کوردستار
کوردستار.. کارگه‌ی پێگه‌یاندنی تواناکان
ئاوات نامیق ئاغا
له‌نده‌ن، مارتی ٢٠٠٧
awatnamiq@hotmail.com
کوردستار، که ڕاستر وایه تا خه‌سڵه‌تێکی کوردی به‌به‌ردا بکرێ ناوی هه‌ساره‌ی کورد بێ، یه‌کێکه له‌وبه‌رنامانه‌ی که ئێستاکه به په‌رۆشه‌وه سه‌یر ئه‌کرێ،
ئاشکرایه هۆیه‌که‌شی ئه‌و نوێگه‌رییه یه که تێیدا ئه‌خوێنرێته‌وه که دیاره به‌شێکی زۆری ئاکامی پسپۆری ئه‌و ده‌سته‌یه‌یه که له‌پشت به‌رێوه‌بردنیین جگه له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن و ژێر که‌وتنی پێشبڕکێکاران که بینه‌ر که‌مه‌ند کێش ئه‌کا. ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌که دوور نێزیک سێ بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی BBC، که برێتین له زانیاری پێبه‌خشین، ڕۆشنبیرکردن، و چێژ به‌خشین له‌خۆ ئه‌گرێ. ڕه‌نگه به پێوانه‌یه‌کی ئاسانیش هه‌رزوو بزانرێ که ژماره‌ی بینه‌رانی چه‌ندن، وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌رده‌وام به (ئێس ئێم ئێس ) په‌یامیان پێئه‌گات.
مه‌به‌ست له‌م نوسینه ده‌نگدان نیه به یه‌ک له پێشبڕکێکاره‌کان، به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ده‌نگدانه به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی که دوور‌و نێزیک له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌که‌وه تێدا به‌شدارن و به‌رچاوخستنی چه‌ند سه‌رنجێکی به‌رایی یه له‌پێناو هه‌رچی زۆرتر پێشخستنی به‌رنامه‌که!
بیرۆکه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه سه‌رهه‌ڵدانی له به‌ریتانیاوه بوو. داهێنه‌ری به‌رنامه‌ی دایک، سایمۆن فوله‌ر، ه که به‌رهه‌مهێنه‌رێکی ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانیاییه، ده‌ستپێکی کاره‌که‌ی، بۆ ساڵی ١٩٩٨، ئه‌گه‌ڕێته‌وه، که تێدا به‌شێک له پۆپ ستار، و جۆره‌ها به‌رنامه‌ی ژیرمه‌ندی ساڵانی ١٩٧٠کانی تێکه‌ڵ کردبوون تا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی لێ دروست کرد و ئه‌نجام له ٥ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠٠١ دا، یه‌که‌م به‌رنامه‌ی له بابه‌تی پۆپ ئایدڵ له
)1 (ITV )بڵاو کرده‌وه(١)، به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا جیهان دێیه‌کی گچکه‌یه زۆرێک له ته‌له‌فزیۆنی ناوچه‌یی و ئاسمانی ووڵاتان لاساییان کرده‌وه له‌وساوه‌ش تا ئێستا، ئه‌م به‌رنامه‌یه له چه‌ندین ووڵاتی جیهاندا به ناوی نێزیک و هاوماناوه لاسایی ئه‌کرێته‌وه. هه‌رچی په‌یوه‌سته به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و کوردستانیشه‌وه ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له ته‌له‌فزیۆنه تورکی و که‌نداوی ولوبنانیه‌کان لاساییان کرده‌وه، (کوردسات) به (کوردستار) و (زاگرۆس) یش، به (ستۆدیۆی ئه‌ستێران)، شوێنپێیان هه‌ڵگرتن.
که‌س له‌لاسایی کاری باش لاری نیه، به‌تایبه‌ت که‌له پێناو پێشخستن و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێ، به‌ڵام لاسایی له سه‌رچاوه ڕه‌سه‌نه‌که‌وه بێ، بێگومان گه‌لێک سودمه‌ند تره تا له‌ده‌ستی سێیه‌مین و چواره‌مین!
ئه‌م به‌رنامه‌یه یه‌کێکه له جۆنرا (جۆر) ه نوێباوه‌که‌ی ته‌له‌فزیۆن که به (ته‌له‌فزیۆنی ڕاسته‌قینه) پێناس ئه‌کرێ، واته پرۆگرامێک نیه سکریپت (سیناریۆ) ی بۆ نوسرابێ(٢)، ناوبژیکاری له نێوان نوێنه‌ر و بینه‌ردا تێدا نیه، له‌وانه‌یشه زۆرجار ڕاسته‌وخۆ په‌خش بکرێ. ئه‌مه گه‌ر لێکی بده‌ینه‌وه له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه له یاریه‌کی وه‌رزشی بابه‌تی تۆپی پێ یان زۆرانبازی ئه‌چێ. واته داڕێژه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ران و دادوه‌رانی کۆتاییه‌که‌ی پێشبینی ناکه‌ن، چونکه بردنه‌وه له‌ده‌ست پێشبڕکێکار و شێلگیری بینه‌ردایه و ئه‌وان مه‌گه‌ر ڕۆڵێکی که‌میان پێببڕێ. لێره‌وه دیاره که ئه‌مه پاره‌یه‌کی بێشوماریشی لێ ئه‌چنرێته‌وه. سه‌باره‌ت به به‌ریتانیا هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی نێزیکه‌ی پاوه‌ندێک و هه‌ر په‌یامێکیش (چاره‌ک-نیو) پاوه‌ندێکی لێ ده‌ست ئه‌خه‌ن که دیاره بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی به‌رنامه‌که و خودی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ش گرنگه.
