هێلکه‌کانی کاکمان
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری هێژا و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی کۆمۆنیزم به تاقه ڕێگه بۆ خه‌لاس له هه‌موو ده‌رده کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیقتیسادی قه‌ومیه‌کان ئه‌زانن لێم عاجز نه‌بن ، عه‌بدی فه‌قیرش به‌ش به‌حاڵی خۆی ئه‌و ڕێگه‌یه به‌رز ئه‌نرخێنێ، به‌ڵام بۆ ئه‌و براده‌ره‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته زه‌ره‌ری له قازانجی زیاتر بوو، بۆ؟ ئێستا به‌یانی ئه‌که‌م: ئه‌و تا خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی ته‌واو کرد هیچ عه‌یبی نه‌بوو ، هه‌رکاتێک لێیان بپرسیایه پاشه‌ڕۆژ ئه‌بی به چی ئه‌یووت موهه‌ندیس، کاتێک که‌وته سه‌رسکه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی، ووتمان به‌خوا وابڕوا مه‌گه‌ر خۆی حه‌زی لێنه‌بێ ئه‌گینا له‌پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه توببیش وه‌ری ئه‌گرێ.
به‌ڵێ، تا ئه‌و ئێواره‌یه‌ی له مه‌کته‌به‌ی عامه ئه‌هاته‌وه ئه‌مه بۆچوونی ئێمه‌و هه‌موو ده‌وروبه‌ریشمان بوو له‌سه‌ر ئه‌و زاته ، زۆر غه‌ریب ئه‌هاته به‌رچاووم و حاڵه‌تی نا ئاسایی بوو به‌ده‌م ڕێگاوه په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕا ئه‌وه‌شان و به‌ده‌م خۆیه‌وه مشتوومڕی بوو، لێم پرسی خێره خۆ له‌گه‌ڵ که‌س تێکهه‌ڵنه‌چوون؟ ووتی به‌ره‌وه‌ڵا، ووتم له‌گه‌ڵ کێ؟ ووتی که‌سێکی دیاری کراو نیه، ووتم تێناگه‌م ئه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ت له کێ ئه‌کرد؟ ووتی له سه‌رمایه‌داری جیهانی و ئیمپریالیست و دار‌و ده‌سته‌کانی له‌م ناوچه‌یا، ووتم جا تۆ به تاقی ته‌نیا ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و هه‌مووه دێیت ؟ ووتی بێقه‌زابی ئه‌وه‌نده‌ش که‌م ئه‌قڵ نیم، ووتم ببه‌خشه منیش مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه، ووتی هه‌موو کرێکار‌و زه‌حمه‌ت کێش و گه‌لانی بن ده‌ست و کوتله‌ی ئیشتراکیمان له‌پشته ووتم مه‌علوم؟ ووتی مه‌علوم.
هه‌رچه‌ند له مێشکی خۆما ئه‌م هێناو و ئه‌م برد‌و لێکم ئه‌یایه‌وه، ئه‌و گۆڕانکاریه بنه‌ڕه‌تیه‌م له که‌سێکه‌وه که هه‌موو ئاواتی ئه‌وه‌یه ببێته موهه‌ندیس و ئێستا بۆته جه‌نگاوه‌رێک له‌دژی سه‌رمایه‌داری بۆ نه‌ئه‌چووه‌وه سه‌ر یه‌ک، تا ڕۆژێک براده‌رێکی نزیکی ووتی کاکه ئه‌و کوڕه زۆر گۆڕاوه ئێستا له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ری به‌سه‌ر کتێبه‌که‌یا شۆر بکاته‌وه، لولی ئه‌کا و ئه‌یخاته گیرفانی شه‌ڕواڵه‌که‌یه‌وه‌و له ناو چیمه‌نی مه‌کته‌به‌ی عامه‌یا له‌گه‌ڵ کابرای بنێشت هه‌ر باس باسی سیراعی ته‌به‌قیه، خۆشت باش ئه‌زانی حکومه‌ت چاوو گوێی له هه‌موو کون و قوژبنێکا چانووه ،خوا بکا یه‌کێک له‌وانه له ده‌میه‌وه نه‌یا، ووتم جا قوڕی کوێ بکه‌ین به‌سه‌رمانا ،ئێستا بابه موهه‌ندیسمان ناوێت ئه‌ترسین خۆشی له سه‌ر ئه‌م به‌زمه با به قه‌ڵبه‌یه‌کا، ووتی وه‌ڵڵا هیچ به دووری مه‌زانه چوونکه له هیچ شوێنێک ده‌می ناوه‌ستێ.
