دیدار‌و گفتوگۆ
دیدار‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و سینارێست و شانۆکار کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا
(( هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندان ،، کاوه ئه‌حمه‌د میرزا و ئاسایش عوسمان دانش له کاتی دیداره‌که‌دا له تیپی نواندنی سلێمانی ))
ماوه‌یه‌کی زۆر بوو چاوه‌ڕێ ده‌رفه‌تێک بووم بۆ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه چـــــاوم بــــــــــــه ماموستا کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا بکه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی دیدار‌و چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ ساز بکه‌م ، له مــــــــانگی حزیران که گه‌رامه‌وه کوردوستان ماوه‌ی دوو مانگ زیاتر له شاری سلێمانی مامه‌وه. زۆر مه‌بــه‌ستم بوو به زوو ترین کات ئه‌م دیداره ساز بده‌م. له سه‌ردانێکم دا بۆ تیپی نواندنی سلێمـــــــــــــانی چاوم که‌وت به مامۆستا کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا و دوای ڕێکه‌وتن له گه‌ڵیدا ئه‌م دیدار‌و گفت‌و گۆیه‌م له دوو توی ئه‌م دیداره‌دا ئه‌م گفت‌و گۆیه‌م له ته‌کیدا ساز کرد.
پێشه‌کی ،،،
کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا یه‌کێکه له‌و که‌سه ماندوو نه‌ناسانه‌ی ڕێبازی شانۆی کوردی کـــــــــــه چه‌ندان ساڵه خزمه‌ت به بزاڤی شانۆی کــــــــــــوردی ده‌کات چ وه‌ک نوسه‌ر ، سینارێست ، یا وه‌رگێری ده‌ق و تێکسته شانۆیه‌کان یا ئه‌کته‌ر له هه‌مان کـــــــــــــــــــــاتدا، کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا ساڵی 1971 بوه به ئه‌ندامی تیپی نواندنی سلێمانی و له ڕێزه‌کانی ئـــــــــه‌م تیپه‌دا کـــــاری کردوه که یه‌کێکه له تیپه پێشکه‌وتوه‌کانی هونــــــــــه‌ری نواندن و شانۆی کوردی و مێژووی دروست بــــــوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بـــــۆ سه‌ره‌تاکانی ساڵانی حه‌فتاکان و پێشتریش. جگه لـــــــه‌وه‌ی وه‌ک فه‌رمانبه‌رێک له ساڵی 1976 وه له ناوه‌ندی چالاکی قوتابخانه‌کانی سلێمانی کــــــاری کردوه تا گه‌یشتوه‌ته پله‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌م ناوه‌نده هونه‌ریه له ساڵی 1997 دا.. ئـــــــــه‌مه ڕاستیه‌که هه‌موو هونــــــــــــه‌رمه‌ندان و ڕۆشنیران و بینه‌ران و جـــــــــه‌ماوه‌ری شانۆی کوردی له شــــــــــــــــاری سلێمــــــــانی ده‌یزانن کـــــــــه چــــــــــــالاکی قوتابخانه‌کان چ ڕۆلێکی گرنگی گێڕاوه له به‌ره‌و پێشه‌وه‌چون و وپێگه‌یاندنی ده‌یــان ئه‌کته‌ری به توانا‌و لێهاتوو وه چ خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی هونه‌ری کردوه له هه‌موو بواره‌کاندا له‌و کات و ساته‌نه‌دا به گشتی و هونه‌ری شانۆ و نواندن به تایبه‌تی. بێگومان کــــــــاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه چ وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر و چ وه‌ک هونـــــــــــــــه‌رمه‌ند له زۆربه‌ی ئـــــــــــــه‌و کاره هونه‌ریانه‌ی ئه‌م به‌ڕیوه‌به‌رێیتیه پێشکه‌شی کردوه له سازدانی ڤیستڤاڵی شانۆیی قوتابخانــــه‌کانی شاری سلێمانی که ساڵانه ساز ده‌درا و دواتریش به‌شدار بوونی ئــــه‌م به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه له ڤیستڤاڵه‌کانی شانۆی قوتابخانه‌کان که ســـــــــــاز ده‌درا له سه‌رانسه‌ری هه‌موو ئێراقدا. زۆربـــــــــــــــــــــه‌ی جاریش چالاکی قوتابخانه‌کانی سلێمانی پله‌ی یه‌که‌می له سه‌ر ئاستی نواندن و ده‌رهێنان و کاره هونــــه‌ریه‌کانی تردا له‌م ڤێستڤاڵانه‌دا به ده‌ست هێناوه..!!
کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا مانـــــــگی ئه‌یلولی ســــــاڵی 2006 خانه‌نشین کرا له بـــه‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاکی قوتابخانه‌کان بــــــــــــــــه‌ڵام له ساڵی دوو هه‌زارو دوو که ته‌له‌فیزێۆنی په‌روه‌رده دامه‌زرا به‌ڕێزیان یه‌کێک بوو له‌دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م ته‌له‌فزێۆنه له شاری سلێمانی به‌ڕیوه‌به‌ری ئـــه‌م که‌ناڵه بووه هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه تا کۆتایی ساڵی دوو هه‌زارو شه‌ش.
کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا تائێستا بـــــــــــه هه‌مان توانا‌و نه‌فه‌سه‌وه به‌رده‌وامه له خزمه‌تکردنی شانۆی کوردی. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تیپی نواندنی سلێمانی یه ، له ساڵی 971 وه پـــــه‌یوه‌ندی کردوه و به‌بێ هه‌ڵبژاردن له‌و ساڵه‌دا بــــــــووته سکرتێری ده‌سته‌ی بـــــــــه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م تیپه و بێ بچڕاندن بـــــــه‌رده‌وام بووه له کـــــــاره شانۆیی و ته‌له‌فیزێۆنیه‌کانی تیپی نوانـــــــدنی سلێمانی که پێشکه‌شی کردوه و به‌شداریه‌کی به‌رچاو و دیاری هـــــــــه‌بووه. وه‌ك ( دزی زۆرزان ، هاوڕی و نیو ، فیله‌که‌ت ئه‌ی خاوه‌ن شکۆ ) و هتد ، ژاڵه که یه‌کێک بوو له زنجیره دراما ته‌له‌فیزێۆنیه‌کانی تیپی نواندنی سلێمانی. کورته جیرۆکێکی هونه‌رمـــــــــــــه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه بوو. کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا سینارێۆکه‌ی نوسیوه‌و ئاماده‌ی کردوه. ده‌رهێنه‌ری بــــه توانای کورد مامۆستا ناسر حه‌سه‌ن ئه‌رکی ده‌رهێنانی گرتبوه ئه‌ستۆ و له ته‌له‌فیزێۆنی که‌رکوک کــــــه ئه‌و سه‌رده‌مه تاکه که‌ناڵی کوردی بوو له ئێراقدا په‌خشی ده‌کرد . زنجیره‌که له هه‌شت ئه‌لقه پێک هاتبو و وه‌ک یه‌کــه‌م تجربه‌ی زنجیره
درامای ته‌له‌فیزێۆنی سه‌رکه‌وتنێکی باشی بــــه ده‌ست هێناو زۆر ئه‌کته‌ری به تواناش ڕۆڵیان تێدا بینی وه‌ک ( عه‌لی که‌ریم ، شه‌ماڵ عومه‌ر ، جیهاد دڵپاک ، به‌کر ڕه‌شید، زاهیر عه‌لی ، سه‌لاح باڵا به‌رز ، ئالا عومه‌ر ، نیگار حه‌سیب قه‌ره‌داغی ، سمکۆ عه‌زیز ) و چه‌ندانی تر..
