میلۆدرامای دۆستایه‌تیه درێژخایه‌نه‌که له چه‌ند مانگی داهاتوودا نمایش ده‌کرێت
PNA- “دۆستایه‌تیه درێژخایه‌نه‌که”(THE LONG LASTING RELATIONSHIP) ناوی ئه‌و کورته فیلمه میلۆدراما ئینگلیزیه‌یه که له نووسین و ده‌رهێنانی “ئاوات نامیق ئاغا”یه و به‌مزووانه له به‌ریتانیا وێنه گرتنی ته‌واو کرا، تێیدا هه‌ریه‌ک له خانمه ئه‌کته‌ره‌سی ئۆستورالیایی “جۆدیئان ڕیچارد سه‌ن” و ئه‌کته‌ری ئینگلیز “ڕۆب تالبۆت” به‌شداریی سه‌ره‌کی ده‌که‌ن.
ئه‌م میلۆدرامایه چیرۆکی سێ ڕۆژی ژیانی “کلۆوی براون”ی ته‌مه‌ن ناوه‌نجی ئینگلیزه که به‌دوای پیاوێکدا ده‌گه‌ڕێت له‌گه‌ڵیدا داسه‌کنێ.
ئیتر له‌ناو هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌دا که له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت بۆ ئافره‌ت ده‌گه‌ڕێن، کلۆوی گڕ گڕ به “ئاندی چیپنهام”وه ده‌گیرسێته‌وه و بڕیار ده‌ده‌ن له شارۆچکه‌یه‌کی سه‌ر ڕۆخی ده‌ریا پێک بگه‌ن و پشووی هه‌فته‌که به ئیسراحه‌تێکی ته‌واوه‌وه پێکه‌وه بگوزه‌رێنن، به‌ر له‌وه‌ی فیلمه‌که به شێوازێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو کۆتایی بێت
بۆ وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه چه‌ندین ناوچه‌ی جودا له هه‌ریه‌ک له ئیکنهام، کامدن، کامبه‌رساندس و ڕای هه‌ڵبژێردران. ده‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ئه‌م فیلمه زۆرتر له پانزه که‌س بوون که له‌ناویاندا چه‌ند کوردێکی دانیشتووی به‌ریتانیای تێدان و ڕۆڵی گرنگیان دیتوه. وه‌ک:
ئاوات عوسمان عه‌لی: به‌رهه‌مهێنه‌ر
سالار سه‌عید: یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م
ئاکۆ عه‌لی خان: ڤیدیۆکار و جێگه دابینکار
ناسر ناسری: جێگه دابینکار
ڕێبوارمه‌جید: وێنه‌گریی فۆتۆگرافی
ئه‌م فیلمه کۆمپانیای “4 که‌یس فیلمس” خاوه‌نداری ده‌کات و وا بڕیاره بۆ مانگی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ته‌واو ببێت و دواتر به‌شداریی فێستیڤاڵه نێوخۆیی و جیهانیه‌کان بکات.
ئاوات نامیق ئاغا به‌ر له‌وه‌ی کوردستان به‌جێبهێڵێت، چه‌ندین به‌رنامه‌ی بۆ ته‌له‌فزیۆنی کوردستان و گه‌لی کوردستان له‌سه‌ر کاره‌ساتی 9ی حوزه‌یرانی1963 دروست کردووه. دواتر ده ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌ی “ژیانه‌وه‌ی کوردستان”یشی بۆ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان دروست کردووه.
ئاوات، ماوه‌ی 16 ساڵه، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و نێزیکه‌ی ده ساڵێکیش ده‌بێت له به‌ریتانیا سه‌رگه‌رمی قاڵبوونه له سینه‌مادا. له ئێستادا چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ده‌سته‌وه‌ن؛ له ناویاندا فیلمێکی درێژخایه‌نه که ژیاننامه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی شه‌هیدێکی کۆمه‌ڵه‌یه و به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژه ده‌کات که بتوانێ پێشکه‌شی تامه‌زرۆیانی خه‌باتی گه‌لی کورد و سینه‌مای ڕاسته‌قینه‌ی بکات.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