ئه‌وه‌ی کوردستار ببینێ ئه‌زانێ که ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌وڵێکی شێلگیرانه‌یه بۆ خستنه‌وه سه‌ر هێڵی ئاسنینی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی ئاواز و مۆزیکی کوردی که خه‌ریک بوو ته‌واو له ڕێچکه ئه‌ترازا، و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌ن که له سه‌ر ڕێگه‌ی ئاواز و گۆرانی ڕه‌سه‌نی کوردی به هۆشیاری یا نا ئاگایی چێنراون. ئه‌مه هاندانه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه بۆ ڕه‌سانه‌یه‌تی، بۆ ئه‌و بازنه‌یه‌ی که میزاجی ڕه‌سه‌ن پێوه‌ی پابه‌نده، تا چیتر نه‌وه‌کانی ئه‌مێستا به‌سۆی ئه‌و شێواندنه‌ی بینه‌قاقای گۆرانی کوردی گرتوه گینگڵ نه‌خۆن و ئه‌وه‌کانی ئاینده‌ش به فه‌رهه‌نگی خۆیان نامۆ نه‌بن. کوردستار ئاوڕشێنی باخێکه که خه‌ریک بوو باخه‌وانیان لێ ئه‌تۆران و ئه‌تاران! و مژده‌ی ئه‌وه‌یه که ڕۆژێک دێ ئه‌م په‌ژمورده‌یه ئه‌بێته‌وه لاله‌زار، ڕاسته، نابودی زۆرن و وه‌ک هاوخوێنه‌کانیشمان له ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵات ئه‌ڵێن “زینده‌گیمان سه‌خته”!، به‌ڵا سوپاس بۆ خوا هێشتا هه‌ر مرۆڤه خاسه‌کان زۆرینه‌ن و ئاسۆ ڕوونه!
کاکه نیاز نوری پێشکه‌شکاری کوردستار پێشتریش له کوردساتدا به‌رنامه‌یه‌کی به پێزی له‌گه‌ڵ مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغیدا هه‌بوو، که بۆ ئه‌وه ئه‌شیا بکرێته خولێکی فێربونی مه‌قام و به‌سته‌ی کوردی و کۆمه‌لێک بینه‌رانی هه‌میشه‌ییش ئاره‌زوومه‌ندانه ببنه قوتابیانی به‌رنامه‌که و له‌گه‌ڵ هه‌ندێک نامیلکه‌ی پابه‌ند و ئامۆژگاری به‌دوادا گه‌ڕان و باسکاریدا دوای تاقیکردنه‌وه، بڕوانامه‌یه‌کیشی لێوه ببه‌خشرایه، به‌ڵام مه‌خابن به‌رنامه‌که له‌پڕ وه‌ستا و هه‌موو ئه‌وانه‌شی نا‌ئومێد کرد که ئه‌یانه‌ویست له کڕۆکه‌وه له گۆرانی و مۆزیکی ڕه‌سه‌نی کوردی بگه‌ن.
ئومێده کوردستار به‌زیندووی بهێڵرێته‌وه و بره‌وی زۆرتری پێ بدرێ. دیاره که ڕه‌سه‌نایه‌تیش ده‌رکه‌وت، کاڵ و کرچی ئه‌کشێته دواوه و خۆی ئه‌پێچێته‌وه. سه‌رکه‌وتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌یه که چه‌نده ژیرانه‌یه گه‌ر هه‌رکه‌س کاری خۆی بکا، ئه‌ها چه‌ند تامه‌زرۆیانه خه‌ڵکی چاوه‌ڕوانی ئه‌که‌ن، چونکه شتی لێوه فێر ئه‌بن، درۆ و چه‌واشه‌کاری تێدا نین، قسه‌ی پف دراوی تێدا ده‌گمه‌نه و پۆز لێدانی به‌سه‌ر که‌سدا تێدا نیه!
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه خستنه ڕووی چه‌ند سه‌رنجێک وه‌ک به‌شداریه‌کی گچکه له پێناو هه‌رچی پێشکه‌وتنی به‌رنامه‌که و له‌ویشه‌وه هونه‌ری نه‌ته‌وه ئه‌شێ جێگه‌ی خۆی بێ.
