ئه‌مشه‌و دووربێ له‌تۆ ئه‌مرم
بێ ئه‌مشه‌و با
سه‌رله‌نوێوه له‌گریانی شاعیرییم گه‌ی
بێ ئه‌مشه‌و با
………………… ده‌ستێ …. چڵێ
………………… په‌یڤێ ….. دڵێ
له‌زه‌نگۆڵه‌ی بێداریم ده‌ی
بێ ئه‌مشه‌و ( با )
گڕۆزێکه‌و گوێم ئه‌ته‌نێ
بێ ئه‌مشه‌و ( با )
هێشووی نیگات له چاوه‌کانما ئه‌چنێ
ده بێ ئه‌مشه‌و
فه‌رهاد له‌ده‌ستما گیان ئه‌داو
حه‌لاج له‌خه‌مما ئه‌سووتێ
مه‌م له‌کالانی چاومدا
به‌ته‌نیایی هه‌ڵئه‌تووتێ
ده‌بێ ئه‌مشه‌و
چاوی چرا هێشتا گه‌شه‌و
دره‌خته‌کانیش وا شنه له‌خۆ ئه‌گرن
ئاخر تۆ کوای ؟
تۆ ڕاهاتووی …. وه‌کو گڤه
له‌ته‌ك شنه‌ی با دا هه‌ڵبێ ی
تۆ ڕاهاتووی …. کاتێ شیعرێ ئه‌مگرێنێ
بۆ ژوورم بێ ی
ئاخر ده کوای ؟
ئه‌مشه‌و خه‌مێ …. ڕێژنه‌ی خاکی شیعرم ئه‌کا
ئه‌مشه‌و بێ تۆ پێنووسێکی ته‌زیو ئه‌گرم
ئه‌مشه‌و تاسه‌ی هه‌ناسه‌یه ئه‌مکوژێت و … هه‌تیوو ئه‌مرم
ئای ی که‌خۆشم ئه‌وێ ی ئه‌مشه‌و
تۆ ناڵێ ی دوا هه‌ناسه‌مه‌و بۆ ئه‌سووتێم
تۆ ناڵی ی دوا
گۆرانی فرمێسکه‌کانمه‌و …. له‌م په‌ساره هه‌ڵئه‌تووتێم
ده بێ ئه‌مشه‌و …..
ده‌بێ ئه‌مشه‌و .. له‌سه‌ر ده‌رگاکه‌م تۆم نووسی
له‌شیعرما وێنه‌م کێشایت و ڕاممووسی
ئاخر ئه‌مشه‌و …
شاعیرێ ئێشكت بۆ ئه‌گرێ
مژدانه‌ی شیعری فرمێسکه‌و
ئاهی بۆڵێ هێشووی عه‌شقه‌و
چاوه‌ڕوانیی بۆته هه‌ناسه‌ی گشت ساتی
ئاخر …. چراش چاوی کز بوو
گه‌ڵاش مت بوو
باش نووست و تۆ هه‌ر نه‌هاتی
باش نووست و تۆ هه‌ر نه‌هاتی
سالارجه‌وهه‌ر
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

