نه‌ورۆز
بزماره‌کانی ……………………………خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
نه‌ورۆز…..
ئه‌ڵێن سه‌ری ساڵی کوردی سه‌ره‌تای به‌هار،و کۆتایی هاتنی سه‌رماو سۆڵ، و شه‌خته‌و سه‌هۆڵ به‌ندان، و شه‌وانی درێژی زستانه. له‌وانه‌ش گرنگتر، بیره‌وری سه‌رکه‌وتنی پاڵه‌وانی کورد نه‌ژاد ،کاوه‌ی ئاسنگه‌ره به‌سه‌ر هێمای زوڵم، و زۆرداری، زوحاک و ماره‌کانی سه‌رشانێتی.
هه‌موو قه‌ومه‌کانی ئه‌م دونیایه ،هه‌ریه‌که‌و بۆنه‌یه‌کیان کردۆته ره‌مزی موقه‌ده‌سی خۆیان، و بۆ گردکردنه‌وه‌ی هه‌موو له‌ده‌وری ئه‌و بۆنه نه‌ته‌وایه‌تیه، ئاهه‌نگ و که‌رنه‌ڤاڵی مۆسیقا،و گۆرانی، و هه‌ڵپه‌ڕکێ، و گه‌ڕان به شه‌قامه‌کانی شاره‌کانیانا، به جل‌و به‌رگی فۆلکلۆریه‌وه ئه‌گێڕن، و نوقوڵیش بۆ ئه‌و حه‌شاماته‌ی، که له‌م به‌رو ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌کان قه‌تاره‌یان به‌ستووه، بۆ بینینی ئه‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی که ته‌نها ساڵی جارێک دووباره ئه‌بنه‌وه، فڕێ ئه‌یه‌ن،و له نێوه‌ندی هه‌موو شارێکیش،گۆڕه‌پانێکی گه‌وره‌ی تیایه، بۆ گێڕانی ئاهه‌نگه‌کانیان. ئێمه‌ی کوردیش سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی نیو ملیۆن سه‌رمان لێ چۆته خاریج، و زۆربه‌ی مه‌سئولینی سیاسی، و ئیقتیسادی، و کۆمه‌ڵایه‌تی، حه‌تا وه‌رزشیشمان خاریجیان بینیوه،و ئه‌زان میلله‌تانی شارستانی یادی بۆنه نه‌ته‌وایه‌تی، و هه‌تا محه‌لیه‌کانیشیان، چۆن وبه‌چ شێوه‌یه‌کی جوان ،و سه‌رنج ڕاکێش ئه‌که‌نه‌وه، ( واتا له ووڵاتێکا هه‌ر ئاوایی و شارێکیشیان بۆنه‌ی ساڵانه‌ی تایبه‌ت خۆیان هه‌یه). من له خه‌یاڵ و خوتوراتی( گۆران وای به‌کار هێناوه) ئه‌سله عه‌ره‌بیه‌که (خه‌واتره)، ئه‌و مه‌راسیم و که‌رنه‌ڤاڵانه‌یا بووم، که شوکر له ته‌له‌فیزیۆنه حه‌واییه‌کانمانه‌وه ئه‌و ڕۆژه، واتا بیست له‌سه‌ر بیست‌و یه‌کی مارت ،له پاش نیوه‌ڕۆوه تا کردنه‌وه‌ی ئاگره‌که پیشانی کوردی تاراوگه،و هه‌موو میلله‌تانی جیهانی ئه‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش ئێمه‌ی کورد وه‌ها تێگه‌یشتووین که ئاماده‌ترین نه‌ته‌وه‌ین له ناوچه‌که، بۆ وه‌گرتنی مه‌ده‌نیه‌ت، و ده‌رکه‌وتنی کاریگه‌ره‌کانی له‌سه‌رمان، بۆیه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ماڵ ومناڵم ئاگادار کردووه که خۆیان بۆ ئه‌و موناسه‌به‌یه حازر که‌ن، و پێم ووتن ئه‌بێ مێز ، به یاپراخی گه‌ڵامێوو( که به‌شاره‌تی به‌هاره)، و هه‌موو ئه‌و جۆرانه‌ی دیکه که ئه‌گه‌ر یه‌کێک برسیش نه‌بی خۆی له‌به‌را ڕانه‌گرێ، بڕازێنینه‌وه. به‌و جۆره و