گروپه تێرۆریسته‌کان
گروپه تێرۆریسته‌کان …… دڕه‌نده‌یه‌کی مۆدێرنن
هه‌ر هه‌موومان به بیرمان دێته‌وه چلۆن خه‌ڵکان دڵخۆشبوون به وه‌ی که گروهی I.R.A ی ئایرله‌ندی ده‌ستبه‌رداری شه‌ڕو شۆڕی چه‌کداری له به‌ریتانیادا کرد و خواحافیزی تا هه‌تاییان لێکرد،
شادی و خۆشه‌ویستی له و ووڵاته‌دا دووباره هاته ئارا‌و مه‌یدانه‌وه، به دوای ئه‌وه‌دا میلله‌ت بۆخۆی بڕیاری دا که له گه‌ڵ گه‌لانی دیکه‌ی دراوسێیاندا به ئاشتی بژین ، ئه‌وه‌ی پرۆتستانته، با ئازادانه بۆخۆی په‌یڕه‌وی سرووده نووسراوه ئاینیه‌کانیانی سه‌ر به خۆیان بکه‌ن، هه‌رچی کاتۆلیکیشه به بێ هیچ به‌ربه‌ستێک بکارێت سه‌ربه‌ستانه په‌رستی ئۆله‌که‌ی خۆی بکات . تۆ بڵێیت ڕۆژێک ئه‌و بۆچوونه له عێراقیشدا ببێت به یاسایه‌کی داڕێژکراو ، که بۆخۆی واته ئه‌و ئازادی بیروڕاده‌ربڕینه بۆ نه‌مانی تێرۆر ده‌بێت به کارگه‌رێکی سه‌ره‌کی . به‌ڵی بێگومان ئه‌وه‌ش هه‌ر وه‌ک جلوبه‌رگێکی مۆده‌و ترێند وایه، که له هه‌ر وه‌رزێکی ساڵانه‌دا ماوه‌ی پۆشینی به سه‌ر ده‌چێت.
خۆتان به بیرتان دێته‌وه که له ساڵانی 70ی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، باو باوی فڕاندنی فڕۆکه‌و باڵه‌فڕه بوو، هه‌ر که‌سێک له هه‌ر گه‌شتو گوزارو سه‌فه‌رێکدا به پێی بیویست ڕێگه‌ی خۆی به‌ره‌و ئه‌و ووڵاته‌ی مه‌به‌ستیه‌تی ده‌گۆڕی ، ئه‌و کاره‌شی بێگومان به هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌کسه‌ری سه‌ر خه‌له‌بانی فڕۆکه‌که به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند . یه‌کسه‌ر ده‌چوه سه‌ر کاپتینی ته‌یاره‌که‌و فه‌رمانی پێده‌کرد که بۆ ئه‌و شوێنه‌ی به خۆی به مه‌رامیه‌تی بفڕێنێت، زۆر جار تێرۆریسته‌کان فرۆکه‌یان ده‌فڕاند به‌ره‌و کوبا که‌چی به خۆی ته‌یاره‌که به نیاز به‌ره‌وکه‌ناری هاوای ده‌فڕی. ئه‌م به‌د ڕه‌فتاریه هه‌ر له پڕێکدا بوو به باوێکی شه‌رم و وه‌ک به‌فر توایه‌وه و باوی نه‌ما. وه‌ک چلۆن ئه‌وکاته باوی زولف درێژی و پۆشینی پانتۆڵی شارلستۆن بوو ئێستاکێ هه‌ر عه‌یبیشه له به‌ری بکه‌یت.
تۆ بڵێیت ئه‌لقاعیده‌و زه‌رقاوی وه‌ک ئه‌وان له پڕا نه‌مێنن و باوی خۆته‌قینه‌وه‌ش ببێت به عه‌یبه و شه‌رمه؟
بێگومان ئاینده‌ی ئه‌وانیش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه ده‌گات و نامێنن، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه که هه‌موو موسوڵمانان وه‌ک ڕه‌وت وعاده‌ت هه‌ڵناسن جانتاکانیان پڕکه‌ن له باروودو ته‌قه‌مه‌نی و خه‌ڵکانی بێ تاوانی پێ بکوژن، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان یه‌کسه‌ر بگه‌نه ئه‌و به‌هه‌شته خه‌یاڵیه‌ی مه‌لا زۆرزانه‌کانیان پلانیان بۆ کێشاوه، که گوایه پاداشیان له‌و دونیا ئه‌وه‌یه که 72 حۆری له ئامێز ده‌که‌ن وژیانێکی پڕ له ئاسووده‌ی هه‌تا سه‌ر به سه‌رده‌به‌ن.
