نامه‌یه‌ك
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
چه‌ند جار ووتم
هێنده له‌گه‌ڵ ڕیشۆڵه‌کان مه‌به هاوڕێ
ترسم هه‌یه وه‌رزێ دابێ تۆش له‌گه‌ڵیانا کۆچ بکه‌ی
چه‌ند جار ووتم
هێنده له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ورانه مه‌به هاوڕێ
زۆر ئه‌ترسم ڕۆژێ دابێ
جێم بهێڵی و چیدی به‌سه‌رما دانه‌که‌ی
بۆ ڕۆیشتی …… بۆ ڕۆیشتی
ئاخر ئێستا به‌م زامه‌وه
من سۆراخی کام نیشتمانت بۆ بکه‌م ؟
چاو له کام دارستان بگرم ؟
سه‌ردانی کام ( بایه ) بکه‌م ؟
له کام ئاسمان بۆت بگه‌ڕێم ؟
چاو له‌ده‌رگای چ خوایه بم ؟
گومان له کام ڕێگایه که‌م ؟
بۆ ڕۆیشتی و ئه‌م دڵه‌ی تۆ بۆچی گریا ؟
کێ هه‌نگاوی تۆی تووڕه کرد ؟
له‌و ڕۆژره‌وه‌ی به‌جێتهێشتووم
که‌س نابینم وه‌ك خۆم ته‌نیا
بۆ ڕۆیشتی .. ده‌کێ ئیتر به پیکی هۆنراوه‌م مه‌ست بێ ؟
کێ بێ و به‌نه‌دووییم په‌ست بێ ؟
*********
شه‌وانه من .. له‌گه‌ڵ تروسکه‌ی خه‌مێکا
ئه‌توێمه‌وه هێدی … هێدی
نازانم بۆ تا ئه‌مێستا …. من خواستێکم نه‌هاته دی ؟
به چاوی تۆ له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که لێم وونی
ئیدی هه‌ر ئازاره‌و که‌دێ
خوێنم ئه‌کاته جامه‌وه
سه‌رسام ماوم
چۆن تائێستا ئه‌ژیم به‌م هه‌موو زامه‌وه
زامێ دڵم کۆیله ئه‌کاو
زامێكی دی چاوه‌کانم ئه‌کا به ماڵ
توخوا گوڵم …
ئه‌و ڕۆژانه‌ی له‌ئاوایی دڵی تۆدا
من به‌هه‌شتێکم چێ ئه‌کرد
بۆ هه‌ر مانه‌وه وه‌ك خه‌یاڵ ؟
تۆ ئه‌زانی هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی لێم وونی
نه مه‌غریبێ مه‌ستم ئه‌کاو ….
نه گوڵه گه‌نمێ ئه‌مدوێنێ …
هه‌ر گه‌ڵایه هه‌ڵئه‌وه‌رێ … من ده‌ستم وا له‌سه‌ر دڵمه‌و
هه‌زار خورپه ئه‌مترسێنێ
ئه‌ڵێم نه‌با ، نیگایه‌کی تۆی له‌لابێ
یا په‌نجه‌یه‌کت لێی دابێ
توخوا گوڵم … ئێوارانێ چه‌ند شیرینه
چی شه‌کری نازت هه‌یه
بێ ی به‌سه‌رمانا بیڕێژی
ڕێمان ده‌ی تا له هه‌نگاوه‌کانت بگه‌ین
به‌ر له‌وه‌ی که ، له‌باخی هۆنراوه‌کانما
ڕوحی عاشقمان بنێژی
هۆ خاتوو زین
ئازاری دووری ئه‌مجاره‌ت کاره‌ستێکی گه‌وره‌یه
تۆ نازانی هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه‌ی لێم وونی
سارد‌و سڕه
ئه‌م دڵه‌م وه‌ك ئه‌و به‌فره‌یه
29.9.2008
نه‌رویج
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

