بزمارێکی نووک خوار
بزمارێکی نووک خوار
به‌ڕێزێک له‌ژێر ناوی میوانێک لای ئازیزێک له‌سه‌ر بزماری که‌مپینچی چه‌ن دێڕێکی نووسیوه به باشم زانی هه‌ر له‌ووشه ڕه‌نگینه‌کانی خۆی به‌شی ناو نیشانی ئه‌م بزماره‌ی لێبکه‌مه‌وه.
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشیت لێ ئه‌که‌م بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌و دواتر بۆ ته‌علیقه‌که‌ش به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی موناقه‌شه‌یه‌کی مه‌وزوعیانه‌ی بۆ چوونه‌که‌ی به‌نده بێت به‌داخه‌وه هه‌مووی له‌سه‌ر شه‌خسی نووسه‌ره‌که بوو ناهه‌قیشت ناگرم چوونکه زۆربه‌ی زۆری ئێمه‌ی کوردله‌بری ئه‌وه‌ی خۆمان به بواره مه‌عریفیه‌کانه‌وه خه‌ریک بکه‌ین به‌رده‌وام له هه‌وڵی شکاندنی که‌سایه‌تی یه‌کتراین. ئه‌و دیارده‌یه‌م کاتی خۆی وه‌کو بزمارێک له‌ژێر ناوی پێنج بزماری سه‌قافی نووسیوه که له کوردستان نیت 4-3-2004 بڵاو بۆته‌وه.
راسته من له تیڤی گه‌لی کوردستان کارم کردووه و به‌شاهیدی زۆربه‌ی زۆر خه‌ڵکی کوردستان به‌نده که‌سێکی ده‌ست ڕنگین و داهێنه‌ر بووه، ئه‌و خزمه‌ته‌شم بێ به‌رانبه‌ر بۆ خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان بووه بۆ زانینی به‌رێزتان پیشه‌که‌ی خۆشم که سه‌رچاوه‌ی بژێوی ماڵ و منداڵم بوو خستمه سه‌ر ئه‌و خۆبه‌خت کردنه‌و به‌داخه‌وه له‌کاتێکدا زۆربه‌ی زۆری هاوپیشه‌کانم خه‌ریکی که‌سابه‌تی خۆیان بوون و ده‌ستیان له‌سه‌ر کڵاوی خۆیان دانابوو به‌نده هه‌وڵی ئه‌دا به توانای که‌می خۆم ئه‌وکۆمه‌ڵگا داماوو وێرانه نه‌ختێک له‌وتاریکستانی فیکره ده‌رکه‌م هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کرد که هه‌ندێک له داخی ئه‌وه‌ی که زانیاری بێ به‌رانبه‌ر ئه‌ده‌م به‌و خه‌ڵکه و ره‌نگه کاری هه‌بێ بۆ سه‌ر داهاتی ئه‌وان، نان بڕاویان کردم که‌سیش نه‌بوو چاره‌که که‌مپینێکم بۆ بکا من کۆڵم نه‌داو ماوه‌ی 5 ساڵ به‌رده‌وام بووم. ئه‌وه‌شی وای له‌من کرد بێمه هه‌نده‌ران نه‌خۆشی کوره‌که‌م که له کوردستان 4 نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ کرد هه‌مووی به پاره‌ی خۆم و له خه‌سته‌خانه‌ی ئه‌هلی کاتێ داوای یارمه‌تیم کرد ده‌ستیان برد و مه‌بله‌غی هه‌زار دیناری ساڵی 1994 دامێ! به‌ڵێ ئه‌گه‌ر تووشی گرێ کوێره‌ش بووبم نا هه‌قم نیه چوونکه ئێستا ئه‌وانه له ریزی پێشه‌وه‌ن، که شه‌ش مانگیش دوای ڕاپه‌رین وێنه‌کانی سه‌دامیان له له‌ژوور سه‌ریانه‌وه هه‌ڵواسیبوو ئه‌وه‌شم له( بزمارێک له‌ریزی پێشه‌وه) باس کردووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌ناو قه‌ومی کورد زمانا که له کاتێکداخه‌باتی دکتۆر که‌مال به‌رز ئه‌نرخێنین، بێرێزی به خه‌بات و توانای خه‌ڵکانی تر ئه‌که‌ین ئاخر نووسینی بزماره‌کان لێره‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرن چوونکه ئه‌مانه هه‌مووی ته‌عبیر له ده‌رونی ئێمه ئه‌که‌ن. به‌ڵام تأکید به حه‌سوودی به‌که‌س نابه‌م چوونکه له‌زۆر که‌س زیاترم پێ کراوه‌و ئه‌شکرێ.
