ئه‌رشیف بۆ هاوپۆلی 'دوعاکانی که‌ژاڵ' كه هاوپۆلێكه
دوعای ژماره سی و پێنج
ته‌نز
چاومان ڕوون
دیسان مه‌راقه حه‌یاته‌كه‌یه ، بێ موقه‌دیمه چومه ناو مه‌سه‌له‌كه با نه‌بێ به‌قسه من هه‌قی كه‌سم نییه‌و ته‌داخولی شئونی كه‌سیش ناكه‌م ، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه شتێكی تره ئه‌مه‌یان نه‌ك من ئێوه‌ش بن خۆتان ناگرن ، حه‌زم كرد بزانم بۆڵه‌و خوته‌ی ئه‌مجاره چییه و ئه‌سبابی چییه ؟
من به‌ته‌علیقاتی تۆ ڕاهاتوم ، چی بكه‌م كۆنتڕۆڵی خۆم ناكه‌م […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ته‌نز.. دوعای ژماره سی وچوار دوعایه‌کی به‌هه‌ق
چه‌ند ڕۆژێک بوو سه‌رقاڵی ئیشی تایبه‌تی خۆم بوم و ئه‌وم له‌بیر نه‌مابو ، له‌دڵی خۆما ووتم تۆ بڵێی وازی له‌بۆڵه‌و خوته هێنابێت ؟ له‌پڕ ده‌نگه ده‌نگێک هاته به‌رگوێم ده‌نگه‌که تا ئه‌هات نزیک ئه‌بووه، ووتم خێر یا حافیزه‌ل مه‌حفوز زانیم ئه‌وه‌و ئه‌بۆڵێنێت گوێم شل کرد بزانم مه‌سه‌له چییه..
کاک بۆڵه بۆڵ ڕه‌نگی په‌ڕیبوو وه‌ک به‌یانه‌ی زه‌ردی لێهاتبو […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ته‌نز _ دوعای ژماره سی وسێ - ڕه‌مه‌زان … و
ویستم دوای تێپه‌ڕ بونی چه‌ن ڕۆژێک به‌سه‌ر شه‌هری ڕه‌مه‌زانی موباره‌کا بڵێم ڕه‌مه‌زانێکی که‌ریم (به‌زمانی مه‌لا) بسمیلاهی ڕه‌حمانی ڕه‌حیمم به‌زمانه‌که‌ی نه‌نکم کرد‌و ووتم ڕه‌مه‌زانت …. خه‌ریک بو سه‌رم به‌رێ به‌ده‌ما، تومه‌ز برسێتی و تینوێتی و مه‌جموعه‌یه‌ک شتی تری تێکه‌ڵ وایان لێکردبو به‌رپێێ خۆی نه‌بینێت، و که‌وته هاوارو بۆڵه‌بۆڵ و ووتی هه‌رتۆم که‌م بوی ( پێم […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ته‌نز …
دوعای ژماره سی و دووچاوتان بگرن و گوێتان بنوقێنن
ئه‌ڵێن وورچی برینار ئه‌بۆڵێنێت جانازانم ئه‌م قسه‌یه تا چ حه‌دێک راسته چونکه
شتێک به‌چاونه‌یبینی ئه‌بێت بڵێی ( ئه‌ڵێن ) ، جاخۆ ئه‌م فه‌قیره هیچ ئاسه‌واری لێدان و پیاکێشانی پێوه نابینم! ئه‌ی بۆ وا ئه‌بۆڵێنێت ؟، به‌ته‌نها ناوێرم(توخنی که‌وم) چاوی ئاگر ئه‌کاته‌وه ئه‌ترسم ده‌فته‌ری ژینم په‌ڕه‌په‌ڕه بکات […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ته‌نز/ دوعای ژماره سی ویه‌ک
هه‌بوو .. نه‌بوو ..