له‌به‌ر ڕۆشنایی فه‌رمایشته نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی به‌نده ، هه‌موو شته‌کان چۆن نه‌خشه‌ی بۆ کێشرابوو ئاماده بوون، عه‌سر ته‌له‌فیزیۆنم کردوه‌وه، خستمه سه‌ر که‌ناڵه کوردیه‌کانی ووڵات، له‌به‌رده‌وام سروودی نه‌ورۆز لێدان و چه‌ند دیمه‌نێکی ناڕێک‌و پێکی ناو شار، و چه‌ند هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌ک له‌م لاو ئه‌ولا ،هیچی تری تیا نه‌بوو. مناڵ ووتیان بابه کوا هیچ پیشان نایا ، ووتم دیمه‌نه خۆشه‌کانیان هه‌ڵگرتووه بۆ کاتی ئاگر کردنه‌وه‌که ،کاتێک ئاگر کرایه‌وه، جه‌ماعه‌تی بناری شاخ له سه‌ره‌وخواریه‌که‌ی لای سه‌رووی شاره‌وه ده‌ستیان گرتبوو هه‌ڵئه‌په‌ڕین دوایش بوو به‌به‌رنامه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام.له داخا نه‌ک هه‌ر ده‌مم له یه‌ک دانه یاپراخ و خواردنه‌وه‌ی سه‌رمێزه‌که نه‌یا ، شه‌ڕێکیشمان بوو له‌گه‌ڵ دایکی مناڵه‌کان، کلکی که‌ری تیا ئه‌پچرا. سه‌ره‌تا وام ئه‌زانی هه‌ق لای منه ،و چووبومه سه‌رقادرمه‌کان ووتاری حه‌ماسیم ئه‌یا به گوێچه‌که خنجیله‌کانی شه‌ریکه‌که‌ی حه‌یاتم، ومناڵه نا نه‌ته‌وه‌ییه‌کانما، دواتر که چوومه سه‌ره‌وه و نه‌ختێک ڕاکشام و خاوبوومه‌وه، زانیم هه‌موو هه‌ق لای ئه‌وانه، ئاخر ئه‌وانه‌ی که به‌هۆی کورده‌وه له مه‌حفه‌له ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانا ڕێزیان لێ ئه‌گیرێ و موسته‌فیدن لێی ،ئه‌گه‌ر ڕوبعێکی من خۆیان و ماڵومناڵیان بۆ ئه‌و بۆنه نه‌ته‌وایه‌تیه بخستابایه عه‌زابه‌وه، ئه‌م ساڵ نه‌ورۆزێک ئه‌بوو هه‌موو دونیا بیانگووتبا ئه‌شهه‌دو مابیللا ، غه‌دری ئێمه نه‌بایه کورد ئه‌وه‌ڵ قه‌ومی ناوچه‌که‌بوو، ده‌بوایه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بایه ،ته‌ماشاکه‌ن چه‌ند جوان جه‌ژنه نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌یان به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه ،ئێستاش نه‌چووه بچێ وه‌ڵڵا ده‌بێ جه‌هدی ئیمکان و زیاتریش بۆیان تێ بکۆشین.
موخته‌سه‌ری که‌لام
ئه‌مڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه‌هاته‌وه .. ئاخر هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی کراوه به قات و ڕیباته‌وه… وه‌ره له ئازادیشدا ئه‌م قه‌ومه نه‌توانێ وه‌کو به‌شه‌ر یادی کاته‌وه … که‌واته پێی ناوێ بۆ میلله‌تی بێسه‌واد شیوه‌ن و گرین …. ناژین ئه‌وانه‌ی له‌و بۆنه جوانه‌یا له‌سه‌رانسه‌ری ئیقلیم ته‌ختاییه‌کیان چنگ نه‌که‌وت، له سه‌ره‌ولێژیا هه‌ڵپه‌ڕین.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

