برین
برینه ساڕ‌ێژ نه‌کراوه‌کان
کاتێک مرۆڤ خه‌یاڵ ده‌یباته‌وه و بیر له‌و هه‌موو پێشهاتانه‌ی که به سه‌ر کوردوستان به تایبه‌تی وناوچه‌که‌دا هاتوون و ئه‌و هه‌موو لافاوه خوێنه‌ی خه‌ڵکانی کوردستان دووچاری هاتنوون ده‌کاته‌وه،
که هه‌ندێکیان به ناوی ئه‌نفال و ئه‌وی تریشیان به هۆی تاقی کردنه‌وه‌ی چه‌که کۆم کوژه‌کانی ڕژێمی به‌عسی له ناوچوو که به‌سه‌ر کوردان‌دا ڕژێندران بێگومان ئه‌و کاره‌ش به به‌رچاوی ووڵاته مه‌زنه‌کانی جیهانه‌وه به ئه‌نجام گه‌یه‌ندران، به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها له ماسمێدیاکانیشیان باسی لێوه بکه‌ن و به گرفتێکی نێوخۆیی ووڵاتی عێراقیان ناو ده‌برد، خۆ به‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بوو که بێده‌نگی له‌و بواره‌وه دایگرتبوو، ئه‌وڕۆ به تاونێکی سه‌ره‌کی سه‌ر به ڕژێمی به‌عسی ناو ده‌به‌ن که‌چی له ڕاستیدا زۆربه‌ی زۆری ووڵاتانی جیهان به‌شداری سه‌ره‌کی ئه‌و تاوانه گرانه بوون، یه‌کسه‌ره ئه‌وڕۆ خه‌یاڵ به‌ره‌و ته‌وژمی بارگرانی تێرۆریستان ڕێ ده‌پێوێت، ئه‌م کاره‌ساتانه هه‌م له باکورو باشور‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستانه‌وه هه‌تا وه‌کو لوبنان بار ده‌کێشێت، هه‌روه‌ها باڵکێش ده‌بێت به‌سه‌ر ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کانی عێراقه‌وه، جگه له تراژیدیا دووپاتکراوه‌کان که ته‌نها گه‌ل ڕۆژانه باجه‌که‌ی ده‌داته‌وه، ئه‌و باجه‌ی که ده‌درێت له بری ڕۆشنبیری و مرۆڤایه‌تی و درووستکردنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژی ووڵات ئه‌وڕۆ قه‌یران کراوه‌ته‌وه.
کاتێک مرۆڤ ڕووبه‌ڕوی ئه‌و هه‌موو به‌سه‌رهاتانه ده‌بێته‌وه، بێگومان ده‌گاته بڕوایه‌ک که ئه‌و هه‌مو جۆش و ته‌قه‌ڵایه‌ی له‌و ووڵاتانه‌وه به‌جۆش دێن ده‌بینیت هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان نه به گۆڕانکاری ڕۆشنبیری نه کۆمه‌ڵایه‌تی وه نه به سیاسیه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها پابه‌ند نین به‌و که‌ش و هه‌وا سیاسیه‌ی له‌و ووڵاتانه‌دا باوه. ئاشکرایه که ئه‌و سیناریۆیه‌ی ته‌وژمی هێناوه به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاتانه‌دا گشتی به‌ندن به ڕووداوه‌کانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ره‌وه، هه‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بوو که گه‌لی کورد تا ڕاده‌یه‌ک توانی سوودی لێ وه‌ربگرێت، هه‌ر هه‌مان هۆشه که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی خستۆته نێو کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کانه‌وه، کاردانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ڕووداوانه