ئه‌ندێشه
ئه‌ندێشه‌ی نامه خۆشه‌ویسی یه‌کان
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
په‌خشانی دووه‌م
نامه‌ی په‌خشان شێوه
چی ناو ئه‌نێ ی؟
عه‌سره وه‌نه‌وشه‌یی یه‌کی هێمنه ، کزه بایه‌کی غه‌ریب دڵی نامۆی من و چڵی سنۆبه‌رکان ئه‌لاوێنێته‌وه ، ئه‌م ده‌ڤه‌ره له خه‌یاڵی مندا ئێجگار کپه ، کپه وه‌ك چاوه‌کانی تۆ‌و .
ماته وه‌ك دڵه خه‌مبارو ئاشقه‌که‌ی من ، ئه‌م ده‌ریایه‌ش چه‌ندێ قه‌شه‌نگ و دڵگیره
ئاشقێکه وه‌کو بڵێی له‌ئه‌زه‌له‌وه تینووی ماچێکی که‌ناربێت.
چ ده‌ڤه‌رێکی سه‌ر شێته ئێره؟ ، جار جار سه‌رسام وه‌ك پرسیاره دڵشکاوه‌کانی ئێمه‌و، تاوناتاوێ وێستگه‌یه‌که‌و دڵم ئه‌باو ، ئه‌یباو ئه‌یباو له سه‌ر پشتی هه‌ورێکی گه‌ڕۆکی ئه‌نێ و ، هێنده نابا
له‌به‌هه‌شتی پڕ فرمێسکی چاوه‌کانی تۆدا ئه‌منێژێ و ، تێر تێر ئه‌مگرێنێ و هێنده‌ش نابا خۆم له‌م وێسگه‌یه‌دا ئه‌بینمه‌وه، چ گێژاوێکی پڕ له گه‌رده‌لووله گوڵم ؟
ئه‌م عه‌سره ، چ عه‌سرێکی وه‌نه‌وشه‌ییه؟ ئێستا هێواش …. نه‌رم نه‌رم گه‌ڵاکان له‌رزانه‌ی شایی ئه‌گێڕن و هه‌تاو ماچی هه‌ور ئه‌کات و ، هه‌وریش ماچی سێبه‌ر ئه‌کات ، سێبه‌ر ماچی با ئه‌کات و ، باش ماچی سینگه‌ی ده‌ریا ئه‌کات و ، ده‌ریاش ماچی ئه‌م که‌ونه ئه‌کات ….. ئاله‌م ساته‌دا باران ووشه ئه‌بارێنێ ، په‌یڤیش وه‌ك پووله‌که زیوینی یه‌کانی سه‌ر پشتی ماسی له‌ناو ڕوحی منا ئه‌دره‌وشێنه‌وه ….
عه‌سرانێکه خه‌م سه‌رچۆپی ڕه‌شبه‌ڵه‌کی دڵم ئه‌گرێ و هونه‌رمه‌ندی ئازاره‌کان شانۆنامه‌ی درامای پڕ له ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌م بۆ ئه‌نووسێ …
عه‌سرانێکه واچیرۆکێ گۆرانی خۆی ئه‌ڵێته‌وه‌و له‌و لاشه‌وه ده‌ستی ته‌زیوی خه‌یاڵیش شانه‌ی پرچی مێژوو ئه‌کات و ئاوه‌زیشم مه‌مله‌که‌تی یادگاری یه‌کان ئه‌پشکنێ و ، ئا له‌م ساته عه‌سراوی یه‌دا نه‌تۆ ده‌نگم ئه‌بیستیت و نه‌منیش هه‌ناسه‌ت پێم ده‌گات
ئه‌وا هێواش زه‌مه‌ن وه‌ستا، وه‌ستا ، وه‌ستا ، که‌ون تارمایی ئه‌پۆشێ و مه‌غریبێکی سه‌ره‌ڕۆ وای نیازه ئه‌م عه‌سره زیوینه بکوژێ ،زه‌مه‌ن ئالێره‌دا وه‌ستا،ڕه‌هێله‌ی مه‌رگ ئه‌بارێ و من هه‌ر نامرم . واڕمووزنی په‌شیمانی ئه‌م سه‌فه‌ره‌م گولله ڕێژی
جه‌سته‌م ئه‌کاو ، من هه‌ر نامرم ،
ئالێره‌دا زه‌مه‌ن وه‌ستاو که‌چی هێشتا کڵێشه‌یه‌کی به‌چێژم له دیوه‌خانی ئه‌مجاره‌ی نامه‌که‌مدا دانه‌ناوه . گوڵم بمبووره تا زه‌مه‌ن منیشی وه‌ك خۆی نه‌کردۆته په‌یکه‌رێکی ده‌ستی ئه‌نجیلۆ باپێت بڵێم …….
چی ناو ئه‌نێی ، ئه‌گه‌ر سنۆبه‌ر گوڵه هه‌نار بگرێ و به‌رامه‌ی نێرگزیش ببه‌خشێ ؟
چی ناو ئه‌نێی ، ئه‌گه‌ر شه‌ماڵ له‌ئاستانه‌ی خۆره‌وه بێ ؟
چی ناو ئه‌نێی ، ئه‌گه‌ر شیعر ببێته نه‌وڕه‌سی سه‌ر ده‌ریاکان ؟
چی ناو ئه‌نێی ، ئه‌گه‌ر ئاشقه‌کان زه‌رده‌په‌ڕی سپێده‌بن ؟
چی ناو ئه‌نێی ، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ناوی زامه‌وه زه‌رده‌خه‌نه بێته ده‌رێ ؟
چی ناو ئه‌نێی ، ئه‌گه‌ر خامه له‌بری ووشه گوڵه گه‌نمی ماچ بگرێ ؟
چی ناو ئه‌نێی ، ئه‌گه‌ر ڕوحم له چاوێکتا فیردۆسێ بێت ئایه‌تی خۆشه‌ویستیت بۆ هه‌ڵگرێ و له گوڵی چاوه‌که‌ی دیتا دڵم مشتێ تامه‌زرۆیی دیدارت بێ
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

