پێناسه‌یه‌کی تر
پێناسه‌یه‌کی تر
سالار جه‌وهه‌ر
Salar.j@hotmail.com
له‌م ئاستانه‌ی غوربه‌ته‌وه بیرت ئه‌که‌م
هۆ په‌پووله خه‌مباره‌که‌ی بێ ناز جێماو
هۆ ڕۆخانه شیرینه‌که‌ی
به‌هارو پاییزێ گریاو
بیرت ئه‌که‌م
شه‌وێ نی یه
له‌ڕووی کزه‌ی ته‌نیاییما
هه‌ور شه‌رمه‌زار نه‌بێ و
با ش له ڕووزه‌ردیا نه‌مرێ
ڕۆژێ نی یه
گه‌ڵای ڕوحم داوێنی مه‌رگی خۆی نه‌گرێ
بیرت ئه‌که‌م
بۆ پێم ناڵێ ی ؟
هه‌ناسه‌ی چ خواوه‌ندێ بوو ؟
له‌چرکه‌ساتی عه‌شقه‌وه
فێری په‌رستنی کردم
تۆوی شیعری
حه‌زره‌تی به‌رزی نالی بوو ؟
یا مه‌وله‌وی خاتوو عه‌نبه‌ر ؟
به‌خاکی دڵما پرژانت و
بێ کۆتایی ووشه‌ی کردم
من نازانم دنیا تۆیه
یا تۆ دنیای ! ؟
ئاخر گوڵم هه‌ر کوێ ئه‌ڕۆم
هه‌ر تۆ دیاری و …. هه‌ر تۆ خولیای
ئاسمان هه‌ر تۆ ….. زه‌وی هه‌ر تۆ
ده‌ریا هه‌ر تۆ
کۆشك و شه‌قام …. گه‌ڵا هه‌ر تۆ
دڵنیابه یا من له‌دووریتا شێت بووم ؟
یا ئه‌و ساته‌ی به‌جێم هێشتی
چاوه‌کانم دانان لای تۆ ؟
یا ئه‌وه‌تا ئه‌م ووڵاته پڕ غوربه‌ته
له‌جوانی تۆ
هه‌موویان بوون به ( پیکاسۆ )
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

