ئه‌رشیف بۆ هاوپۆلی 'بزماره‌كانی خالید' كه هاوپۆلێكه
سيمینارو هه‌ڵپه‌رکێ
له‌بزماره‌کانی خاليد مه‌جيد فه‌ره‌ج
له ڕۆژانه‌دا ئیمه‌ڵێکم به‌ده‌ست گه‌یشت که داوه‌تنامه‌یه‌کی کراوه بوو بۆ سيمينارێک له‌سه‌ر بابه‌تی هاوره‌گه‌ز بازی که دوو به‌رێز یه‌کێکیان کورد ئه‌وی تریان عه‌ره‌ب به‌شداری تیا ده‌که‌ن. تاوه‌کو ئیره شتێکی زۆر ئاساییه‌و بابه‌تێکی تابڵێی زیندووه چوونکه هاوره‌گه‌زبازی ديارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه که به‌درێژایی مێژووی ئینسان کۆنه‌و ناتوانين نکوڵی لێبکه‌ين .
[ بۆسه‌ره‌وه ]
هێلکه‌کانی کاکمان
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری هێژا و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی کۆمۆنیزم به تاقه ڕێگه بۆ خه‌لاس له هه‌موو ده‌رده کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیقتیسادی قه‌ومیه‌کان ئه‌زانن لێم عاجز نه‌بن ، عه‌بدی فه‌قیرش به‌ش به‌حاڵی خۆی ئه‌و ڕێگه‌یه به‌رز ئه‌نرخێنێ، به‌ڵام بۆ ئه‌و براده‌ره‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته زه‌ره‌ری له قازانجی زیاتر بوو، بۆ؟ ئێستا به‌یانی ئه‌که‌م: ئه‌و تا خوێندنی سه‌ره‌تایی […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
وه‌جاخ زاده
سه‌رده‌مێک خه‌ڵکانێک هه‌بوون، وه‌یان ڕاستر بڵێم کلتورێک هه‌بوو، وای له‌و خه‌ڵکه کردبوو که کچیان به‌شوو ئه‌یا، یان ژنیان بۆ کوڕیان ئه‌هێنا، کاتێک لێیان ئه‌پرسین ئه‌وماڵه‌ی خزمایه‌تیتان له گه‌ڵ به‌ستوون کوێنده‌رین؟ ئه‌یان گووت کوێنده‌ری کوێیه؟ ئه‌وان بن و بنه‌چه‌ی ئه‌م شاره‌ن، بۆ هه‌یه ئه‌سه‌ح خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌بێت و ناو‌و شۆره‌تی ماڵی شافه‌نه‌ری* نه‌بیستبێ؟ هه‌بوون […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
به‌فر ساز
ئه‌وساڵانه‌ی که له‌کوردستان بوون نه‌ک هه‌ر ناوه‌کانی خۆیان عاره‌بی بوو، به‌ڵکو منداڵه‌کانیشیان هه‌ر به‌و ناوانه‌وه ناو ئه‌نا که له‌سه‌ر زاری عاره‌بان وه‌ک شه‌کرۆکه وا بوون ، و به‌بیانووی ئه‌وه‌ی خوێندن له‌زانکۆ به‌کوردی نیه،جگه‌ر گۆشه‌کانیان ئه‌نارده ئه‌ومه‌کته‌بانه‌ی که به‌عاره‌بی وانه‌ی تیا ئه‌وترایه‌وه. ئه‌وه‌ی بۆنی سیاسه‌تی لێبهاتایه ئه‌وان حه‌وت فرسه‌خ لێی دوور ئه‌که‌وتنه‌وه، نه‌بادا پڕیشکێکیان به‌ر که‌وێ […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
ئه‌قڵی جه‌معیمان
1 ـ پێش ئه‌وه‌ی سورای ته‌یاره‌که‌بین ته‌قریبه‌ن چوار تا پێنج سه‌عات له هۆڵی چاوه‌ڕوانی و دواتر له ترانزێت ماینه‌وه،