گرنگن به‌سه‌ر گشت ئه‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین، بۆ هه‌ندێک لایه‌ن گوایه ئه‌و گۆڕانکاریانه ڕه‌وشی ڕۆشنبیری و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌ره‌و پێش ده‌بات و ڕه‌وشی گشت هاوڵاتیان گوایه ده‌گۆڕدرێت و فێری دیموکراتیه‌تیان ده‌کات، له هه‌مان کاتدا هیچ تاک له‌و ڕابه‌رانه‌ی ئه‌وڕۆ ده‌سه‌ڵاتدارن به‌قه‌ده‌ر یه‌ک تاڵه موویه‌ک چیه پابه‌ندی بنه‌ما دیموکراتیه‌کان نین و له دیموکراتیه‌ت به هیچ جۆریک هه‌ر تێ ناگه‌ن و له ڕه‌فتاره‌کانیان خویا دیارن که پێشبڕکێی یه‌کتر ده‌که‌ن بۆ بنیات نانی تایفه‌گه‌ری و بنه‌ماڵه گه‌ڕیتی و خانه‌واده‌و که‌سوکار په‌ره‌ستین و ته‌نها مه‌رامیان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆیان و ماستاوچیو دام و ده‌سته چلکاوخۆره‌کانیانن، له هه‌مان کاتدا نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بکه‌ین که ده‌سه‌ڵاتداران به گشتی له‌بله‌بانن له قسه‌ی زل و بێهاوتان له خشته‌بردنی هه‌ستی هاوڵاتیان و لێهاتوون له پێچانه‌وه‌ی به‌روبوومی میلله‌ت بۆ گیرفانه تێهرنه‌بوو و هه‌ڵسوکه‌وته قێزاویه‌کانیان. خۆتان کرد به میراتگری به‌روبومه‌کانی میلله‌ت، نه‌مانده‌زانی خۆڵ له چاومان ده‌نێن و ڕاستیه‌کانمان لێده‌شارنه‌وه، به‌ڕاستی ئازان له خۆگۆڕین و ئه‌زمه‌نێکی ده‌وڵه‌مه‌نتان له‌و باره‌یه‌وه بۆ ماهوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل هه‌نگاو ده‌نێن و هه‌ر جاره‌ش به شێوه‌یه‌ک خۆتانمان ده‌ده‌نه به‌رچاو، هه‌میشه خۆتان له تاوانگه‌لی میلله‌ت ده‌شارنه‌وه‌و، ووڵاتپارێزان ناوزڕ ده‌که‌ن. هه‌رده‌م پیشه‌تانه که ملی تاوانه‌کانتان به هاوڵاتیه ساکاره‌کاندا بێشه‌رمانه بسڕن.
گه‌لێک مخابن بۆ ئه‌و به ناو مرۆڤ و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که ده‌یانویست به ناوی به دیمکراتی بوونی سیسته‌مه سازکراوه‌کانیان هه‌وڵیان دا به‌رگی تازه‌و نفتو نوێ بکه‌نه به‌ر ووڵات و کۆمه‌ڵگاکه‌یان ،که‌چی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ دووره‌په‌رێزیان له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندی و بابه‌ته جۆراوجۆره‌کانی سه‌ر به مه‌ده‌نیه‌ت و داب ونه‌ریت و داڕێژه‌ری مێژووی ئه‌و ووڵاته‌یان که به‌ڕاستی ئه‌م گه‌لانه‌ی له گه‌له پاشڤه‌چوه‌کاندا جودا ده‌کرده‌وه بێباکانه خستیانه ژێر خاکه‌وه. خۆ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م گه‌لانه هه‌ر هه‌مان حاڵی ئه‌و گه‌لانه‌ی تری جیهانیان هه‌یه که زه‌حمه‌ته بتوانیت ئه‌و کراسه کولتوریه‌ی له به‌ریدایه بیگۆڕیه‌وه به کراسێک که هیچ په‌یوه‌ندی به داب و نه‌ریتیانه‌وه نه‌بێت.
ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه ڕاسته‌وخۆ عێراق ده‌گرێته‌وه، له‌و کاته‌وه‌ی که ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیان بڕیاریان دا که ئه‌و ووڵاته بکه‌ن به نمونه‌یه‌کی تاک له گشت ناوچه‌که و ببێته ده‌رگای سه‌ره‌کی به دیموکراتیزه کردنی زۆردی له گشت جیهاندا، کاردانه‌وکه‌شی تا ئێستاکێ زۆر دڵته‌زێنه هه‌م بۆ عێراقیه‌کان و هه‌م بۆ ئه‌مریکا، خۆ تاوه‌کو ئێستا کوژراوانی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان گه‌لێک زیاترن له کوژراوانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر.
له‌و تێهه‌ڵچونه سیاسیه‌ی ئه‌وڕۆدا که به ناوی به‌گژداچونی تائیفی نازناوی ده‌رکردوه، گه‌لێک کارت و کاغه‌زی سیاسی تێکه‌ڵ به یه‌کتر بوون، یه‌ک له‌و کۆمه‌ڵه کارتانه ئه‌وانه‌ن که به‌ڕاستی پاڵپشتی له گه‌شه پێدانی ئه‌و ئاگره ده‌که‌ن که هه‌میشه له گڕداچووندایه و ناگیرسێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تا بێت کاره‌که خراپتر بێت و پێکدادانی ناوخۆیی سه‌رتاسه‌ری عێراق بگرێته‌وه و له خاڵی سفردا ده‌ست پێ‌بکات. به بۆچونی ئه‌وان که هه‌ندێکیان له دام‌و ده‌زگا حکومیه‌کان ده‌ستیان ده‌ڕوات و له نێو په‌رله‌مانی عێراقیدا به ئاشکرا کاره تێرۆریستیه‌کان ده‌ستخۆش ده‌که‌ن و به مقاوه‌مه ناویان ده‌به‌ن هه‌رده‌م له به‌ر چاو گشت پارته سیسه‌کاندا نه‌ترسانه له‌و کارانه ده‌دوێن، چونکی باش ده‌زانن که‌سانێکی ولۆ له‌وێ نین تا بتونن به‌رپه‌چیان بداته‌وه‌و باش ده‌زانن ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ته‌نها بۆ لرف خواردن له‌وێ کۆبوونه‌ته‌وه‌و هیچی تر ، ئارمانجی ئه‌م گروپانه ته‌نها ده‌سه‌ڵات گرتنه به‌سه‌ر ئه‌و ووڵاته‌دا و هیچی تر.
هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌وه بابه‌تانه‌ی هه‌ر وه‌ک توێکڵه گوێز ڕوون و ئاشکرا دیارن، دوورن له‌و ناکۆکیانه‌ی که له ناوه‌وه‌ی داکۆکیه‌کانن، پیاچونه‌وه‌یه‌کی ڕاستی تێدا به‌دی ناکرێت که کاردانه‌وه‌که‌ی ڕوخاندنی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه بێت ڕۆژانه ڕوو ده‌ده‌ن و گه‌مارۆی ئه‌و خاڵه سه‌ره‌کیانه ناکه‌ن که ئاگر خۆش که‌رن، ئه‌م پێداچووه‌وه‌یه نه‌ک ته‌نها بۆ کوردان باشه نه‌خێر به‌ڵکو عاره‌به‌کانیش سوودی لێ وه‌رده‌گرن و بگره گشت ناوچه‌که وهه‌مو جیهانیش سوودمه‌ند ده‌بن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان زیاتر له یه‌ک نێزدیک ده‌بنه‌وه، مانه‌وه‌ی تێرۆر و پێکدادانی تائیفی ده‌بنه هۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌زن دژ به هه‌موو لایه‌نه سوودمه‌نده‌کان.