توخمی (نێر و مێ)
ئه‌م به‌رنامه‌یه ڕه‌گه‌زی نێر پاوانی کردوه و تێیدا له به‌شداربوان، دادوه‌ران و ژه‌نیاران دا مێینه به‌ده‌ر ناکه‌وێ! ئه‌مه ناکاته ئه‌وه‌ی که خوا نه‌خواسته که‌سێک به‌بینینی ئه‌و هه‌موو برا مرۆڤه خوێن شیرینانه قه‌ڵس بێ! نا هه‌رگیز به‌ڵکه وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌موو مه‌به‌ستمانه نیشتمانمان ده‌رچێ له زیله‌ت و به‌هه‌ردوو لا هه‌وڵده‌ین مه‌لی ئازادیمان بفڕێ، نابێ ڕه‌گه‌زی مێ ئافه‌رۆز بکرێ(٣). دڵنیاشم ئه‌و مامۆستا پسپۆر و دڵسۆزانه‌ی کورد ئه‌وه‌نده کیژانی به‌هره‌مه‌ندیان پێگه‌یاندوه، که بتوانن له ته‌نیشتی خۆیانه جێگایان بۆ بکه‌نه‌وه و ده‌ستیان بگرن.
لێره‌دا ئه‌وه‌ش زه‌ق بۆته‌وه که هه‌ندێ جار له ناو بینه‌رانی به‌شداری ستۆدیۆشدا هه‌ر ژماره‌ی کوڕان زۆرترن. دیاره هۆکاری ئه‌وه‌ش ئاشکرایه، به‌ڵام ئه‌کرێ به هاندانی زۆرتر کچانی به‌هره‌مه‌ند، دادوه‌ر، ژه‌نیار.. تاد، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش به‌ره‌و پێش ببرێ و نیمچه هاوسه‌نگیه‌کی تێدا دروست بکرێ.
ته‌مه‌ن و توانای فیزیکی
ته‌مه‌ن زۆر چاودێری کراوه که دیاره ئه‌مه له‌کۆتایشدا وا ئه‌شکێته‌وه که ته‌مه‌نی بینه‌رانی سنوردار بکا. دیسانه‌وه بینه‌رانی به‌شداربووی ستۆدیۆش زۆرینه تاڕاده‌یه‌ک هاوته‌مه‌نن و که‌متر که‌سانی به‌ره‌و په‌نجا ساڵه‌ی تێدا هه‌ن. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکانی سه‌رو په‌نجا ساڵه‌ن که له‌گه‌ڵ گۆرانی ڕه‌سه‌نی کوردی‌دا گه‌وره‌بوون پێویسته فه‌رامۆش نه‌کرێن. بۆیه ته‌مه‌ن مه‌رجه، مه‌رج نه‌بێ و بینه‌ران له‌سنورێکی دیاریکراودا مۆڵ نه‌خۆن!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که پێویسته که‌سانی که‌مئه‌ندامیشی تێدابن، و هاوسه‌نگی بپارێزرێ، دڵڕاگرتنی که‌سانی که‌م ئه‌ندام و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی تواناکانیان ئه‌رکی میدیای بنیاتنه‌ره هه‌مانکات وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که‌ش ته‌له‌فزیۆنی ڕاسته‌قینه‌یه ئه‌بێ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بێ با که‌س به هۆی، توخم، ته‌مه‌ن، چین، توانای فیزیکیه‌وه دڵی له خۆی دانه‌مێنێ و دڵساردی لای که‌س دروست نه‌بێ. ئه‌شێ دابینکردنی ئه‌مانه که‌مێک سه‌خت بن به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی پێئه‌چێ کوردستار نه‌خشه‌ی وابێ که ڕابردووی نێزیک و دوور ببه‌ستێ به ئێستا و داهاتووی دووره‌وه، له به‌رئه‌وه به هه‌ست و جه‌سته‌ش ئه‌بێ مرۆڤه‌کان له‌یه‌ک هاوێر نه‌کرێن و واش گۆڵمه‌زه‌که خۆشتر بکه‌ن.
پێشبڕکێکاران کوێنده‌رین؟
یه‌کێک له‌لایه‌نه چاکه‌کانی ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌یه که گشتگره‌و پابه‌ند نیه به ناوچه‌یه‌کی جوگرافی دیاریکراوی باشوری کوردستانه‌وه، کوردستار له‌مپه‌ربه‌زێنه و دیالێکتیکه کوردیه‌کان لێک نێزیک ئه‌خاته‌وه، ئه‌م به‌رنامه‌یه پێشبڕکێی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژه، نه‌ک ناوچه جوداکانی ووڵات، بۆیه نوسینی شوێنی له‌دایک بوونی پێشبڕکێکار وه‌ک سلێمانی، که‌لار، دهۆک…تاد، جار دوای جار جگه له‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی به‌رنامه‌که ئه‌گۆڕێ هه‌مانکات ئه‌کاته بچوک کردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌نده‌که‌ش.