خۆاڵێخۆشبوو ئه‌حمه‌د میرزا کـــــــه باوکی هونه‌رمه‌ند مامۆستا کاوه‌یه که‌سایه‌تیه‌کی به‌ناو بانگی شاری سلێمانی یه. یه‌کێک بــــــــووه له‌و پیاوه ناودارانه‌ی که به که‌سێکی روح سوک و قسه خۆش ناوی ده‌رکردوه له هه‌مان کاتدا خێزانه‌که‌یان خێزانێکی ناودارو ڕه‌وشت به‌رزو پایه‌دار بۆه.. مامۆستا کاوه له زۆربه‌ی ئه‌و ڤیستڤاڵه هونه‌ری و شانۆیانــه‌ی له شاری سلێمانی و شاره‌کانی تری کوردوستان و ئێراق ساز ده‌دران هه‌میشه وه‌ک ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگــــــــــــاندن کاری کردوه و ڕۆڵێکی به‌رچاو و دیاری هه‌بووه وه‌ک نوسه‌رو که‌سێکی شاره‌زا له بــــــواری هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ق و تێکسته شانۆیه‌کان و ڕۆڵی ده‌رهێنان و کاره هونـــــــــه‌ره‌یه‌کانی تر. وه‌ک ئه‌کته‌ریش زۆر حه‌زی له نواندن بووه‌و له زۆرکاری شانۆیی و ته‌له‌فیزێۆنی و به‌رهه‌می سینه‌ماییدا وه‌ک ئه‌کته‌ر ڕۆڵی دیوه
له گه‌ڵ ئه‌م که‌سایه‌تیانه که زۆربه‌یان جێگا‌و شۆینی شیاویان هه‌بــــــووه له مێژووی بزاڤی شانۆی کوریدا کاری کردوه له تیپی نواندن و چالاکی قوتابخانه‌کان و دام ده‌زگا هونــــــــــــــــه‌ریه‌کاندا ئه‌و که‌سانه‌ش وه‌ك ( غازی بامه‌ڕنی ، سمکۆ عه‌زیز ، شێخ طالب به‌رزنجی ، عومه‌ر دڵپاک ، عـــــــــه‌لی نوری ، که‌مال ڕه‌شید موختار ، ئه‌حمه‌د ساڵار، برهان مه‌سڕه‌ف ، ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی، ناسرحه‌سه‌ن، خوالێخوشبوو عوسمان چیوار ، ته‌ها خه‌لیل ) و هتد..
کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا که‌سایه‌تیه‌کی خۆشه‌ویست و مرۆڤێکی دڵ ســـــــــــاف و هاوڕێ ویسته. له ناو هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی شانۆ و نواندن و بواره‌کانی تری هونــــــــــه‌ردا ڕیزێکی تایبه‌ت و شیاوی خۆی هه‌یه. ناسینی من بۆ ئه‌م به‌ڕێزه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانێکی زوو. ئه‌و کاتانـــــــــه‌ی من خۆێندکاری ئاماده‌یی پیشه‌سازی بوم لــــــــــــــه کاره شانۆیه‌کانی چالاکی قوتابخانه‌کان له گه‌ڵ ماموستا غازی بامه‌ڕنی کارم ده‌کرد. هه‌روه‌ها بـــــــــه هۆی لێک نزیک بوونی خێزانه‌کانمانه‌وه. به تایبه‌تی کاک کاوه که هاوڕی نزیک و خۆشه‌ویستی به‌ڕیزان (کـــــــه‌مال ڕه‌شید و حه‌مه صدیق ) ه که هه‌ردوکیان ئاموزای گه‌وره‌و ڕێبه‌ری ژیـــــــــانی هونه‌ری من بوون. دوایتر زیاتر له یه‌کتر نزیک بوینه‌وه کاتێک پێکه‌وه سه‌رقاڵی کارکردن بـــــــــــوین له کارێکی درامی به ناوی ( نهێنی ) که کورته چیرۆکێک بوو دامه مامۆستا کاوه و به‌ڕیزیان سینارێوی بــــــــۆ نووسی و ئاماده‌ی کرد وه‌ک فیلمێک یا درامایه‌کی ته‌له‌فیزێۆنی و هونه‌رمه‌ند حه‌مه عه‌لی خان ویستی ئـــــــه‌رکی ده‌رهێنانی لــــه ئه‌ستۆ بگری وه‌ک به‌رهه‌می تیپی شانۆی زانکۆ پێشکه‌شی بکه‌ین به‌ڵام ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خسا و هونه‌رمه‌ند میران عه‌لی دوایتر هه‌ستا به ده‌رهێنانی بۆ تیپی نواندنی سلێمانی..
