سيمینارو هه‌ڵپه‌رکێ
له‌بزماره‌کانی خاليد مه‌جيد فه‌ره‌ج
له ڕۆژانه‌دا ئیمه‌ڵێکم به‌ده‌ست گه‌یشت که داوه‌تنامه‌یه‌کی کراوه بوو بۆ سيمينارێک له‌سه‌ر بابه‌تی هاوره‌گه‌ز بازی که دوو به‌رێز یه‌کێکیان کورد ئه‌وی تریان عه‌ره‌ب به‌شداری تیا ده‌که‌ن. تاوه‌کو ئیره شتێکی زۆر ئاساییه‌و بابه‌تێکی تابڵێی زیندووه چوونکه هاوره‌گه‌زبازی ديارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه که به‌درێژایی مێژووی ئینسان کۆنه‌و ناتوانين نکوڵی لێبکه‌ين . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بووه مایه‌ی سه‌ر سوڕمان بۆ به‌نده ئه‌وه بو له په‌راوێزی داوه‌تنامه‌که‌دا نووسرابوو له‌کۆتایی سيمیناره‌که‌دا ده‌یکه‌ینه گۆرانی وهه‌ڵپه‌ڕکی هه‌رچه‌ندم کرد وتێکۆشيم تێنه‌گه‌یشتم بۆچی دوای ئه‌و باسه ده‌بێته هه‌ڵپه‌ڕکێ دواتر ووتم ره‌نگه ئه‌و دڵخۆشیه بۆ ئه‌وه بێ که ئاماده‌کارانی دڵنیان له‌کۆتایی سیمیناره‌که ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی کورد هه‌تیو بازمان له هه‌موو میلله‌تانی دونیا که‌متره یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆشبه‌ختانه پله‌ی یه‌کممان له‌وبواره‌دا به‌ده‌ست هێناوه بۆیه فه‌رق ناکا به‌هه‌ردووباره‌که‌دا هه‌ر براوه‌ده‌بين ئه‌وجا له‌خۆم پرسی ئایا ئه‌وه ناهێنێ نه‌ک یه‌ک ئیواره به‌ڵکو حه‌وت رۆژو حه‌وتسه‌و موسته‌میر بۆی هه‌ڵپه‌ڕین؟ به‌ره‌وه‌ڵڵا.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

