هه‌شتی مارت
هه‌ربۆیه پێویسته یادی 8ی مارت ساڵانه بکرێته‌وه!
زۆر هۆکاری ڕاده به‌ده‌ر گرنگ هه‌ن که‌ده‌بنه پاڵپشتێک بۆ یادکردنه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنان، یه‌ک له‌و هۆکاره بنه‌ڕه‌تیانه سه‌ڵماندنی توانای پێکه‌وه ژیانی نێرومێیه، هه‌روه‌ها دانپێهێنانێکی ڕاسته‌وخۆیه که پیاوان به ته‌نها ناتوانن گشت ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه،
تاناو نه‌فرین کردنی ئه‌و که‌سانه‌یه که تا ئه‌وڕۆش هه‌ر پێیان وایه ده‌بێت پیاوان به پێی ئه‌و قانونانه‌ی که خۆیان بۆ ژنانیان داڕشتوه هه‌ر به سه‌ریاندا زاڵ بن و ئه‌وانیش هه‌ر ده‌بێت وه‌ک په‌رستگایه‌ک ڕوو له پیاوان بکه‌ن و داوای دڵ نه‌رمی و سۆزیان لێ بکه‌ن و بپاڕێنه‌وه به‌ڵکو ئه‌وانیش به مه‌رحه‌مه‌تی خۆیان به چاوێکی پڕ به به‌زه‌ییه‌وه تێ‌یان بنواڕن .
ڕۆژی جیهانی ژنان یه‌که‌م جار له 8ی ئازاری ساڵی 1921 دا له لایه‌ن کۆمه‌نیسته‌کانی سۆڤیه‌تیه‌وه دامه‌زرێنرا، بۆ جاری یه‌که‌میش له کۆبنهاگنی پایته‌ختی دانیمارکه‌وه له کۆفرانسێکی سه‌ر به ژنانی سۆسیالیسته‌و له ساڵی 1910دا ناوی براو مافی ده‌نگدانی ژنان له‌و ساڵانه‌دا خه‌ریک بوون تاوتوێ ده‌کران.
له ساڵی1975دا نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پێشنیاری جه‌ژنی جیهانی ژنانی ئاشکرا کرد، ئه‌م ڕووداوه وای کرد که ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کانی سه‌ر به ژنان هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه به‌شداری شایی دامه‌زراندنی ڕۆژی جیهانی ژنانیان ساڵانه گێڕا‌و سهرفرازانهش یادیان کرده‌وه.
به‌ر له 95 ساڵ ئه‌م جێژنه‌یه بۆ یه‌که‌م جار گێڕدرا، ژنانی گشت جیهان پێکه‌وه له‌م ڕۆژه‌دا خوازیارهکنیان سه‌باره‌ت به یه‌کسانی و هاوده‌نگی خسته ڕووی پیاوانی سیاسه‌تمه‌داره‌وه. ئه‌وان به ئاشکرا بیروڕاکانیان سه‌باره‌ت به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌ڵگایان به دوور زانی ئه‌گه‌ر هاتوو ژنان یه‌کێک له به‌شداربوه‌کانی نه‌بێت، هه‌ر له ساڵی 1911 وه هه‌تاوه‌کو ئه‌وڕۆ گه‌لێک گۆڕانکاری له‌سه‌ر خواسته‌کانی ژنان هاتوونه‌ته دی، به‌ڵام هه‌تاوه‌کو ئه‌وڕۆش دووچاری گرفیتی مانه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تین له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه به‌رینه‌دا.
