وه‌ڵامی سالم
وه‌ڵامی { سالم} بۆ چامه‌که‌ی { نالی}
گیانی هه‌میشه‌یی به‌فریم
ووشه‌کانت ختووره‌ی زیز بوونت ئه‌ده‌ن
ده‌نا وه‌ڵامم نه‌ئه‌دای
ئاخر نالی ،له‌و دووره‌ڕا
تۆ چیت داوه له دڵنیابوونی هه‌ست و،، له ئۆقره بوونی به‌ده‌نت
له مه‌ڕ ئاپۆرای ژیان و مه‌رگی ئه‌م ووڵاته لاته
دووربه به نالی …. نالی دووربه
ده‌خیلت بم زه‌نگی هاتنه‌وه لێ مه‌ده
هه‌ر چرکه‌ێێ مه‌رگه‌ساته….. مه‌رگه‌ساته له‌م ووڵاته
نالی…. ئیدی مه‌هێڵه دڵ ئه‌نیسی قه‌ره‌داخ بێت و
داخی سه‌رچاوه‌و، دێوانه بشاره‌وه
چونکه نالی، ( قه‌ره… داخێکی) خۆر گه‌وره
به قه‌ره‌داخی دڵته‌وه هه‌ڵکۆڵراوه
ئاسۆ ژه‌نگی بێز له مرۆڤی کورد ئه‌گرێ و
خاکی( به‌به) نه‌فره‌تێکی ئاژه‌ن کراوی ده‌روونه‌و
به‌سه‌ر ته‌ختی ناوچه‌وانی چاره‌نووسماندا نووسراوه
برام نالی
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی خاکی به‌به‌ت به‌جێهێشت و
لێوت له‌ماچی حه‌بیبه داترازاو
ئیتر دیوانی ( جننه‌تولمه‌ئوا) ی دڵ و
حوجره کۆن و تاریکه‌که‌ت هه‌تیو که‌وتن
شیعر مردو،
شێخ هه‌باس وپیرمه‌سووریش) )
هه‌ر به داخ و ئێشی زامی ده‌ستی ڕۆمی بۆ تاهه‌تای لێ ی خه‌وتن
که‌سێ نه‌بوو
بۆ دروودی عه‌شقی پیرۆزی حه‌بیبه‌ی ماڵیاوا
دڵنه‌وایی گه‌ڕانه‌وه‌ت ڕابژێنێ
ئاخر نالی
تۆ حه‌زره‌تی خاکی به‌به‌ی ئه‌م ووڵاته شه‌ق و شڕی ڕۆژ تاڵه بووی
تۆ که‌م نه‌بووی…….
بۆ عه‌شقی تۆیان نه‌پاراست؟
بۆ نرخی شیعریان نه‌زانی؟
که‌سێ نه‌بوو…. دڕکه مێخی هه‌ناوه‌کان ده‌ربهێنێ
دووربه نالی….. نالی دووربه….
زه‌نگی هاتنه‌وه لێ مه‌ده
به‌م چامه‌یه‌ت تۆ برینم ئه‌که‌یته‌وه
منیش مه‌رجه ڕه‌نگ و ده‌نگی باسه‌کانت بۆ واز بکه‌م
به‌ڵکو هه‌رگیز نه‌یه‌یته‌وه
برام نالی…. له پاش کۆچت
خاکی به‌به به‌ته‌خت و،گوڵ و،شیعره‌وه
له سێداره‌ی ڕۆمی درا
میلله‌ت چه‌واشه‌و، قه‌ڵه‌م و، سلێمانیش شه‌هید کرا
ئاخر نالی ،… تۆ بۆ کوێ دێ ی
خۆ حوجره‌که‌ت خشت به‌سه‌ر خشتی نه‌ماوه
( خاك و خۆڵت) گۆڕه‌پان و جێی ڕمبازی
گای به‌ستزمان و مرۆڤی که‌له‌پووچه
سه‌رچاوه کوێر، قه‌ره‌داخ سیس… تا هه‌ڵه‌بجه‌ش دڵ سووتاوه
ئاخر نالی
تۆ بۆ کوێ دێی… ترسم هه‌یه له‌سه‌ر سنوور
چی شیتاڵی به‌رگت هه‌یه…. له‌گه‌ڵ دیوانه شیعره‌که‌ت فه‌رهوودی که‌ن
دووریش نی یه… سیمای زه‌ردو، ڕیشی چه‌رمووت
له زیندانا مه‌ربووتی که‌ن
ده‌ستم دامێن، دووربه نالی
چه‌ندین ساڵه خۆ ئه‌خۆین و شار پڕ ته‌رمین
ده‌ستمان له بینی یه‌کدایه‌و خه‌نده بۆ یه‌کتر ئه‌نێرین
تۆ نازانی چه‌ند بێ شه‌رمین
برام نالی
سه‌رده‌م هات و سه‌رده‌م گۆڕا
ڕۆژگار هات و مێژووی نووسی
بازوو هات وبازووی شکان
که‌چی ئێمه له بێ شه‌رمی هه‌ر نه‌که‌وتین
برام نالی
خاکی به‌به…. هه‌رێمی ئه‌مڕۆی ووڵاته‌و
هه‌ناسه به کوردی ئه‌دا
دوو هه‌ناسه‌ی کوردی جیاواز
جووتێ گه‌رووی ووشك و ناساز
وه‌کو به‌به،
نه‌بووینه خاوه‌نی به‌ژنی تاقمێکی ڕێك و مومتاز
دووربه نالی….. نالی دووربه
ئای ی ی ی بۆ ئاره‌زوی داگیرکه‌ر چه‌ندین په‌رده‌ی خوێنمان تکان
ئای له پێناوی پاره‌دا، چه‌ندین باده‌ی سه‌روه‌رێتی و
ته‌ختی ده‌سته‌ڵاتمان شکان
ئێستاش هه‌رێمی به‌به‌ی تۆ سه‌ودای فرۆشتنی ئه‌کرێ
مه‌یه‌ره‌وه ئاخر نالی… به‌به‌یه‌کی وه‌کو هه‌رێم
چۆن تۆ له باوه‌شی ئه‌گرێ
چۆن تۆ له باوه‌شی ئه‌گرێ
برام نالی….
