بۆ ڕوح
بۆ ڕوحی پێغمبه‌رانه‌ی ( دوعا )
سالارجه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
دروود
باوه ئه‌مشه‌و ….. یانزه مه‌مله‌که‌تم بینی
له میحرابی عه‌شقما ده‌ست نوێژیان گرت و
نێتیان به ناومدا هێنا
باوه ئه‌مشه‌و ….. خۆرم بینی
به‌سه‌ر ڕاستما ڕائه‌کشا و
پرچی پیرۆزی بێ نازی
له‌ئاسۆی چاوما داهێنا
باوه ئه‌مشه‌و ……. مانگم بینی
لای چه‌پمه‌وه یاری به‌په‌نجه‌م ئه‌کرد و
بۆ ئاوێزانی ئه‌به‌دی
وحی من و خۆی داهێناڕ
کزه‌ی جه‌رگم
کزه‌ی خه‌مت لێ نه‌که‌وێ
له‌مژدانه‌ی ئه‌م درووده
ئیدی بووکی برینه‌کانت ئه‌سره‌وێ
ڕۆڵه وه‌ره‌و مه‌غریبانێ
ئه‌م درووده بگێڕه‌وه به‌سه‌ربه‌ستی
تابزانن بووی به پێغه‌مبه‌ری عه‌شق و خۆشه‌ویستی
’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’’
بیرۆکه‌ی ئه‌م هۆنراوه‌یه له‌م ئایه‌ته هه‌وێنی گرتووه
یا أبتي انی رأیت أحدا عشرة کوکبا رأیتهم لی ساجدین…..
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