دوابه‌دوای ڕوخاندنی په‌یمانی وارشۆ وامان ده‌زانی که ئیدی جارێکی تر تێرۆری یه‌کسانبووی زلهێزه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان نه‌مان و خاپوور کران و مه‌ترسی به‌کارهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی بۆ دوا جار چی دی دژوار نیه له سه‌ر مانه‌وه‌ی گه‌لانی جیهان . بیروڕاکان وای ده‌رده‌خست که ئه‌و مه‌ترسیه ناوبراوه ئیتر پێویست ناکات هێنده ناو ببرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئێمه به هه‌ڵه‌دا چووبووین، وا ده‌بینین چلۆن کۆریای باکور توانای پێکهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌تا ڕووسیاو پاکستان و چین و هیندیستان و ئیسرائیل خۆ به ئاشکرا ده‌ڵێن ئه‌و چه‌که کۆم کوژهیان هه‌یه‌و ئێرانیش وا چه‌ند ساڵێکه خه‌ریکی درووست کردنیه‌تی، له هه‌مان کاتدا گه‌لێک چه‌کی سرووشتیش هه‌ر وا ڕوو له نه‌مانی مرۆڤ دکات وه‌ک ئینفلۆنزای باڵنده‌و، تسونامی و بومه‌له‌رزه‌و، لافاو…به‌ڵام ئه‌م بابه‌تانه ده‌بێت چ په‌یوه‌ندیه‌کی له‌گه‌ڵ جه‌ژنی جیهانی ژنانه‌وه هه‌بێت؟
مێژووی کۆنی به‌ر له 2000/30000 ساڵ به ڕوونی سهڵماندۆتی که ده‌سه‌ڵات ته‌نها له ژێر ڕکێفی پیاواندا بوه، وه پیاوان هه‌میشه خولیای هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕو ئاژاوه‌ن و جه‌نگه جیهانیهکان هه‌ر به خۆیان به‌رپایان کردوون و هه‌ر پیاوانیش بوون هه‌ستان به درووست‌کردنی ئاینه ئاسمانیه‌کان و جۆره‌ها ناویان بۆ خودای مه‌زن درووست کردوون هه‌ر وه‌ک الله و یه‌زدان و خودا‌و بوداو یههوڤاو…هتد.
• تا ئه‌وڕۆش پیاوه جوه‌کان سه‌ر له به‌یانی هه‌موو ڕۆژێک سوپاسی خودێ ده‌که‌ن که ئه‌وانی وه‌ک ژن درووست نه‌کردوه.
• له ئینجیلا هاتوه که ژنان له په‌راسووی پیاوان بۆ یه‌که‌م جار خودا دروستی کردوون بۆ ئه‌وه‌ی ژنان ببن به خزمه‌تکاری پیاوان.
• له قورئانی پیرۆزدا هاتوه که ژنان وه‌ک مێرگێک وان و پیاوان به ئاره‌زووی خۆیان بۆیان هه‌یه لێیان نزیک ببنه‌وه‌و خۆیان به سه‌رداری ژنان بزانن.
مێژووی مرۆڤایه‌تی پڕه له شه‌ڕو کوشتار و جه‌نگ. پیاوان هه‌میشه وا خۆیان ده‌نوێنن که زاڵن به سه‌ر ژناندا، جگه له‌وه‌ش خۆیان به گه‌وره ده‌زانن له به‌ر ئه‌وه‌ی که هێزیان له ژنان زیاتره‌و ده‌توانن له شه‌ڕه‌کاندا به هۆی باری پته‌وی له‌شی پیاوانه‌وه زاڵ بن به سه‌ر ژناندا و هێزه شاردراوه‌کانی خۆیان به سه‌ر له‌شه ناسکه‌کانی ژناندا هێسان ده‌توانن بسه‌ڵمێنن.
له زۆر په‌ڕتوک و چیرۆکه‌کاندا هه‌تا ئه‌وڕۆش هه‌ر باس له ئازایه‌تی پیاو ده‌کرێت، جگه له‌و هه‌موو فلیمه‌ی که هۆلیوود ده‌ری ده‌کات ، که نێوه‌ڕۆکی ئه‌و فلیمانه زۆربه‌ی باسی هێز و که‌رامه‌تی پیاوان ده‌کات، ئه‌وه جگه له‌و فیلمه عاره‌بیانه‌ی که ڕۆژانه له که‌ناله ئاسمانیه‌کاندا لێیان ده‌ده‌ن و سه‌رکه‌وتنی پیاوان له‌و چیرۆکه درووستکراوانهدا زۆر به ئاشکرا دیارن و زۆر جاریش به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ دیاره له‌و نێوانه‌دا چلۆن سووکایه‌تی به بوونی ژنان به گشتی ده‌که‌ن، له هه‌ندێک سه‌رچاوه ئاینیهکانیشدا ڕێدراوه به پیاوان که بتوانن تێرۆر یان کوشتن یان لێدان و ئازاردانی ژنان بکه‌ن.