تۆ زۆر پاکی….
تۆ زۆر چاکی…
من چۆن ئه‌ڵێم تۆ وه‌ره‌وه
ده‌خیلت بم ئه‌م خه‌یاڵه هه‌رگیز هه‌رگیز مه‌که‌ره‌وه
نالی هه‌ر تۆ ده‌ربه‌ده‌رنی
نالی له‌دوای کۆچه‌که‌ی تۆ …. کۆچ له دوای کۆچ له‌دایك بوون
سالمه‌کان …. مردن هێنده بانگه‌وازی ئه‌وینیان دا
مردن هێنده ته‌پڵی یه‌کگرتنیان کوتا
چی مایه‌وه؟
ته‌خت هیچ و …… ووڵات سووتا
ئێستاش نالی… هیچ دوور نی یه
ڕۆژێ ئه‌م سالمه شێته‌ش ڕێگه‌ی کۆچی بگرێته به‌ر
تۆ لێم مه‌گره …. له داخی ڕۆمیی شووم نی یه
خۆ تا ئێستاش داری ڕه‌نجی شۆڕشێکمان نه‌هاته به‌ر
برام نالی
تۆ ڕۆیشتی و خاکی به‌به‌ش تووناو ده‌ر بوو
فه‌له‌ك هات و ده‌وری( ئه‌حمه‌د پاشای) به‌ند کرد
ئیدی قوڕاو خه‌ست بوه‌وه‌و، نرا له‌سه‌ر
زۆری نه‌برد، جارێکی دی…. خۆر له ئاسۆوه هاته ده‌ر
باو باپیران…. ده‌ستیان به لۆی فه‌قیانه‌ی شێخی نه‌مردا
جێ سه‌نگ کرد‌و …. که‌ڵکه‌ڵه‌ی خه‌بات که‌وته سه‌ر
ئێمه‌ش وه‌ك تۆ هاوارمان کرد
( تاکو عه‌تری گوڵشه‌نی، پڕ سه‌وسه‌نی په‌یدا نه‌بوو
ده‌وری گێتی، پڕ فه‌ره‌ح، وه‌ك یه‌ثریب و به‌طحا نه‌بوو
تاله ده‌ربه‌ندی ده‌روونم، خاری حووزنی هه‌ڵنه‌که‌ند
ده‌شتی سینگی بازیانم،جه‌ننه‌تولمه‌ئوانه‌بوو
تاله بازاڕیا فه‌له‌ك،مه‌حموودو خه‌زنه‌ی جه‌م نه‌کرد
جه‌ژنی کوردان مونحه‌سیر، با قوم فه‌ئه‌نزیر ها نه‌بوو) 1
برام نالی گومان مه‌که له ئاکاما هیچمان نه‌کرد
ڕێسه‌که‌مان کرد به خوری
موشیر هات و پاشامان کوشت
بێشه‌رمانه لێستمانه‌وه کاسه‌ی بێگانه په‌رستی و
باده‌ی پیاوه‌تی خۆمان ڕشت
برام نالی له‌و ڕۆژه‌وه‌ی، شێخ ئه‌و ساته‌ی به نه‌فره‌ت کرد
گوڵێ تۆ‌و که‌ین ….. چوار دڕکه‌زیش ئه‌بێ ئاو ده‌ین
بۆیه نالی
تۆ بۆ پاشا‌و قانیع بۆ شێخ
منیش بۆ تۆ هاوار ئه‌که‌م
( تا له خاك و خۆڵ ئه‌بینرای ئه‌م به‌هه‌شته وانه‌بوو
خووڕه‌وشتی کورد فرۆشی له‌م ده‌ره ئارا نه‌بوو
ئێسته وا خاکی به‌به‌ی تۆ، بۆته مه‌یدانی هه‌رێم
سه‌د مه‌خابن، ئه‌م هه‌رێمه وه‌ك به‌به، په‌یدا نه‌بوو
تاکو نالی وته‌ختی بابان، شێخ و خه‌زنه په‌ست نه‌بوون
ئه‌م ده‌روونه بۆ وه‌ڵامی ، چامه‌که‌ت واڵا نه‌بوو) 2
ئیدی نالی….. ده‌خیلت بم
تو حه‌بیبه‌ی چاوان نه‌ختێ ناز سه‌ر کردوو
تو جه‌ننه‌تولمه‌ئوای دڵ و
تو سه‌رچاوه…. تو خاك و خۆڵ ، تو شاره‌زوور
تا ئه‌توانی دووربه…. دوور….. دوور….
سالار جه‌وهه‌ر ١٩٩٤
١ به شێکه له پارچه شیعرێکی مامۆستا قانیع که به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی
شێخ مه‌حمووده‌وه‌له زیندانی تانه‌ی هیندستانه‌وه بۆ کوردستان
٢ شیعرێکی خۆمه له‌سه‌ر کێش به‌ندی هه‌ڵبه‌سته به‌ناو بانگه‌که‌ی
نالی که بۆ دوا پاشای بابان نووسیوێتی بۆ ئه‌حمه‌د پاشا.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

