لێدوانێک
لێدوانێک سه‌باره‌ت به
واژه…….. ئازادی……. به رپرسی
ده‌توانم بڵێم که‌هه‌ر هه‌موومان گریمانه‌و دان به وه‌دا ده‌هنێین كه به‌رپابوون و هێنانه دی گۆڕانه سه‌ره‌کیه‌کانی بنه‌ما دیموکراتیه‌کان به كارێكی ساکار و ئاسان ناژمێردرێت و ئه‌رکێکی گه‌لێک درێژخایه‌ن وشڵۆغاوی گه‌ره‌که، گه‌یشتن بۆ ئه‌و مانا و ئارمانجه پیرۆزانه پێویستی به گفتوگۆ‌و
زه‌مینه‌خۆشکردنێکی بنه‌ڕه‌تی له گه‌ڵ گشت پارت‌و ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵگاو ڕاگۆڕینه‌وه‌ی گه‌لێك به گوڕ و جیاوازی نێو گشت گرووهه‌کان هه‌یه، وه هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێچکه ئاستانگه‌ریانه‌ی كه دێته به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌کرێن بۆ گه‌یشتن به مه‌رام، گه‌لێک چه‌رمه‌سه‌ری و ناکۆکی و یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ی دێته پێش، ده‌بێت له هه‌مان کاتدا دان به‌وه‌شدا بێنین که گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێگه‌یه بۆهه‌رده‌م به‌ره‌و پێشڤه چوون به گوێره‌ی خواسته‌کانمان ناڕواته پێش، به‌ڵکو ئه‌و گۆڕانکاریانه له بناغه‌دا له قۆناغی گواستنه‌وه‌دا‌ن، وه به پێی پێناسه‌و تاقیکردنه‌وه‌کان، دووچاری قۆرتی قووڵی جۆراو جۆر ده‌بن، بێگومان قۆناغه‌کان تاوێک به‌ره‌و پێش و تاوێکی تریش به‌ره‌و دواوه ڕێ ده‌کات، ئه‌م نا ئارامیه به‌رده‌وام ده‌بێت تا وه‌کو له خاڵێکدا جێگیر ده‌بێت و زۆربه‌ی هاوڵاتیان پێی دڵخۆش و ڕه‌زامه‌ند ده‌بن.
هه‌ر گۆڕیانێک یاخود هه‌ر به‌ره‌و پێش چوونێک که هیواو ئاره‌زو و ئارمه‌نجه‌کانمان تیایاندا هاوگری یه‌ک دی ده‌بنه‌وه پێویستیان به ها‌وکاری گشتی ده‌بێت، جا بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و ئاوات و مه‌رامانه ترس و نا دڵی و نا ڕه‌زاییه‌کی زۆر ئاڵۆزی هاوده‌نگی گشتی جه‌ماوه‌ری پێوه گرێ ده‌درێت، تا وای لێ دێت ده‌گاته سه‌ر قۆناغێکی بنه‌ڕه‌تی که گری ده‌کرێت بۆ گه‌یشتن به ئاواتی ئه‌و مه‌رامه به‌رزانه گه‌لێک نادڵی و ڕاڕایی میللی جیاوازی لێوه هه‌ڵبقوڵێت، که‌واته تازه‌بوونه‌وه‌و گواستنه‌وه به‌ره‌و پله‌یه‌کی زیاتر پێشڤه‌چوو ناتوانرێت به کارێکی سانا بژمێردرێت، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که خۆبه‌ستنه‌وه‌و گیرسانه‌وه له سه‌ر هه‌ندێک بنه‌ماکان به‌ره‌و گۆڕانکاریه دیموکراسیه‌کان، نابێت بکرێت به به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بۆ وه دیهێنانی شێوه‌ساغی ئه‌و کارانه، وه هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتی جێبه‌جێ کردنی ئه‌و کارانه‌ش هه‌ر ناتوانرێت بدرێت، به‌ڵکو خۆی ده‌بێت به به‌ربه‌ستێک بۆ هاتنه دی ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه ئاڵۆزانه، ئه‌م بابه‌تانه‌ش نه‌ک ته‌نها له‌و خاڵه‌دا خۆ گه‌مارۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵکۆ خاڵی ئاڵۆزتر دێته مه‌یدانه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌شیان هێنده‌ی دی ئاڵۆزتر ده‌بن،که‌واته ئه‌و خاڵه ئاڵۆزانه‌ی که سه‌باره‌ت به ده‌ستوور و یاسا‌و شه‌ریعه‌ته‌وه تا ئه‌و کاته نووسراونه‌ته‌وه‌و داڕێژراون، به‌ڵکو سه‌ره‌ڕای ئه‌و وه‌دیهێنانه گشتیانه‌ی که تاک و چین و توێژه سه‌ر به کۆمه‌ڵگاکان له ده‌نگدانه گشتیه‌کاندا وه چنگیان هێنابوون، هێشتا شیکردنه‌وه‌یان ڕوو به ڕووی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی هاتوونه‌ته ئاراوه بۆ هاوڵاتیان هێنده‌ی دی به کارێکی قورس‌تر و زه‌حمه‌ت تر له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