کڵێسه‌کان زیاتر له پێنج ملیون ژنیان سووتاند له ماوه‌ی ئه‌م 300 ساڵه‌ی دواییه‌دا، ئه‌ویش به ناوی ئه‌وه بوه که گوایه ئه‌و ژنانه ساحیر یان فاڵچی یان قه‌ره‌ج یان ده‌رمانی سروشتیان درووست کردوون، ئه‌و ژنانه زۆربه‌یان به ئاگر سوتێندران، ئه‌مه به‌شێکی بچووکی بۆچوونی پیاوانی ئاینیه ڕوو به‌ڕووی ژنانه‌وه. ئه‌م ڕووداوه مێژوویان بێگومان گه‌لێک کاریگه‌ر بوون بۆ نه‌گه‌یشتن به‌و هیوایانه‌ی که مرۆڤایه‌تی خوازیاریان بوون.
نابێت ئه‌وه‌شمان بیرچێته‌وه که به‌ڕاستی به‌رده‌وام بوونی ژیان له سه‌ر ڕووی ئه‌م زه‌مینه‌دا له مه‌ترسیدایه، به‌روبومه سروشتیه‌کان خه‌ریکن نامێنن وه‌ک نه‌وت و کانگه‌کان و گڕکانهبهرد و مینه‌راڵه‌کان له نه‌ماندان، مرۆڤ له به‌شێکی ئه‌و جیهانه‌دا به کامه‌رانی ڕۆژگار به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له نیوه‌که‌ی تریشی له برساندا ڕۆژانه هه‌زاره‌ها مرۆڤ سه‌ر ده‌نێنه‌وه. خۆ ته‌نها له هیندوستان ساڵانه پێنج ملیۆن منداڵ له برساندا ده‌مرێت.
بیروباوه‌ڕی ئاینی توندڕه‌وه‌کان له په‌ره‌سه‌ندندایه‌و، پیاوانی ڕه‌گه‌ز په‌رستیش شان به شانیان ڕێ ده‌که‌ن، ووڵاتانی جیهان له کۆششدان بۆ دروستکردنی چه‌که ئه‌تۆمیه‌کان و ساڵانه چه‌نده‌ها له‌و چه‌کانه بۆ تاقی کردنه‌وه دهتهقێندرێنهوهو کاریگه‌ریه نه‌گه‌تیڤه‌کانی له دوا ڕۆژدا دژوارانه ڕوو له بنه‌ماکانی مانه‌وه‌ی ژینگه ده‌کات.
یه‌ک له‌و پرسانه‌ی که پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستیانه هه‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر هاتو گریمان ژنان له هه‌موو ووڵاتانی جیهاندا حوکم بگێڕن و پیاوانیش شان به شانیان هانده‌ریان بن بۆ گه‌یشتنیان به‌و مه‌رامه و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی سه‌ر به جیهانی ئه‌و کاته ده‌شێت مۆمێکی نوێی بۆ داگیرسێت و ڕووناکیه‌که‌ی هه‌ر له دووره‌وه شه‌وق بداته‌وه، کۆمه‌ڵگا درووست بوه‌که له‌و کاته‌دا نابێت سزای خۆیان ڕوو به ڕووی پیاوان بکه‌نه‌وه و دژایه‌تی بوونی پیاوان بکه‌ن و مافه‌کانیان لێ هه‌ڵگه‌ڕێننه‌وه..
ئه‌م داخوازیه له داهاتودا به‌ڕاستی کار ده‌کاته سه‌ر گشت کۆمه‌ڵگاکان، ده‌بێت هه‌ر هه‌موومان پڕ به جۆش هه‌وڵ بده‌ین که ژنان بتوانن زیاتر ده‌سه‌ڵاتیان پێ بدرێت و ژنان خۆشیان کارمه‌ند بن بۆ هاتنه جێی داخوازیه‌کانیان. با ده‌ست له ناو ده‌ست تێ‌بکۆشین بۆ هێنانه دی ئازادی بیروڕا بۆ یه‌کسانی نا به‌رابه‌رێکی نه‌ته‌وایه‌تی و ئابوری بۆ به‌رابه‌ری کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان و بنبڕکردنی هه‌موو چه‌شنه سته‌مه‌کان جا هه‌ر بۆیه منیش شادی خۆم ده‌رده‌بڕم به‌رامبه‌ر به ڕۆژی جیهانی ژنان.
بارزان شوان
سوید
2007-03
uvnbas@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