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵێم مامۆستا کـــــاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا مرۆڤێکی مه‌زن و ڕابه‌رێکی شاره‌زای بواری هونه‌رو شانۆی نه‌ته‌وه‌که‌مانه. هه‌ر کاتێک باس له قوناغی مێژووی دروست بــــــــوون و پێگه‌یاندنی شانۆی کوردی بکرێ. کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا جێگا‌و ڕۆڵێکی دیار‌و به‌رچاوی له‌م مێژوه‌دا هه‌یه. سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی که ته‌مه‌نێکی درێژی له گه‌ڵ شانۆی کوردی‌دا بردوته ســــــه‌ر، ئێستاش به هه‌مان گڕوتینو توانای جارانه‌وه هه‌میشه له هه‌وڵ و کارکردن دایه بۆ خزمه‌تی بزاڤی شانۆی گه‌له‌که‌مان
دوا به‌رهه‌می زنجیره درامای ته‌له‌فزێۆنی ( وه‌سێتنامه ) بـــــوو که له نووسین و سینارێوی خۆی بوو وه‌ک ئه‌کته‌ریش ڕۆڵی سه‌ره‌کی ده‌بینی له ته‌ک هونــــــه‌رمه‌ندان ( ئازاد جه‌لال ، به‌کر ڕه‌شید، ئاڵا عومه‌ر، شلێر کۆیی ، حه‌مه عه‌لی خان ، ئاسۆ عومه‌ر ) و چه‌ندانی تر، ئێستاش له گه‌ڵ گروپی
هونه‌رمه‌ندانی تیپی نواندنی سلێمانی وچه‌ندان هونه‌رمه‌ندی به‌شدار بـووی تری به تواناسه‌رقاڵی کارکردنن له وێنه گرتنی زنجیره درامایه‌کی ته‌له‌فیزێۆنی نۆێ به نـــــــــــــاوی ( شیله‌مۆ ) سینارێۆ نوسینی خۆیه‌تی و یه‌كیکه له به‌رهه‌مه‌کانی که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات ،،
****** (( دیدار و گفت‌و گۆ که )) ****
ئاسایش / پێش ده‌ست پێکردنی دیداره‌که ، پێمان خۆشه به‌ڕێزتان کــــورته باسێکی ژیانی خۆتمان بۆ بکه‌یت که تێدا ئاماژه بکه‌یت به سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنت له شانۆدا ، ژیانی هونــــــــه‌ریت له شاری سلێمانی به گشتی و تیپی نواندنی سلێمانی به تایبه‌تی ،،،
به‌رهه‌مه‌کانت ، وه‌ک نوسین یا وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردنی ده‌ق وتێکست بۆ شانۆ یا دراما و فیلم یـا نوسینی سینارێۆ ،،
به تایبه‌تی ئێوه له‌م مێژوه دورو درێژه‌ی ژیـــــــــــانی هونه‌ریتا وه‌ک نوسه‌رێکی سه‌رکه‌وتو چه‌ندان کورته چیرۆک و ده‌ق و تێکستی هونه‌ریت ئاماده کردوه بۆ شانۆ و زنجیره درامــــــــاکان و ده‌ورێکی باڵاتان هه‌بووه ، ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌م بواره‌دا ، بۆیــــــــــــــه به‌لامه‌وه گرنگه بزانم نهێنی
ئه‌م توانا‌و نه‌فه‌سه به‌رده‌وامه له چی دایه که چه‌ندان ساڵه لایه‌نێکی زۆری تـــه‌مه‌نت بۆ ته‌رخان
کردوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆێنه‌ران زیاتر ئاشکرا بن به که‌سایه‌تی به‌ڕێزتان..؟
