کاتێك عه‌شق
کاتێك عه‌شق خۆی ئه‌فرۆشێ به‌مشتێ ووشه‌ی بێ ئاگا له‌زێوه‌رو سۆزه‌کانی ژووانی
ئه‌و ده‌مه ئه‌م گله‌یی یه وه‌ك سه‌رزه‌نشتێك سه‌ری هه‌ڵئه‌بڕێ .
پێشکه‌شه به هاوڕێ ی شاعیر و نووسه‌رم ( ئاسۆ گۆران ) و سۆزه‌که‌ی گله‌یی
گله‌ییت لێبێ گله‌نێه گله‌یی بێ
تاڵه تاڵی ڕایه‌ڵه‌کانی خه‌یاڵت
ده‌م به‌ند نه‌بوون
هه‌ناسه دڵشکاوه‌کانی کزۆڵت
بۆ له‌نجاوی ئه‌و ئێواره بووکێنی یه‌ی گۆڤه‌ند نه‌بوون
گله‌ییت لێبێ گلێنه گله‌یی بێ
ئه‌و ده‌مانه‌ی له‌ناو چنگی
نامه‌یه‌کی دووره ووڵات زیندانیی بووم
تۆ بۆ نه‌بووی به‌خاتووزین؟
ئه‌دی ئێمه، چیمان ووت به‌دار سنۆبه‌ری شاره‌که‌م ؟
چ ڕازێکمان بۆ ( با ) ووت و ؟
چ ئه‌ستێره‌ی په‌یمانێکمان … داله به‌رۆکی زامداری ده‌ربه‌نده‌که‌م ؟
هه‌تا ( شێخ‌یش ) بوو به‌گه‌واهی عه‌شقمان
ئاخر ئێستا چی پێ ئه‌ڵێ ی ؟
ئه‌ی گه‌ر ( شێخ و ده‌ربه‌ند ) سووتان
چی ناو ئه‌نێی ؟
گله‌ییت لێبێ گله‌ێنه گله‌یی بێ
وام ئه‌زانی ده‌ریای …. ده‌ریا
خۆت لێڵ ناکه‌ی بۆ ڕه‌شه‌با
خۆشم ویستی و نه‌تده‌زانی گه‌ڵای ڕێگاکان نه‌شێلی
چۆن په‌نجه له‌شه‌پۆل بده‌ی
چۆن ده‌ست به‌سه‌ر په‌رچه‌می بادا بهێنی
بێ لانه بووی له‌مه‌مله‌که‌تی هۆنراوه
کڕێوه بووی بۆ کوێستانه‌کا‌نی عه‌شق
بێ سایه بووی
له ئه‌فسسونیی سه‌رنجی ئه‌و جووته چاوه
من به‌و ژووانه‌م ناساندی
له‌ئامێزیا کراسی بووکێنی بگرێ
من ئه‌ونێکم پێ به‌خشیت
له‌هاژه‌یا تاجی ڤینۆسیت پێبدرێ
ئه‌فسووس گلێنه …. ئای ئه‌فسووس
مشتێ ڕقی نامه‌یه‌کی غه‌ریب هات و ،
منی کوشت و ،
تۆیشی … مت کرد
ئه‌فسووس گلێنه … ئای ئه‌فسووس
چۆن پڕ ده‌ریایه‌کی عه‌شقت
بۆ چنگێ هه‌ڵه له‌ناوبرد
1998
سالار جه‌وهه‌ر
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

