سروودی نیشتیمانی
بزماره‌کانی خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
سروودی نیشتیمانی
ساڵانێکی دوور‌و درێژ سرووده‌که‌ی ڕۆشنبیرو ئه‌دیب و پارێزه‌ر، دڵدار، سونبولی به‌رهه‌ڵستکاری بوو ، ئه‌و هه‌روه‌کو زانیبێتی قه‌ده‌ر ئه‌نفال و کیمیا بارانی له‌پاش مه‌رگی جه‌سته‌یی خۆی ، له‌یه‌کێک له سه‌ره‌و لیژه‌کانی ئاینده‌دا بۆ گه‌له که‌ی هه‌ڵگرتووه،
و ئه‌قڵی عروبی ووشک وه‌کو بیابان، سه‌رگه‌رمی به‌رنامه سازیه بۆ ئه‌و پاکتاوکردنه، و دواتر نۆشکردنی پێکی سه‌رکه‌وتن به‌و بۆنه‌یه‌وه، بۆیه وه‌کو ته‌حه‌دا بۆ ئه‌و ئه‌قڵه ئه‌ڵێ : (که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه ، زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان). ساڵان هاتن و چوون و دوای خه‌باتێکی دژوار‌و سه‌خت که نزیکه‌ی هه‌شتا ساڵی خایاند ،و شکست هێنانی گوتاره دواکه‌وتووه‌که‌ی به‌عس، بار‌و دۆخێکی نوێی هاته کایه‌وه، و له ئاکامیدا حوکمی زاتی کارتۆنی، بوو به هه‌رێمێکی دیفاکتۆی فێدراڵی، تاڕاده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆ، و پێک هێنانی سێ گۆشه‌که‌ی ده‌سه‌ڵات پارله‌مان و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ،و هه‌ندێک له‌و دام و ده‌زگایانه‌ی که بنچینه‌یین بۆ بنیات نان و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی . دیاره ئه‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و گۆڕانکاریانه بێ ، ئیراده‌ی سیاسی کورد هه‌ستی به‌وه کردبێ، که وه‌زیفه‌ی سرووده‌که‌ی خاڵه دڵدار ته‌واو بووه ،و ئه‌بێ خانه نشین بکرێ، چوونکه ئێستا سه‌رده‌می ئیداره‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ستنی گرێبه‌نده بازرگانی ئاوه‌دانکاریه‌کانی کوردستان و په‌یوه‌ندیه دیبلوماسیه‌کانه، ئه‌وه‌تا ووڵاتان یه‌ک له‌دوای یه‌ک کۆنسوڵی خۆیان ئه‌نێرنه هه‌ولێر ، بۆیه کاتی ئه‌وه هاتووه سروودێکی تر که له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه نوێیه‌دا بگونجێ بکرێته سروودی نه‌ته‌وه‌ییمان. ڕنگه به‌نده وه‌کو هاو ووڵاتیه‌کی کوردستان، هیچ گومانی له‌دڵسۆزی ده‌سه‌ڵات بۆ دۆزه ڕه‌واکه‌مان نه‌بێ، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر پارله‌مان که نوێنه‌رانی گه‌لن بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه دابێ، واتا بۆ ئه‌وه‌ی میکانیزمی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕیاره شه‌رعیه‌تی هه‌بێ ،ئه‌بێ به‌که‌ناڵه دیمو‌کراسیه‌کانا گوزه‌ری کردبێ ، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا بۆ بۆ نووسینی سرووده‌که، و ئاواز دانان بۆی، له ڕێگه‌ی ڕادێوو ته‌له‌فیزێون وکه‌ناڵه‌کانی تری ڕاگه‌یاندنه‌وه ئیعلانی پێشبڕکێیه‌ک ناکرێ؟ بۆ ئه‌وه‌ی شاعیران وئاواز دانه‌رانی هه‌موو کوردستان، ئه‌وانه‌ی له‌خۆیانا ڕائه‌بینن ناوی خۆیان بنووسن و پاشان به‌رهه‌مه‌کان بخرێته به‌رده‌می لیژنه‌یه‌ک ،بۆئه‌وه‌ی به‌تێکڕای ده‌نگ وه‌یان به‌زۆربایه‌تی بڕیار له‌سه‌ر تێکستێک و ئاوازێک که‌له‌وانی تر به‌هێز تر‌و جوانتره بدرێ ،و خه‌ڵاتی شاعیر‌و ئاواز دانه‌ره‌که‌ش که‌ئیشه‌که‌یان پله‌ی یه‌که‌می دراوه‌تێ پاش ده‌ست خۆشانه‌ی هه‌موو به‌شدار بووان بکرێت، پێم وایه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بیسه‌لمێنین که ئێمه‌ی کورد ئه‌توانین دیموکراسی بین، ئه‌بێ له یه‌که‌م هه‌نگاوه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین که سرووده‌که‌مانه، نه‌وه‌ک به کون فه‌یه‌کونێک ئه‌یڕه‌قیبێک که ده‌یه‌ها ساڵه له زاکیره‌ی جه‌معی ئێمه‌ی کوردا نه‌خشی کێشاوه، بگۆڕینه‌وه به‌سروودێک که ته‌نها دووکه‌س ئاگادارین، شاعیرێک و ئاواز دانه‌رێک و ئیلله‌ڵاو بڕایه‌وه ، من هه‌ر له ئێستاوه نوقڵانه‌ی شکستهێنان لێ نایه‌م، و تۆزقاڵێکیش گومانم له توانا‌و داهێنانی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش نیه ،ڕه‌نگه زۆر سه‌رکه‌وتووبێ به‌ڵام ڕه‌نگیشه ئه‌گه‌ر ڕێگه به مونافه‌سه بدرێت سه‌رکه‌وتوو تر‌و جوانتریش هه‌بێت.
