گه‌نده‌ڵ
بزماره‌کانی خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
براده‌رێکی گه‌نده‌ڵ
هه‌رجارێک بچوایه‌ته‌وه ووڵات له‌سێ مانگ که‌متری پێنه‌ئه‌چوو، ئه‌وجاره‌ی دواییان که‌هاته‌وه پێم ووت خاڵۆ سه‌فه‌رێکی خۆش بوو ئینشالله، ووتی کوره تێی هه‌ڵده، وه‌ڵاهی ئه‌وه‌ی من بینیومه یاخوا تۆ‌و عازیزت قه‌ت نه‌ی بینن،
ووتم خێر چیبووه؟ ووتی ئه‌و ووڵاته هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نه‌ماوه، نه‌رێز نه ئیحتیرام ،هه‌مووی بووه به‌پاره، ووتم ئێ ئه‌وه مه‌علوم و ئاشکرایه ، چی تازه هه‌یه؟ ووتی جابرا بڵێ چی نیه ،گه‌نده‌ڵی گه‌یشتۆته بیناقاقا، بۆتا ئێواره له‌و دایه‌ره‌و خه‌سته‌خانه‌و گوزه‌ری مه‌سئولینانه بگه‌ڕێی بۆ ده‌رمانیش که‌سێکی پاک و موخلیست چنگ ئه‌که‌وێ، ووتم لاحول وه‌لا قووه‌ته ،ئه‌ی چار؟ ووتی وه‌ڵڵا تازه چاری نه‌ماوه، کاکه گه‌نده‌ڵیه‌که به جۆرێکه کاری له ئێسقان کردووه، ووتم ئه‌ی باشه خۆ نابێ وازی لێ‌بێنین ئاخر سبه‌ینێ ئه‌و نه‌خته ئازادیه‌شی که هه‌مانه ئه‌خاته مه‌ترسیه‌وه، خۆ ئه‌وه‌ی که ئێستا دزی ئه‌کا ،یان ره‌شوه‌ت وه‌کو شۆربا هه‌ڵئه‌قوڕێنێ، سبه‌ینێ دوژمنان به‌پاره ئه‌یکه‌ن به‌ماستی مه‌یو، و له‌حه‌مرینه‌وه هه‌ر به کۆڵ ئه‌یان هێنێته‌وه هه‌ولێرو سلێمانی ، نا نا ئه‌بێ چاره‌سه‌رێک بۆ مه‌سه‌له‌یه به‌په‌له بدۆزرێته‌وه، باشه تۆ به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ساڵی چوار که‌ڕه‌ت سه‌ردانی خاکی شیرینی ووڵات ئه‌که‌یت، و له نزیکه‌وه ئاگاداری وه‌زعه‌که‌ی پێشنیازت چیه ؟ ووتی وه‌ڵا کاکه بۆی مه‌گه‌ڕێ چار ته‌نها پاک سازیه، لێدان وڕاماڵینی ڕه‌شوه‌ت خۆران و ڕه‌شوه‌ت وه‌رگرانه، ده‌رکردنی ئه‌وانه‌یه که ناویان به فه‌رمان به‌ر نووسراوه‌و پاره وه‌ر ئه‌گرن و ده‌وامیش ناکه‌ن، هێنانه خواره‌وه‌ی زۆر له مه‌سئوله‌کانه له‌سه‌ر کورسی مه‌سئولیه‌ت. پێم ووت ، وه‌ڵاهی وات لێ کردم بلیتێک ببڕم و به‌یانی سواری ته‌یاره ببم و بڕۆمه‌وه تاوه‌کو خۆشم به چاوی خۆم له نزیکه‌وه بیبینم، ووتی بۆ نا وه‌ڵا لێی مه‌وه‌سته، له‌و ده‌قه‌یا بیرم که‌وته‌وه ووتم ئاخ ئاخر من ئیش ئه‌که‌م ناتوانم هه‌ر له‌خۆمه‌وه بڕۆمه‌وه، دواتر ده‌رم ئه‌که‌ن، ئه‌بێ مۆڵه‌تی لانی که‌م مانگێکم هه‌بێ، ئه‌وه‌شیم ناده‌نێ چوونکه مۆڵه‌تم نه‌ماوه ،به‌ڕاست تۆ چۆن ئه‌توانی ساڵی 10 مانگ له‌کوردستان بیت، ئه‌ی پێت ناڵێن ئه‌بێ ئیش بکه‌ی؟ خۆ له‌وه‌ته‌ی من له خارجیم تۆشی لێیت ، ووتی کاکه تۆ له کوردستانیش هه‌ر فه‌قیر بوویت‌و ئالێره‌ش(گێل)، ووتم چۆن ووتی به‌ساقه ئه‌گه‌ر بۆ حاڵی خۆت ووریا نه‌بی ناتوانی بژیت، ووتم ئێستاش تێنه‌گه‌یشتم، به‌کوردی پێم بڵێ، ووتی به‌کوردیه‌که‌ی من کونه‌که‌یم دۆزیوه‌ته‌وه، ووتم کونی چی؟ ووتی ئه‌وشوێنه‌ی که پێم ئه‌ڵێ ئیش بۆ ناکه‌ی که‌سێکی لێیه خۆی مه‌سئووله هه‌رجارێک که ئه‌ڕۆمه‌وه له‌وێوه دیاریه‌کی خنجیلانه‌ی بۆ ئه‌هێنم،ووتم دیاری! ووتی ئه‌ی چی بکه‌ین خاڵه ئه‌بێ چه‌وری که‌ین، ووتم وه‌ڵا باوکم ئه‌وه‌ی تۆ کردووته که‌س نه‌ی کردووه، ئه‌مانه‌ی ئێره‌شتان فێری به‌رتیل خواردن کرد، خۆتۆ ئه‌ڵێی له ریزی پێشه‌وه‌ی موعاریزنی گه‌نده‌ڵیم؟ ووتی بۆ هیچ گومانێکت هه‌یه له‌وه؟ ووتم نه‌وه‌ڵڵا، به‌ڵام هه‌روه‌کو خۆت هه‌موو جارێک ئه‌فه‌رموویت من نه‌ختێک دره‌نگ تێئه‌گه‌م، بۆیه پرسیار زۆر ئه‌که‌م، ووتی خۆت ئه‌زانی من چه‌ن دژی گه‌نده‌ڵیم، ووتم سه‌یره! ووتی سه‌یر نیه، له کوردستان نه‌ک لێره. ووتم ده بێقه‌زابی وابڵێ، ئێستا ته‌واو حاڵی بووم، ووتی چاوه‌که‌می.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