ئه‌م ئا‌راسته تایبه‌تمه‌ندانه به یه‌کێک له ڕوانگه ساده‌کان ده‌ژمێردرێن، به‌ڵام له لایه‌کی که‌وه ئا‌راسته گشتیه‌کانی سه‌ر به گۆڕانکاریه ناوبراوه‌کان که به‌ره‌و وه‌دیهێنانی ئارمانجه سه‌ره‌کیه‌کان به‌ره‌و سه‌قامگرتن و چه‌سپ کردنی گۆڕانکاریه‌کان پێ ده‌چه‌قێنێت، ئه‌ویش له کاتێکدا که پڕکردنه‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌یی ئه‌و بنه‌مایانه کۆم ده‌کاته‌وه و له هه‌مان کاتیش‌دا وویسته گرنگه‌کانی دی پێشێل ده‌کات، جا جگه له وبایه‌خه‌ی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه پێی ده‌درێت و ئه‌و هاوکێشه‌یه‌ی که کردۆتیه به‌ر ئامێزی خۆی و ئه‌و گرنگیه‌ی که پێی ده‌به‌خشرێت تا ئه‌و کاته‌ش جێگه سه‌ره‌کیه‌که‌ی خۆی ناگرێته‌وه که مایه‌ی گفت‌و گۆیه‌و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پێناسه ڕه‌ونه‌قه ده‌بێته‌وه که زووتر له سه‌ریان دواین.
مه‌به‌ستمان لێره‌دا ئه‌و ڕۆشنبیریه گشتیه‌یه که هه‌موو کۆمه‌ڵگاکان به ڕووداوێکی کاریگه‌ری ده‌زانن، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا سروشتێکی گشتیه که که له ناوه‌ڕۆکه‌که‌یدا گشت بابه‌ته گه‌وره سیاسیه‌کان خۆیان بۆ گۆڕانکاریه‌کان گه‌مارۆ ده‌ده‌ن به‌ره‌و گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراسی، ئه‌م که‌ش و هه‌واو سروشته‌ش به‌کێڵگه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ چه‌سپاندنی یه‌کسانی و نرخی مرۆڤ و چاکسازی فره حزبی و گۆڕانکاریه گشتیه‌کانی گه‌ره‌ک و خواسته، جا هه‌ر بۆیه نکران کردن و و دژوه‌چوونی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ش بۆئه‌و بۆچوونانه به‌رده‌وام ڕێده‌پێوێت، بێگومان هۆکاره‌کانی پێشڤه‌خستنی ئه‌و ڕۆشنبیریه که له ڕواڵه‌تدا به به‌شێک له‌و پرۆژه ڕۆشنبیریه گشتیه باوه‌کان ده‌ژمێردرێت، وه له هه‌مان کاتدا به به‌شێکی سه‌ره‌کی ڕه‌چاو ده‌کرێت که بابه‌تێک به‌ره‌و چاکسازی گشتی پاڵ ده‌دات، ئه‌رکه گرنگه‌که‌ش بێگومان به سه‌ر شانی دام‌و ده‌زگا مێدیاکاندا دسه‌پێندرێت که له لایه‌که‌وه بابه‌ته ڕۆشنبیریه گشتیه‌کانی ڕۆژانه شی ده‌کاته‌وه‌و له لایه‌کی که‌وه هاتنه کایه‌وه‌و سه‌قامگرتنی ئه‌و گۆڕانکاریانه بۆ خوێنه‌ران ڕوون ده‌کاته‌وه، به‌ڵگه‌ش بۆ بوونی ئه‌و ده‌زگایانه و بۆچونه‌کانیان بۆ کۆمه‌ڵگا به کاردانه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ده‌ژمێردرێت و بێگومان کاریگه‌ریش ده‌بێت بۆ پێشخستنی به‌شه جیاوازه‌کانی پێشکه‌وتنی ڕێچکه دیموکراسیه‌کان، له‌م ساڵانه‌ی دوایه‌دا مێدیا گشتیه‌کان پێشکه‌وتنێکی خویایان به دی کردوه، به تایبه‌تی قه‌باره‌و بوون و زیادبوونی ڕۆژنامه‌و ده‌زگا بڵاوکراوه‌کان په‌ره‌یه‌کی باشیان