کۆمه‌ڵگا
بزماره‌کانی خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
کۆمه‌ڵگا
بیرم دێت له پۆلی چواری سه‌ره‌تایی به‌دواوه، له‌ماڵی باپیرم بووم ،ئه‌وکات دۆڵابێکی بچوکیان هه‌بوو، وه‌یان ڕاستر بڵێم کۆمهدیهکیان هه‌بوو، پێیان ئه‌وت مه‌کته‌به، دووکتێب له‌و کتێبانه‌ی که له‌ناویا دانرابوون، زۆر خۆش بوون لام، یه‌کێکیان شانامه‌ی فیرده‌وسی بوو ،
که ئه‌گه‌ر زاکیره‌م باش بێت عه‌لی باپیر ئاغا ( که‌مالی) زۆر به سه‌لیقه‌یه‌کی به‌رزه‌وه به‌شیعر ته‌رجه‌مه‌ی کوردی کردبوو، و ئه‌وی تریان چیم دیه‌که‌ی خواجه ئه‌فه‌نی بوو، هه‌ردوو کیان باسی مێژوویان ئه‌کرد، شانامه ئه‌فسانه‌ی له‌قاڵبێکی شیعری وا جوان و سه‌رنج ڕاکێشا هونیبۆوه هه‌م خوێندنه‌وه‌ی خۆش بوو هه‌میش بۆ له‌به‌ر کردن ئاسان بوو ،ئه‌وی تریان باسی مێژوویه‌کی نزیکی ئه‌کرد، که ڕووداوه‌کانی سه‌رده‌می شۆڕشی شێخ مه‌حمود بوو، و خواجا ئه‌فه‌نی خۆی تیایا وه‌کو خوێنه‌وارێک به‌شداری کردبوو. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ،بۆ منی ئه‌وکاته‌ی مناڵ هه‌ردوو کیان سه‌رنج ڕاکێش بوون، له‌کاتێکا که یه‌کێکیان ئه‌فسانه بوو، واتا ڕووداوه‌کانی له‌واقیعه‌وه دوور بوون، ئه‌وی تریشیان ته‌واو باسی له واقیع ئه‌کرد، ئه‌وه‌ی وای له‌من کردبوو هه‌ردوکیانم وه‌کو یه‌ک خۆش بوێ، به‌ته‌نها ئه‌وڕووداوانه نه‌بوو که له دوو توێی هه‌ردوو کتێبه‌که‌یا هاتبون ،و به‌قه‌ولی خۆشه‌ویستانی خۆرهه‌ڵات جالب بوون، به‌ڵکو توانای نووسه‌ره‌کانیان بوو . ئه‌وکاتانه خه‌ڵک به ئاسانی نه‌ئه‌بوون به نووسه‌ر، چوونکه له‌لایه‌که‌وه ئه‌م وه‌سائیلانه‌ی که ئێستا هه‌یه بۆ بڵاوکردنه‌وه نه‌بوو، له‌لایه‌کی تریشه‌وه نووسه‌ر ئه‌بوایه ماوه‌یه‌کی زۆر خوێنه‌رێکی باش بوایه، و دواتر به‌ختی خۆی له نووسینا تاقی بکردایه‌ته‌وه، ئیتر یا ئه‌وه‌تا ناجیح ئه‌بوو و به‌ته‌واوه‌تی ئه‌بوو به نووسه‌ر، یان فه‌شه‌لی ئه‌هێنا، ناجیح دووجار قازانجی ئه‌کرد هه‌م ده‌بوو به نووسه‌ر هه‌میش ڕۆشنبیرێکی به‌رز بوو. ئه‌وه‌شی لهنووسینا به‌خت ڕووی لێوه‌ر ئه‌گێڕا ، یه‌ک قازانجی ئه‌کرد ڕاسته نه ئه‌بوو به نووسه‌ر به‌ڵام به واسیته‌ی خوێننهوهکهیهوه ڕۆشنبیرێکی باشی لێده‌ر ئه‌چوو، واتا مایه پووچ نه ئه‌بوو ،به پێچه‌وانه‌ی ئێستاوه که زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه پێش ئه‌وه‌ی بخوێننه‌وه، به‌نووسین ده‌ست پێئه‌که‌ن ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچیه‌ک بنووسی بڵاو ئه‌بێته‌وه بۆیه به‌داخه‌وه جه‌هاله‌ت سیمای به‌شێکی باش له‌و ووتار نووسانه‌یه که خوێنه‌ری ڕۆشنبیر وه‌یان خوێنه‌وار ئه‌وه به‌ئاسانی له‌نووسینی ئه‌و ته‌رحه نووسهرانهیا هه‌ست پێ ئه‌کا. هه‌ر ئه‌و ده‌مانه‌ی که ئهوکتێبانهم ئه‌خوێنه‌وه، کتێبێکی تر هه‌بوو وه‌یان ڕاستر