موخته‌سه‌ری که‌لام
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دڵدار ئه‌و سرووده‌ی نووسی ده‌یه‌ها شاعیری زۆر له‌و ناودارترو به‌توانا تر هه‌بوون به‌ڵام که‌سیان نه‌یانتوانی ئه‌یره‌قیب بنووسن.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


ڕزگار
به‌ڕێز کاک خالید. پێم سه‌یره که که‌سێکی وه‌ک جه‌نابتان که هیچ نه‌بێت، یاسای خوێندوه، که‌چی ڕێگه داداته خۆی که ابس له گۆڕینی سروودیک بکات، که نه‌تاوه‌یه‌کی زیاد له 35 ملیۆنی کردویانه‌ته سروودی نیشتمانی خۆیان. ئێوه‌و هه‌رکه‌سێکی تر که بیه‌وێت قسه له‌سه‌ر سروودی نیشتمانی بکات، ئیتر بۆ ده‌بێت، ئه‌وه ببه‌ستنه‌وه، به هه‌رێمێکه‌وه. ئێوه وه‌ک یاسا ناسێک ده‌توانن پێشنیار ی سروودێک بۆ هه‌ره‌ێم بکه‌ن، نه‌ک ئه‌وه بکه‌نه ئه‌وه‌ی که ده‌بیت سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب بگۆڕن. دانانی سروودێک بۆ هه‌رێه‌میکی 3 شاری هیج په‌یوه‌ندی به سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبه‌وه نییه‌و نابێت.بس کردن له دانانی سروودێک بۆ هه‌رێم، نابیت ببه‌سترێته‌وه به سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبه‌وه، که گوایه وه‌ک جه‌نابتان ده‌فه‌رمون، کۆن بووه. کاک خالید حه‌ز ده‌که‌م مێژووی دانانی سروودی نێستمانی ووڵاتانی ئه‌وروپی بخوێنیته‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێت، میژووی سروودی ئه‌و وولاته‌ی که له کاتی ئێستادا
تیاییدا ده‌ژیت، ئه‌وسا ده‌زانیت، که ئاخۆ سروود کۆن ده‌بێت یان نا.
خۆت واته‌نه‌ی موخته‌سه‌ری که‌لام، پێشنیار کردنی دانانی سروودێک بۆ هه‌ره‌ێمه 3 شارییه‌که‌ی عێراق و ره‌بت کردنی به سروودی ئه‌ی ڕه‌قیبه‌وه، سنوور به‌زاندن نه‌بیت، چیتر نییه.
خاليد مه‌جيد فه‌ره‌ج
زۆر به‌ڕێز کاکه ڕزگار …
پێشه‌کی زۆر دڵخۆشبووم به بۆچوونه‌که‌تان ده‌رباره‌ی ئه‌م بزماره چوونکه ڕێز له‌به‌رانبه‌رو ده‌گرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئایا به‌نده له‌گه‌ڵ گۆڕینی سرودی ئه‌یڕه‌قیبه یان نا . ئه‌گه‌ر نه‌ختێک وورد تر سه‌رنج بده‌نه بزماره‌که ده‌بینن ئه‌وه بۆ چوونی من نیه به‌ڵکو بۆ چوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه که ئه‌یه‌وێ سروودێکی تر دابنێ.. ئه‌ویش لای من هێشتا تأکید نیه چوونکه ته‌نها هه‌واڵێک بوو له ڕۆژنامه‌یه‌کدا ، به‌نده پێی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ر ده‌یانه‌وێ بیگۆڕن وه‌یان تازه بڕیاریان له‌سه‌ر داوه‌و هیچ قسه‌یه‌ک بۆ ئێمه‌و مانان نه‌ماوه له‌سه‌ری بکه‌ین .. ده‌بێ به‌وشێوه‌یه‌یه بێت که باسم کردووه .. له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌ی که من نووسیومه ته‌نها بۆ چوونێکه ڕه‌نگه هه‌ڵه بێت و قابیلی موناقه‌شه‌یه.
