شه‌وبۆ
شه‌وبۆ
سالار جه‌وهه‌ر
salar74.j@hotmail.com
سه‌ره‌تا هیچ که‌سێك ماف یان ڕێ پێدراونی یه تا ڕوحی مرۆڤێکی دیکه داڵ قووتی چاڵی مه‌رگ بکات. ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی کاری دڕندانه‌یی به‌رامبه‌ر بکرێت و جه‌سته‌ی بشێوێنرێت.
ئاخر ئاژه‌ڵه‌کانی وه‌ك ( شێر ، پڵنگ ، به‌ور ، گورگ ، که‌متیار ، تاڕاده‌یه‌کیش ڕێوی ) به‌ستزمان
له‌پێناوی مانه‌وه‌و درێژه‌پێدانی سووڕی ژیانیان ، ناچارن ئاژه‌ڵی دیکه‌ی وه‌ك ( ئاسك …. هتدد ) بکوژن ، ئیدی ئه‌مه به‌ربه‌ره‌کانی کردنه له‌گه‌ڵ ژیاندا‌و تێرکردنی خۆیان و وه‌چه‌کانیانه ………. به‌ڵام ئه‌فسووس کاتێك مرۆڤێك به‌ده‌ستی چه‌ند هاوڕه‌گه‌زێکی خۆی هه‌ناسه بڕ ئه‌کرێ و ئه‌و جه‌سته‌یه‌ش که ته‌نها مافی ئه‌و مرۆڤه‌یه که‌چی ئه‌وان به کامی ڕقی کوێرانه‌یان دێن و نه‌خشه‌ی برینی لێ ده‌کێشن ده‌بێ چ یاسایه‌ك له‌م که‌ونه بگرنه خۆیان؟ .
هێشتا خوێنی برینی ( دوعا ) مان نه‌گیرسایه‌وه ، که‌لله پووت و دڕنده‌کان هاتن ( شه‌وبۆ ) یان کرد به قوربانی حه‌وت گولله ، که نرخیان له‌چه‌ند دینارێ تێناپه‌ڕێ و بارستاییان له‌چه‌ند سه‌د گرامێك زیاتر نابێ . ئه‌بێ چ هۆکارێكی فیسیۆلۆژی یان باوه‌ڕو هزریی وا له نێرینه‌ی کورد بکات له‌گه‌ڵ یه‌که‌م هه‌نگاوی بۆچوونه‌کانیدا ده‌ست و برد ده‌ستی کوشتن بۆمێینه‌ی کورد هه‌ڵبڕێت؟ .
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی باشی ده‌وێ بۆ مێژوو یان باشتر بڵێم پێش ئانینی هه‌نووکه‌یی میلله‌تی کورد، گومانی تێدانی یه ناوهێنانی مێینه به ووشه‌ی ( ئافره‌ت ) که ڕاستی ووشه‌که ( ئافرۆدیت ) ه و ، ئه‌میش ناوی خوای جوانی ( یۆنانی و ڕۆمانی ) ه‌کان بووه، گه‌واهی ڕاسته‌قینه‌ی ڕێزلێنان و به‌رز نرخاندنی مێینه‌ی کورده له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه .
به‌ڵام به‌هاتنی ئاینی ئیسلام به‌زه‌برو به شه‌ق هاوکێشه‌که پێچه‌وانه بۆیه‌وه‌و ئه‌م تێڕوانینه به‌رامبه‌ر به مێینه به‌یه‌کجاری گۆڕاو ئیدی ( پیرۆزیی ئافره‌ت ) بووبه ( ناقص العقل ) و ناولینگی ئافره‌تیش به‌نامووس و شه‌ره‌فی پیاوه‌وه لکاو بوو به خاڵی گرنگی غیره‌تی پیاو.
ئه‌مه له‌کاتێکدا ئافره‌تان یا ژنان خۆیان پرسیان پێ نه‌کراوه که ڕه‌زامه‌ندن به‌وه‌ی ببن به‌نامووسی پیاو یان نا،
من تێناگه‌م له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ك کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر مافه‌کانی مێینه پێشل کراوه یان هه‌ر بێ مافن ، بۆچی بوون به نامووسی پیاویان پێدراوه ، دیاره ئه‌مه‌ش له به‌دبه‌ختی چینی مێینه‌یه، له ئاوه‌زی تفه‌نگ ئاسای ئه‌واندا ( دوعا ) به‌ردباران کرا چونکه وویستی به عه‌شقه پاکه‌که‌ی نامووسی پیاو بڕووشێنێت . ( شه‌وبۆش ) گولله ڕێژ کرا به بیانووی چه‌ند ژماره ته‌له‌فۆنێکی نه‌زانراوو نه‌ناسراوو پڕ گومان له ته‌له‌فۆنه‌که‌یدا بینراوه ، ئه‌مه‌ش هۆکارێك بووه بۆ ترسی پیاو له لکه‌دارکردنی نامووسیان، ئا لێره‌وه نه‌هامه‌تی یه‌کان سه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌ن .
به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست بنێنه گه‌رووی مرۆڤێك و هه‌ناسه‌ی ببڕن، با به زمانی ڕێز‌و خۆشه‌ویستی یه‌وه له مرۆڤێك بڕوانن که ڕۆژانێ بوو هه‌ر خۆیان بۆ ده‌س ماچ کردن له گه‌وره‌وه تا بچوك ڕیزیان گرتبوو .
23.05.2007
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

