بانگ
بانگ
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
ئێستاش به‌و نیگایه مه‌ستم
له‌و جووته چاوانه هه‌ڵدێ
ئێستاش به‌فرێکم خۆش ئه‌وێ
گه‌ردوون له‌خۆی نه‌مڕه‌نجێنێ و
وه‌ك چاوه‌کانی تۆ ڕه‌ش بێ
ئێستاش شه‌وێ پیرۆزه لام
هێنده کپ و شه‌وه‌زه‌نگ بێ
تا ( با ) ش متکاو
مانگ و ئه‌ستێره‌ی تیا وون بێ
ئێستاش ڕوحم بۆ شیعرێ له‌نجه ئه‌یگرێ
هه‌ر دێڕێكی بۆڵ …. بۆڵ
ترێ ی په‌یڤی وه‌ك چاوتم بۆ بگرێ
تۆ دیوته چیمان پێ ئه‌ڵێن
ئه‌ڵێن چونکه ئه‌و شاعیره
ئه‌ڵقه‌ی زێڕی ده‌زگیرانیی له‌ئه‌نگوست کرد
چیدی شیعری نادا له‌ڕێژنه‌و نابارێ
ئه‌ڵێن چونکه بۆ یه‌کجاریی
له‌و جووته چاوانه‌یا نووست
نایاته ده‌نگ تابه‌فرێ ڕه‌ش بێته خوارێ
ده‌سا گلاره‌م بانگ بده
بڵێ چونکه ئه‌م شاعیره هێنده چاوه‌کانمی په‌رست
خۆی کافر کرد
له‌به‌ر خوا….. نا
له‌جوانی ڕه‌شایی چاوم
ئه‌مجاره‌یان ….. ( به‌رده ڕه‌ش و که‌عبه‌ی ) خۆش‌ویست
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

