زنجیره دراما کوردیه‌کانی ڕه‌مه‌زان و بینه‌ری کورد
دوای ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری ساڵی 91 نــهتهوهی کورد بار‌و دۆخێکی شیاوی بۆ هه‌لکه‌وت بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه و بنیادنانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردوستان لـه‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا به‌گشتی ، وه‌ک بواری ( سیاسی ، ڕامیاری ، ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری ، هونه‌ری ) له ماوه‌ی ئـــــــه‌م چه‌ند ساڵانه‌شدا به تایبه‌تی توانراوه گه‌شه‌یه‌کی گه‌وره بدرێ بـــــــــــــه میدیای کوردی له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رز ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کورد له ئێستادا خاوه‌نی چه‌ندین کــــــــهناڵی ته‌له‌فیزێۆنی ئاسمانی وه‌ک ( کوردسات ، کوردوستان تیفی ، زاگرۆس ، نه‌ورۆز ، گه‌لی کوردستان ، ڕۆژ تیفی ) و هتد ، کــــــه ڕۆڵێکی گه‌وره‌یان بینیوه له‌گه‌یاندنی هه‌واڵ ڕوداوه سیاسی و ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی وهونه‌ریه‌کان بۆ گـه‌لی کورد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان سات به سات له شاشه‌ی ته‌له‌فیزێۆنه‌کانه‌وه.
کورد توانی بـــــه ماوه‌یه‌کی که‌م له دوای کشانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ڕژێمی به‌عس له‌م هه‌رێمه‌دا زۆر به زیره‌کانه‌و به توانایه‌کی که‌مه‌وه دام وده‌زگای تــــــــه‌له‌فیزێۆن دابمه‌زرێنی ، له پێشدا له که‌ناڵی ناوخویه‌وه ده‌ستی کرد به په‌خش ته‌له‌فیزێۆنی تا گه‌یشته دامه‌زراندنی چه‌نده‌ها که‌ناڵی ئاسمانی به‌توانا که ڕۆژانه ماوه‌ی بیست و چوارکات ژمێر په‌خش ده‌که‌ن که ده‌توانم به متمانه‌وه بڵێم کورد له‌م ئاسته‌دا هیچی له میله‌تانی تری جیهان که‌متر نیه.
بێگومان له‌م که‌ناڵانه‌وه ڕۆژانه چه‌نده‌ها به‌رنامه‌ی جوان و قه‌شه‌نگ پێشکه‌ش ده‌کرێ له هــــه‌موو بواره‌کاندا له‌وانه به‌رنامه‌ی { ڕۆژێکی نۆی ، کورد‌و ڕۆشنگه‌ری ، له‌گه‌ڵ ڕه‌نج ، تاکسی دیالوک ، به‌رنامه‌ی به‌رنامه ، به‌رنامه وه‌رزشیه‌کان ، کورد ستار ، دراما کوردیه‌کان ، به‌رنامه‌ی هونه‌ری و که له که‌ناڵی ( کورد سات ) وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رنامه‌ی ترپه‌خش ده‌کرێت ، بـه‌رنامه‌ی گه‌نجینه ، به‌یانی باش ، زووم ئن، ڕیگا، فیلمه جیهانیه‌کان که دۆبلاژ ده‌کرێ بۆ کـــــوردی ، کۆتایی هه‌فته و چه‌ندانی تر که له که‌ناڵی ( کوردوستان تیفی ) وه پـــــه‌خش ده‌کرێت ، به‌رنامه‌ی زاگروس کافی ، میوان شۆ ، چه‌لک و فه‌له‌ک ، دۆسیه‌ی هونه‌ری ، بێ سنور ، گه‌شتی جیهان ، کـــــــــــــه له که‌ناڵی زاگرۆسه‌وه په‌خش ده‌کرێت ، به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆ لـــــــــــــــــــه کوردوستان و چه‌ندینی تر که له که‌ناڵی نه‌ورۆزه‌وه په‌خش ده‌کرێت هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی گه‌رماو و گــــــه‌رم، ئیواره‌تان باش وچه‌ندینی تر له که‌ناڵی گه‌لی کوردوستانه‌وه که‌ماوه‌یه‌کی کــــــــــــــــــهمه وه‌ک که‌ناڵێکی ئاسمانی ده‌ستی کردوه به په‌خشی به‌رنامه‌کانی و سه‌رکه‌وتنی باشی به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی بکــــــــــــــه‌م و گرنگی پێبده‌م ڕۆڵی ( زنجیره دراما کوردیه‌کان ) ه که بێگومان بینه‌ران گرنگیه‌کی زۆری پێده‌ده‌ن لـــه ته‌ماشا کردن و به دوادا چونی دا ، چ له ناوه‌وه‌ی کوردوستان و یا له ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان ، مه‌بـــــــــــــــــــه‌ستم ئه‌وروپاو وڵاتانی تری جیهانه که له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ڕێژه‌یه‌کی زۆری ڕه‌وه‌ندی کورد بونیان هه‌یه.