بینه‌رو گوێگری بابه‌تی هه‌رگیز ناپرسێ، ته‌حسین ته‌ها، فوئاد ئه‌حمه‌د و فه‌تانه‌ی وه‌لیدی…تاد کوێنده‌رین به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌یه‌وێ له‌ڕه‌سه‌نایه‌تیدا جه‌زبه بیگرێ، هونه‌رمه‌ندی ساغڵه‌م نه‌ک هه‌ر موڵکی هه‌موو گه‌له‌که‌یه‌تی به‌ڵکه وه‌ک هه‌موو سامانێکی به‌سود موڵکی هه‌موو مرۆڤایه‌تیشه. بۆیه له‌بری ئه‌وه ئه‌توانرێ باسێکی سه‌رچاوه‌ی گۆرانیه‌که بکرێ، هۆنراوه‌ی کێ یه، کێ وتویه‌تی، بۆنه‌که‌ی چی بوه، که‌ی وتویه‌تی، بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده حه‌ز به‌ووتنه‌وه‌ی ئه‌کا؟ به‌مه‌رجێ ئه‌ویش زۆر تۆخ نه‌بێته‌وه و شیرازه‌ی به‌رنامه‌که نه‌بێته کایه‌یه‌کی بیردۆزی ووشک و برنگ!
دیکۆر
ڕاسته ئه‌م به‌رنامه‌یه گه‌نجانه‌یه به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قڵه کورده‌واریه‌که‌ی تێدا به‌رجه‌سته تر بێ ڕه‌نگه وا چاکتر بێ دیکۆریش بڕێک کورده‌واریانه بێ و وای لێ بێ که گه‌ر ده‌نگیش نه‌مێنێ یان گوێگرانێکیش سه‌یری بکا، بزانێ ئه‌وه مۆزیکی کوردیه. دیاره لێره‌دا مه‌به‌ست فه‌رش هه‌ڵواسین و ڕاخستن نیه، زۆر دیمه‌نی کورده‌واری ساکار و جوان هه‌ن که ئه‌توانرێ وه‌ک پشت زه‌مین و دیکۆری هه‌مه‌جۆر سودیان لێ ببینرێن. خۆزگه تۆزه تۆزه‌ش خۆ له‌و هه‌موو ڕه‌نگه ڕه‌شه ساده‌یه دوور ئه‌خرایه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که له زۆر شمه‌کی تردا ده‌ر ئه‌که‌وێته‌وه. له‌یه‌کێک له ئه‌ڵقه‌کاندا دیترا پێشبڕکێکارێک که گۆرانی ئه‌چڕی به چاکه‌ت و کراسێکی ڕه‌شه‌وه له به‌رده‌م په‌رده‌ی ڕه‌شی ده‌روازه‌ی هاتنه ژوره‌وه‌دا وێنه‌ی گیرابوو. ئه‌کرێ ئه‌و دوو په‌رده پلازمایه‌ش که له‌به‌رده‌مدا پاڵ خراون، لاببرێن و له‌بری ئه‌وه به ئاستێکی به‌رز له به‌رده‌مه‌وه له ئاستی ڕیزی پێشه‌وه‌ی بینه‌راندا هه‌ڵبواسرێن و تا جار جار له ده‌ستپێکی گۆرانیه‌کاندا لێوه‌ی وێنه کرێن دابه‌زێته‌وه بۆ سه‌ر سه‌کۆ.
ڕووناکی
ڕووناکی له‌م به‌رنامه‌یه‌دا بڕێک خۆ ماندوو کردنی پتری گه‌ره‌که. سه‌رنجی ئه‌درێ که ڕه‌نگ و ڕووناکی سه‌ر ته‌ختی مۆزیک ژه‌نین و گۆرانی ووتن، بڕێک جیاوازه له وه‌که‌ی بینه‌رانی به‌شداربوو. لایه‌کی ستۆدیۆ که سه‌کۆی ژه‌نیار و گۆرانی بێژه‌کانه ڕه‌نگه‌کانی سورو زه‌رد باون و به گڵۆپی زه‌رده‌وه گه‌رم ئه‌نوێنێ که‌چی لاکه‌ی دی به پێچه‌وانه‌وه که بینه‌رانیان لێ دانیشتون وه‌ک ئه‌وه‌ی شینه سارد دیاره.
کامێرا‌و گرته‌کان
ژه‌نیاره‌کان زۆر گه‌ش دیارن و بینه‌ران به دیتنیان دڵشاد ئه‌بن، که‌چی کامێرا زوڵمیان لێ ئه‌کا و وه‌ک پێویست ڕووی گه‌شیان نیشان نادا. زۆر گرنگه کامێرا به‌ده‌ست هه‌موو ئه‌و جوڵه و بزافه پڕ ووزه‌یه نیشان بدا که ئه‌وان به‌رجه‌سته‌ی ئه‌که‌ن. به‌نمونه ئه‌وه‌کانی که ته‌پڵه‌کان لێ ئه‌ده‌ن، که‌مانچه‌ژه‌نه‌کانی سه‌ری لای ئه‌وسه‌ر، گیتار ژه‌ن، کیبۆردژه‌ن، قانون ژه‌ن، عود ژه‌ن هه‌ر له‌دووری دوره‌وه “دیارن”! زۆرتر لای چه‌پ ده‌ر ئه‌که‌وێ و ئه‌وه‌یش ته‌نیا یه‌که‌م که‌مانچه‌ژه‌نی ده‌سته چه‌پ یان ئه‌وپه‌ڕی دووه‌م، بۆیه ئه‌گه‌ر دواترله هه‌ر جێگه‌یه‌ک ڕێکه‌وتی یه‌کێکی دیان بکه‌ی مه‌گه‌ر خۆی بڵێ “من فڵانه که‌سم” ئه‌گینا تۆی بینه‌ر نازانیت له به‌رنامه‌یه‌کی وا سه‌رکه‌وتودا به‌شدارن!
