خه‌یاڵی میلله‌تێک
کاتێک ئاوات و خه‌یاڵی میلله‌تێک له یه‌ک که‌وانه‌دا هاوسه‌نگ ده‌بن !!!
ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی که کوردوستانی باشور له‌م 16 ساڵه‌ی دواییه‌دا هه‌تاوه‌کو ئه‌وڕۆکه به خۆیه‌وه دیوه هیواو ئاواته‌کانی میلله‌تی کوردیان نه‌هێناوه‌ته به‌رهه‌م ، له‌و باوه‌ڕه‌دام که بۆ هه‌موان خویایه بارودۆخی ئه‌وڕۆی کوردوستان به گشتی و کوردوستانی باشور به تایبه‌تی به‌ره‌و قۆناغێکی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت،
بار‌و دۆخی ئه‌و ڕۆژگاره‌مان به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و ئاوات و داخوازیانه نین که ئه‌و میلله‌ته ساڵه‌های ساڵه خه‌ونی پێوه ده‌بینێت، گه‌نده‌ڵی له‌و ووڵاته‌ماندا هێنده په‌ره‌ی سه‌ندوه که ده‌توانین بڵێین وه‌کو خوێ تێکه‌ڵ به هه‌موو خواردنێک بووه، ئه‌وه‌ش جگه له گه‌نده‌ڵی ئیداری که سه‌روبنی به یه‌که‌وه نه‌ماون و له یه‌ک داپچڕاون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێنده باس له‌و بابه‌ته کرا و چا‌ره‌سه‌ریشی بۆ دابین نه‌کرا باره‌که ئه‌وڕۆ هێنده ناخۆش بوه که که‌س حه‌ز به بیستنی ووشه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ر ناکات ، ئه‌و باره ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، هه‌ر هه‌موومان به هاواری چاکسازیه‌وه دێین، له هه‌مان کاتدا گشتمان تۆمه‌تی ئه‌و باره به پڕانی ده‌خه‌ینه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم. بێگومان ده‌زانین که پاک سازی و چاک سازی پێویستی به کاته، دووباره ده‌سه‌ڵاتیش لای خۆمان سه‌رووی هه‌موو گۆڕانکاریه‌که، چه‌ند ساڵه ئێمه ده‌بیستین که ئه‌وڕۆ نه‌بێت ئه‌وا سبه‌ینێ زوو هه‌ر هه‌موو کاربه‌ده‌سته کڕمۆڵه‌کان له نێو دام و ده‌زگا حکوومیه‌کان تووڕ ده‌درێن، به‌ڵام!!!!!!!……
بێگومان ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی که هه‌تاوه‌کو له نێو هه‌ندێک له ئه‌ندامانی په‌رلامانتاریشدا ڕۆژانه به‌ر چاومان ده‌که‌ون ، گرێدراون به‌و شڵۆغ کاریه‌ی که هه‌یه له نێو ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاته حکومیه‌کاندا وه هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌وه‌ش، ئه‌و به‌ڕه‌ڵاییه‌ی که له ساڵانی پێشوودا هه‌بوون ئه‌وا ئێستا نه حکومه‌ت به‌خۆی و وه‌زاره‌ته‌کانیه‌وه نه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێی ده‌وێرن، چونکه وه‌ک تۆڕی ماسی چوونه به ناو یه‌کدا، به شێوه‌یه‌کی دیبلۆماسیانه ده‌توانین بڵێین که کاربه‌ده‌ستان و ده‌سه‌ڵاتداران بۆ ده‌نگدان به یه‌کتر و گرتنی کورسی ده‌سه‌ڵات هه‌ر وه‌ک جاران پاڵ به یه‌کتره‌وه ده‌نێن و په‌نا بۆ یه‌کتر ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌وان دژ به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی ڕه‌فتار بکات یاخود بیه‌وێت باس له گۆڕان کاری بکات، ئه‌وا هه‌زار ناو و ناتۆره‌ی بۆ ده‌دۆزنه‌وه و خۆشی له کۆتاییدا قور به سه‌ر ده‌بێت، ئه‌وانه‌ی زووتر دژ به حکومه‌ت بوون ئه‌وا به پاره‌و پول تا قوڕقوڕاگه‌یان پڕ کراوه له دۆلار‌و ئاڵتون، ، ئه‌وانه‌ی که ماستاو سارد که‌ره‌وه‌ش بوون به هه‌مان شێوه له هه‌مان کێکه شیرینه‌که به‌رده‌وام قه‌پ ده‌گرن، واته ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه له هه‌ردوو لاوه هه‌ر سوودیان بینیوه،ئه‌وانه‌ی که ڕه‌شوه له بن مێزه‌کانه‌وه وه‌رناگرن له لایه‌ن ڕه‌شوه‌تجیه‌کانه‌وه زمانبڕ و ده‌مبه‌ست کراون. گریمان وه‌زیرێک له وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت گه‌نده‌ڵه، ئه‌وا بێگومان کیسه‌و تووره‌که‌ی حکوومه‌ت ده‌کرێته‌وه‌و ده‌کرێت به وورگی ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ئاشکرایان بکه‌ن، ئه‌ویش بێگومان بۆ ئه‌وه‌ی شان و شه‌وکه‌تی حکومه‌ت هه‌ر خاوێن بێت و بێ گه‌رد بمێنێته‌وه.
