عوسیانی مه‌ده‌نی
بزماره‌کانی خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
عوسیانی مه‌ده‌نی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌و به‌شه‌ی که به‌عێراقی عاربیه‌وه نوسێنراوه، به‌شێکی دڵسۆز چالاک بووه، له پرۆسه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمی حوکمی سه‌دام حسێن .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کورده‌کان ته‌نها جێگه‌بووه له ناو چواچێوه‌ی عێراقدا، که له ناویدا، خوێن له لوتی سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی و هاوپه‌یمانه‌کانی نه‌هاتووه، به‌ڵکو له هاو ووڵاتیه‌کی کوردیش زیاتر دڵته‌ئمینی سه‌رو ماڵیان بوون.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رانی سیاسی کورد، زۆر به گه‌رم و گوڕی و بۆ سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕ دژی تیرۆر،و دروست کردنی ڕۆژهه‌ڵاتێکی ناوه‌ڕاستی نوێ ،و دیموکراتیزه‌کردنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و هه‌موو پێگه‌کانی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵ، ، چالاکانه ده‌ست به‌کار بوون، هه‌روه‌ها بۆ ڕاگرتن، و ئیدامه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ،که شیعه‌و سونه تیادا یه‌کتریان خه‌ڵتانی خوێن کردووه، چوونه به‌غدا،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تانه‌و لۆمه‌ی خه‌ڵکانێکی زۆر له کوردی خۆیان قبوڵکرد، که ده‌ڵێن ئێمه کارمان به عاره‌به‌وه چیه؟ ئه‌وان ئه‌گه‌ر ئاشتیان تێبکه‌وێ و بکه‌ونه‌وه خۆیان یه‌که‌م ئیشیان گه‌ڕانه‌وه ئه‌بێت بۆ عادات و ته‌قالیده جوانه‌که‌ی سه‌له‌فی صاڵحیان که ئه‌نفاله.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد، له‌به‌ر چاوی هێزه تاریک په‌رسته‌کانی ناوچه‌که له ئێران، و سعودیه،و تورکیه،و سوریا ،به‌م یارمه‌تی دان‌و ده‌عوه‌ت کردن و ئاهه‌نگ گێڕانه بۆ هێزه هاوپه‌یمانه‌کان و به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا، خۆیان کردۆته گای ڕه‌ش،و ئێستا ئه‌وانه سه‌ر‌گه‌رمی تیژ کردنه‌وه‌ی قۆچه‌کانیانن، بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی که کورد له‌م پڕۆژه‌یه‌دا مایه پوچ ده‌ر ئه‌چێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیداره‌که‌ی سه‌رۆک بۆش به ئێمه‌ی کوردی گووت: بۆ خۆتانمه نه‌وه‌کا بشکێن، هێلکه‌کانتان هه‌مووی بێنن، من له‌سه‌به‌ته‌که‌ی خۆما به ئه‌مان و زه‌مانه‌وه بۆتان هه‌ڵئه‌گرم.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین، له‌به‌ر چاکه‌و فه‌زڵی ئه‌مه‌ریکا،و به‌ریتانیا، و ڕاگرتنی دڵ، و هاوپه‌یمانیه‌تیان لای ئێمه‌ی کورد، تا فیدرالی بڕی کرد.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که ،ته‌نها ئێمه‌ی کورد ، به‌شه‌قام و به ڕه‌سمیه‌وه، بیست چواسه‌عاته نه‌ک هه‌ر دووعای خێر‌و ئاواتی سه‌رکه‌وتنمان بۆ هێزه‌کانی و پڕۆژه‌که‌ی خواستووه، به‌ڵکو له دڵیشه‌وه ته‌مه‌ننامان کردووه، که ببین وویلایه‌تێکی نوێی ئه‌مه‌ریکا، و له ئێمه‌ش بترازێ ،که‌سێک نیه چاره‌ی ئه‌مه‌ریکای بوێ، به‌تورکیاشه‌وه که له په‌یمانی ناتۆدایه، و به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی نه‌دا به هێزه‌کانی که له خاکه‌که‌یه‌وه بێنه ناو عێراق.
