جه‌ژنی سه‌ری ساڵ
جه‌ژنی سه‌ری ساڵ
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
سه‌ری ساڵه ئه‌مشه‌و ته‌مه‌ن هه‌نگاوێ تر هه‌ڵئه‌تووتێ
کزه‌ی بادێ ، شار خامۆشه ، چراکه‌م کز … کز ئه‌سووتێ
په‌سارم سارد ، شه‌و تاریکه ، ئه‌ستێره‌ش نووستوون له هه‌ورا
دره‌خته‌کان هه‌ڵئه‌له‌رزن ….. که‌ژ ئه‌گری له‌چاوی به‌فرا
ڕوحم به‌خامه‌دا ئه‌ڕژێ و ، عه‌شقت شیعرێ له‌کۆش ئه‌گرێ
ته‌نیاو بێ ده‌نگ هه‌ڵکورماوم ، دڵم بۆ دیدارت ئه‌گڕێ
سه‌ری ساڵه ئه‌مشه‌و خه‌ڵکی هیوا بۆ سایه ئه‌نێژن
به‌به‌ژنی ئه‌م ساڵه نوێ یه بۆی ئاسوده‌یی ئه‌نێژن
منیش چرام کز ئه‌سووتێ و ، ئه‌مشه‌و شیعرم ئه‌ڕێژێ سۆز
گه‌رچی ناتگه‌مێ گلاره‌م ، به‌ڵام جه‌ژنی ساڵت پیرۆز
1995
له‌نامیلکه‌ی ( ئه‌و شیعرانه‌ی تۆ ئه‌بینن )
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

