ئه‌ندێشه
ئه‌ندێشه‌ی نامه خۆشه‌ویستی یه‌کان
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
نامه‌ی په‌خشان شێوه
په‌خشانی یه‌که‌م
با له‌ناو ڕوحتا نامۆنه‌بم
پێت سه‌یر نه‌بێت ئه‌م ووشانه له حزرووتا سه‌ما بکه‌ن
پێت سه‌یر نه‌بێت ڕێچکه بگرن له حه‌ژمه‌تا ماچت بکه‌ن
پێت سه‌یر نه‌بێت ئاگر بگرن له عه‌زابی ئه‌م دووری یه
پێت سه‌یر نه‌بێت ده‌روونی ئه‌م تاسه شێته‌م جار جار کۆست بێت … جارجارێکیش سه‌بووری یه
پێت سه‌یر نه‌بێت که پێت بڵێم ئه‌م ووشانه هانای ڕوحمه, واتۆ له‌وێ به‌دی ئه‌که‌ی
پێت سه‌یر نه‌بێت که پێت بڵێم گومان ئه‌که‌م له‌وه‌ی گوایه ئه‌م په‌یڤانه شادت ئه‌که‌ن ، یائه‌مجاره له چاوه‌کانتا ژووانێکیان بۆ دائه‌نێی .
دووانه‌ی ڕوحم … ئه‌م ووشانه نه‌شیعرێکن خه‌یاڵ جڵه‌وی بۆ شل کردبێ و نه‌کۆپله‌یه‌کیشن له چامه غه‌ریبه‌کانی ڕوحم …. نه‌خێر ئه‌م ڕۆندکانه حه‌قیقه‌تێکی ده‌روونین.
شیرینه‌که‌م … هه‌ر زوو ئه‌مزانی زه‌مه‌ن ئه‌سپێکی سه‌ر شێته و بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له ته‌مه‌ن باته‌وه که ڕۆیی ئیدی ناگه‌ڕیته‌وه، ئه‌ڕوات و په‌ڕه‌ی گوڵه‌کانی ئاواتیش هه‌ڵئه‌وه‌رێن ، ئه‌ڕوات و حه‌زه‌کانیش ئه‌پووکێنه‌وه ، ئه‌ڕوات و سه‌رنجه‌کان ئاگر ئه‌گرن ، ئه‌ڕوات و دڵۆپی تامه‌زرۆیی سه‌ر لێوه‌کانیشمان ته‌مه‌ن ئه‌سپێرن به‌ته‌نیایی، ئه‌ڕوات و پرسیاره‌کان بێ وه‌ڵامن ، ئه‌ڕوات و ڕۆژگاره‌کان بێ مه‌رامن ، ئه‌ڕوات و شه‌وگاره‌کان بێ خه‌یامن ، ئه‌ڕوات و هه‌ناسه‌کان هه‌ر له مناڵدانی ده‌روونماندا ئه‌مرن ، ئه‌ڕوات و ته‌نانه‌ت گریانه‌کانیشمان به‌بێ ده‌نگی ئه‌مرن ……..
ڕۆژگارێکی تاڵه گوڵم ، ئه‌م غوربه‌ت و ده‌ڤه‌ره کوده‌تایه‌کی ده‌مامك له‌سه‌رن ،
بریا گوڵم هه‌نووکه ئه‌بووم به کوژه‌که‌یه‌کی سه‌ر ته‌وێڵی یه‌کێ له گه‌ڕه‌که هه‌ژاره‌کانی شاره‌که‌م و تائه‌م که‌ونه مابێ لێینه‌بمه‌وه،
به‌ڵکو بڵێی هێنده په‌نجه کرۆژی سه‌فه‌ر نه‌بم تا سه‌ر ئێسقان . بریا گوڵم ئه‌بووم به‌و گوڵه گه‌نمه به‌جێماوه‌ی پاش دروێنه که‌چاوه‌ڕوانی په‌نجه قڵیشاوه‌کانی ده‌ستی پیرۆزی کچه کوردێکی نه‌داری دوای کاره‌ساتی ئه‌نفاله تا ماچی کات
بریا گوڵم ، بریا گوڵم ، بریا گوڵم ….. تاخه‌می ئه‌م سه‌فه‌ره ئه‌شکه‌نجاوی یه‌م هێنده‌ی تر وونی نه‌ئه‌کردم ، به‌ڵام ده‌خیلتبم شیرینه‌که‌م نامۆم نه‌که‌یت ،
ئه‌م به‌هاره هه‌رچه‌ند گرانی گوڵ بێت و شنه‌ی حه‌زێ ، بۆنێ ، ڕه‌نگێ ، سۆزێ ، ده‌نگێ ، به‌ده‌گمه‌ن بێت ، بێ گومان به گوڵی شیعرم له‌به‌رۆکتایه‌و یادگاریمه‌و نامۆم نه‌که‌یت ،
نامۆم نه‌که‌یت گه‌ر ئه‌وینداره نه‌داره‌کان ژووانێك و چه‌ند ڕازێ یادگارییان بێت ، من داستانێ له تامه‌زرۆیی و پڕ ده‌ریایه‌ك له حه‌زی ئه‌شق یادگاریمه‌و نامۆم نه‌که‌یت……………………………..
1999
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