بۆ مه‌سه‌له‌ی هه‌وڵ دانم ببمه سه‌فیری عیراق باوه‌ر بکه زانیاریه‌که‌ت هه‌ڵه‌یه هه‌رچه‌نده باڵای هیچ مه‌نسه‌بێک ئه‌گه‌ر که‌رامه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌بوو ناگاته پاژنه‌ی پێی هیچ که‌سێکی به هه‌ڵوێست به‌ڵام خۆ ئه‌و کاره‌ش شتێکی زۆر گه‌وره نیه که به ئێمه‌و مانان نه‌کرێ و هه‌قی قانوونی و ئینسانی خۆشمانه هه‌وڵی بۆ بده‌ین به‌تایبه‌تی ئێستا کورد شه‌ریکه له ده‌سه‌ڵاتدا به‌ڵام به‌رێزم من قه‌ت ئه‌وه‌نده گێل نه‌بووم داوای مه‌نسه‌بێک بکه‌م که ئه‌زانم هه‌رگیز به‌ئه‌غیار نادرێ.
ئه‌فه‌رمووی کاک دکتور که‌سێکی لێهاتووه و قسه‌که‌ت سه‌د ده‌ر سه‌د ته‌واوه من هیوادارم نه‌ک هه‌ر ئه‌و به‌رێزه به‌ڵکو ئێوه‌ی خۆشه‌ویستیش ببینم سێ دکتوراتان هه‌بێ باوه‌ر بکه کاتێک له کوردستان پرۆگرامم ئه‌کرد ئامانجی من به‌و ئاراسته‌یه بوو که عه‌قڵی ئه‌و خه‌ڵکه تۆزێک رووناکی ببینێ. به‌ڵام له‌وه‌دا له‌گه‌ڵتا نیم که له ئێمه چالاک تر‌و به‌توانا تربێ به‌نده لانی که‌م 5 ساڵ به ده‌نگ و ڕه‌نگ له تیڤی داکۆکی له مافه بنه‌ره‌تیه‌کانی پیاوو ژن و دژ به هه‌موو دیاده دزێوه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگای کوردی و هێزه تاریکپه‌رسته‌کان وه‌ستاوه‌ته‌وه له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه جاش و خۆ فرۆشه‌کان و ئه‌وڕژێمه سه‌رکوت که‌ره‌ی که 100 کم له سلێمانیه‌وه دوور بوو هه‌ر ئه‌وکاتانه دوو جار به جیدی هه‌واڵی تیرۆر کردنم بڵاو بۆوه. به‌ڵام دکتوره‌که‌ی به‌رێزتان له چه‌ن ووتارێک زیاتر که داکۆکی تیا له کچه عاره‌بێک ئه‌کا چیتری هه‌یه؟ به‌نده‌ش ده‌یان ووتاری له‌سه‌ر ره‌وایی کێشه‌ی کوردله‌رووی سیاسی و قانونی و مێژوویه‌وه له رۆژنامه‌و سایته‌کان به زمانی عه‌ره‌بی هه‌یه و تازه‌ترین کاریشم ته‌رجه‌مه‌کردنی کتێبێکی 300 لاپه‌ره‌یه که دیراسه‌یه‌کی به‌راورد کاریه له‌سه‌ر فاشیزم و نازیزم و به‌عسیزم قه‌ت خۆشم لێ نه‌بۆته فس‌فس پاڵه‌وان و به‌رانبه‌ره‌که‌شم هیچ . تکایه واز له‌و کلتوره ئه‌فسانه‌ییه سه‌قه‌ته بهێنن و نه ختێک وه‌رنه خواره‌وه.