سه‌ندوه، ئه‌ویش دوا به دوای ئه‌وه‌ی که ده‌مێک بوو ئه‌م ده‌زگایانه زۆربه‌یان یان سه‌ر به حکومه‌ته‌کان بوون یانیش سه‌ر به ڕژێمه جیاوازه دکتاتۆره‌کان بوون و سه‌ربه‌خۆ نه‌بوون له ده‌ربڕینی بیروڕایه‌کانیاندا، له‌م سه‌ده‌یه‌دا گۆڕانکاری له سه‌ر ڕۆژنامه حکومیه‌کانیشه‌وه خه‌ریکن ده‌رده‌که‌ون، ئه‌ویش دوا به دوای ئه‌وه‌ی که ده‌مێک بوون له خه‌ودا مابوون و هه‌مان به‌ڕیوه‌به‌ر ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌یان به‌ڕێوه ده‌بردن ، ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ش به هۆی بوونی دام‌و ده‌زگا گشتیه‌کانی ئینته‌رنێت و بوونی ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌دا ڕوویان دا ، به‌ڵام پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌م گۆڕانکاریانه به ڕاست کاریگه‌ر بوونه له سه‌ر به‌ره‌و پێشڤه‌چوونی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکان و ڕۆشنبیریه گشتیه‌کانی سیاسه‌تیان به‌ره‌و پێشه‌وه بردوه؟ یان تۆ بڵێیت ئه‌م گۆڕینه کاردانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێتی له سه‌ر شێوه‌ی زمان و گۆڕینی بابه‌ته سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌ر به ڕۆشنبیری و ڕای نوێ و نووسینی په‌ڕتووکی تازه و به‌رهه‌م و فکرو هۆشی پێشکه‌وتوخوازی بابه‌ته گشتیه‌کانی هه‌بووبێت و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی بردبێت؟
ڕۆژنامه کوردیه‌کان تا ئه‌وڕۆش زۆربه‌یان به هۆی نه بوونی دیموکراسی و ململانێ کردنی ڕژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌کان و قه‌یرانه گشتیه‌کاندا هه‌رده‌م هانده‌ر بوونه بۆ چه‌سپاندنی نرخی مرۆڤ و ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕووناک‌بیری هۆشه‌وه، گشتمان هه‌ر ئه‌وه‌شی لێ چاوه‌نواڕ ده‌که‌ین و به هیواین به‌رده‌وام بێت له به‌رین کردنی ئاستی ڕۆشنبیری گشتی، کاری مێدیا بێگومان ئه‌وه نیه هه‌ستێت به هه‌ڵدان و بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده به سه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا.
له‌وه ده‌چێت که ئێمه ڕووبه‌ڕووی گرفتێکی گه‌ور‌ه‌بین که پێویستی به هۆشیار بوون و گره‌و بردنه‌وه هه‌بێت، زۆربه‌ی ئاژانسه ده‌نگوباسه‌کان ، من ناڵێم هه‌ر گشتیان زۆر جار به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی هۆش و بیر‌و بۆچوونه گشتیه‌کان ڕاونراون. ئێمه ناڵێین هه‌ر هه‌موو ڕۆژنامه‌کان دووچاری ئه‌م گرفته بوونه‌ته‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کان به تایبه‌ته‌ی ئه‌وانه‌ی لاپه‌ڕه‌کانیان سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگاو ڕه‌گه‌ز و کولتوره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه تژی ده‌که‌ن و گه‌لێک بابه‌تی سه‌رنج ڕاکێش ڕۆژانه ده‌خه‌نه ڕوو، به هۆی نێزدیک بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو ده‌زگا مێدیانه به‌رامبه‌ر به بۆچوونه سیاسیه‌کانی هه‌ڤدیه‌وه ده‌بینین زۆر جار هه‌ر هه‌موویان بایه‌خ به هه‌مان سه‌رچاوه ڕۆشنبیریه‌کان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ته‌نها