به بڕوای هه‌موان کارکردن و بایه‌خدان له‌م بواره‌وه له لایه‌ن هه‌موو مرۆڤ دۆستان و بانگهێشی گشت لایه‌نه جوداکان که له ده‌ڤه‌ری ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیو ناوچه‌که ده‌کات که تێکڕا به‌شداری که‌ن له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه‌ی که به‌ڕاستی ده‌بنه هۆی به‌رقه‌رار بون و هێنانه دی ئاسایش ئارامی بۆ گشت عێراق و ناوچه‌که. نابێت له‌و باوه‌ڕه‌دا بین که کارکردن دژ به‌و بیروڕایه‌نه ده‌بنه هۆی ناشتنی داری ئازادی و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌کانی نێوان گشت هاوڵاتیان و خۆشکردنی زه‌مینه‌یه‌ک که ببێته هۆی چه‌قاندنی دیموکراتیه‌تێکی ڕاسته‌قینه له‌و ناوچانه‌دا، که بێگومان بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان سوودبه‌خشه.
ئه‌گه‌ر گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان پابه‌ندی ئه‌و بۆچونانه بن ئه‌و کاته هیچ گرفتێک دووچاری پێشکه‌وتنه‌کان نابنه‌وه و هه‌رده‌م به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێین و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دوژمنان بۆیان هه‌ڵچنیون به یه‌کگرتنی ده‌نگی هاوڵاتیان خاپور ده‌کرێن، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئاشتی و ئاسایش بۆ گشت هاوڵاتیان به‌رقه‌رار ده‌بێت، به یه‌کگرتن کاره تێرۆریستیه‌کان سه‌ربه‌خۆ نامێنن. جگه له‌وه‌ش که‌ش و هه‌وایه‌کی ولۆ دێته ئاراوه که ته‌بایی و ئاسایش بۆ گشت مرۆڤی ئه‌و سه‌ر زه‌مینه دێته کایه‌وه، هه‌ر له گه‌ڵ نه‌مان و که‌مبونه‌وه‌ی کاره تێرۆریستیه‌کان، ئاره‌زوه گشتیه‌کان چێگه‌ی خۆیان زیاتر سه‌نگین ده‌که‌ن. په‌یڕه‌وی کردن بۆ نه‌هێشتنی داکۆکیه‌کانی که ئه‌وڕۆ هه‌ن له عێراق و سۆماڵ و فه‌ڵستین پێویستی به هاوکری نێوده‌وڵه‌تی و کاری هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه، هه‌رده‌م له سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران پێویسته که خۆیان دووره‌په‌رێزی گرفته گشتیه‌کان نه‌که‌ن و هه‌میشه له هه‌ووڵی ئه‌وه‌دا بن که گرفته ئاڵۆزه‌کان سارێژ که‌ن و داکۆکیه سه‌ره‌کیه‌کانی نێو ئه‌و پارته ده‌سه‌ڵاتدارانه بنبڕ بکه‌ن ، ئه‌و پارتانه به گشتی پێویستیان به دان به‌خۆگرتن هه‌یه و به‌ره‌نگاری ئه‌و لایه‌نانه بنه‌وه که دژ به پرۆژه ئاشتی خوازه‌کانن و به توندی بنکه‌و مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و که‌سانه‌ی که به ناو پارتیان دروست کردوه که‌چی له ڕواله‌تدا به خۆیان به‌شێکن له تۆڕی تێرۆریستان. ئه‌گه‌ر هاتو گشت پارته سیاسیه‌کان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کپارچه‌یی عێراقێکی فیدراڵ کار نه‌که‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیه تاکیه‌کان نه‌خه‌نه لاوه، ئه‌و کاته ووڵاتی عێراق به تایبه‌تی و ناوچه‌که به گشتی دووچاری شه‌ڕێکی خوێناوی ناوخۆیی بێپایه‌ن درێژخایه‌ن ده‌بێته‌وه و ئه‌وسا کارکردن و هه‌وڵدان بۆ خامۆشکردنه‌وه‌و کۆتایی پێهێنانی ئه‌و شه‌ڕه دژواره به کارێکی مه‌حاڵ ده‌توانرێت له قه‌ڵه‌م بدرێت .
بارزان شوان
200705
سوید
uvnbas@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