به‌داخه‌وه د. که‌مال له رکابه‌ری سیاسی پارته‌کانی کوردستانا نه‌مایه‌وه و ووردی کرده‌وه بۆ رکابه‌ری شه‌خسی که ئه‌وه کاری پیاوی سیاسی و ئه‌کادیمی نه‌بوو ئه‌وه وای کرد هه‌موو وه‌ره‌قه‌کانی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ بن. ئه‌وه‌ش عورفی هه‌ندێ ڕه‌خنه گرانی لای ئێمه‌یه ئه‌گه‌ر که‌سایه‌تی به‌رانبه‌ر تێک و پێک نه‌ده‌ن دڵیان ئاو ناخواته‌وه.
قه‌ت له‌گه‌ڵ زیندانی هیچ ڕۆشنبیرێک دانیم نه‌ک 30 ساڵ به‌ڵکو یه‌ک ده‌قه‌ش بزماره‌که‌ی من له‌سه‌ر میکانیزمی به‌رێوه‌بردنی ژورێک بوو که بانگه‌شه بۆ ئازادی فکر ئه‌کا نه‌ک له‌سه‌ر کاک که‌مال که به‌داخه‌وه زیندانه و هاواریش ئه‌که‌م که به‌ندی بۆ نووسه‌ر له‌سه‌ر نووسین ته‌حریم کرێ…
ئه‌گه‌ر ئێمه بواره ڕۆشنبیریه‌کاشمان به‌ده‌ست سه‌رنووسه‌رو بن نووسه‌ری نه‌خوێنه‌واره‌وه نه‌بوایه دیاره ئێستا کوڕێکی دیکه ئه‌بووین …
خۆزگه وه‌کو به‌نده که به‌ناوی سیانی خۆیه‌وه بیر‌و بۆچوونه‌کانی خۆی بێ ترس ئه‌ڵێ، ئێوه‌ش به‌ناوی خۆتانه‌وه ره‌خنه‌تان بگرتایه، دڵنیاشم هه‌روه‌کو به‌رانبه‌ر به منێک که شوکور بۆ خوا ده‌سه‌ڵاتدار نیم ئه‌وه‌نده حه‌زه‌رتان کردووه نازناوی خوازراوی (میوانێک لای ئازیزێکه‌وه) تان هه‌ڵبژادووه له‌و که‌مپینه‌ی دکتوریش بۆ سه‌ر سه‌لامه‌تی هه‌ر به‌وناوه‌وه په‌نجه مۆرتان کردووه چوونکه ئه‌وه هه‌ربڤه‌یه له‌دژی ده‌سه‌ڵاته.
بۆزانینی به‌رێزتان خاوه‌نی پێنووسی کورد پرسی به به‌نده کرد بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌تان پێم ووت ئه‌گه‌ر بڵاوی نه‌که‌یته‌وه که‌واته ئێمه‌ش درۆ ئه‌که‌ین باوه‌ڕمان به ئازادی بیر‌و بۆ چوون نیه…
ئه‌فه‌رمووی بزماره‌کانت نووکه‌کانیان خوار بوون داناکوترێن له‌وه‌یا هه‌ر له‌گه‌ڵتا نیم چوونکه ئه‌گه‌ر وه‌ها بوونایه ئاوا به‌وشێوه‌یه به‌ڕێزتانی هه‌ڵنه‌ئه‌زڵه‌مانه‌وه…
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


kurdstan
hargez bzmarakane to xwar nen chunka bash da akutren ba jegaey maxsada har bzhen dast w pnjat har xosh bet