکومان جیاوازى هەیە، بەکوێرەى داب و نەریت و سروشتى ئەو کۆمەڵگایانە دەمێنێت کە چارەنووسى پەیوەندیەکانیان دەست نیشان دەکات و بە تێبەڕبوونى کات و زەمەنیش کاریگەرى راستەوخۆی دەبێ لە شێوەى گۆڕانى پەیوەندییەکان.
دیارە مەبەستى سەرەکیم لەم بابەتەدا زیاتر دەستنیشان کردنى […]
[ بۆسهرهوه ]
ئۆپۆزیسیۆن پێویستییەکى هەنووکەییە
عەبدوڵڵا ئەحمەد گەرمکی
germiki@gmail.com
بێگومان بوونی ئۆپۆزیسیۆن لەهەر وڵاتێکدا گرنگە و پێویستییەکە، چونکە گەر لەوڵاتێکدا ئۆپۆزیسیۆن بوونى نەبوو ئەوا بزانە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی دوور لەپێوانەکانى دیموکراتی دەسەڵاتگەریان بەسەر خەڵکدا دەسەپێنن. هەر لەبەر نەبوونى ئۆپۆزیسیۆنە کە دەبینرێ لەزۆربەى وڵاتانى دونیا دەسەڵاتدارەکان بەرەهایی کردەوە نەگریسەکانیان ئەنجامدەدەن و لەئاکامیشدا نا عەدالەتى سیاسی و کۆمەڵایەتى و ئابووری و هتد دێتەکایەوە. […]
[ بۆسهرهوه ]
کۆمەڵگاو.. لاوێکی لەرێ دەرکەوتوو
عەبدوڵڵا ئەحمەد گەرمکى
abdulagermiki@yahoo.com
لەڕێدەرکەوتن بەو واتایە دێت کە بۆ کۆمەڵگایەک یان بۆ کەسێک یان بۆ هەر شتێکى تر بێت؛ واتاى ئەوە دەگەیەنێت کە لەڕاستی خۆی لایداوە و رێگایەکی تری گرتۆتەبەر ئەمەش لەرێدەرکەوتنە. وەک دەزانرێ ئێستا لەرەوشێکی واداین کە هەموو شتێک وەکو خۆی نەماوە و دەستێوەردانی تێدا کراوە، بەم نووسینەش نامەوێ زۆر بۆ دوور بڕۆم، بەڵکو دەمەوێ […]
[ بۆسهرهوه ]
کاریگەرییەکانی پۆستمۆدێڕنیزم لەسەر چاند و هونەر
عەبدوڵڵا ئەحمەد گەرمکی
بەباشم زانی بەم نووسینە، هەندێ خاڵ بخەمەڕوو کە تایبەتبێ بەکاریگەرییەکانی پۆستمۆدێڕینزم لەسەر چاند و هونەر، کە ئاشکرایە کاریگەرییەکى زۆری لەسەرە؛ پێش ئەوەش دەمەوێ پێناسەیەکی کورتی هونەرمەند بکەم؛ گەلۆ بەکێ دەگوترێ هونەرمەند و یان چ جۆرە هونەرمەندێک لەخزمەتی هونەری بێگانەدا کاردەکات کە ئەویش خیانەتی هونەری پێ دەوترێ و یان ئایە چاند […]
[ بۆسهرهوه ]
چۆن زهنیەتێک
زهنیەت بۆ خۆی دوو لایەنی سەرەکى بەبناخە وەردەگرێ، کە ئەویش لایەنێکی بیرۆکەیەو لایەنەکەی تریشی حەرەکەتە، ئەمەش لەکاتی گەشەسەندنی زهنیتدا ئیتر دەکەوێتە جموجۆڵ و حەرەکەتەوە، دەتوانین بەمە پێناسەیەکی کوورتی زهنیەت بکەین، ئیدی بێگومان زهنیەت هەتا زهنیەت جیاوازی هەیە، لەبەر ئەوەى هەر جێگاو ناوچەیەک داب و نەریتی تایبەتی خۆی هەیە، بۆیە هەر زهنیەتێک وابەستە بەخۆزای ئەو جێگایەوە. […]
[ بۆسهرهوه ]
شەڕکردن لەدژ پەکەکە، شەڕکردنە لەدژی هەموو کورد
عەبدوڵڵا ئەحمەد گەرمکی
abdulagermiki@yahoo.com
هەر لەدێڕ زەمانەوە وتویانە کورد خۆخۆرە، ئەمەش راستییەکی خۆی هەیە و لەزۆربەى سەرهەڵدانەکانی کوردان ئەمە لەپێش چاوە، راستە بەگورزی دوژمن تووشی نەسکۆیی و ماڵوێرانی هاتوونین، بەڵام تەماشا دەکەیت لایەنێکی تری ئەنجامنەگرتنی سەرهەڵدانەکان، کورد هەر خۆی بووە، کارەکتەری سەرەکی سەرنەگرتنی هیچ کام لەو سەرهەڵدانانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە کوردان لەبەر […]
[ بۆسهرهوه ]
داگیرکردنی بارەگاکانی “پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان”
داگیرکردنی بارەگاکانی “پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان” هێرشکردنە بۆ سەر دیموکراتی
وەک دەزانرێت دەوڵەتی ئۆلیگارشی تورکیا لەدوای کوشتنی (21) عەسکەرەکەى ئیدی ئیسرارو فشارێکی زۆری هەیە لەسەر پاکتاوکردنی بزووتنەوەى ئازادیخوازى گەلی کورد، بۆیە هەموو هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ بۆ ئەو مەبەستە ناپاکەى و هەروەها مەسەلەی دەربازکردنی سنووری خستۆتە رۆژەڤەوە و پیلانێکی گەڵاو بەڕێوە دەبات، بۆ ئەم مەبەستەش گەلەکەمان […]
[ بۆسهرهوه ]
هەفتەنامەی هاوڵاتی بۆ میتی تورک کار دەکات
وەک دەزانرێت لەباشووری کوردستان بەگشتی لەڕووی راگەیاند و رۆژنامەوانییەوە، هەر هەمووی لەلایەن حزبەکانەوە قۆرخکراوە، تەنها چەند رۆژنامەیەک نەبێ ئەویش بەپەنجەى دەست تێپەڕ ناکات کە خۆیان وەکو سەربەخۆ دەناسێنن لەناو جەماوەردا، هەفتەنامەی (هاوڵاتی)ش یەکێکە لەو رۆژنامانەى کە دەیەوێت خۆی لەناو جەماوەردا بەسەربەخۆ و بەزمانی هاوڵاتی خۆی پیشانبدات، بەڵام لەڕاستیدا وانییە، لەماوەى رابردووشدا بەبڵاوکردنەوەی هەندێ هەواڵی ناڕاست […]
[ بۆسهرهوه ]
دەبێت لەبەرامبەر هیواکوژەکانمان بێ دەنگ نەبین…
هیوایەت ئەو وشەیەیە کە ئێمەی مرۆڤ لەهەموو قۆناخەکانی تەمانماندا ئەو پرسیارەمان لێ دەکرێ، ئاخۆ هیوایەتی تۆی منداڵ چییەو منی گەنج دەبێ چی بێ و تۆی ژن دەبێ چ خەون و ئاواتێکت هەبێ یا تۆی سیاسی و کرێکار و جوتیار و …هتد،
دەبێت هیوایەتمان چی بێت؟ ئاخۆ لەپێناو ئەو هەموو هیوایانەى کە هەمانە هیچ کارێکمان کردووە […]
[ بۆسهرهوه ]

