سه‌فه‌ری ڕاسته‌وخۆ
بزماره‌کانی ….. خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
سه‌فه‌ری ڕاسته‌وخۆ
ووتیان کاکه ئه‌گه‌ر زه‌مان و ئه‌مانت ئه‌وێ بلیتی تورکیا ببڕه ،ووتم ئه‌ی بلیتی کوردستان چیه‌تی گۆرانی ناڵێ ؟ ووتیان به‌ره‌وه‌ڵا به‌ڵام دوو به‌خته،
ووتم ته‌له‌فۆنم بۆ کردوون ئه‌ڵێن عه‌یبی نیه، ووتیان که‌یفی خۆته ، به قسه‌ی که‌یفه نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌م کردوو چووم بلیتی هه‌ردوو سه‌رم بڕی، چوون و هاتنه‌وه، ئه‌وه‌بوو ده‌وروبه‌ری سه‌عات دوانزه‌ی ئینگلیزی له فرانکفۆرته‌وه سواربووین به‌ره‌به‌یانی کوردستان له هه‌ولێر دابه‌زین، خوا هه‌ڵناگرێ به قه‌درو حورمه‌تێکی زۆره‌وه پێشوازیان لێ‌کردین. براده‌رێک له‌گه‌ڵم بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ری زۆر کردبوو دیاربوو شاره‌زاییه‌کی باشی هه‌بوو، پێی ووتم ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ له‌کاتی دیاری کراوا بڕۆیته‌وه ،باشتر وایه هه‌ر زوو ئاگاداری مه‌کته‌بی سه‌فه‌ر بکه‌یته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ت بۆ دانێن، فیعله‌ن هه‌ر وام کرد ،به‌گه‌یشتنه‌وه‌م بۆ سلێمانی چوومه لایان و پێم ووتن ئه‌مه‌وێ بلیته‌که‌م بۆ 22 مانگ (ئۆ ،که‌ی) بکه‌ن، ووتیان به‌ڵێ باشه به‌ڵام ئه‌بێ شه‌وی بیست‌و یه‌ک له‌سه‌ر بیست‌و دوو سه‌عات سێ له مه‌تاری هه‌ولێر بیت، ووتم وا ئه‌که‌م ،ئیتر پشتوێنی دڵ ته‌ئمینم لێکردوه و بێ خه‌م پاڵم لێ دایه‌وه ،هه‌تا چه‌ند ڕۆژێک پێش گه‌ڕانه‌وه، ووتم بۆ ته‌له‌فۆنێک بۆ مه‌کته‌بی سه‌فه‌ره‌که نه‌که‌م هه‌ر بۆ هه‌واڵ پرسین( که‌سیشیانم نه‌ئه‌ناسی) دوای هه‌واڵ پرسین له سیحه‌ت و ئه‌حواڵ ،ووتم به‌ڕێزان من ئه‌و نه‌فه‌ره‌م که 22 مانگ به‌خێرێ به‌سواری ته‌یاره‌ی هێڵه‌که‌تان ئه‌چێته‌وه هه‌نده‌ران ، ووتیان له کوێوه ووتم له هه‌ولێره‌وه ووتیان به‌رێز خه‌تی هه‌ولێرمان نه‌ماوه، ووتم چۆن ؟ ووتیان نایه‌ڵن ته‌یاره‌ی ئه‌و خه‌ته‌ی ئێمه جارێکی تر له‌وێ بنیشێته‌وه، ئه‌توانین بۆت بکه‌ین به سلێمانی به‌ڵام 31 مانگ سه‌فه‌ر ئه‌که‌ی، ووتم ناکرێ من ئه‌بێ پێش کۆتای مانگ بگه‌ڕێمه‌وه چوونکه ئیش ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر نه‌چمه‌وه ده‌رم ئه‌که‌ن، وتیان ده به‌خوا ئه‌وه ئاوایه، ووتم ئه‌ی بۆ هێشتیان له‌وێ بنیشێته‌وه، ووتیان ئه‌و پرسیاره‌ی جه‌نابتان زۆر ماقوڵه و لێیان کراوه ،ووتم ئه‌ی جوبی ئه‌وان؟ ووتیان ئه‌وان ئه‌ڵێن له‌ده‌ستمان ده‌رچوو ،ووتم ئێمه بلیتمان بۆ هه‌رێمی کوردستان بڕیوه نه‌ک بۆ هه‌ولێر یان سلێمانی ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کی توجاری له‌مابه‌ینی (هه‌ولێرو کۆ) بڵێم سلێمانی هه‌ولێرا هه‌یه، نابێ له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و خه‌ڵکه بێت که سیقه‌یان به خه‌ت و ته‌یاره‌خانه‌کانی کوردستان کردووه‌و فه‌زڵیان یاوه به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ت و ته‌یاره‌کانی ده‌رو دراوسێیا، ووتیان ئێستا ئه‌ڵێی چی له سلێمانیه‌وه ئه‌ڕۆیته‌وه یان خۆت ڕێگای ترت هه‌یه؟ ووتم شه‌ش سه‌د یۆرۆ زیاترم یاوه به به‌لیتی ته‌یاره له‌گه‌ڵ 131 یۆرۆ هه‌قی قیتار بۆ فرانکفۆرت ئه‌وانه ئه‌فه‌وتێ، چار نیه له سلێمانیه‌وه ئه‌ڕۆمه‌وه، خۆشبه‌ختانه مه‌کته‌بی سه‌فه‌ر نیوه‌ڕۆیه‌ک ته‌له‌فونیان بۆکردم ، ووتیان 22 مانگ شوێنێک هه‌یه بۆ تۆ ئه‌توانی سه‌فه‌ر بکه‌ی، ووتم مه‌منون . له‌به‌ر ڕۆشنایی ته‌جره‌به‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ما و بۆ ئه‌وه‌ی موسافیر دڵنیابێتو به‌وخه‌ته‌یا نه‌ڕوا که لێی نووسراوه ئه‌حمه‌د ڕۆیشتوو نه‌گه‌ڕایه‌وه، پێشنیازم بۆ وه‌کاله‌ته‌کانی سه‌فه‌رو سه‌یاحه‌تی کوردستان ( بۆ ته‌بدیل هه‌واو بزنس )ئه‌وه‌یه که له‌کاتی ریکلام کردن بۆ خه‌ته‌که‌یان ئیتیجاهی سیاسی فڕۆکه‌وان و خه‌ته‌که بۆ ئه‌وخه‌ڵکه ڕوونبکه‌نه‌وه و به‌پانیش له‌سه‌ر ته‌یاره‌کان به خه‌تێکی وازیح بنووسن ، ئه‌م ڕه‌خشه‌یان بۆی هه‌یه هه‌موو جارێک بنیشێته‌وه و ئه‌گه‌ر پێشی خۆش بێت ئه‌توانێ هێلانه‌ش بکا، ئه‌و کلک خوراوه‌یان بۆی هه‌یه فه‌قه‌ت یه‌ک سووکه چینه له‌مه‌تاری ئه‌ولا بکات ،به‌ڵام ئه‌و فه‌ساڵ تاڵه‌یان نه بۆی هه‌یه له‌کن براده‌رانی ئه‌ملا بنیشێته‌وه نه چینه‌ش بکات خوام له‌وخوایه یه‌ک ڕیقنه‌شی به‌ئاسمانه‌وه لێبه‌ربێته‌وه.ئه‌وکاته موسافیری کورد په‌روه‌ر ئه‌گه‌ر ده جار ده‌ست له‌کلکی ته‌یاره‌که نه‌یا و دڵموتمه‌ئین نه‌بێ له‌وه‌ی که کولله لێی نه‌خواردووه،و ژێر زمانی سایه‌قه‌که‌ش به ته‌واوی نه‌کێشێته‌وه‌و نه‌زانێ دڵی به‌لای کام حیزبه‌یا لێ ئه‌یا، موجازه‌فه‌ی سه‌فه‌ر به هێڵی ئاسمانی کوردی ناکا.
موخته‌سه‌ری که‌لام
کاتێک ئێمه‌ی کورد ئه‌بین به شت، که هه‌مووی، به‌لای حیزبه‌که‌ی خۆمانا دانه‌تاشین، نه‌ختێکیش بۆ کوردستان و کورده‌که‌ی بهێڵینه‌وه، ده‌نا کامه‌ی زۆر نه‌ته‌وه‌ییه و مساوه‌مه له‌سه‌ر نیو ملیمه‌تریش له‌سه‌ر خاکی کوردستان ناکا ،کاتێک چووه مه‌تاری ئه‌تاتورک ئه‌گه‌ر شاعیریش نه‌بێ کۆپله‌یه‌ک شیعر بۆ جوانی و مه‌زبووتی مه‌وعیده‌کانی ئه‌وێ و ریزه ئاوده‌سته‌که‌ی ترانزێت دانه‌نێ نایه‌ته ده‌ره‌وه،چوونکه له ترانزێتی ئه‌وه‌ی کوردستان ئه‌بوایه بهاتیتایه‌وه ئه‌ودیوی کۆنترۆڵ و پاسپۆرته‌که‌ت له کن وان دابنایه بۆ ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


xalid
به‌رێزان ، شیلان خان ، کاکه بۆتان ،، کاکه سالار،، زۆر سوپاسی هه‌ستی به‌رزتان ئه‌که‌م …. به‌داخه‌وه له‌به‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکی ،، بۆچوونه‌کانتان دیار نه‌مان … جارێکی تر دوای لێبوردن ئه‌که‌م..