نازانم له کوێ ئه‌و نه‌عله‌تیه‌ی تووش هاتبوو ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی وا بۆ شه‌رح و ته‌فسیل کردبوو به هیچ کلۆجێک له‌مێشکی نه ئه‌هاته ده‌ره‌وه، ئیتر له‌بری هه‌نده‌سه‌ی خانوو به‌ره‌و ڕێگاوبان گوتار و موناقه‌شه‌کان که‌وتنه سه‌ر به‌ره‌ی ئاشتی خوازی سۆسیالیزم، و بلۆکی جانه‌وه‌ری ڕۆژئاوا، و عه‌داله‌تی ئیجتیماعی ئه‌ڵمانیای دیموکرات، و له‌برسا مردنی فه‌قیرو هه‌ژارانی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا،و چاوچنۆکی سه‌رمایه‌داری، و به خشنده‌یی سۆڤیه‌ت و پشتیوانی بێسنوری بۆگه‌لانی ماف خوراو، زۆر سه‌رتان نه‌ئێشم ئه‌و فیکره‌یه له‌لایه‌که‌وه سه‌ری هه‌نده‌سه‌و مه‌نده‌سه‌ی واتا ئیشه ئه‌قڵیه‌که‌ی برد به‌قوڕا ، له لایه‌کی تریشه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برای ده‌م ڕاست وپشتیوانی زه‌حمه‌ت کێشان له‌ژیانیا ته‌نها کار که‌کردبووی موناقه‌شه‌ی گه‌رمی به‌ر دوکان و سه‌ر چیمه‌نی سه‌وز بوو بۆیه کاری ده‌ست و بازویشی فت .
ساڵی کۆڕه‌وه‌که وه‌کو ئه عاله‌مه که‌وتینه به‌ری خۆرهه‌ڵات و کاکی مونه‌زیریشمان له گه‌ڵ بوو، هه‌موو ئه‌مانزانی که خۆی بۆ ناگیرێ و هه‌رکه‌سێ ده‌می بسووتێ و به‌باشه باس له سه‌نعه‌تی ڕۆژ ئاوا بکا بۆ نموونه سه‌یاره‌ی (مارسیدس)، ئه‌م بۆی ده‌رئه‌په‌ڕی و ئه‌یکا به موناقه‌شه‌یه‌ک ئه‌وسه‌ری دیارنه‌بێت، و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ریشی بڕۆن به مزره جنێو به‌ر ئه‌بێته ئه‌قڵی دواکه‌وتوویان،و وا ئه‌نیشێته سه‌ریان تا نه‌یان باته‌وه ئه‌وجێگه‌یه‌ی که یه‌که‌م جار لێهاتونه‌ته سه‌ر دونیا وزایان لێناهێنێ.
وه‌کو عه‌رزم کردن زه‌مان ساڵی 91 بوو شوێنیش خۆرهه‌ڵات و نیزامیش به قه‌ولی خۆشه‌ویستان له‌وێ ئیرتیجاعی بوو، ئێمه‌ش تاسه‌ر یه‌سقان ده‌سته‌وخواریان بووین ، که ئه‌وانه‌ش هیچیان له‌خزمه‌تی تروحاته پێشکه‌وتوو خوازه‌کانی کاکمانا نه‌بوون، بۆیه هه‌قمان بوو بترسین و به‌رده‌وام ده‌نووکمان له‌سه‌ری بێ، ده‌مانگووت کاکی برا ره‌حمێکمان پێبکه، ئه‌وه‌تا به‌وحاڵه له‌ده‌ست به‌عس ڕامان کردووه، سه‌رمانی لێده‌رکه‌ی که به‌فه‌لاکه‌ت نه‌جاتی بووه، خۆت وه‌کیل به بزانه هیچمان بۆ ده‌ر‌چووه؟خۆ ئه‌گه‌ر لێره ئه‌و نه‌خته په‌تاته و نانه نه‌بێت له‌برسان خۆمان و مناڵمان ووشک هه‌ڵدێین، مه‌عز بۆ خوا ئه‌گه‌ر به مووه‌قه‌تیش بێت له‌به‌خاتری ئێمه‌نا له‌به‌خه‌ر خاتری ئه‌ومناڵانه واز له مه‌بده‌ئه بێنه، که تا ئه‌م ده‌قه‌یه له زه‌ره‌ر به‌ولاوه قازانجی یه‌ک عانه‌ی نه بۆ خۆت و نه بۆ که‌س و کارت نه‌بووه .ووتی هه‌رچه‌نده له‌به‌رابه‌ر کۆنه‌په‌رستان نابێ وای نیشان بده‌ی که قسه‌ت پێنیه، به‌ڵام هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئه‌م ماوه‌یه بێده‌نگ بم، ووتمان باره‌که‌ڵڵا.