چونکه بینه‌ری کورد لـــــــــه ئه‌وروپا و وڵاتانی تر زۆر تامه‌زرۆی بینینی زنجیره درامای کوردین به متمانه‌شه‌وه ده‌یلێم که‌می و نه‌بونی ئــــــــــــــــه‌م درامایانه وای کردوه بۆشاییه‌ک لای بینه‌ری کورد دروست بکا‌ت و ڕوو بکه‌نه بینینی زنجیره دراما عه‌ره‌بیه‌کان یاخود بیانیه‌کان کــــــــــــه له که‌ناڵه عه‌ره‌بی و بیانیه‌کانه‌وه په‌خش ده‌کرێت ، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری سلبی هه‌یه له‌سه‌ر خیزانی ڕه‌وه‌ندی کورد به تایبه‌تی منداڵانی ئه‌و خێزانه کوردانه و دوریان ده‌خاته‌وه لـه بینینی که‌ناڵه کوردیه‌کان و به‌رنامه‌کانی ، هه‌ر چه‌نده وه‌ک باسمان کرد ئه‌م که‌ناڵه کوردیانه زۆر پێشکه‌وتون و توانایـه‌کی باشی گه‌لی کورد ده‌خاته ڕوو کادیرو کارمه‌ندی به توانا کاری تێدا ده‌کـــه‌ن به‌ڵام زیاتر پێویستی به‌که‌سانی پسپۆڕ‌و ئه‌کادیمی و شاره‌زا تر هه‌یه له بواری به‌رنامه ڕێژی و به‌کار هێنانی ته‌کنیکی سه‌رده‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پلانی توکمه و بــــــــه سود دابنین تا بینه‌ری کورد لــــــه خۆیان نزیک بخه‌نه‌وه جا چ منداڵانی کورد یا لاوه‌کان تـــــــــا ده‌گاته مرۆڤی به ته‌مه‌ن و به ساڵاچوشدا . لێره‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم که جێ داخه درامای کوردی بــــــــــــــونی زۆر که‌مه گه‌ر هه‌شبێت له ماوه‌ی ساڵیک دا درامایه‌ک یا دوو دراما به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و په‌خش ده‌کرێت کـــه به داخه‌وه زۆربه‌شیان ئاستیان نزمه‌و ناخرێنه خانه‌ی به‌رهه‌مێکی سه‌رکه‌وتوه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لــــــــــــه‌لایه‌ن دام ده‌زگا حکومی و زۆربه‌ی ئه‌م که‌ناڵانه‌وه یارمه‌تی باشی داراییان ده‌درێت بۆ بــــــــــــــــه‌رهه‌م هێنانی ئه‌م زنجیره درامایانه ، ئه‌وه‌ی که ماوه‌ته‌وه باسی بکه‌م ، کاتێک ئه‌م درامایانه بـــــــه‌رهه‌م دێت و وێنه گرتن و مۆنتاژی ته‌واو ده‌بێت و ئاماده ده‌کڕیت بۆ په‌خش کردن ، لــــــــــــــــــــه مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌خرێته به‌رنامه‌وه بۆ په‌خش کردن ، لێره‌دا پرسیارێک دیته ئاراوه ئـــــــــــــه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ته‌نها مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌یه ئه‌م درامایانه‌ی تێدا په‌خش بکرێت ، به تایبه‌تیش له‌ڕه‌مه‌زانی ئه‌م ساڵدا ڕۆژانه ده‌بینین له که‌ناڵه‌کانه‌وه ریکلام بۆ ئــــه‌م درامایانه ده‌کرێت وه‌ک { درامای فه‌نته‌لۆس و ژیله‌مۆ } له کوردسات ، درامای { کانی غه‌ریبان و بزر } لــــه زاگرۆس ، درامای { پرس } لــــــــه نه‌ورۆز تیفی
درامایه‌کیش له که‌ناڵی کوردوستان تیفی کــــــه هه‌موی ئاماده‌یه بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان په‌خش بکرێن ئه‌مه‌و جگه له‌زنجیره درامای دوبڵاژ کراو بۆ زمانی کوردی و بــــــــــــــــــــــــه‌رنامه‌ی کامێرای شاراوه و به‌رنامه ئاینیه‌کان و چه‌ندانی تر که ئاماده کراون بۆ په‌خش کردن له‌م که‌ناڵانه‌وه هــــــــــه‌ر له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ، بێگومانم کـــــــــه هیچ جۆره هه‌ماهه‌نگی و ته‌نسیقێک نیه لــــــــــه مابه‌ینی ئه‌م که‌ناڵه‌نه‌داو بینه‌ری کورد توشی چه‌واشه‌یی و سه‌رگه‌ردانی ده‌کات و نازانی تـــــــه‌ماشای کـامیان بکا‌ت ، چونکه زۆربه‌یان له یه‌ک کاتدا په‌خش ده‌کرێن ، بینه‌ری کورد لـــــــــه ئه‌ورپادا زۆربـه‌یان ڕۆژانه تا کاتێکی دره‌نگ کار ده‌که‌ن به ماندویی دێنه‌وه ماڵه‌وه‌و ئه‌بێ خۆیان زوو ئاماده بکــــه‌ن بۆ چونــــه سه‌ر کاری ڕۆژی داهاتو ، لـــه لایه‌کی تره‌وه گرتنی ( ڕۆژ ) ش له ڕه‌مه‌زانی ئه‌م ساڵدا زۆر قورسه چونـــــــکه ماوه‌ی ڕۆژو گرتنی ڕۆژانه زیاتر له‌دوانزه سه‌عاته لـــــــــــــه ئه‌وروپادا ، بۆیه ده‌بـــــــــــــــــــــێ ده‌سه‌ڵاتی کارگیڕی که‌ناڵه کوردیه‌کان و لێژنه‌ی ته‌نسیقی په‌خشی بــــه‌رنامه‌کان له‌م که‌ناڵانه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی کـــــــه باسمان کرد هه‌مووی ڕه‌چاو بکــــه‌ن ، بـــــــــــه تایبه‌تی ماوه‌ی هاتنی ڕه‌مه‌زان ته‌نها چه‌ن ڕۆژێکی که‌می ماوه هیوادارم ئه‌م پێشنیارانه به زویی بخرێته بــواری جیبه‌جێکردنه‌وه له‌م که‌ناڵه به‌رێزانه‌دا.!!؟
ئاسایش عوسمان دانش
بیست ونۆی مانگی ئابی ساڵی 2008
سوید ،، بۆرۆس
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