دیاره له‌و ماوه درێژه‌یا فرسه‌ت هه‌ر ئه‌ڕه‌خسێت بۆ ناسینی حه‌تا ئه‌وانه‌شی که پێشتر نه‌ت ناسیوون، من ته‌نها یه‌ک جانتام پێ‌بوو له‌دوای پیاوو ژنێکه‌وه بووم، ئه‌وان عه‌ره‌بانه‌یه‌کیان قه‌ڵابه‌چنگ کردببو له جانتا، ووتیان بۆ جانتاکه‌ی خۆت ناخه‌یته سه‌ر […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
شه‌هاده‌ت
هه‌ندێک خانووبه‌ره‌ی زۆر جوانم بینی که له ته‌واو بوونا بوون، به سایه‌قی ته‌کسیه‌که‌م ووت ئه‌و ریزه خانووه هه‌موو یه‌ک نه‌خشه‌یان هه‌یه و که‌ره‌سته‌ی درووستکردنه‌که‌شیان هه‌مان ره‌نگ و جۆرن، دیاره هی که‌سێک له‌و تازه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینه و بۆ فرۆشتن و خێرلێکردن درووستی کردوون. ووتی کامانه؟ ووتم ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ر، ووتی نا ئه‌وانه بۆشه‌هیدان درووستیان […]
[ بۆسه‌ره‌وه ]
سه‌فه‌ری ڕاسته‌وخۆ
بزماره‌کانی ….. خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
سه‌فه‌ری ڕاسته‌وخۆ
ووتیان کاکه ئه‌گه‌ر زه‌مان و ئه‌مانت ئه‌وێ بلیتی تورکیا ببڕه ،ووتم ئه‌ی بلیتی کوردستان چیه‌تی گۆرانی ناڵێ ؟ ووتیان به‌ره‌وه‌ڵا به‌ڵام دوو به‌خته،
[ بۆسه‌ره‌وه ]
زۆر‌و بۆر
بزماره‌کانی……………خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
زۆر‌و بۆر
کچه جوانه هه‌ست ناسکه‌که‌ی پاڵتۆڵک ،شه‌وێک له‌گه‌ڵ براده‌رێکی خۆشه‌ویستی تا دره‌نگانێ ده‌مه‌ته‌قێ (چات) ئه‌کا ، دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو قسه سه‌د جار دووباره‌بووه‌وه‌ی شه‌وانی پێشوو تر ئه‌گاته ته‌نکی، ئه‌وجا نۆره‌ی باسی شیعر‌و شاعیرانی ئه‌وسه‌رده‌مه دێته پێشه‌وه، و ناوی یه‌کێک له‌وشاعیرانه‌ی که به‌ده‌نگه خۆشه‌که‌ی!
[ بۆسه‌ره‌وه ]
نه‌ورۆز
بزماره‌کانی ……………………………خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
نه‌ورۆز…..
ئه‌ڵێن سه‌ری ساڵی کوردی سه‌ره‌تای به‌هار،و کۆتایی هاتنی سه‌رماو سۆڵ، و شه‌خته‌و سه‌هۆڵ به‌ندان، و شه‌وانی درێژی زستانه. له‌وانه‌ش گرنگتر، بیره‌وری سه‌رکه‌وتنی پاڵه‌وانی کورد نه‌ژاد ،کاوه‌ی ئاسنگه‌ره به‌سه‌ر هێمای زوڵم، و زۆرداری، زوحاک و ماره‌کانی سه‌رشانێتی.
[ بۆسه‌ره‌وه ]
عوسیانی مه‌ده‌نی
بزماره‌کانی خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
عوسیانی مه‌ده‌نی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌ی که به‌عێراقی عاربیه‌وه نوسێنراوه، به‌شێکی دڵسۆز چالاک بووه، له پرۆسه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمی حوکمی سه‌دام حسێن .
[ بۆسه‌ره‌وه ]