ئه‌م جۆره ڕیچکه‌و ڕیگه گه‌نده‌ڵیانه هانده‌رێکی گه‌وره‌ن بۆ مانه‌وه‌ی بۆگه‌نی ئیداری داموده‌زگا حکومیه‌کان و پاڵپشتێکه بۆ گه‌نده‌ڵیه سیاسیه‌کانیش، جا دوای ئه‌وه‌ی که زۆربه‌مان ده‌زانین کاره‌که‌مان له سه‌ر که‌ناری ڕووخاندنی بنه‌ما مرۆڤاییته‌کانن، که‌واته کار چیه‌و چی بکه‌ین. زۆر جار وا دێت به خه‌یاڵمندا ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه ده‌سه‌ڵات داربین چی ده‌که‌ین و چی ناکه‌ین و چۆن ئه‌و گه‌نده‌ڵانه ده‌ده‌ینه به‌ر دادگا و چۆن پاداشتی ئه‌و که‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه که زه‌ره‌مه‌ندن و چۆن و چۆن!!!!!!!!
به‌ر له هه‌ر شتێک ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که به شێوه‌یه‌کی دیموکراتیانه شی بکرێته‌وه و بێ هیچ بۆچوونێکی سیاسی و بێ تووڕه‌یی و تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و بێ دادگایی کردنی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان و بێ لێپرسینه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و په‌رله‌مانه هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و پارله‌مه‌نتاری نوێ هه‌ڵبژێردرێنه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ، ئه‌وانیش کاره سه‌ره‌کیه‌که‌یان ده‌بێت بریتی بێت له چێ کردنی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌ر به په‌رله‌مانتاران و داڕشتنی یاسا گشتیه‌کان و ده‌ستووری گشتی سه‌ر به په‌رله‌مان که گونجاو بێت له گه‌ڵ هه‌ر په‌رله‌مانێکی سه‌ربه‌خۆی سه‌ر به ووڵاته دیموکراتیه‌کان.
دوا به دوای ئه‌وه‌ش ده‌بێت حکومه‌تیکی تێکنۆکرات پێک بێت و سه‌رژمێری وه‌زیره‌کانیشی له هه‌ژده بۆ بیست وه‌زیر زیاتر پێک نه‌هاتبن، له گه‌ڵ دوو یان سێ وه‌زیری تێگه‌یشتووی لێهاتوو بۆ کار‌و باره ڕیکخه‌ره‌کانی ده‌زگا دیموکراتیه‌کان، ماوه‌ی دوو ساڵیش ته‌رخان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه بتوانن گۆڕانکه‌ریه‌کی سه‌ره‌کی به جێ بێنن له شێوه‌و چوارچیوه‌ی وه‌زاره‌ته‌که‌یان و داڕشتنی یاسایه‌کی تازه بۆ وه‌گڕخستنی کاروباره‌کان به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی و سازدانی بنه‌مایه‌کی یه‌کسان بۆ پێشکه‌وتنی ڕێفراندۆمه‌کان.
* لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێک بێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه، به مه‌رجێک بڕیاره‌کانیان به هیچ شێوه‌یه‌ک له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدرانه‌وه ده‌ستکاری و خۆتێهه‌ڵقورداندنی تیادا نه‌بێت.
* ده‌بێت دام و ده‌زگا ڕۆشنبیری و ده‌زگا بڵاوکراوه‌کان ببن به چاودێری خراپکاری و گه‌نده‌ڵی و ئه‌وان ببن به ده‌نگی گه‌ل و ڕیسواکه‌ری ئه‌و کاربه‌ده‌ستانه‌ی وه‌ک ڤایرۆس له کۆڵ ئه‌م میلله‌ته نابنه‌وه.
* هه‌ندێک وه‌زاره‌ت ده‌بێت ڕه‌د کرێته‌وه‌و وه‌زاره‌تی نوێ پێک بێت که له گه‌ڵ پێشکه‌وتنه گشتیه‌کاندا بگونجێت،ده‌بێت یاسا به سه‌ر هه‌مواندا زاڵ بێت ئه‌وه‌ی تاوانباره بێ شه‌ک ده‌بێت سزا بدرێت، به بێ داکۆکی کردنی ده‌سه‌ڵات و پله‌ی حیزبی تاوانباران، ده‌بێت ڕه‌نگ و بۆی حکومه‌تێکی داد په‌رست بێته کایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان متمانه‌ی پێ بکه‌ن و پاڵپشتی لێ بکه‌ن.
* ده‌بێت بایه‌خ به په‌روه‌رده‌و زانست بدرێت و ده‌زگا ڕۆشنبیریه‌کان ڕۆحی کوردایه‌تی و وویژدان له نێو چین و توێژه‌کانی میلله‌تدا دووباره زیندوو بکه‌نه‌وه.
* یاسا سه‌روه‌ر بێت و ده‌ستی درێژی یاسایی ده‌بێت پێشتر بگاته سه‌ر خزمان و سه‌ر به هه‌مان بنه‌ماڵه و سه‌ره‌ک تیره به‌ر له‌و که‌سانه‌ی که که‌س پاڵپشتیان نیه ته‌نها خودای گه‌وره‌و مه‌زن نه‌بێت.
* کورسیه‌کان ده‌بێت بژمێردرێن و ژماره‌ی تایبه‌تیان له‌سه‌ر نووسرابن و ته‌رخان کرابن بۆ لێهاتوان، بۆ ئه‌وه‌ی خزم و نزیک ده‌سه‌ڵاتداران شه‌ڕ نه‌که‌ن له سه‌ری و داگیری نه‌که‌ن .
* هه‌ڵسو که‌وته‌کان ده‌بێت له سه‌ه‌ر دوو بناغه وه‌ستابن یه‌که‌میان خۆشه‌ویستی ووڵات بێت و خۆ به‌خت کردن و پێشڤه بردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و به‌ڕێ خستنی بنه‌ما یاساییه‌کان بێت دووه‌میشیان ڕێز گرتنه له قانون و یاسا. به مه‌رجێک ئه‌و ڕێز گرتنه له خۆشه‌ویستیه‌وه هه‌ڵقوڵابێت نه‌وه‌ک له سه‌ر بنه‌مای ترسه‌وه سه‌ری هه‌ڵدابێت .
دوا به دوای به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و سێ ساڵه ده‌ستوور ده‌بێت به سه‌روه‌ر بۆ حکومه‌ت و په‌رله‌مان و گه‌ل، چاکسازیه گشتیه‌کان بێگومان دێنه به‌رهه‌م گه‌ر بێت و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات به ڕاستی مه‌به‌ستیان بێت که ووڵاته‌که‌یان به‌ره‌و پێش هه‌نگاو به‌رێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌وڕۆ خۆیان نه‌که‌ن به مه‌شخه‌ڵێک بۆ دابین کردنی ووڵاتێکی دیموکراتی فره حیزبی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وا بێگومان له پاشه‌ڕۆژدا ده‌سه‌ڵاتیک به زه‌بری میلله‌ت دێته کایه‌وه که بتوانێت به‌ڕاستی ئه‌و بنه‌ما دیموکراتیانه به‌ڕێوه به‌رێت.