ده‌سته‌ی هه‌ڵسنگێنه‌ران نازانرێ له‌کوێی ژوره‌که‌دان. گه‌رچی ئه‌م به‌رهه‌مه ڕه‌نگه بویسترێ له ئاینده دا لێبدرێته‌وه به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی به پتر له کامێرایه‌ک وێنه ئه‌گیردرێ ئه‌توانرێ، پاشتر له ڕێگه‌ی مۆنتاجه‌وه دوو جۆر و زۆرتر وێنه‌ی لێ ده‌ستکه‌وێ.
دیاره ئه‌بێ گرته‌کانی ته‌له‌فزیۆنی له سینه‌ما ئه‌بێ گه‌لێک جوادبن و کامێرا قه‌ره‌بوی گچکه‌یی په‌ره‌دی ته‌له‌فزیۆن له‌به‌رامبه‌ر سینه‌مادا زۆرتر به نیمه کلۆس ئه‌پ(٤) بکاته‌وه به‌ڵام هه‌مانکات ته‌نیا نیشاندانیان له سنگه‌وه به‌ره‌و ژوور، تۆزێک له‌سه‌ر دڵ قورسه به‌تایبه‌ت گه‌ر هه‌موو جار ئه‌مه دووباره ببێته‌وه. ئه‌شێ وا له‌بارتر بێ که له‌کاتی ده‌ستپێکی قسه‌کردنیاندا، سه‌ره‌تا هه‌موو به‌ژنیان ده‌رکه‌وێ، به‌و پێوه‌ره‌ی که زمانی جه‌سته زۆر زۆرتر ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه وه‌ک له‌وه‌ی که له زار ئه‌بارێ. دانیشتنی هه‌موشیان له‌سه‌ر قه‌نه‌فه تۆزێک ته‌مه‌ڵیان پێوه نیشان ئه‌دا، که دیاره به‌دڵنیایی ئه‌وه ئه‌وان نین, بۆیه گه‌ر بێت‌و له‌سه‌ر ئه‌سکه‌میلی پێچکه‌به‌رز و له‌سه‌ر مێزێکی باریکه‌له‌ی شوشه‌یی یان ڕه‌نگ کاڵی ژێر به‌تاڵ و تا ناوک به‌رز، دابنیشن چاتر بێ!
ئه‌وه چه‌ند جارێکیشه ئه‌دیترێ دوو که‌سێک یان زۆرتر له پشتی دادوه‌راندا دائه‌نیشن و له‌دواوه جوڵه جوڵ ئه‌که‌ن، کامێرا به‌یه‌ک پێوه‌ر له‌سه‌ر پێش و پاش زه‌ق بۆته‌وه له‌به‌رئه‌وه سه‌رنجی بینه‌ر، ئه‌ئاڵۆزکێنێ، پێویسته پشتی دادوه‌ران له بینه‌ر چۆڵ بکرێن. خۆ گه‌ر بێت‌و ئه‌وانیش جار جاره گۆڕانێک له جێگه و ڕیزی دانیشتنیان دا بکه‌ن، بینه‌ریش گۆڕانێکی لا دروست ئه‌بێ و به‌رنامه‌که جیاواز و ژیکه‌ڵه تر ئه‌نوێنێ.
