که جێم دێڵی
که جێم جێڵی بزه نی یه خۆی باوێته لێوانمه‌وه
وه‌نه‌وز چی یه بۆ سه‌بووریش نایاته نێو چاوانمه‌وه
خۆ من که‌نارنیم ، شه‌پۆل بی بێیت و دیسان بڕۆیته‌وه
دڵم هێشتا نه‌ڕه‌نجێ لێت ، به سه‌رنجێ نه‌مخۆیته‌وه
خۆ دارستانی سووتاو نیم ، چڵێکم لێ نه‌به‌یته‌وه
سه‌رچاوه نیم و ، ڕووبار بی سه‌رێكم لێ نه‌ده‌یته‌وه
خۆ ساڵ نیم و ، ته‌نها شه‌وێ میوانم بی وه‌ك ده‌یجوورێ
که ڕۆیشتی ئاوڕێكیش به‌و دڵه‌تا ڕانه‌بوورێ
دڵی منیش وه‌كو دڵت ئه‌شکێ و دره‌نگ ژیر ئه‌بمه‌وه
خۆ تۆ له‌ڕوحما ئاشنای ئه‌ی بۆچی من بیر ئه‌چمه‌وه
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