بڵێم کتێبۆکه‌یه‌ک هه‌بوو قسه‌خۆشه‌کانی (مه‌لا نه‌سرده‌ین) ی تیا بوو که لای ئێمه‌ی کورد به مه‌لا مه‌زبووره مه‌شهور بوو، هه‌رچه‌نه واباوه که ئه‌وه شهخسیهتیهکی خورافیه، به‌ڵام هه‌ندێکیش ئه‌ڵێن نا هه‌بووه ،و له‌سه‌ر ده‌می ته‌یمور لهنگا ژیاوه. به‌هه‌ر حاڵ سه‌ربوورده‌کانی ئه‌وو هه‌ندێک جار قسه خۆشه‌کانی خاڵه ڕه‌جه‌ب بۆ پێکه‌نین له‌لایه‌ن گهورهکانهکاوه بۆ گه‌رم کردنی مه‌جلیس ئههێنرانهوه. منیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به فیتره‌ت حه‌زم له قسه‌ی خۆش بوو چه‌ند جارێک کتێبۆکهکهی مه‌لا نه‌سره‌دینم له به‌رگه‌وه بۆ به‌رگ خوێنبۆوه. دواتر چووینه قۆناغێکی تر له خوێندن به‌هۆی حه‌سه‌نی قزلجی و زۆر له ڕۆشنفکرانی حه‌قیقی تری کورد، که بڕوا ناکه‌م جێگه‌یان به‌ئاسانی پڕ ببێته‌وه، دوو جۆر له ته‌نزم خوێنده‌وه یه‌کێکیان پێکه‌نینی گه‌دا که قزلچی نووسیبووی ئه‌وی تریان چیرۆکه‌کانی عه‌زیز نه‌سین که به‌ڕاستی نمونه‌ی (ته‌نز)ی به‌رز بوون و په‌یامێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسیان له به‌رگێکی رۆح سووکی نوکته ئامێزا ئه‌خسته به‌ر چاوی خوێنه‌ر، هه‌ر به به‌هه‌مان شێوه لای عاره‌ب و فارس زمانیش ئه‌و ته‌رحه نووسینانه هه‌بوون،که دواتر خوێندمنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دره‌نگ هاتنه ناو نووسینی کوردیه‌وه. کاتێک که عه‌زیز نه‌سین باس له ته‌والێتی ئاپارتمانه‌که‌یان ئه‌کا که خه‌سو و ژنه‌که‌ی پێی ئه‌ڵێن هینی داوسێکهیان چهندسانتیمێک له‌مه‌ی ئه‌مان به‌رز تره، و هه‌مان پاره‌شیان داوه،و بۆچی ئه‌و ناهه‌قیه، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ڕاسته وایه، ڕۆژێک به بیانووی دێنیه‌وه ئه‌چنه ماڵی دراوسێکه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌زیز باڵای کورت ئه‌بێ خه‌سووه‌که‌ی ئه‌ڵێ من دێمه ته‌والێته‌که وه‌ره سه‌ر شانم، و ئه‌وجا له سه‌قفه‌که‌وه مه‌تره‌که بگره ،و ئیتر ئه‌که‌وێته خواره‌وه، و خه‌ڵکه‌که به‌ر ئه‌بنه تف و نه‌عله‌تی ،ئه‌ڵێن بێشه‌ره‌ف که‌س نه‌ما خه‌سوت نه‌بێ له ته‌والێتی ماڵه دراوسێکهتا په‌لاماری بده‌یت! عه‌زیز نه‌سین ئه‌م به‌سه‌ر هاته‌ی ئه‌گه‌ر به‌زمانێکی ساده واتا بهوزمانهی که خه‌ڵک له‌ژیانی ڕۆژانهیانا به‌کاری دێنن، نه‌نوسیایه هه‌رگیز نه ئه‌بوو به ته‌نز، که‌واته سڕی داهێنانه‌که‌ی عه‌زیز نه‌سین له‌و ستایڵهدایه . سه‌رتان نه‌ئێشێنم بابچینه‌وه لای ناونیشانی ئه‌م بزماره ،شه‌وێک له شوێنێک بووم گوێم لێ‌بوو ،که‌سێک به حه‌ماسێکی نا ئاساییه‌وه ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوو، که له سلێمانی په‌یکه‌ری گایه‌کیان له یه‌کێک له شوێنه گشتیه‌کان داناوه، ئه‌ی ووت باشه به‌ڕێزان هیچ نه‌ما گا نه‌بێ ! ووتم کاکی برا بۆ گا چێتی؟ ووتی جا چی نیه؟ ووتم ئه‌زانی ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ت له هیندستان ئاڕاسته‌ی په‌یکه‌رتاشێکی هیندوسی بکردایه ، زۆر زۆر له‌سه‌رت ئه‌که‌وت، ووتی چۆن ووتم نازانی گا لای ئه‌وان موقه‌ده‌سه ؟ ووتی ئێ به‌ڕه‌حمه‌ت بی خۆ ئێمه له هیندستان ناژین، ووتم ئه‌وه‌ش ڕاسته، به‌ڵام تۆش نازانی که گا لای ئێمه‌ش ئه‌وه‌ته‌ی دوو گوێی لێ ڕواوه خزمه‌تمان ئه‌کا، خۆ ئه‌بێ ئێمه‌ش وه‌کو وه‌فایه‌ک ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاومان بێت، تۆ سه‌یرکه هه‌تا جووتی پێ ئه‌که‌ین پێی ئه‌که‌ین، پاشانیش گۆشته‌که‌ی ئه‌خۆین و پێسته‌که‌شی ئه‌به‌ین بۆ ده‌با خانه،و تهپاڵهکهیشی ئه‌سوتێنین، واتا شوێنێکی نیه بێ ئیستیفاده بێ ،که‌واته ئه‌و په‌یکه‌ره‌ی لێ پیرۆز بێت . له‌م ڕۆژانه‌یا یه‌کێک له‌وانه‌ی که لای سه‌روه‌وه باسم لێکردن که‌هه‌ر ئه‌نووسن و به‌ڵام نازانن خوێندنه‌وه به‌ری به کوێوه‌یه دوای هێرشێکی بێ سه‌ورو به‌ر ئه‌ڵێ مه‌ڵێ کۆمه‌ڵگا بڵێ کۆمه‌ڵگه چوونکه ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان ئه‌بێت به کۆی گا له‌دڵی خۆما ووتم مه‌علوم گا هه‌ر گایه به‌ڵام بڵێی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵیش هه‌ر به گایی بمێنێته‌وه؟ هیچ زه‌ره‌ر ناکه‌ین بابزانین چۆنه… ووشه‌ی کۆمه‌ڵ لێره‌یا له‌گه‌ڵ پاشکۆی گا پێکه‌وه ووشه‌یه‌کی لێکدراوی تازه‌یان دروست کردووه که (مجتمع) ی عاره‌بی ئه‌گرێته‌وه ،بێگوومان ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت و وه‌کو فێربوونی سه‌رده‌می حوجره حونجه‌ی کا، واتا به‌جیا جیا بخوێنێته‌وه نه‌ک هه‌ر نیوه‌ی دووه‌می ده‌بێته گا که ئاژه‌ڵه به‌ڵکو سه‌ر له‌به‌ری ووشه‌که ئاوای لێدێ، (.. ک.. ۆ، کۆ.. م ،کۆم !.. ه ، کۆمه ..ڵ کۆمه‌ڵ ..گا ، کۆمه‌ڵگا ) که‌واته کۆم یش به ته‌نیا شتێکی خراپتر له گا ئه‌گه‌ێنێ) . خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر بهگاییش بمێنێته‌وه ئه‌وه‌ش عه‌یب و عار نیه چوونکه ئه‌و ئاژه‌ڵه ئیستیفاده‌ی له‌زه‌ره‌ری گه‌لێک زیاتره، به‌ڵام به داخه‌وه لای ئێمه هه‌میشه ته‌شبیهی گا به‌باره سلبیهکهیا کراوه،که ئه‌ڵێن سه‌یریکه ئه‌ڵێی گایه مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه هه‌ست و شعوری نیه که ئه‌که‌وێته شوێنێکه‌و هه‌مووی ئه‌شێلێ بۆ نمونه ناو حه‌دیقه ئه‌وه‌ش ڕاسته، به‌ڵام توخوا هه‌ندێک له‌و خه‌ڵکانه‌ی ئێمه که به به‌شه‌ر خۆیان ناونوس کردووه ئه‌فعال و نووسینه‌کانیان له ئه‌فعال و نووسینی ئهوگایه ناچێ که پێمان شه‌رمه بیخه‌ینه ڕیزی ئینسانه‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


gaznda
کاک خالید…. نووسینه‌که‌ت له جێی خۆیدایه، به‌ڵام بۆ که سێک لێی تێبگات. بفه‌رموو له‌گه‌ڵ ئه‌م نوکته‌یه، که بۆ بابه‌ته‌که‌ی تۆ ده‌بێت.