لایه‌نێکی دی کامێرا ئه‌وه‌یه ئه‌بێ وێنه‌گر کاتێ که وێنه‌یه‌ک نیشان ئه‌دا بزانێ ئه‌و وێنه‌یه چ مانایه‌ک ئه‌گه‌یه‌نێ. زۆر گرته‌ی سه‌یر له‌م به‌رنامه‌یه‌دا سه‌رنج ئه‌درێ که هه‌ره‌مه‌کیانه ئه‌ئاخنرێنه ناو دیمه‌نی گۆرانیه‌کانه‌وه و به‌رنامه‌که شلۆق ئه‌که‌ن، به‌نمونه‌یه‌کی ساکار له کاتی گوێلێبونی کۆپله‌یه‌کی خه‌مناکدا نیشاندانی بینه‌رێک پێ بکه‌نێ، وا ئه‌که‌وێته‌وه که ئه‌و گاڵته‌ی به گۆرانی و گۆرانیبێژ و هه‌موو کێشه‌که دێ. هه‌مانکات له‌کاتی ووتنی کۆپله‌یکی به‌جۆش و خرۆشدا یه‌کێکی مه‌لول نیشاندان وا ئه‌گرێته‌وه که‌وا سه‌ری ئاسمان به پوش گیراوه و هه‌رچی تروسکه‌ی ڕووناکی هه‌یه له ژین‌دا نه‌ماوه! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که خه‌ریک بون به قسه کردنه‌وه و ئاگا لێنه‌بون، جێگۆڕکێ ی بینه‌رانی ستۆدیۆ هه‌مووی ئاوێته نه‌بون له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی به‌رنامه‌که‌دا ئه‌گه‌یه‌نێ. گه‌ر تۆزێک قوڵتریش بۆی بچین نیشاندانی، مارکه و لێبڵی هه‌ر به‌رهه‌مێکیش ئه‌بێ زۆر به ئاگادار یه‌وه بن، بۆ نمونه یه‌کێک له‌سه‌ر سنگی ووشه‌یه‌کی وه‌ک (ڕیبۆک، نایک، پوما) نوسرابێ، ئه‌بێ کامێرا خۆی لێبدزێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌که کاری پڕۆپاگه‌نده‌ی به‌لاش نیه بۆ هیچ به‌رهه‌مێک. (٥)
ته‌ڕو بڕی
هه‌فتانه نیشاندانه‌وه‌ی هه‌مان جێگه‌و مانه‌وه‌ی زۆر له‌ناو ستۆدیۆدا بێزاریه‌ک لای بینه‌ر دروست ئه‌کا، له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌نگه به‌رنامه‌که هه‌روه‌ک ئه‌وه‌کانی به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریکا به‌وه تۆزێک ڕه‌نگاو ڕه‌نگتر بێ که گه‌ر ڕێچکه‌فیلمێکی دوو تا سێ خوله‌کی له‌سه‌ر پێشبڕکێکار، وه‌ک ناوبڕ به‌تایبه‌ت له قۆناغه‌کانی کۆتایدا بخزێنێته نێو، به نمونه له‌ماڵه‌وه هاتنی پێشبڕکێکار بۆ ته‌له‌فزیۆن، هاتنه ژوره‌وه‌ی بۆ ستۆدیۆ، خۆ گۆڕین و ئاماده‌کاریه‌کانی بۆ پێشبڕکێکه، یاخود هه‌ندێک وێنه‌ی منداڵی په‌یوه‌ند به لایه‌نی هونه‌ری گۆرانیبێژه‌که ، کاتی ئاهه‌نگێکی پێشینه …تاد.
ژێره په‌یام
ژێره په‌یامی که‌سی که چه‌پ و ڕاست ئه‌که‌ن بێتامه و هه‌رگیز له ته‌له‌فزیۆنێکی ده‌وڵه‌تیدا ناوێزه‌یه. ڕاستیه‌که‌ی ژێر نوسنیه هه‌واڵیش له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رنامه شادی به‌خشانه‌دا له‌کاتێکا بینه‌ر ئه‌یه‌وێ له جیهانێکی تردا خۆی ببینێته‌وه، سه‌رنج نامۆ ئه‌کا و بینه‌ر ئه‌کاته گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی خاس(٦)!
هه‌ڵسه‌نگانده‌کانی دادوه‌ران
ئه‌وه‌ی که به‌رنامه‌کانی (پۆپ ئایدڵ، پۆپ ستار، ئێکس فاکته‌ر و ئه‌مێریکه‌ن ستار) ته‌له‌فزیۆنه‌کانی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا ببینێ، زوو تێئه‌گا که دادوه‌رانیان له سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیان، زۆر توند و ڕادیکاڵن و له کورتی ئه‌یبڕنه‌وه، که‌چی ئه‌وانی کوردستار له‌سنور به‌ده‌ر ناسک و نه‌رم ونیانن. دیاره ئه‌مه له ته‌واوی تێگه‌یشتنه‌وه‌یه له ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕامیاری و ئابوری کۆمه‌ڵگای کورده‌واری! ڕوونکردنه‌وه‌کانی کاک خالید سه‌رکار، کاک نه‌جات و کاک ئامانج زانیاری و سودی زه‌وه‌ندی تێدا هه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیان به پێز و بابه‌تین، به‌ڵام هه‌مانکات نابێ دڵدانه‌وه‌ش له‌سنور بترازێ. ئومێده جار دوای جار ئه‌مه‌ش که‌متربکرێته‌وه. ڕه‌نگه مه‌رجیش نه‌بێ هه‌موو جاریش پێکه‌وه له‌سه‌ر یه‌کێکیان هاوڕابن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مایه‌ی دڵخۆشی یه که ڕه‌پ و ڕێک پێیان ئه‌ڵێن: “گۆرانیه‌که‌ت، ئه‌ره‌بیسکه”، “ده‌نگت باشه، به‌ڵام خۆش نیه”، “هه‌وڵ بده ئه‌و چینه ده‌نگه‌ی خۆت بدۆزیته‌وه”،”تێکه‌ڵت کرد”، “فڵان وای نه‌وتوه”، “شیعری گۆرانیه‌که جوان له‌به‌ر بکه”، “ته‌واو چوبویته ناو گۆرانیه‌که‌ته‌وه و تێیدا توابویته‌وه”،”ویستت مۆرکێکی خۆتی پێوه بێ”،… تاد!! ئه‌مانه هه‌موو نمونه‌ی سه‌رنجی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌که‌ڵکن و گۆڕوایه ئه‌و به‌هره‌مه‌ندانه گه‌ر له‌م به‌رنامه‌یه‌شدا سه‌رکه‌وتو نه‌بن بۆ داهاتوی هونه‌ریان سودی زه‌وه‌ندیان لێوه‌رگرن.