گه‌ر بێت و یاسا سه‌روه‌ر بێت ئه‌وا نه ئه‌ندامه په‌رله‌مانته‌ره‌کان یان کاربه‌ده‌سته حکومیه‌کان ده‌توانن به زه‌وقی خۆیان خه‌ڵکی دامه‌زرێنن و که‌سانی تریش خانه نشین که‌ن و له دوو سێ لاشه‌وه که‌س بۆی نابێت پاره‌و پوولی میلله‌ت بۆ خۆیی و خزمانی ته‌رخان بکات. زۆر کاربه‌ده‌ست هه‌ن که مووچه‌ی خۆیان هه‌یه‌و مووچه‌ی حیزبی و خانه‌نشینی و پاره‌ی پاسه‌وان و پارێزه‌ر و مینحه‌و گه‌لێک پاره‌ی تریش وه‌رده‌گرن به بێ ئه‌وه‌ی بیر له هاوڵاتیانی تر بکه‌نه‌وه که به هه‌زار حاڵ مانگه‌که‌یان به مووچه‌یه‌کی که‌م به سه‌ر ده‌به‌ن،،،
با لێره‌دا له خه‌ونه‌کانمان هه‌ستین و بڵێین جا چۆن حکومه‌ت ده‌توانێت به سه‌ر گه‌نده‌ڵیدا زاڵ بێت کاتێک که فایل داره‌کان و جاشه کورده‌کان تا ئێستاش کاربه‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدار بن و دیوه‌خانه‌کانیان به‌رده‌وام گه‌رم بێت و له تاوانکانیان خۆش بووبن؟
ئێمه به هیچ جۆرێک هانده‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌سمی نین و باوه‌ڕیمان زۆره به بوونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان و پاشگه‌زیش نابینه‌وه بۆ هاتنه کایه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی له خۆ بردوو که باوه‌ڕی به بنه‌ما دیموکراتیه‌کان بێت و مافی مرۆڤ تیایدا پارێزراو بێت. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا هه‌رگیز له‌و که‌سانه خۆش نابین که گه‌نده‌ڵن و دژایه‌تی بوونی میلله‌تی کورد ده‌که‌ن، له هه‌مان کاتدا دووباره ده‌نگمان به‌رز ده‌که‌ینه‌وه له حکومه‌ت و په‌رله‌مان که هه‌تاوه‌کو که‌ی ئه‌م میلله‌ته چاوه‌نواڕی پێکهاته‌ی چاکسازی و پاکسازی بێت؟ هه‌رگیز ڕازی نین له‌وه‌ی که ڕه‌وشی میلله‌ته‌که‌مان به‌ره‌و دواوه به‌رن و پیوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پشت گوێ بخه‌ن، له گه‌ڵتاندا نین کاتێک که هانده‌ری گه‌نده‌ڵکاران بن و له به‌ر دۆستایه‌تی و خزمایه‌تی و وه ده‌ست خستنی چه‌ند تووره‌که پوولێکی تر تاوانباران ناده‌نه به‌ر دادگاکان.
بوونی دوو ده‌سه‌ڵات کارێکی مه‌حاڵه، چونکه بابه‌ته کۆنه‌که دیسانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. ئه‌ویش بوونی فیفتی فیفتیه. ئه‌م ڕه‌وته ته‌نها سوودمه‌نده بۆ حیزبه‌کان و زه‌ره‌رمه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌ژاره.
حکوومه‌ت ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدار بێت و په‌رله‌مانتیش ده‌بێت له کاره‌کانی بپێچێته‌وه، به‌ڵام مخابن ئه‌و پێشهاته له کوردوستاندا تا ئه‌وڕؤش نیه، چونکه حوکمه‌ت و په‌رله‌مان دوو ده‌سه‌ڵاتی جودان و په‌رله‌مانیش پێکهاته‌ی دوو ده‌سه‌ڵاتی جودای حیزبین… ته‌نها پیشه‌و ده‌سه‌ڵات و کاروباری به ناو په‌رله‌مانتارانی وورده حیزب و پارته‌کانی تریش له ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا هه‌تاوه‌کو ئه‌وڕۆش هه‌ر چه‌پڵه لێدانه .
بارزان شوان
سوید
200703
uvnbas@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