کاوه / ساڵی 1940 له شاری سلێمانی له دایک بووم ، هــــــــه‌ر له‌و شاره‌شدا خۆێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیم ته‌واو کردوه، ده‌رچووی خانه‌ی مامۆستایانم لــه سلێمانی ساڵی 960 ــ 1961 ئه‌ندامم له ڕێکخراوی هونه‌رمه‌ندانی کوردوستان ، به‌شداری خولی ده‌رهێنانی شانۆیی و تــه‌له‌فیزێۆنیم کردوه له ساڵی 1979 له شاری به‌غداد وه بــــــــــــه پله‌ی دووه‌م ده‌رچووم له‌سه‌ر ئاستی ئێراق ، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی هونه‌ره جوانه‌کان بووم له ساڵی 1956 تا ساڵی 1963 ، ئه‌نـــدامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی نواندنی شورش بووم ، له ساڵی 1971 وه تا ئێستاش ئه‌نـــــــــدامی تیپی نواندنی سلێمانیم و چه‌ند خولێکیشه له سه‌ر یه‌ک سه‌رۆکی ئه‌و تیپه‌م ، به‌شداری هه‌ردوو دیـــــــــــــداری شانۆی کوردیم کردوه ، به‌شدار بووم له یه‌که‌م کۆنفڕانسی شانۆکارانی کورد ، له ساڵی 1976 ه‌وه لــــــــــه چالاکی قوتابخانه‌کان فه‌رمانبه‌ر بووم و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر بــووم له 1997 وه تا 2006 به‌ڕێوه‌به‌ری چالاکی قوتابخانه‌کان بووم ، لێپرسراوی مه‌ڵبــــــــــــــــــــــه‌ندی شانۆی کوردوستان بووم له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ، یه‌كێکم له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ته‌له‌فیزێۆنی په‌روه‌رده له ڕۆژی دامـــه‌زراندنیه‌وه تا خانه‌نشین کردنم له کۆتایی 2006 دا ، له ساڵی 1972 بوومـــــــــه ئه‌ندامی یه‌کێتی نووسه‌رانی کورد..
به‌رهـــــــــــــــه‌مه‌کانم / له ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو په‌نجاو شه‌شه‌وه ده‌ستم کردوه به به‌شداربوون له شانۆدا و یـــــــــــــــــــــه‌که‌م به‌شداریم له شانۆیی ( پیسکه‌ی ته‌رپیر ) بوو ، ئاماده‌کردن و ده‌رهێنانی خوالێخۆشبوو ره‌فیق چالاک بوو له سه‌ر شانــــــــــــــــــۆی هۆڵی ئاماده‌یی سلێمانی کوڕان نمایش کرا به‌شداریم کرد وه‌ک کاری هونه‌ری ساڵی 1957 له هه‌مـــــان شانۆیی ڕۆڵی گه‌لاوێژم گیڕاو له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش له هه‌مان شانۆیدا ده‌وری پرشنگم بینی ، به‌م شێوه‌یه مــــــاوه‌ی په‌نجاو یه‌ک ساڵه به به‌رده‌وامی له شانۆ و ته‌له‌فیزێۆن و زنجیره دراما‌و سینه‌مادا وه‌ک ئه‌کتــــــــــــــه‌رو نوسه‌ری ده‌ق و تێکستی شانۆیی و سینارێۆی زنجیره‌ی درامی و فیلم به‌شداریم کردوه له بــــه‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و تیپ و دام ده‌زگا هونه‌ریانه‌ی که کارم تێدا کردون ساڵی 2006 یش زنجیره درامای وه‌سێتنامه‌مــــان بۆ که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات ته‌واو کرد‌و هه‌ر له کوردساتیش دوو جار په‌خش کرا که پێک هاتبوو له شانزه ئه‌لقه ، ئه‌م زنجیره‌یه ئاماده‌کردن و سینارێۆی خۆم بوو جگه لـــــــــــــــه‌وه‌ی که ده‌وری میرزا که‌ریمم به‌رجه‌سته ئه‌کرد که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی بوو ، دوا به‌رهه‌میشم زنجیره‌ی درامـــی ( ژیله‌مۆ ) یه که نووسین و سینارێۆی خۆمه و به‌رهه‌می که‌ناڵی ئاسمانی کوردساته.
ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و به‌رهه‌مه شانۆی و ته‌له‌فیزێۆنانه‌و زنجیره دراما‌و فیلمانه‌یه کــه به‌شداریم تێدا کردوه چ وه‌ک ئه‌کته‌ر یا نووسه‌ر یا وه‌رگیڕان یا سینارێۆ و کاره هونه‌ریه‌کان..
به‌رهه‌مه شانۆیه‌کان { پیسکه‌ی ته‌ڕ پیر ساڵی 1957 ، تاوان و تۆڵه 1957 ، شـــه‌ڕی کۆتایی 1959 ، له ڕێ نیشمانا 1959 ، تاوانێک له ئاسماندا 1960 ، ئوتومبیلچی 1960 ، شه‌ش پـه‌نجایی 1960 ، داربڕ 1967 ، نه‌خۆێنده‌واری 1967 ، نرخی ئازادی 1971 ، داوی مــــه‌رگ 1972 ، کۆتایی زۆردار 1973 ، نیو سه‌عات 1973 ، چاوی کوردوستان 1973 ، وورچ 1973 ، شاخــــــــــه‌وانی مه‌زن 1974 ، په‌یکه‌ر 1974 ، مانگرتن 1975 ، رێڕه‌وی گه‌ل 1975 ، ئۆپــــــــــــــــــــه‌ریتی شادی 1977 ، ئۆپه‌ریتی خۆشه‌ویستی زه‌وی 1977 ، له‌خۆبایی 1977 ، مناڵی ژیر 1977 ، کووپه 1978 ، پردی ئارتا 1978 ، چراوگ 1978 ، ناپلیون 1979 ، دوو ڕه‌گ 1979 ، جوله‌که‌ی ماڵتا 1980 ، ئۆپه‌ریتی ڕوبار 1980 ، که‌لله سه‌ر ، مانگی ئاوابوو ، مناڵه بچکۆله‌که‌و گه‌شتی چاره‌نـــــــووس ، پۆنتیلاو ماتی ، کۆشک ، ده‌روێشه‌کان ، سۆناتای مه‌رگ ، دوژمنی گه‌ل ، ئۆپه‌ریتی هێلانه ، ڕۆژمێری براکان ..
له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه شانۆیه‌کانی تیپی نواندنی سلێمانی که ئه‌مانه بوون،،
{ گیسک نیه بزنه ساڵی 1969 . سه‌رینی باداری 1969 ، بلیمه‌ت ، گۆڕ هه‌ڵکــه‌ن ، کاوه‌ی ئاسنگه‌ر ، له سێبه‌ری دڕک دا ، له شێتخانه‌دا ، مه‌کری ژنان ، قڵیشایه‌وه ، نرخی ئـــــــــازادی ، داوی مه‌رگ ، پیری ئاخر شه‌ڕ ، ئابلووقه ، ماڵی شێتی ، دکتۆر پاڵمی ، هه‌ڵهاتنی مانگ ، سێتای ئاسنین ، ئـه‌و پیاوه‌ی خۆی به بارمته دانا ، قه‌ره‌ج ، کۆشک ، شالێر ، مه‌سیح سه‌ر لـــــــه نۆێ له خاچ ده‌درێته‌وه ، سه‌مایه‌کی بێ ناونیشان، دایک، مه‌رگی کورسیـــــــــــــه‌ک، که‌رنه‌ڤاڵی ده‌مامکه‌کــــــــــان ، چیرۆکی خۆشه‌ویستی ، پاسه‌وان ، دیڤز … دیڤز ، گۆڕستانێکی نۆێ ، ده‌روازه داخراوه‌کان ، جـــــــــــــــــه‌نابی وه‌زیر…