ڕۆژێک ووتی ئه‌مه‌وێ نه‌ختێک بای باڵی خۆم به‌م، ووتمان ده‌بڕۆ بۆ ناو ئه‌ودارانه بۆ خۆت نه‌ختێک پیاسه بکه، ووتی خۆ ته‌ره‌زان نیم به‌ته‌نیا بچمه ئه‌و دارستانه، خه‌ریکه مێشکم ئه‌ته‌قێ ئه‌مه‌وێ نه‌ختێک خه‌ڵک ببینم، قسه‌و باسێکه، هه‌واڵێکه، نابێ بزانیین ئه‌م وه‌زعه به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕوا ،هه‌موو ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمان دانا،چوونکه ئه‌مانزانی له‌و شوێنه که که‌مێک له ته‌مه‌دونه‌وه دووره ئه‌و ته‌رزه بیرکردنه‌وه‌یان بۆ قوت ناچێ ئه‌گه‌ر ره‌حمی پێبکه‌ن و به‌گرتی نه‌یه‌ن، سه‌د ده‌ر سه‌د به‌بێ دارکاری قوتار نابێت، ئه‌ویش . سه‌رتان نه‌ئێشێنم چۆنمان قه‌بڵاندبوو خشت ئاوای کردبوو ڕێک چووبوه چاخانه‌یه‌ک و که‌لعاده دا‌یمه‌زراندبوو،به‌ڵام به عه‌کسی ته‌وه‌قوعاتی ئێمه‌وه ئێوا‌ره له‌ولاوه به‌ته‌به‌قێ هێلکه‌وه ده‌رکه‌وت و له خۆشیا هه‌موو گیانی پێئه‌که‌نی، کاتێ گه‌یشته لامان به‌ده‌نگێک که هه‌مووی له خۆ ڕازیبوون، وه‌یان هه‌ست کردن به سه‌رکه‌وتن بوو ووتی سڵاوێکتان لێبێ، ووتمان ده‌ستت قورسه دیاره له‌و قۆڵه‌وه‌ی که تۆ بۆی چووی هێلکه‌یان ته‌وزیع کردووه به‌سه‌ر ئاواره‌کانا، ووتی نه‌وه‌ڵا ووتمان ئه‌ی ئه‌مه‌ت له کوێ بوو؟ووتی به‌خوا ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت موناقه‌شه دامه‌زرا، ووتمان ئه‌وه‌شتێکی ئاشکرایه و خۆشمان هه‌روامان دانابوو، به‌ڵام ئه‌م هێلکه‌یه په‌یوه‌ندی به موناقه‌شه‌وه چیه؟ ووتی چۆن نیه‌تی ته‌واوی ئه‌و شوێنه‌ی که بۆی چووم هه‌واداری ئه‌و فیکره ده‌رچوون که منی له‌سه‌رم ، و له‌سه‌ر دانه به‌دانه‌ی ته‌رحه‌کانم موافیق بوون و زۆریان لا په‌سه‌ند بوو ئه‌و ته‌به‌قه هێلکه‌یه‌شیان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ڵات کردم . هه‌ققه‌ته‌ن زۆر ده‌ست خۆشی و ده‌م خۆشیمان به‌سه‌را باران‌و و ئافه‌رینی زۆرمان له خۆیی و ئه‌فکاری کرد، چوونکه به‌ڕاستی زۆر تامه‌زرۆی هێلکه‌و ڕۆن بووین ، پیاو ئه‌بێت ڕاست بێژێ ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆژه ئه‌و کردی به که‌سمان نه‌ئه‌کرا هێلکه‌کان زۆر خۆشبوون به‌ڵام مه‌خابن ئه‌وه هه‌وه‌ڵ و ئاخرین ده‌سکه‌وتی ئه‌و ئایدۆلۆژیا وموناقه‌شانه بوو که کاکمان هه‌نده‌سه‌که‌ی نایه بانی .
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


Zhuwan
kak xalid, bochy dameka hichy taza post nakrawa, wa 3 manga bzmary taza nanerdrawa!
Bakir
Kkak Xalid Sillaw Hiwadarm le Helke nechitewe zu zu Bikeit. mebestm Bzmar dabkutit, Chakushake lay mine to Bzmarekan Hellde minish day dekutm, ewa her leber eway ke Belleni Kar u Zewiyan pedawit le Sulemay itr Hellke nakeyt bbure Bzmart nemawa yan Sebabi triy haye???? her Serkewtubit Rastgo u Raber u Belayen u Yasanas u Mafnas