خۆ ته‌قینه‌وه بابه‌تێکی زۆر تازه‌نیه و بزووتنه‌وه‌یه‌کی پلان بۆ ڕاکێشراوه، له ساڵانی شه‌ستدا سه‌ربازه ڤێتنامیه‌کان به گژ کۆماندۆ ئامریکایه‌کاندا خۆیان به‌خت ده‌کرد، دواتریش له نێو فه‌ڵه‌ستینیه‌کاندا هاتنه کایه‌وه، بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م گروپه خۆکوژانه‌مان له‌ووڵاتانی خۆ‌و دراوسێماندا له جه‌نگی ئێرانی و عێراقی ساڵی ١٩٨٢ دا به دی ده‌کرد، کاتێک ده‌ماندیت چلۆن ئه‌و منداڵه گه‌نجانه وه‌ک سارووخ به گیان سه‌ربازه هێڕشکه‌ره عێراقیه‌کاندا خۆیان به قوربانی ده‌کرد و ده‌ته‌قینه‌وه‌و هه‌پروون به هه‌پروون ده‌بوون. به یه‌ک بوونی هێزی میلله‌تان ده‌توانرێت ئه‌و گروپه توند ڕه‌وانه ڕه‌گکێش و بنبڕبکرێن ، نموونه‌ش بۆ نه‌مانی ئه‌م لایه‌نه نامرۆڤانه گرۆپی باده/،ئالهۆلفی ئه‌لمانیه که بۆ ماوه‌ی ١٠ساڵان شه‌ڕی خوێناویان له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به‌رپا ده‌کرد.
گریللا سه‌ر به ماویه‌کان له ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی ڕابردوودا به ناوی سه‌نده‌رۆ ئه‌لمینۆسۆ هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی سه‌رکرده‌که‌یان گیرا، خه‌ڵکان و جووتیارانیان له ئاندۆ‌را دا به کوشتن وتێرۆر ده‌گه‌یاندن، ، به دوای ئه‌وه، ئه‌و گروپه‌ش هه‌ر وه‌ک ئه‌وانی دی خنکێنران.
خۆکوژه‌کان وه‌ک پانتۆڵی کاوبۆی له شيوه‌ی پیتی( ڤ ) وه‌نده ده‌بن، القاعیده‌ش هه‌روه‌ها ئاینده‌ی وه‌ک بریگاته رۆسێی ئیتالی لێ دێت. من ناڵیم که‌ی کۆتایی پێ دێت چونکی تۆ ببینه I.R.A ی ئیرله‌ندی ٣٦ ساڵی خایاند تا وه‌کو گه‌ێشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی بتوانن به گفتوگۆ کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، که کاره به کۆ کوژه‌کانیان بووبه قوربانی زیاتر له ٣٥٠٠ مرۆڤی بێ‌تاوان. کاتێک ئه‌ورۆ بۆ ئیرله‌ندا ده‌ڕۆیت، به ئاشکرا بۆت ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و دورگه سه‌وزه ده‌ها جار سه‌وزتر له جاران بوه وه یه‌ک گرتنه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتی به‌ریتانیدا بووه به هۆی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکانی ده‌ڤه‌ره‌که.
ئه‌و ووڵاته له گه‌لێک ڕووانگه‌دا گۆڕدراوه، جاران ده‌ماندیت چلۆن کاتۆلیکه‌کان ده‌سته‌ڵاتیان ده‌ڕۆیشت، قه‌شه کانیان وه‌ک مه‌لا تالیبانه‌کانی ئه‌ڤغانستان له گه‌ل ئافره‌تاندا به دوای ڕابواردندا ده‌گه‌ڕان، ئه‌وان ببون به درووست بووی سیمبۆلی سێکس له‌و ووڵاتانه‌دا، منداڵ له بار چوون قه‌ده‌غه بوو. حه‌ب و لاستیک و ئامێره دژ به سک پڕبوونی ژنان ده‌بوایه به دزیه‌وه به‌ره‌و ئه‌و ووڵاتانه‌ت ببردایه. ئافره‌تانی بێ مێرد دووچاری گرفتی شه‌ڕپێفڕۆشتنی پیاوان ده‌بوون و به گشتی ژێر ده‌سته‌یان بوون، گه‌لێکیان به منداڵێکی کۆرپه به باوه‌شه‌وه له سه‌ر شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کانی شاری ده‌بلین دا له هه‌ژاریدا سواڵیان ده‌کرد، خۆ راهیبه‌کانیشیان وه‌ک به‌روبووم وابوون، بۆ گرتنی قازانجی ئابووری وه‌ک داهاتوویه‌ک وابوون و به‌ره‌و ده‌ره‌وی ووڵات ده‌نێردران.
له ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌ی دواییه‌دا ده‌بینین چلۆن ئه‌و ووڵاته له گشت بوارێک‌دا بازی داوه‌و پێش که‌وتوه، ئه‌ویش هه‌ر به بۆنه‌ی بوونی کۆمپانیا کۆپیوته‌ره‌کانی ئامریکاییه‌وه‌یه ، وه هه‌روه‌ها ووڵاتانی یه‌کگرتووی ئه‌ورووپی به هه‌موو شێوه‌یه‌ک کۆمه‌کیان ده‌که‌ن. ئه‌وڕۆ ده‌بینین چلۆن هه‌موو ووڵاته ئاوروپیه‌کان له ژێر ده‌سته‌ڵاتی دینی کلێسه‌کان خۆیان ڕزگار کردوه و به‌رووبوومیان ڕۆژ به ڕۆژ له په‌ره‌سه‌ندندایه، ئه‌وێش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌و ووڵاتانه دین و ده‌وڵه‌ت دوو بۆچوونی جودان و په‌یوه‌ندیان به ده‌سته‌ڵاته‌وه نیه.
ئه‌و گۆڕانکاریه مه‌زنانه‌ی که ڕۆژانه له په‌ره‌سه‌ندندایه و بڵاو بوونه‌وه‌ی خوێنده‌واری و زۆر بوونی ڕۆشنبیران له گشت جیهاندا، ئه‌و بۆچوونه پڕووپوچانه‌ی که مێشکی تازه گه‌شه‌بووی منداڵانی کوردیان پێ پڕ کراونه‌ته‌وه، به‌ره به‌ره له که‌مبوونه‌وه‌دان و دژایه‌تیان ده‌کرێن و نامێنێت.
دوا ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نها له شاری له‌نده‌ندا ده‌ڵێن که ئه‌وان له گرفته سه‌ره‌کیه‌کانی تێرۆریستان ده‌گه‌ن ئه‌وڕۆ گه‌یشتۆته 32% .
ئه‌گه‌ر بێت و وورد بینه‌وه له‌و ڕێژانه ده‌بینین که ڕێژه‌ی تێگه‌یشتنی پیاوان بۆ کاره تێرۆریسته‌کان زیاتره له ژنان. ژنانی موسوڵمانان ده‌یانه‌وێت وه‌ک ژنانی ئاوروپی بژین، وه‌ک ئه‌وان بیر که‌نه‌وه، وه‌ک ئه‌وان جل‌و به‌رگ بپۆشن، وه‌ک ئه‌وان موکیاج بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وان توانای ڕه‌دکردنه‌وه‌ی بۆچوونه ته‌سکه‌کانی پیاوانیان هه‌بێت، وه‌ک ئه‌وان بڕۆن بۆ قوتابخانه‌کان، وه‌ک ئه‌وانیش خۆفێرکه‌ن و فێری ڕێشمای کار‌و پیشه بن. نایانه‌وێت چی تر چه‌وساوه‌ی ژێر ده‌ستی باب و براو ئامۆزا‌و بیری کۆنی کۆمه‌ڵ بن. ده‌یانه‌وێت له ژێر چنگی مه‌لاکان خۆیان قورتاربکه‌ن. له قاوه‌خانه‌کانی شاری ده‌بلین دا ئه‌وڕۆ باس باسی خۆشی و سه‌ماو تیاترۆیه، دوور نیه تۆش ئێستا بڕۆیت بۆ ئه‌وێ لێت بپرسن ئایا تۆ کاتۆلیکی، بێ دینیت یاخود ئیسلامیت؟
ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ئاین و دین بێت ئه‌وڕۆ له‌و ووڵاته‌دا ناوترێت چونکه بوه به ترێندێکی کۆن باو و به‌ڕێیان کردوه‌و خواحافیزیان لێکردوه.
پێش ماوه‌یه‌ک له کوردوستانیشدا نه‌ریتێکی ناڕه‌وا له نێو هه‌ندێک تاک و چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا به‌رپا ببون و پێیان ده‌وتن نه‌ته‌وه فڕۆش یاخود جاش ، شۆڤێنی عاره‌بی ئه‌م گروپانه‌ی درووست کردبوون، بۆ به کار بردنیان وه‌ک ئامێرێکی شه‌ڕ، به گژکردنیان بوو دژ به پارت و بزووتنه‌وه رزگاریخوازه کوردوستانیه‌کان. ئه‌م جاشانه‌ش گه‌لێک کاری ناڕه‌وایان دژ به خه‌ڵکی سیڤیلی کورد به جێ هێنا، وه‌ک کوشتنی ئه‌ندامه سه‌ر به پارته کورده‌کان و خه‌به‌ردانی جێ و شوێنی پێشمه‌رگه بوون به دوژمن و ده‌ستدرێژی کردنیان بۆ سه‌ر ژنان وکچان و ڕاوی گه‌لێک مرۆی بێ تاوانی کوردیان کرد.
به دووری مه‌زانه که نه‌وه‌کانمان له ووڵاتانی ئێمه‌شدا ڕۆژێک له ڕۆژان پێکه‌نینیان به شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌و بۆچوونی بیروڕاکانمان بێت و گاڵته‌و گه‌پی ڕۆژانه‌یان به سه‌ر ده‌رد و به‌ختی ڕه‌شی ئه‌وڕۆی ئیمه‌دا به سه‌ر ببه‌ن.
بارزان شوان
uvnbas@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