به‌رهه‌مه ته‌له‌فیزێۆنیه‌کان { ده‌وه‌ن به ئاشه 1970 ، خـــوا له سوڵتان مه‌حمود گه‌وره‌تره ، مشته‌ی ناو هه‌مانه‌که ، مه‌کری ژنان ، له چایخانه‌دا ، دڵۆپێ خۆێن ، تاوان ، قه‌یسه‌رت لـــــــــه بیر نه‌چێ ، نرخی ئازادی ، بازرگانی شه‌ڕ ، هاوڕێ و نیو ، ئافره‌تی داوین پاک ، من کێم ، پیری ئاخر شه‌ڕ ، دزی زۆرزان ، کۆتایی زۆردار ، فیله‌که‌ی خـــــــــــــــاوه‌ن شکۆ ، فه‌ضله‌ی طریق ، شه‌مامه‌و خاڵ خاڵ ، زنجیره درامای ژاڵه ، چاره‌نووسی ئاده‌میزاد، زنجیره‌ی ڕۆشنا، شۆڕشی گه‌ل ، زیندانی ژماره 13 }
سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌کانم له شانۆدا زیـــــــــاتر له حه‌فتاو پێنچ به‌رهه‌مه له ساڵی 1957 وه ده‌ست پێده‌کات تا ئه‌م سه‌رده‌مه ، جگه زیاتر له بیست پێنج بـــه‌رهه‌می ته‌له‌فیزێۆنی که له ساڵی1970 وه ده‌ستمان به تۆمار کردنی کردوه زۆربه‌ی به‌رهه‌می تیپی نـــواندنی سلێمانی یه له ته‌له‌فزێۆنی به‌غدا به‌شی کوردی و ته‌له‌فیزێۆنی که‌رکوک تۆمــــــــــــار کراوه ، جگه له به‌رهه‌می درامی نهێنی و وه‌سێتنامه و شیله‌مۆ که له کوردوستان بۆ که‌نــــــــــــاڵی ئاسمانی کوردسات تۆمار کراوه. هه‌روه‌ها کارکردنم له هه‌ندێک فیلم دا ، ئه‌م به‌رهه‌مانه ره‌نج و ماندوبونمه لـــه ماوه‌ی ته‌مه‌نی هونه‌ریمدا که زیاتر له په‌نجا ساڵه ، زۆربه‌ی ئه‌م کارانـــــــــــــــه‌شم له چالاکی قوتابخانه‌کان و تیپی نواندنی سلێمانی چه‌نده‌ها تیپ و دام ده‌زگای هونه‌ری تر ئه‌نجام داوه وه‌ک ئه‌کته‌ر یـانوسه‌ر یائاماده‌که‌ر یا سێنارێۆ نووس و ڕاپه‌ڕێنه‌ری کاره هونه‌ریه‌کان له گه‌ڵ ئه‌م ده‌رهێنه‌رانه‌ش به‌شداریــــــم کردوه وه‌ک (( عومه‌ر عه‌لی ئه‌مین ، ئه‌حمه‌د ده‌نگ گه‌وره، ئه‌نــــــــوه‌ر توفی ، فتاح کریم کاوه، برهــــــــان مه‌سره‌ف ، غازی بامه‌ڕنی، سمکۆ عه‌زیز ، عومـــه‌ر دڵپاک، فازل قه‌ساب ، فازل جاف ، جهاد دڵپاک
، که‌ریم عوسمان ، جلیل زه‌نگه‌نه ، ڕزگار کـــــــه‌ریم ، حسین میسڕی ، به‌کر ڕه‌شید ، زاهیر عه‌بدوڵا ڕه‌ش ، گه‌زیزه عومه‌ر عـــــــــــــــه‌لی ئه‌مین ، کامه‌ران ڕه‌ووف ، ئازاد حه‌مه بچکۆل ، حسین نصراوی ، جه‌مال محه‌مه‌د ، به‌دیعه دارتاش ، بهنام میخایل ، نــــــــــاسر حه‌سه‌ن ، میران عه‌لی ، طه بابان ، ڕه‌فیق چالاک ، طه خه‌لیل )) ..
