ئه‌مشه‌و
ئه‌مشه‌و
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
ئه‌مشه‌و له پای دووریتا خه‌م پێڵووی چاوی گرتووم
له بۆته‌ی عه‌شقی تۆدا ده‌روێشێ حاڵ لێ هاتووم
له‌زکرو خامۆشیی خۆم سه‌رگه‌رمم بۆ دیدارت
له‌باوه‌شی عه‌شقا بووم بۆچی که‌وتمه که‌نارت؟
ئه‌مشه‌و ده‌روێشی عه‌شقم په‌یامم سۆزی خوایه
نوێژم بۆ ڕووگه‌ی چاوت بانگ و، نزا‌و، نه‌وایه
له په‌رستگای عه‌شقدا کڕنۆش هێناو چاوه‌ڕێم
ئه‌مشه‌و بۆ ده‌رناکه‌وی ؟ خۆ من هه‌ر خۆڵی سه‌ر ڕێم
ئه‌مشه‌و یا ڕێگه چاوه … یا چاوم هه‌ر ڕێگایه
سه‌ری کڕنۆش هێناوم هه‌ر خولیا‌و، هه‌ر نیگایه
ئه‌ڕوانم تاریکی یه … به‌ڵام له حاڵ و زکرم
که ده‌روێشی عه‌شق بم .. ناوه‌ستم تاکو ئه‌مرم
1994
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

