ئاهێ
ئه‌م هۆنراوه‌یه له‌زمانی ڕه‌گه‌زی پیرۆزی مێ ینه‌وه ووتراوه
ئاهێ
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
نه‌به جارێ وازت هێنا، نه به چه‌ند جارێ دڵ تێر بووی
ئه‌م تاوان و دڵ ڕه‌قی یه ، ده پێم بڵێ لای کێ فێر بووی
نه ده‌ربه‌ستی په‌یمان هاتی، نه بیرێکت لای دڵم بوو
نه بووی به‌دێوانه‌ی عاشق ، نه ئه‌م ڕێ یه ئاینت بوو
له چاوه‌کانما دامنابووی وه‌لێ تۆ نابینات کردم
ئه‌وه‌نده خۆشم ئه‌ویستی ئیره‌ییان پێ ئه‌بردم
من به تۆوه خه‌ونێکی جوان له‌دڵما که‌روێشکه‌ی ئه‌کرد
که‌چی ساڵ هات و ساڵ ڕۆیی، ئه‌م دڵه‌ی تۆ په‌ی پێ نه‌برد
که ئه‌مبینی چۆن ئاسووده‌ی؟ ڕێتدا دڵت من سه‌ربڕێ
چۆن نه‌ترسای که‌وا ئاهی شه‌مێکی عاشق بتگرێ؟
نه‌رویج
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