دوو که‌س له سینه‌مایه‌کدا دانیشتوون و سه‌یری فلیمێک ده‌که‌ن. له فلیـمهکهدا گا یه‌کی تێده ده‌بێت، که زوو ده‌ره‌که‌وێت و هێرش ده‌بات. هه‌موو جارێک که گاکه ده‌رده‌که‌وێت، یه‌کێک که و دوو براده‌ره، خۆی ده شارێته‌وه. براده‌ره‌که‌ی ده‌پرسێت: ئه‌وه بۆ خۆت دهساریتهوه، خۆ ئه‌وه فلیمه. براده‌ره که‌ش ده‌ڵێت: ئاخر من ده‌زانم که ئه‌وه فلیمه، به‌ڵام خۆ گا که نازانێت که فلیمه
ئه‌نجا کاک خالید، ئه‌وه‌ی که تۆش باسی ده‌که‌یت، ئێمه ده‌زانین و ده‌یناسین
که گا یه. به‌لام ئه‌و که‌له نووسه‌ره خۆی نازانێت، که خۆی گا یه، وه خۆی
به موسه‌قه‌ف ده‌زانێ.
داوای لێبووردن ده‌که‌م، که هه‌مان بۆ چون، به هه‌ڵه، له‌گه‌ل نووسینێکی تردا بلاوبوه‌وه.
ئاشتی
له زمانی کوردی وفارسی دا پاشگری گابۆ ده‌لاله‌ت له‌شوێن به‌کار دێت وه‌کو خوێندنگا،دایه‌نگا،لهفارسیش دا وه‌کو پرورشگا،کوشتارگا..هتد.
له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها ووشه‌ی کۆمه‌ڵ به‌سه بۆ به‌کارهێنانی له جیاتی مجتمعی عه‌ره‌بی،كه ووتمان کۆمه‌ڵگا واته ئه‌و شوێنه‌ی کۆمه‌ڵی تیا ئه‌ژی که ئه‌ویش نیشتمانه ،
کاک خالید له‌به‌ر ئه‌وه نه کۆمه‌ڵگا وه نهکۆمهڵگه،کۆمه‌ڵ وبه‌س تابرادهرانی( کۆمه‌ڵه گاش) زویر نه‌بن. سوپاس
سالار جه‌وهه‌ر
به‌ڕێز کاك خالید
من وێڕای ده‌ست خۆشێم بۆ تێکڕای بزماره نووسراوه‌کانت و ئه‌و بزمارانهش که له‌داهاتوودا دادهکووترێن . به‌ڵام به‌داخه‌وه من له‌گه‌ڵ ئه‌م بزماره کۆمه‌ڵگای یه‌دا نه‌بووم بۆ داکووتین ، چونکه من پێم وایه ئه‌م جۆره بزمارانه‌ی جه‌نابت یان باشتر بڵێم ئه‌م جۆره چه‌مکه‌ی ئه‌ده‌بی کوردیمان که ئه‌توانم بڵێم به‌ڕێزت ههنگاوێکی باشت تێدابڕیوه به‌سه‌رکه‌وتوویی ڕۆژێ دادێ چه‌شنی ( ڕشته‌ی مرواری ) مامۆستا ( عه‌لادین سوجادی ) ببن به شاکارێکی ڕيسهن له‌ئه‌ده‌بی کوردیماندا. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له بزماره‌کانی ڕابردووت بده‌یته‌وه ده‌بینی ( گشت پۆشن ) چێژێکی به‌تامن له‌سه‌ر زمان ، چیرۆکێکن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له چه‌ند دێڕێك تێناپه‌ڕن . ئه‌سته‌مه لای من به هۆی کاڵفامی و تێنه‌گه‌یشتنی ڕهخنهخوازێکهوه نه‌وه‌ك ڕه‌خنه‌گرێکه‌وه ناوی بچێته مێژووی شاکارێکی وه‌ك بزماره‌کانی جه‌نابته‌وه . به‌و هیوایه‌ی سۆزی هه‌ڵچووی که‌سێك له هێڵی بزماره‌کانت دوور نه‌خاته‌وه دووباره ده‌ستت خۆش و هه‌ر بژیت