بزمارێکی که‌مپین چی
بزمارێکی که‌مپین چی.
هیچ که‌سێک گومانی له‌وه نیه که ئازادی تاکه‌که‌س له بنچینه ئه‌ساسیه‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤه، و هه‌موو ووڵاتانی کۆنه‌و تازه دیموکراسی ئه‌گه‌رشانازیه‌کیان هه‌بێ، دای ئه‌نێن بۆ سوارچاکی خۆیان له‌و مه‌یانه‌یا.
هیچ که‌سێکی تریش گومانی له‌وه نیه‌که ئازادی خۆت تائه‌و جێگه‌یه بڕ ئه‌کا که ئازادی خه‌ڵکی لێوه ده‌ست پێ ئه‌کات . هیچ که‌سێکیش لاری له‌وه نیه که به دوو عه‌یاره پێوان له‌و خه‌سووه‌وه بۆ سیاسه‌ت مه‌داران ماوه‌ته‌وه، که له‌کاتێکدا کچه‌که‌ی و زاواکه‌ی ئه‌خاته‌وه پاڵ یه‌ک به‌ده‌عوای ئه‌وه‌ی با‌سه‌رمایان نه‌بێ، که‌چی کوره‌که‌ی و بووکه‌که‌ی لێک دوور ئه‌خاته‌وه به ده‌عوای ئه‌وه‌ی که گه‌رمه‌و خه‌ریکه ئه‌ته‌قن! لیلعیلم هه‌ردوو ته‌ره‌فیش له سه‌ربانێک خه‌وتوون. ئاله‌و ژووره‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆره خه‌بات بۆ به‌ردانی دکتۆر ئه‌که‌ن، که له‌سه‌ر مافی ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی بیر‌ورا ده‌ربڕین حه‌پس کراوه، ئه‌گه‌ر چیش له نووسینه‌کانیا ته‌شهیری شه‌خسی و جنێوی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکان تیایه. به‌ڵام له‌کن ئه‌و ڕێزدارانه پاکی ئه‌و قسانه ئه‌چنه چوار چێوه‌ی ئه‌و مافه موقه‌ده‌سانه‌وه که پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئازادی خوایه‌ک نه‌به‌تها به‌قسه به‌ڵکو به ڕێپێوانیش داکۆکی لێ بکا، له کاتێکا که ئه‌دمین بانگی ئه‌و ئازادیه به‌گوێی هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌فا هه‌ڵئه‌دا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رو مه‌منوع ئه‌لدخولێک(ئیشاره‌تی مرور) ئه‌نێن به نێو چاوانی گوێگرانی ئازیز‌و خۆشه‌ویسته‌وه هه‌ر ئه‌وه‌نه‌شت زانی سیان چوارێک له هه‌ڵه‌وه‌ڕان نێردران بۆ کونه ڕه‌شێ و بۆ ماوه‌ی بیست و چوار سه‌عاتیش بۆیان نیه بێنه‌وه به هه‌شتی به‌رینی ئازادی و سه‌ربه‌ستی بیر‌ورا ده‌ربڕین، بۆ ده‌رکران؟ تیکستی ناشایسته‌یان ده‌رهه‌ق به موداخه‌له چیه ڕێزداره‌کان نووسیوه، ئێ باشه خۆ دکتوریش تیکستی خراپی نووسیوه، بۆ که‌مپین و هه‌ڵا بۆ ئه‌و و سورکرنه‌وه‌و ده‌رکرنیش بۆ له‌ڕێ ده‌رچوان له هۆده‌ی ئازادی. به‌رێزان ئه‌رێ ئه‌مه ئه‌و عه‌یاره‌یه نیه که پور مه‌نیج سه‌ربانه‌که‌ی پێ ئه‌پێوا به‌ڵام به ته‌کنه‌لوجیای پاڵتوڵک و به نه‌فه‌سێکی پڕ له‌نرخاندن بۆ حوڕیه‌تی ته‌عبیر له ووشه‌و موشته‌قاته‌کانی؟
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


burhan hejar
dest w pencet her xosh bet mam xalid bo gisht ew bizmare cergbiranei le kelleseri kellepwtanda daidekutit ..deba bizanin ewanei bangeshei azady raderbrin deken boxoyan bo meselei Dr kemal kechi hende xoyan sing teskin le rai beramber .
ئازادی خواز
ده سته كانت خۆش بێت مامۆستای یاساناس و نوسه‌ری به سه‌لیقه کاک خالید مه‌جید فه‌ره‌ج ، خۆزگه نوسه‌رانمان هه‌مو وه‌کو تۆیان ده‌نوسی
میوانێک له‌لای ئازیزێک
کاک خالید مه‌جید فه‌ره‌ج سڵاو.
