ته‌مه‌ن
ته‌مه‌ن نامه‌ی شه‌وی بێ تۆیی
ئه‌مشه‌و له‌کوێ ی ؟
خوا ئه‌زانێ مه‌رگی من چه‌ند تۆقێنه‌ره ؟
چاوه‌کانم ئه‌نگوسته شه‌وێ دایگرتوون
په‌نام بردۆته به‌ر زمان ….. زۆر به هه‌ڵپه‌م
شه‌قامه‌کان ….. دره‌خته‌کان …. دیواره‌کان ئه‌لێسمه‌وه
به‌ڵکو شوێن پێ ی هه‌نگاوێکت …. چرپه‌یه‌کی هه‌ناسه‌کت
تاڵێ قژت بدۆزمه‌وه
له ده‌رباریا ته‌مه‌ن نامه‌ی دوایادگاریم بنووسمه‌وه
ئه‌مشه‌و له‌کوێ ی؟
ته‌نیایی من ووڵاتێکی ترسناکه
گڵۆپه‌کان ئه‌سووتێن و من کز ئه‌بم
شه‌قامی شار گه‌شتر ئه‌بێ و
منی ته‌نیای تیا وون ئه‌بم
خه‌یاڵێکی ڕمووزنی ده‌ستی گرتووم
دڵم مشتێ پرس و خه‌مه‌و بۆت ئه‌گه‌ڕێم
له‌م شاره‌یا بۆ کام جێگا تیله‌ی هه‌نگاوم هه‌ڵدێنم
ئه‌وه‌نده‌ی تر بێ تۆ ئه‌بم
ده‌پێم بڵێ
ڕێگایه هه‌یه بمگه‌یه‌نێ به‌دیدارت نه‌مگرتبێ ؟
له‌م جیهانه کێ وه‌کو من بۆ داخوازیت شه‌قاربووه ؟
کێ وه‌کو من تۆی وویستووه ؟
وا ئه‌مشه‌ویش نه‌ك به ته‌نها له‌م شاره‌دا
په‌یڤه‌کانم به ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ئه‌م گێتی یه‌دا
جاڕی مه‌رگی منیان هه‌ڵدا
ئه‌ی تۆ هێشتا نه‌تبیستووه ؟
ئه‌مشه‌و له کوێ ی ؟
ده‌روێش نیم و حاڵم هه‌یه
ئاخر گوڵم بۆ نامناسیت ؟
من ئه‌و شاعیره بێ جێ یه‌م
یاخی ئه‌بووم له‌و یاسایه‌ی ئه‌یکردم به‌تاپۆی مرۆ
من ئه‌و که‌سه‌م که نه‌مئه‌ویست ببم به موڵکی مرۆیه
ئێستاش هه‌ر خۆم پاشگه‌ز ئه‌بم
ته‌نها ئه‌مشه‌و ده‌رکه‌وه لێم
ئه‌وه چاوم …….. ئه‌وه دڵم
ئه‌وه شیعرم …… ئه‌وه ساڵم
بێ گومانبه کۆیله‌ی تۆیه
سالار جه‌وهه‌ر
چه‌مچه‌ماڵ 1994
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

