پاکبوونه‌وه
پاکبوونه‌وه
سالار جه‌وهه‌ر
Salar74.j@hotmail.com
وام ئه‌زانی عاشقێکی…. ماڵی دڵم ئاوا ئه‌که‌ی
ئۆقره ناگری تۆ وه‌کو بای ، خۆت له ئافاتی کۆچ ئه‌ده‌ی
وام ئه‌زانی چاوه‌کانت هانین تا بمگرنه خۆیان
ئای هه‌ڵه‌بووم ، تێنه‌گه‌شتم له نهێنی تامه‌زرۆیان
هێنده گریام ، چاوه‌کانم ، خوێن جمانن وه‌ك شه‌هیدێ
هێنده سووتان ، په‌نجه‌کانم ، بۆنی دۆزه‌خێکیان لێ دێ
کۆچی ئه‌مجاره به‌ته‌نیای ، کۆچت نابێته مه‌رگه‌سات
ئیدی چاوو ڕوح و دڵم ، ناوه‌رێن له دووری ڕێگات
کۆچت ژان بوو ، کۆچت گریان ، کۆچت ئازاری ماڵ وێران
ئێستا کۆچت هه‌ڵوه‌رینی ڕووی گومانه یاخود نه‌مان
8.10.2006
نه‌رویج
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