نووسه‌ره‌کانیان جودان، که له ڕواڵه‌تداهه‌مان مایسترۆی وه‌شاندن به‌ڕێوه‌یان ده‌بات، هه‌مان مرۆڤ ئه‌و بیروڕا جیاوازانه وه‌ک شێوه‌یه‌کی نۆتی مۆسیقا به‌ڕێوه‌یان ده‌بات به بێ ئه‌وه‌ی هیچ فه‌رق و جوداییه‌کیان لێوه بکات, جگه له‌وه‌ش ده‌بێت بزانین که مێدیاکان بۆیان نیه ته‌نانه‌ت ده‌ستکاری بنه‌چه‌کانی بۆچوونی نووسه‌ره‌که‌ش بکات. له‌وانه گرنگتر ئه‌وه‌یه که نووسه‌ر چلۆن ده‌توانێت ئه‌و شێوه سرووشتیه و ئه‌و زمانه سیاسیه‌ی که پسپۆری تیایدا هه‌یه، به تایبه‌تی ئه‌و بڵاوکراوانه‌ی که له سنووری ڕه‌خنه‌و بابه‌ت و لێهاتوویی وێژه‌یی و تام و چێژی گشتی ناسراوی نووسه‌ره‌کان دێنه وه‌شاندن، هه‌ندێک نووسه‌ر بۆ وه‌دی هێنانی نانی ڕۆژانه‌ی هه‌رده‌م سه‌رقاڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره بابه‌تێکن که به ڕاستی بێ تام و چێژن و بێ مانان که زۆر جاریش نووسینه‌کانیان به لایه‌نیێکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه‌و خه‌بات ده‌کات بۆ به دیهێنانی پله‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رزتر، ئه‌م جۆره نووسه‌رانه ده‌توانیت به‌راورد که‌یت له گه‌ڵ شاعیرێکی سه‌رده‌م کۆنه‌کان که چلۆن سه‌ره‌ک عه‌شره‌ت و زه‌نگینه‌کانیان له شیعره‌کانیاندا ده‌نرخاندن، ئه‌م جۆره خۆبه‌ستنه‌وه‌یه به هه‌ندێک سه‌ره‌ک و لێپرسراوانه‌وه هێنده نزمه هه‌تاوه‌کو منداڵانیش هه‌ستی پێ ده‌که‌ن و بایه‌خ به نووسینه‌کانیان ناده‌ن ، به‌ڵام کێ ده‌توانێت بڵێت ئه‌مه جۆرێکه له به‌کار هێنانی به‌ندێکی نووسراوی سه‌ر به دیموکراتیه‌ت و ئازادی؟ ڕێگه‌ی باشتر له‌و جۆره ڕه‌فتارانه ئه‌وه‌یه که بایه‌خ بدرێت به چۆنێتی بابه‌ته‌که‌و دوورنه‌که‌وتنه‌وه بێت له مانای سه‌ره‌کی بابه‌ته سیاسیه‌که‌و نه‌دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌کان بێت بۆ پۆشینی کاره ناڕه‌واکانی سیاسه‌تمه‌داران، گرفته‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌م جۆره نووسه‌رانه بابه‌ته‌کانیان ده‌به‌ستنه‌وه‌و له ژووری داخراوی داده‌نێن و خوێنه‌ره‌کانیشیان به‌و شێوه بابه‌تانه ڕوو له زیندان ده‌که‌ن و شێوه سیاسیه‌که به‌ره‌و چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م وه‌گه‌ڕده‌نێن، ئه‌م جۆره بابه‌ت ونووسه‌ر و نووسراوانه، نه کاریگه‌رن و نه هانده‌رن بۆ پێشڤه‌چوونی ڕای سیاسی گشتی و نه کاریگه‌ریشن بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌یانه‌وێت بیروڕای جیاواز بۆخۆیان وه‌ربگرن، ئه‌م نووسراوانه توانای پیاچوونه‌وه‌و ڕه‌خنه لێگرتنی بابه‌ته‌کانیشیان هه‌ر نیه، له کاتێکدا نووسراوی سه‌ربه‌خۆ هانده‌ر ده‌بێت بۆ وه‌چه‌رخان و گۆڕینی بۆچوونی هاوڵاتیان به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی تێگه‌یشتووتر که به ئاشتیخوازانه بتوانێت بیروڕای جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و گۆڕینه پۆسێتیڤه‌کان و ئه‌رێتیه شیاوه‌کانی سیاسی‌دا به‌رێت. ده‌بێت نووسه‌ر بایه‌خ به ڕۆشنبیری و کردنه‌وه‌ی ئاڵۆزیه گیرماوه‌کانی کۆمه‌ڵ بدات، پێشڤه‌چوونی میلله‌ت له گشت بواره‌کاندا پێویستی به بیر‌و هۆش وڕووناکبیران هه‌یه.