بینه‌ران
ڕاسته ڕاسته‌وخۆ بینه‌رانی ده‌ری ته‌له‌فزیۆن تواناکانی پێشبڕکێکاران ئه‌بینن، به‌ڵام ئه‌شێ زۆر جار له‌چاوی میوانانی ستۆدیۆشه‌وه که‌بۆ بینین دانیشتون و گاه نه‌رمه چه‌پڵه‌و گاه گه‌رمه چه‌پڵه‌یان دێ، هانده‌ربن له به‌گه‌ن کردن یان نه‌کردنیان لای بینه‌رانی ده‌ره‌کی. گه‌رچی بینه‌ران زۆرینه گه‌ش ئه‌نوێن، که‌چی هه‌ندێ جاریش خوێندنه‌وه‌ی خه‌مۆکی له ڕوخساری هه‌ندێکی دیاندا که له‌وه ئه‌کا به‌زۆر هێنرابن، بینه‌رانی ته‌له‌فزیۆن چه‌واشه ئه‌که‌ن. له‌کاتێکا کورد ئه‌ڵێ (ئه‌گه‌ر ماتی بۆچی هاتی، ئه‌ی که هاتی بۆچی ماتی؟!)
ده‌رهێنان
گۆڕوایه ده‌رهێنه‌ری ئه‌م به‌رنامه‌یه، هه‌موو جار سه‌رنجه‌کانی خۆی تۆمار بکا، بره‌و به‌ده‌رهێنانی ئه‌ڵقه‌ی داهاتوی بدا و که‌مو کوڕیه‌کانی که به‌چاوی په‌تی ئه‌دیترێن چاره‌سه‌ر بکا، ئه‌و ئه‌بێ هێنده خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات بێ، که بتوانێ ته‌نانه‌ت جل و به‌رگی بینه‌رانیش جۆره ڕێکخستنێکی تێدا دروست بکا. بۆ به‌رنامه‌ی له‌و بابه‌ته، جلکی موڵکی تا ساکارتر بێ گونجاو تره و پێویست به قات و بۆینباخ ناکا، ته‌نانه‌ت بۆ به‌شداربوانیش. بۆ کیژانیش هه‌روه‌ها، مکیاجی تێر و که‌ره‌سه‌ی عه‌نتیکه تۆزێک ناوێزه دیاره نیشاندانی جانتا له باوه‌شدا، قه‌مسه‌ڵه‌ی ئه‌ستور، قاپوت، له‌چکی قه‌به، ملپێچ، ده‌ستکێش، مانای دانیشتنی سه‌فه‌ری ئه‌گرێته‌وه، وه‌ک چۆن له ئێزگه‌یکی پاسا ئه‌وه‌ستین.
ئه‌نجام
سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن بۆته پیشه‌ی ڕۆژانه و زۆرینه‌ش بێ ئه‌وه‌ی به خۆ بزانین چه‌ند کاتژمێرێک به‌دیاریه‌وه به‌سه‌ر ئه‌به‌ین!!. سه‌یر کردنی ته‌له‌فزیۆن بنێشت جوینی چاوه وه‌ک فرانک لۆید ڕایت ی ته‌لارسازی مۆدێرنی ئه‌مه‌ریکایی بۆی ئه‌چێ(٧)، ته‌له‌فزیۆنه‌کان زۆر بوون و بابه‌ته‌کان لێک نێزیک ئه‌بنه‌وه، بینه‌ره‌کان دابه‌ش ئه‌بن، و توانستی هه‌ڵبژاردنیان فراوان ئه‌بن. (کوردستار) که میکانیزمێکی چالاک گرتۆته به‌ر بۆ به‌ده‌رخستنی توانا شاردراوه‌کان و په‌ره پێدانیان، کارگه‌یه‌کی چاکیشه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هونه‌رمه‌ندانی ڕه‌سه‌ن و ناساندنیان. با کوردساتر ببێته فێرگه‌یه‌ک که به‌ڕاستی تێدا بینه‌ران و پێشبڕکێکاران له‌ڕێوه جگه له چێژ ببینن، هه‌م ڕۆشنبیربن و هه‌میش زانیاری فێر بن. بۆ ئه‌وه‌ش که به زیندویی بمێنێته‌وه پێویسته هه‌میشه و به‌رده‌وام نوێکاری تێدا بکرێ و هه‌رچی زۆرتر بینه‌رانی بابه‌تی بۆ خۆی بڕ بدا! کوردستار قۆناغێکی سه‌ختی بڕیوه و ڕوو له‌هه‌ورازه ده‌سا با سه‌ره و لێژ نه‌کرێ(٨)!
