ڕاستگۆ
بزماره‌کانی خالید مه‌جید فه‌ره‌ج
ڕاستگۆ
دوای ئه‌وه‌ی یه‌کێک له شکاتکه‌ران له‌داگایی کردنه‌که‌ی سه‌دام و دار‌و ده‌سته‌که‌یا، له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆوه، که‌تیایا سه‌رو ماڵ و مناڵ و ژنی ئه‌نفال کراوه ، یه‌کێک له تۆمه‌تباره‌کان لێی پرسی، تۆ له‌لای حاکم له سلێمانی شتێکت گووتوه، لێره‌ش شتێکی تر ئه‌ڵێی، شکاتکه‌ر ووتی ئه‌وه‌ی سلێمانی ڕاست نیه،
و قه‌ت من شتی وام نه‌وتووه، ئه‌وه له ئه‌وێ خۆیان وایان نووسیوه! تۆمه‌ت بار به‌زه‌ردخه‌نه‌یه‌که‌وه ووتی، جه‌نابی قازی که‌واته هه‌موو قسه‌کانی تریشی هی خۆی نیه، هه‌مووی هه‌ر له‌سلێمانی بۆیان هۆنیوه‌ته‌وه.ئه‌وه‌ی من لێی تێنه‌گه‌یشتم، نازانم بۆ خاڵه‌ی شکاتکه‌ر له‌قسه‌کانی یه‌که‌می که دژ به ئه‌نفالچیان بوو په‌شیمان بۆوه، ئه‌گه‌ر خۆی نازانێ به‌وه زه‌ره‌رێکی به‌رچاو له میسداقیه‌تی شه‌هاده‌ته‌که‌ی ئه‌دا، ئه‌ی خۆ محامیه‌کانی ئه‌زانن، باشه بۆ پێش چوونه ژووره‌وه بۆ شایه‌تی دان قسه‌کانی سلێمانیان بیر نه‌خستۆته‌وه؟ یان له‌وێش هه‌ر لێخوڕه ده‌شته‌یه ،له‌وه‌ش قوربه‌سه‌ری تر، ئاخر خا‌ڵۆی ماڵ و مناڵ و بزن و مریشک و قازو تراکتۆر ئه‌نفال کراو، چیت ماوه هه‌تا لێی بترسێ تا کاول نه‌بێ، وا ئه‌ڵێی قوربان به زمانی به‌ڕۆژووه‌وه من سوێندم خواردوه، ماڵی خۆم کاول نا‌که‌م، درۆناکه‌م؟ ئه‌ی ئه‌نفال چیه‌کان هه‌زار سوێندی خودا‌و پێغه‌مبه‌رو شه‌ره‌ف و ناموسیان نه‌خوارد، که خۆتان ته‌سلیم که‌ن هه‌رناو نووستان ئه‌که‌ن و به‌ره‌ڵاتان ئه‌که‌ن، دواتریش گه‌نج و ژن و هه‌تا مناڵی ته‌مه‌ن یه‌ک ڕۆژه‌شیان بۆ نه‌هێشتنی پیت ( خصوبه) له ناو ره‌گه‌زی کوردا ،وه‌کو رێگه‌یه‌کی یه‌کجار نائینسانی و زانستی و کاریگه‌ر بۆ بنه‌بڕ کردنی یه‌کجاره‌کی ره‌گه‌زی کورد له عێراق ، هه‌موو زینده‌به‌چاڵ کرد. ئه‌وه‌نیه گه‌وره ئه‌نفالچیه‌که‌یان دوای ئه‌و هه‌موو تاوانانه ،به کتێبی موقه‌ده‌سه‌وه له‌ناو داگاکه‌دا دانیشتووه،و هه‌موو عاله‌می عاره‌بی و ئیسلامی به پیاو چاک سه‌یری ئه‌که‌ن ،و خۆیان له‌سه‌ر ئاڵاکه‌ی به کوشت ئه‌ده‌ن، چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر بتگووتایه به‌ڵێ راسته ئێسقانی مردووه‌کانی نوگره سه‌لمان له‌ده‌ورو پشتی قه‌بره‌کانیان که‌وتبوو، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشت نه‌ت دیوون ده‌یه‌ها که‌ست له‌گه‌ڵ بووه که هه‌موو موسڵمانن و درۆ ناکه‌ن به‌چاوی خۆیان بینیویانه.
موخته‌سه‌ری که‌لام
به‌یه‌ک شتا ئه‌زانم که کورد زۆر باش خۆی بۆ ئه‌م دادگاییه ئاماده‌و ته‌یار کردووه، ته‌له‌فیزیۆنی کوردسات له‌گه‌رمه‌ی دادگاییه‌که‌دا خۆیمان لێئه‌کاته سی ئێن ئێن و ئه‌یبڕێ و ئه‌چێته ژووری هه‌واڵه‌کان، ئه‌ی ئافه‌رم.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