له‌وانه‌یه به‌راورده‌که لێره‌دا ته‌نها له نێوان بابه‌تی سیاسی و بابه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری بێت، ئه‌م بابه‌تانه گشتیان ڕێگان بۆ په‌روه‌رده‌کردنی بیروڕای جیاواز و خۆ فێرکردنی مانا به‌رزه‌کانی ژیان، هه‌ر هه‌موومان دان به‌وه‌دا ده‌نێین که چلۆن هه‌ندێک بابه‌تی سینه‌مایی و شانۆیی گرنگن بۆ قووڵی بیرکردنه‌وه‌و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی کۆمه‌ڵ له سه‌ر ئه‌م شاشه‌و شانۆیانه‌دا ، بۆ نموونه فیلمی یۆل. ئه‌م جۆره بابه‌تانه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خاوه‌ن مافن و بێ گومان باوه‌ڕیان به ڕووداوه جه‌ماوه‌ریه‌کان هه‌یه‌و به ئازایانه بابه‌ته‌کانیان ده‌خه‌نه ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵ، ئه‌م جۆره ڕێنماییانه هه‌رگیز له یادی خه‌ڵکان ناچنه‌وه‌و دووباره‌و سێباره‌ش خه‌ڵکان لێیان ده‌کۆڵنه‌وه‌و ته‌ماشای ده‌که‌ن، هۆیه سه‌ره‌کیه‌که‌شی ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌رمرۆڤێک له سه‌ر ئه‌و ڕووی زه‌مینه هه‌یه شه‌یدای سه‌ر‌به‌خۆیی و ئازادی بیروڕا ده‌ربڕینه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌توانین به باوه‌ڕه‌وه باس له‌وه بکه‌ین که چلۆن ئازاد ی بیروڕا ده‌ربڕین له مێدیاکاندا چه‌نده گرنگن بۆ پێشه‌وه چوونی کۆمه‌ڵگا به گشتی و بیروباوه‌ڕی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به تایبه‌تی، زمانی ڕۆژنامه‌کان بنیات که‌ری ڕووداوه سیاسیه‌کانی ڕۆژانه‌ن و هانده‌رن بۆ سه‌ڵماندنی مافه گشتیه‌کان و سه‌نگه‌رن به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی ئیداره‌کان، بۆ هه‌رس کردنی ئه‌م جۆره بڵاوکراوانه ، نابێت سیاسه‌تی سزادان له‌سه‌ر ڕۆشنبیران به پێی یاسا درووستکراوه‌کانی ده‌سته‌ڵاتداران بسه‌ڵمێنرێت، یان بایه‌خدان به هه‌ندێک له قه‌ڵه‌م فڕۆشانی سه‌ر به دام‌و ده‌زگا ده‌سته‌ڵاتداره‌کان بکرێت و له‌خشته‌بردنی هه‌ندێک نووسه‌ری که بن که توێنووی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاو بۆچوونی ئازادن، گه‌ر چی زمانی نووسینیانیش دژ به بۆچوونی ده‌سته‌ڵاتداران بێت، یاخود ده‌سه‌ڵات به خۆی بێت و مافی فیکری نووسه‌ر ته‌سک بکاته‌وه و ڕێگری بیری سه‌ربه‌ست بێت. به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه بناغه‌دانان و فراوانکردنه‌وه‌ی بیری ئازاد هه‌ر له کۆنه‌وه هه‌تا ئه‌وڕۆش سه‌رنجڕاکێشه‌ری خه‌ڵکانن، دووچار کردنی جه‌ماوه‌ر به باوه‌ڕهێنان به هه‌ندێک واتای بێ مانا‌و باوه‌ڕهێنان به هه‌ندێک ووشه‌ی ووره ڕووخاو بۆ ده‌سه‌ڵات کاریگه‌ر ده‌بێته سه‌ر نه باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر به دام‌و ده‌زگا حکوومیه‌کان، هه‌ر له دێرینه‌وه خوێندن و خوێندنه‌وه بۆ مرۆڤ گرنگ بوه، ته‌نانه‌ت له نوسراوه ئاینیه‌کاندا هاتوه که مرۆڤ ده‌بێت بخوێنێت و هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی ئازادی بێت، به‌رگری کردن له گوتنی ووشه‌ی ئازاد و بیرووڕای ڕووناک، دژایه‌تیه ڕووه‌و ئاین و بیروڕا مرۆڤایه‌تیه‌کان ده‌کرێن، ووشه‌ی ئازاد لێپرسراوێتیه‌کی گشتیه، ده‌ربڕینی ووشه‌ی ئازاد هه‌م بۆ ڕووخاندن هه‌م بۆ بنیاتنانه‌وه به توانایه ،جا تۆ کامیان هه‌ڵده‌بژێریت !؟
بارزان شوان
2006-05
سوێد
uvnbas@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

