شه‌هاده‌ت
هه‌ندێک خانووبه‌ره‌ی زۆر جوانم بینی که له ته‌واو بوونا بوون، به سایه‌قی ته‌کسیه‌که‌م ووت ئه‌و ریزه خانووه هه‌موو یه‌ک نه‌خشه‌یان هه‌یه و که‌ره‌سته‌ی درووستکردنه‌که‌شیان هه‌مان ره‌نگ و جۆرن، دیاره هی که‌سێک له‌و تازه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینه و بۆ فرۆشتن و خێرلێکردن درووستی کردوون. ووتی کامانه؟ ووتم ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ر، ووتی نا ئه‌وانه بۆشه‌هیدان درووستیان ئه‌که‌ن، ووتم جا ئه‌وه به‌شی هه‌موویان ئه‌کا؟ ووتی نا ئه‌وه ته‌نها بۆ شه‌هیدانی سه‌رکرده کراون، ئه‌وان ژماره‌یان زۆر نیه، ووتم وه‌ڵڵاهی کارێکی زۆر زۆر باشیان کردووه، یاڕه‌بی ده‌ستیان خۆش بێت، ئا ئێستا ئه‌توانین بڵێین، ئێمه میلله‌تێکین هه‌مووشتێکی باشمان قابیله، بزانه چه‌ن به ته‌نگ خه‌باتگێره زیندووه‌کانمانه‌وه‌ین، دوو هێند به‌رابه‌ر و بگره زیاتریش بۆ که‌سوکاری شه‌هیدانمان له خه‌مداین، بۆ نا ئه‌ی به‌رهه‌می خه‌بات و خوێنی ئه‌وان نه‌بوو که ئه‌مڕۆژه‌ی بۆ ئێمه دروست کرد؟ لێتان ناشارمه‌وه بینینی دیمه‌نی ئه‌و باڵه‌خانانه چه‌ند دڵخۆشی کردم ئه‌وه‌نده‌ش تووشی ڕامانێکی سه‌یری کردم، ڕووم کرده‌وه برای سایه‌ق و پێم ووت باشه شه‌هاده‌ت له‌ڕێی گه‌ل و نیشتیمانا به‌رزترین پله‌کانی خۆبه‌خت کردن نی‌یه؟ ووتی بۆ نایزانی؟ ووتم به‌ره‌وه‌ڵڵا، به‌ڵام بۆ دڵنیابوونه‌وه له مه‌علوماتی گشتیم ئه‌پرسم، ووتی ده‌که‌واته دڵنیابه وایه. ووتم باشه فه‌رق له مابه‌ینی شه‌هیدێک که سه‌رکرده‌نه‌بێ، و شه‌هیدێک که‌سه‌رکرده‌بێ چی‌یه؟ هه‌ردووکیان خۆشه‌ویستترین سه‌رمایه‌ی ئینسان که‌ڕۆحه، نه‌یان خستۆته پێناوی ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌ی که باوه‌ڕیان پێ‌یه‌تی؟ ووتی ئه‌وه ڕاستیه‌کی به‌ڵگه نه‌ویسته، ووتم ده که‌واته هه‌ردوو له‌یه‌ک مه‌رته‌به‌یان و وه‌ره‌سه‌شیان ئه‌بێ به‌یه‌ک چاو سه‌یر بکرێن، ووتی مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه خانووه‌کانی ئه‌مانیش ئه‌بێ وه‌کو خانووی ئه‌و شه‌هیدانه بێت که سه‌رکرده‌نین؟ ووتم واناڵێم، ووتی ئه‌چی بکه‌ن، ووتم خانووی شه‌هیده‌کانی تریش وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌مانی لێ‌به‌که‌ن، ووتی حیکمه‌ت له‌وا چی‌یه؟ ووتم ئه‌گه‌ر له شه‌هاده‌تیشا جێگه‌ی لای سه‌روو لای خوارو هه‌بێت، له‌داهاتوو دا هیچ ژنێک نایه‌ڵێ مێرده‌که‌ی شه‌هید بێت ئه‌گه‌ر له‌پله‌یه‌کی به‌رزی حیزبیا نه‌بێت، ووتی ئه‌گه‌ر وابێ خوا به‌وڕۆژه‌ی نه‌کا ئه‌م ده‌ورو مه‌کانه‌مان لێتێک بچێ، و بکه‌وینه‌وه خه‌باتی شاخ، ئه‌وکاته هه‌موو شه‌هیدانمان کۆ بکه‌ینه‌وه چورا که‌س ده‌رناچن ووتم ئاخر منیش له‌وه ئه‌ترسم.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


Sheelan
dast xosh kak Xalid, mn dayma ram wa bua ka to atwani chirok u romani jwan bnusi ka nakhayaki Aziz Nasinanai saxiri habe, hayf hawlakant dayma bo wtary kurta nak babarty geranawa inja awa chrok be yan roman, txwa dast bka ba nusini yakam chroki drezht, azanm 100% shteki zot jwan u tak abet, ba qsam bka w azanit bashtrin xzmaty to kurdisham kirdwa.. supas