په‌راوێزه‌کان
١. سه‌رچاوه: Wikipidia
ITV1 دامه‌زراوێکی ناده‌وڵه‌تی ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانیاییه، ئێستاکه زۆرتر له ١٥ ته‌له‌فزیۆن پابه‌ندێتی، پێشتر که ١٩٥٥ دامه‌زرا ناوی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ربه‌خۆ بوو، دواتر بوو به‌م ناوه.
ئه‌م به پێچه‌وانه‌یBBC ،یه که ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی یه. ئه‌میان ساڵی ١٩٢٢ دامه‌زراوه و گه‌وره‌ترین ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیهانیه که ته‌نیا له به‌ریتانیادا ٢٦٠٠٠ کارمه‌ند ئیشی تێدا ئه‌که‌ن.
٢. Genre(جۆنرا).. ووشه‌یه‌کی فه‌ره‌نسیه به‌رامبه‌ره‌که‌ی به کوردی، خشت (جۆر) ئه‌گرێته‌وه.
Script(سکریپت).. ووشه‌یه‌کی ئینگلیزی یه واته ده‌قیی نوسراوی فیلم، شانۆگه‌ری.. تاد، ئه‌ویش له ڕاستیدا (کرداری وێنه‌کێشانی ئه‌و ده‌قه‌یه به‌ووشه)، که به‌فه‌ره‌نسی پێی ئه‌وترێ Scenario( سیناریۆ).
(ته‌له‌فزیۆنی ڕاسته‌قینه) به ئینگلیزی واته ، Reality TV
٣. هێما به‌و دێڕه‌ی بێکه‌س که ئه‌فه‌رموێ:
نێر‌و مێ گه‌ر به جووته بۆ وه‌ته‌ن هه‌وڵێ نه‌ده‌ن
دووره ده‌رچونی له زیلله‌ت، مه‌ل به‌باڵێ نافڕێ!
٤. ئه‌و گرته‌یه‌ی له لای سه‌ره‌وه‌ی سنگه‌وه تا ته‌وقه‌سه‌ر ئه‌گرێته‌وه.
٥. ده‌مێک بوو ئه‌مویست له سه‌ر نیشاندانی ناوی بوتڵه ئاوی کانزایی و کلینێکسی دانیشتنه هه‌میشه‌ییه‌کانی ناو ته‌له‌فزیۆن بنوسم، به‌ڵام ووتم مه‌بادا بڵێن “کابرا ئێره‌یی پێدێ بۆیه نایه‌وێ، ده‌سماڵ کاغه‌زی و ئاوی حه‌یات له‌به‌رده‌می که‌سدا ببینێ” لێگه‌ڕام!!
٦. په‌ندێکی به ناوبانگی پێشینانی کورده، به‌و گیسکه وتراوه که “خاوه‌نه‌که‌ی” هه‌م به خواردن قه‌ڵه‌وی کردوه و هه‌میش له‌ولاوه گورگێکی بۆ داناوه چاوه زه‌قه‌ی لێ بکا و له‌ڕی کاته‌وه! هیوادارم لێکدانه‌وه‌ی نه‌رێنی بۆ نه‌کرێ و ده‌سته واژه‌که ته‌نیا به‌و مه‌به‌سته دێ که میدیا نه‌هێڵێ بۆ ساتێکیش بینه‌رانی دوور له سه‌ر ئێشه‌ی هه‌واڵی ڕامیاری بژین، نه‌ک خوا نه‌خواسته هه‌رگیز بینه‌ران به گیسک بچوێنرێن!
٧.
The Television Genre Book, Glen Creeber (Editor), Associate Editors Toby Miller and John Tulloch, bfi Publishing, 2001, p 76
٨. هێما به‌و دێڕه‌ی شوکری فه‌زڵی که ئه‌فه‌رموێ:
ئیش که ئێستا ڕوو له‌هه‌ورازه سه‌ره‌ولێژی نه‌که‌ی
بیری وردیشی ئه‌وێ هه‌ر به‌دۆعاو نوێژی نه‌که‌ی
سه‌رچاوه‌کان
The Television Genre Book, Glen Creeber (Editor), Associate Editors Toby Miller and John Tulloch, bfi Publishing, 2001.
http://en.wikipedia.org/wiki/Pop_Idol. .06.03.2007
تێبینی > ئه‌م بابه‌ته له ئاسۆی فه‌رهه‌نگ ژماره ٣٩٧ ی به‌رواری ٢٩ی ٣ی ٢٠٠٧له لاپه‌ره 2 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