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی لای سه‌ره‌وه، هه‌ردوو خه‌ڵه‌فاو و ته‌قاویت جه‌یمس بیکرو، لی هامڵتن ، کاتێک ته‌کلیف کران بێن بۆ عێراق ،بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیکه‌وه به‌گوێی خۆیان، و به‌چاوی خۆیان ،ئه‌وزاعی ئه‌و ووڵاته ببیستن، و ببین، و دواتر ڕاپۆرتی له‌سه‌ر بنووسن. چوونه لای ئیرهابیه‌کان له فه‌لوجه ،چوونه لای شیعه به موقته‌داو حه‌کیمه‌وه ،چوونه لای تورکمان که به‌ره‌که‌یان مه‌نجه‌ڵێک دۆڵمه به‌شی هه‌فته‌یه‌کیان ئه‌کات، گوێیان له سعودیه،و ئه‌رده‌ن، و سووریه،و ئێران ،و تورکیه گرت، به‌ڵام نه‌هاتنه لای کورد، و کاتێک ناوه‌رۆکی ڕاپۆرته‌که‌یان ڕاگه‌یاند ، ئه‌بینین ئه‌و ئاواتانه دێنێته دی، که ئیرهابیه‌کان تی ئێن تی له پێناویا،له ناو ئاپۆره‌ی خه‌ڵکا ئه‌ته‌قێننه‌وه و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکیه‌کان له فه‌لوجه ،به مردوویی ئه‌سووتێنن،و هه‌ڵیشیان ئه‌واسن،بۆ ڕێگه گرتن له دیموکراتیزه‌کرنی ناوچه‌که به‌گشتی، و عێراق به تایبه‌تی ، وله‌بار بردنی فیدرالی ،و گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌هێز کردنی مه‌رکه‌ز ،و جارێکی تر ده‌ست به‌سه‌راگرتنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت، له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ دوایین جه‌وله‌ی قڕ کرنی کورد به یه‌کجاره‌کی.
بۆیه ده‌بێ :
• گه‌لی کورد عوسیانی مه‌ده‌نی له سه‌رانسه‌ری کوردستان ڕاگه‌ێنێ.
• ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا،له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌ی سیاسی کورده‌وه، له‌مه‌ڕ سه‌ر له‌به‌ری پرۆسه سیاسیه‌که‌ی عێراق ، گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو به‌شدار بووان،به جه‌نابی سه‌رۆک کۆماریشه‌وه بۆ کوردستان،و هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌موو به‌شداریه‌کیان تیادا،تاوه‌کو بیکه‌ر و هاملتۆن به‌ڕسمی و له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ،ئیعتیزار بۆ گه‌لی کورد ده‌هێننه‌وه .
• له‌کاتێکدا که بیکه‌ر و هاملتن خه‌ڵاتی ( تیرۆریستان) نه‌یارانی ئه‌مه‌ریکا، و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که له عێراق به‌ڕێوه ده‌چێ ده‌که‌ن، به‌چه‌سپاندنی داواکانیان ،له ئامۆژگاریه‌کانیانا، ده‌بێ کوردیش تێ‌یان بگه‌ێنێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوود له به‌رهه‌ڵستکاری کردن و تیرۆر داهه‌یه ، ئه‌ویش ده‌توانێ به‌رهه‌ڵستکار ده‌بێت.
• له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه، ئه‌م ڕاپۆرت نووسانه، بیر‌و باوه‌ڕیان له گه‌ڵ بیر‌و باوه‌ڕی سه‌ره‌ک بۆش یه‌ک ناگرێته‌وه. له‌وه‌ش باشتر ئه‌مانه هه‌مووی ئامۆژگارین، و به‌زمانی قانون سه‌رۆک سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی که ڕێزیان لێبگرێ، یان ئیهمالیان بکا، واتا ئه‌توانێ فڕێیان بداته نزیکترین ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه له کۆشکی سپی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌وهه‌ڵوێسته له‌به‌رانبه‌ر زۆربایه‌تی دیموکراته‌کان، له ناو کۆنگریس وه‌ربگرێ، ئه‌و پێویستی به کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی خه‌ڵکانی ناو عێراقه، که کورد له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه‌یه،ئێمه هه‌موو جارێک به ئه‌مه‌ریکامان له‌به‌ر خاتری سه‌ره‌ک بۆش ووتووه به‌ڵێ، با ئه‌م جاره‌ش هه‌ر له‌به‌ر خاتری ئه‌و سه‌رۆکه بڵێین نا.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