ئه‌وی سه‌رنجی ڕاکێشام ئه‌وه‌بو، بێده‌نگ.. یه‌ک نوتقی لێنه‌ئه‌هات، هه‌ر ئه‌تووت ئه‌ویش نییه،به‌لام که‌چومه پێشه‌وه ته‌ماشام کرد له‌به‌ر خۆیه‌وه قسه ئه‌کات، له‌ژێر لێوه‌وه ئه‌یووت.. نه‌نکم بمایه ئه‌مانه‌ی هه‌موو ئه‌کرد به حه‌قایه‌ت (حیکایه‌ت) له‌پێشا کۆڵێ ترسام ووتم به‌زاتیخوا ئه‌میشمان فت (ئه‌قڵه‌که‌ی له‌ده‌ست یاوه).. گوێێ له‌قسه‌کانم بو، وه‌ك شمڵی شه‌ر هاواری کرد به‌سه‌رما….. بۆ شێتم […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
گه‌نده‌ڵی
دوعای ژماره سی
تاکو ئێستا ئه‌م هه‌موو بۆڵه‌بۆڵ و هاوارو هه‌رایه‌ی کردوه ، بۆڵه‌کانی هه‌موو غه‌یر موباشیر بون به‌ڵام ئه‌مجاره زۆر به‌موباشیری هاوارو هه‌رایه‌تی له‌داخی گه‌نده‌ڵی .. منیش حوبی ئیستیطلاع ڕایکێشامه مه‌وزوعه‌که ، با ئێوه‌ش بزانن مه‌وزوع چییه ؟ […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
خۆزگه
دوعای بیست ونۆ
ماوه‌یه‌ک بێتاقه‌ت بووم کاک بۆڵه‌بۆڵ نه‌خۆش بوو،ئه‌و ئه‌بۆڵێنێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه که‌مێک داخی دڵمان ده‌رئه‌که‌ین.
وا دیسان که‌وتۆته‌وه بۆڵه‌و هاوارو زمانی یه‌ک بست درێژ بووه،هه‌ر خۆزگه خۆزگه‌یه‌تی نازانم مه‌سه‌له چییه ؟ بابزانم خۆزگه‌به‌چی ئه‌خوازێت؟
باوه‌ر بکه نابۆڵێنم هه‌ق ومافی خۆمه داخی ئه‌و ماوه‌یه‌ش هه‌ڵڕێژم که‌نه‌مئه‌توانی،خۆبه‌ناشکوری نایڵیم هیچ هیواو ئاواتێکم نه‌هاته‌دی،مه‌جبور هه‌ر خۆزگه به‌با بکه‌م، یان […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
آلصبر مفتاح آلفرچ
(دوعای بیست و هه‌شت)
ئه‌و به‌سه‌زمانه یه‌ک ته‌خته لێی که‌وتووه‌و حه‌راره‌تی له‌سه‌روو چله‌وه‌یه،له‌داخی ئه‌وه‌ی جه‌وازه‌که‌ی(ئێسه)و ناتوانێت سه‌فه‌ر بکات،له‌تاوا که‌وتۆته ورێنه‌و جار جار چۆقه‌ی دانیشی ڕۆژه ڕێیه‌ک ئه‌ڕوات،به‌مناسه‌به‌ی ئه‌و ڕۆژه ڕێیه‌یه‌وه بیرم که‌وته‌وه که‌مناڵ بووم دایکم ئه‌گه‌ر بیوتایه هه‌سته ڕۆڵه وا نیوه‌ڕۆیه ئه‌مزانی هێشتا به‌یانییه‌و ئه‌گه‌ر بیشیوتایه خێراکه‌ن وا ئێواره‌یه ئه‌مزانی […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
دوعای بیست وحه‌وت
دوعای بیست وحه‌وت
( زۆری له‌بوون و ناڕێکی له‌دابه‌ش کردنا )
که‌ژاڵ ئیسماعیل
30 - 5 - 2007
به‌بێ موقه‌دیمه‌و هیچ ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێک ئه‌چمه ناو مه‌وزوعه‌که‌بزانم چی وای له‌کاک بۆڵه‌بۆڵ کردووه ئاوا ببۆڵێنێت و دار‌و به‌رد با به‌سه‌ر یه‌کا.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
دوعای بیست وشه‌ش
دوعای بیست وشه‌ش
( ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره 181-15-4 ( هه‌فته‌نامه‌ی ڕزگاری ) بڵاو بۆته‌وه .)
دوعایه‌کی موشه‌که‌ل
که‌ژاڵ ئیسماعیل
9 - 4 - 2007
هۆڵه‌ندا
هاوارو هه‌رایه‌که مه‌پرسه ، دیاره مه‌سه‌له‌که زۆر گه‌وره‌یه‌و له‌ته‌حه‌مولی به‌شه‌ر ده‌رچووه بۆیه ئه‌و داماوه که‌وتۆته‌وه بۆڵه‌بۆڵو ئه‌م ڕۆژه خۆشه‌ی به‌هاری لێتێکیاوم ، به‌مه‌زه‌نه‌ی ئه‌قڵ بچمه ناو مه‌سه‌له‌که‌وه و زیاتر به‌ته‌فاسیله‌کانی ئاشنابم .
[ بۆسه‌ره‌وه ]