نــهوزاد شێردڵ
ڕێز‌و موحه‌به‌ت کاک خالید ،، دێر زه‌مان که یه‌که‌م نووسینتم
خویێنده‌وه ئینکار نه‌کرا که باکڕاوندێکی مه‌عریفیی له‌بار
شك ئه‌به‌یت ،، مه‌سه‌له‌ی ئاوازی ئه‌ی ڕه‌قیب وه‌ك له مامۆستا‌و کاکی
گه‌وره‌ی به‌هه‌شتیی زه‌مه‌نی مێرد مناڵییم ( ولیه‌م یوحه‌نام ) بیستووه ئاوازێکی کوردیی نیه‌و ئه‌بێت به‌ر له پشت به‌ستن به زاکیره‌ی سه‌رپێیی زۆر به ووردی به ئه‌رشیفه‌کانما بچمه‌وه،، ئه‌مه‌یان باسێکی تره ، به‌ڵام با ته‌واو له نهێنی ئه‌و
ده‌سته زه‌غـت که‌ره دڵنیا بین کێیه و کێن که پێشنیازی مه‌حوو کردنی ئه‌م سیمپوڵه نه‌ته‌وه‌ییه‌یان کردوه ئه‌وسا ئه‌زانین یه‌خه‌ی کێ بگرین !! نازانم ڕای به‌ڕێزت و خوێنه‌ری
باسه‌که‌شت چین ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌م هه‌ڵوێسته ناوه‌خت و جێی
ده‌یان پرسیاره‌ی که له ناوه‌ڕاستی ئه‌م عه‌شاماته کێشه
جۆراو جۆره‌دا بێ موبه‌ڕڕێکی ستراتیژی هاتۆته ئاراوه ، مه‌به‌ست تێیدا کز کردنی فه‌لسه‌فه‌ی ئـیـنتـیـمـا بێت به ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆمان له باشوور ؟! ئه‌مه ئه‌ڵێم و به
دیراسه‌ش زۆر به‌ڵگه‌م له لا هـه‌ن که پڕۆژه‌یه‌کی به به‌رنامه
داڕێژراو له لایه‌ن هه‌ندێك له سیاسه‌تمه‌دارانی ده‌سه‌ڵات داری ئـێستای خۆمانه‌وه و به ئامانجی گوایا
کاڵ کردنه‌وه‌ی ئینتیمای تــرادیــسـیـۆنـالیـزمیی له لای گه‌نجان و
ئاراسته کردنیان ڕوه‌و جیهانی گڵۆبالیزمی و زانستی گه‌رمی ئیکۆنۆمیکی و هتد .. به ووردی پـراکتیزه ئه‌کرێت ،، موخته‌سه‌ر و
له سه‌ر هه‌مان ووته‌ی ( ســتــالـیــن ) که ووتی :- ئه‌مڕۆ له
بری پــێنج سه‌د شۆڕشگێری ئازا پێوویستمان به یه‌ك ئه‌ندازیاری بینا سازیی هه‌یه ،، دووباره به ڕای ئێوه‌ی به‌ڕێز ئه‌م نیشانانه‌ی جاڕ نه‌دانی جیا بوونه‌وه و + ناردنی
که‌س و کارمان بۆ شه‌ڕی نێوان سوونه‌و شـیــعـه + هێنانی
هــورووژمه عــاره‌ب بۆ کوردوستان + به‌زمی بوون یا نه‌بوونی ئاڵاکه ی عێراق + وجوودی هه‌زارو سێ سه‌د ئافره‌تی سوزانیی له ناو جه‌رگه‌ی که‌بتێکی فیکریی و مۆڕاڵیی و عورفیی شپرزه‌ی وه‌ك وه‌ك ئه‌مڕۆ دا و .. کێشه‌ی گۆڕینی ئه‌ی ڕه‌قیب و ده‌یان به‌زمی وورده‌کاریی تر که ئه‌وسه‌رییمان خوێندۆته‌وه ،، ئایا ئه‌مانه و گه‌رچی که‌مێك دووره باسیــشم +
کێشه گه‌لێکی تر به پیلانێکی پێشتر نه‌خشه بۆ کێشراوی به
ڕه‌زامه‌ندیی حکوومه‌ته‌که‌ی خۆمان نابیینن که ده‌ستی فشاری
ئه‌مریکاشی تێدا بێت بۆ کاڵ کردنه‌وه‌ی ئینتیما ناوبراوه‌کان ؟؟
به چاوه‌ڕێی مشت و مڕی زیاتر ،، سوپاس بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته ؟؟
* تێنینی / له گۆشه‌ی نووسینه‌کانی کاك ڕزگار گوڵه‌باخدا ،
– که پێشنیارێکی کردوه بۆ نووسه‌ران ده‌رباره‌ی سلبیاتی هێنانی عه‌ره‌ب بۆ کوردوستان ،، - فاست پانۆڕامایه‌کم - له‌سه‌ر مێژووی
وجوودی یه‌که‌م جاره‌ی هاتنی عاره‌ب بۆ عێراق باس کردوه، به ئومێدم خوێنه‌رانی لۆکه‌یشنه به پێزه‌که‌ت سوودی لێ ببینن ،،
— شــادیـــتــان کاکه خالید —
نـــه‌وزاد شـــێـــردڵ / ئـۆنتاریۆ — کــانــه‌دا