بزمارێکی ته‌کنه‌لۆجی
بزمارێکی ته‌کنه‌لۆجی
له‌م هه‌نده‌رانه دووساڵ له کتێبخانه‌ی زانکۆ کارم کرد، ڕۆژێک به‌رێوه‌به‌ره‌که ووتی: خالید ئه‌مڕۆ میوانت هه‌یه به‌راستی حاڵی نه‌بووم، ووتم کێن؟ ووتی ستافێکن دێن له به‌شه‌که‌ی تۆیا ریکلامێک بۆ فلانه که‌ناڵ دروست ئه‌که‌ن، ووتم به‌خێر بێن ئه‌وه‌نه‌ی نه‌برد نزیکه‌ی هه‌شت که‌سێک له ده‌رهێنه‌رو یاریده‌ده‌ره‌که‌ی و کامیرامان رووناکی ته‌کنیکارو کاره‌باییو یاریده‌ده‌ری هونه‌ری،
به‌خۆیان و باری پیکابێکه‌وه له ئامێر‌و کامیرا و پێداویستی کاره‌که‌یانه‌وه هاتنه هۆڵه‌که‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راکێشام ، به‌شی سێ ژه‌م خواردن و خوارنه‌وه‌یان پێ بوو، ئه‌وان سه‌رقاڵی کاربوون، به دافیعی فزووڵ له کاره‌باییه‌که‌م پرسی ئه‌م ریکلامه‌یه‌ی ئێوه خه‌ریکین ماوه‌که‌ی چه‌نه له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن؟ ووتی: له حدودی هه‌ژده سانیه، ووتم به‌س ووتی به‌س، ووتم ئه‌و هه‌موو خوارنه بۆ هه‌ژده سانیه! هیچ ته‌علیقێکی له‌سه‌ر پرسیاره‌که‌م نه‌بوو، پێکه‌نی. من ماوه‌ی کاره‌که‌م هه‌شت کاتژمێر بوو، ئه‌وان هه‌ر خه‌ریکی ریکلامه بۆر بوون، من ڕۆشتمه‌وه ئه‌وان هه‌ر خه‌ریکی پاڵ پێوه‌نانی کامیرای سه‌ر سکه‌که بوون، له‌ڕێگابووم بۆ ماڵه‌وه له‌به‌ر خۆمه‌وه ئه‌م ووت ئه‌مه بۆیه ئه‌وه‌نه زه‌خیره‌یان خستووه، نا هه‌قم نه‌بوو ئاخر من به ئه‌قڵی ریکلامه‌ی شه‌ربه‌تی خه‌یاڵ و وه‌رنه‌وه بۆ لۆقنته‌ی (سکی ڕه‌وان)، شازی برنجی کوردی به رۆنی خۆمان، نیشتبوومه هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیشه‌که‌ی ئه‌وان .
ئینجا بابێینه‌وه سه‌ر ریکلامی خۆمان بزانین داخۆ هیچمان به هیچ کردووه؟
ـ دوای ئه‌وه‌ی ریکلامه‌که‌ی کوردسات له گه‌رم و گوڕی و جوانی و ئیقتیسادی له نه‌وت سه‌رف کردنه‌که‌ی زۆپای پۆلار ئه‌بێته‌وه، ئه‌ڵێ پۆلار به‌هاوبه‌شی له‌نێوان ئێران و یابانا دروست ئه‌کرێ، ئه‌گه‌ر ریکلام خوێنه‌که نه‌ڵێ ئه‌وشته زۆپایه، بینه‌ر وائه‌زانێ تونێلێکی تر له ژێر به‌حری مانش دروست ئه‌که‌ن، به‌ڵام ریکلامه‌که پێمان ناڵێ ئایا دروست کردنی زۆپایه‌ک دوو ده‌وڵه‌تی بۆ چیه؟ ئه‌گه‌ر واشبێ ئه‌بوو بزانین ئه‌م زۆپا نێو ده‌وڵه‌تیه چه‌نی یابانیه‌و چه‌نی ئێرانی؟
ـ ریکلامێکی تر ئه‌ڵێ :خه‌باته‌ی ئۆرسۆی چیمه‌نتۆ به به‌کارهێنانی تازه‌ترین ته‌کنه‌لۆجیای سه‌رده‌م ئه‌گرێته‌وه. هه‌ندێک زانیاری هه‌یه خۆی ته‌حصیل حاصڵه و پێویست به شه‌رح و تول ناکا، به تایبه‌تی له ریکلاما، که ماوه‌که‌ی نابێ له بیست سانیه تێ په‌ر بکا، بێگومان ئه‌بێ ئۆرسۆی ئامێرێکی مۆدێرن بێ، قابیله خه‌ڵک به‌دوای خه‌باته‌یه‌کا بگه‌ڕێ ،که به شێوازی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست چیمه‌نتۆ بگرێته‌وه؟
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

