مه‌ستانه‌یی
مه‌ستم که ئه‌مشه‌و با شیعرم شۆخانه‌تر بئاڵێن لێت
ئه‌و ساتانه دڵم خۆشه … ئه‌بم به‌گوڵێ له‌سه‌ر ڕێت
*******
مه‌ستم که تا مه‌ستانه‌بم
خانه‌خوێ ی ئه‌و چاوانه بم
له‌م عه‌شقه‌یا دێوانه بم
شێتی بزه‌ی لێوانه بم
*******
ئه‌مشه‌و وه‌ره ئه‌م پێكه‌وه … ته‌مه‌ن تینووی ئه‌و لێه‌وه‌یه
ئه‌ی ناڵێن خوا به‌بێ گومان .. له‌گشت جێ یه بوونی هه‌یه
*******
مه‌ستم که تا خولیا ئه‌گرم
ئیدی سێوی شیعر ئه‌گرم
له‌سه‌ر ده‌سته‌کانتا بمرم
ئاڵای شه‌هید بوون هه‌ڵئه‌گرم
*******
ئه‌مشه‌و خه‌مێ ناکه‌م به‌سۆز … عه‌شق ڕه‌نگی نه‌کردبێ
ڕوحم به‌چاوانت به‌خشی …… ناشێ ده‌نگی نه‌کردبێ
********
مه‌ستم که ده‌ی تۆ مه‌ستم که
به‌نیگایێ به‌یده‌ستم که
وه‌ره هاو سۆزی هه‌ستم که
عه‌یارانه بێ و په‌ستم که
******
ئه‌مشه‌و بمخه ده‌روونته‌وه ….. شیرینه‌که‌م ئێجگار ته‌نیام
باله تۆدا بتوێمه‌وه ….. کێ وه‌ك تۆ نازدار تره لام ؟
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
20.12.2006
نه‌رویج
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

