کێ پێ ی ووتی
کێ پێ ی ووتی عاشق ده‌ستی ئه‌چێته خوێنی عه‌شقی خۆی
کێ پێ ی ووتی ناسۆر ئه‌بێ ئه‌و ڕێگایه‌ی پێیدا ئه‌ڕۆی
کێ پێ ی ووتی شاعیر عه‌شقی ده‌مه‌و ئێواره‌ی سه‌هه‌نێ
وه‌ك نه‌وره‌سی به‌ر کڕێوه به‌بێ ده‌نگی چاو لێك ئه‌نێ
کێ پێ ی ووتی عه‌شق شه‌یدای له‌خوێن و کوشت و بڕی یه
ده‌نا گوڵم مه‌رگه‌وه‌ڕیش عاشقێکه‌و هاوتای نی یه
تۆ ئازارێکت پێ به‌خشیم هیچ پێغه‌مبه‌رێ نه‌یدیوه
چ پاییزێ وه‌ك من ڕوحی به‌ده‌م باوه هه‌ڵوه‌ریوه
عاشق نه‌بووی تۆ خانم گیان ته‌نها سه‌رابی به‌ر چاوبووی
تۆ شارێ نه‌بووی له‌هه‌نگوین ته‌نها ڕووبارێ زووخاوبووی
تۆ نووری به‌هه‌شتێ نه‌بووی ته‌مه‌نم تا جاویدان که‌ی
سۆزی ئایه‌تێ نه‌بووی تا ماڵی دڵم ئاوه‌دان که‌ی
کێ خه‌ونی لێ ئاڵۆز کردی و لێل تاوان ده‌ست له گه‌ردنی
ئاخر گوڵم بۆچی ، ده‌بۆ ؟ هێند تامه‌زرۆی دڵ کوشتنی
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