من پێموایه تۆ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی له ته‌له‌ڤیزیۆنی گه‌لی کوردستانه‌وه ڕێی هه‌نده‌رانت گرته‌به‌ر تووشی گرێیه‌کی ده‌روونی بوویت. تۆ چاوت به‌رایی نایه‌ت که ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه به‌رگریی له دکتۆر که‌مال ده‌که‌ن که له تۆ زانا تر و به‌تواناتر و چالاکتره. ئیتر ئه‌م گرێ و گوڵانه‌ت له چییه. ئیتر خۆ له‌و ڕۆژه‌شه‌وه که داوات کردووه ببیته سه‌فیری عێراقی و ڕه‌تیانکردوویته‌ته‌وه هێنده‌ی تر تووشی گرێ بوویت. تۆش کوڕی ده‌سته‌ڵات و کورسیت هیچ جیاوازیت نییه له‌گه‌ل شاعیر و نووسه‌ری وابه‌سته‌دا. هه‌ر شاد بیت بزماره‌کانت نووکه‌کانیان خواربۆته‌وه داناکووترێن.
kuri sleimani 3
dast xosh barez bo nusinakat bas to aw kasanat biniwa ka ba jnewi nashrin xalki zhwraka dadagrnawa baraii to awana haqa 30 sal zindani bkren yan dr kamal??hamu rojek baqat balli pira magrun law zhwra ba text be rezi ba xalk dakre,awa rawaya yan awai dr kamal!!!!!!!!!!?????????
دليري برات
به ریزم ده‌ست و جا‌وت خۆش بیت بۆ نوسینه به‌رزو بر ماناکانت به‌رده‌وام به‌و دلیشت به‌رانبه‌ر ره‌خنه که‌وره بیت جونکه له ناو نووسه‌راند ئه‌که‌ر ره‌خنه نه‌بیت سه‌رکه‌وتن نابجریت بۆ خۆت ، بزماره‌کانت توند‌و تۆلن و جیکه‌ی خۆی ئه‌بیکی ،
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بیت .
دلیر
Botan
kak xalid Sillaw, xozge ke wek to bir dekemewa u qise dekem, demtuani wek tosh binusim, le xoshewistida hasudit pedebem, berdwam be her chawerei staysh mebe , ba rexnesht le bigire, brwa bike pey beheztir u sana tir debit.
Botan
botan682002@yahoo.de.
Nawarok
barez … to kasiky roshnbiriyt w bash dazany chit nusiwa,, balam ay xo ewesh bash dezany ke xelk dine ew jorew viros enirn w chendin komputer xrap bwe w hak krawn ,,tosh bzmarekant ew pendem bir dexatewe (banike w du hewa )….wizhdan bashe bo mrov herchende le siyasetda ……etc …legel rezm de
ئازادی خواز
كورت و پوخت
ده‌ست خۆش
zanko
سلاو براىبه‌ڕێز…له راستيدا ئه‌و بوتينه و هاوه‌ڵه‌كانى نازانن چيان‌ده‌وێت…من وابزانم ئه‌و تو به له كه‌سه هه‌موو هه‌ولێكيان تيك داني ميشكى لاوانى كورده…ئاژاوه نانه‌وه‌يه به‌هه‌ر شيوه‌يه‌ك بێت و له هه‌ر كوێ‌يه‌كى كوردوستان…. كاتێك خوشكى كه‌مالی سه‌يد قادر گله‌يى كرد كه هيج كه‌س به هانايه‌وه نه‌چووه كاتێك كه مانىگرتووه له رۆژى هه لبژاردندا … وه و وتى ته نها بووم مێرده‌كه‌شم نه‌هات له‌گه‌ڵم….كاكى كورد په‌روه‌ر ( بۆتين) پی‌ى ووت من بم له باتى تۆ ئێسته ئه‌چمه‌وه ماڵه‌وه وه ئه‌و مێرده ته‌ڵاق ئه‌ده‌م…….ئينجا براى به‌ڕێز ئه‌م توبه له خه لكه‌ى كوردوستان يونايتد ئه به‌ن به‌رێوه هه‌وڵ ناده‌ن ته‌نها بۆ ئاژاوه‌ى سياسى به‌ڵكو ده‌يانه‌وێت ژن و مێرديش به ته‌ڵاق دان بده‌ن….ئه‌مانه چاويان به ئازادى كورد هه‌ڵنايه‌ت…..ده‌ست و قه‌ڵه‌مت نه‌رزێت