ژن و سروشت
ژن و سروشت
نووری مانگه ، یا چاوی تۆ
لێوی تۆن یا ، سووریی پشکۆ
دوو ئه‌ستێره‌ن گه‌ش ئه‌سووتێن
یا ڕوومه‌تن وا ئه‌بینرێن
دوو کۆترن ئه‌گمێنن
یا مه‌مکی تۆن ئه‌متاسێنن
مۆسیقایه نه‌رم ئه‌دوێن
یا هه‌نگاوی تۆن بۆ لام دێن
سنۆبه‌ره یا باڵای تۆ
به‌هاره یا به‌رامه‌ی تۆ
جوانی ده‌ستی سروشته یا
خوای به‌سۆزی به‌هه‌شته یا
ئه‌وه نوقڵه ، یا ووشه‌ی تۆ
شه‌کر ، شه‌کر وا دێنه گۆ
نمه‌ی بارانی فێنکه
یا هه‌ناسه‌ته وه‌ك پێکه
ئه‌وه نێر‌گزه یا خه‌نده
وا دڵم هێنده پێ ی به‌نده
هێڵی ده‌سته یا ڕووباره
ئه‌نگوسته یا سووره چناره
سروشت تۆیه هێنده جوانی
یا تۆ لای سروشت میوانی
ئێوه جووتێ خوشکی ئاڵن
له جوانیا خاوه‌ن ماڵن
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
نه‌رویج 2007
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