ئاسایش / به‌ڕیز ماموستا کاوه به ڕای توو ئێمه‌ی کورد هه‌وڵمــان داوه له بۆاری شانۆدا خوڵقێنه‌ر بین ، واته کاری خوڵقاندنمان کردوه ،
تاچ ئاستێک توانیومانه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک ناسنامه‌یه‌کی تایبه‌ت بــه خۆمان بۆ شانۆکه‌مان دروست بکه‌ین ، بۆ ئه‌وه‌ی جیواز بین له گه‌لانی تر..؟
کاوه / هه‌وڵی زۆر‌و جدی دراوه بۆ دامه‌زراندنی شانۆیه‌کی کوردی ڕه‌ســـــــــــــــــه‌ن ، به‌ڵام هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تادایه ، به ڕاستی ئه‌م کاره زۆر گران و ئاڵۆزه و ماندوو بوون و هـــه‌وڵی زۆری ده‌وێ که به هیوام له پاشه ڕۆژدا ئێمه‌ش ببینه خاوه‌نی شانۆی خۆمان.
ئاسایش / له ئێستادا شانۆی کوردی تووشی قه‌یرانێکی گـــــــــــــــه‌وره هاتووه که بۆته هۆی سستی و
که‌مته‌رخه‌می . به پێچه‌وانه‌وه شانۆی کوردی له کۆتایی ساڵه‌کانی شه‌ست و ده‌ستپێکی حه‌فتاکان و تا ساڵانی دوایی تر . به ساڵانێکی هه‌ستیارو پێشکه‌وتودا گوزه‌ری کــــــــــــــرد که ئه‌توانم بڵێم به ساڵانی زێڕینی شانۆی کوردی ناوزه‌ند ده‌کرێ.
چ له ڕووی نووسینی ده‌ق و تێکسته شانۆیه‌کان یــــــا پێشکه‌ش کردنی به‌رهه‌مه‌کانی شانۆ له ڕووی نواندن و ده‌رهێنان و ته‌کنیکه‌وه ، به‌ڵام ئێستا به‌رهه‌می شانۆیی زۆر کـه‌م بووه چ وه‌ک نووسین یا نواندن یا کاری داهێنه‌رانه له‌سه‌ر شانۆ ، له شاره‌کانی کوردوستان تیپه هونه‌ریه‌کان ، دام ده‌زگا هونه‌ریه‌کان لاواز بوون و به‌رهه‌میان نه‌ماوه یا زۆر به که‌می پێسکه‌ش ده‌کرێت.
به ڕای توو هۆکاری ئه‌م سستی و قه‌یرانه چیه. که‌می به‌رهه‌مه شانۆییه‌کان بــــــــۆته هۆی نه‌مانی بینه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی شانۆ ، ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی جاراڤ نه‌ماوه ، ئـــــــایا سیاسه‌ت به تێکه‌ڵاو بوون له گه‌ڵ هونه‌ردا و یا پارته سیاسیه‌کانی ده‌سه‌ڵات دار هۆی سه‌ره‌کی نین بۆ ئـــــه‌م قه‌یرانه که به ڕای من ئه‌بێ هونه‌رمه‌ند سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن بێت و په‌یوه‌ندی به هیچ پارتێکی سیاسیه‌وه.
چاره‌سه‌ر چیه که بتوانین شانۆی کوردی پێ بگه‌ڕێنینه‌وه ئه‌و قوناغه‌ی جاران و ئــــــــــــــــه‌و ئاسته هه‌ستیارو سه‌رکه‌وتووه که بێگومان ئه‌بێته هۆی دروست بــــــــــوونی شانۆیه‌کی ڕه‌سه‌ن و دوایتریش بوونی په‌یوه‌ندیه‌کی توند‌و تۆڵ زۆشه‌ویستیه‌کی گه‌وره‌ی نێوان شانۆ و بینه‌ر.؟
کاوه / ڕاسته بزوتنه‌وه‌ی شانۆی کوردی له پاشه‌کشێد‌ایه له چاو ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتاکاندا له‌و سه‌رده‌ماندا بزووتنه‌وه‌یه‌کی چالاک له کوردوستان سه‌ری هه‌ڵدا ، شانۆ توانی شۆێنی شیــاوی خۆی بکاته‌وه و بینه‌رێکی زۆر له ده‌وری خۆی کۆ بکاته‌وه ، ئه‌مه‌ش بۆ زۆر هۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئــه‌و ساڵانه به سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌و بزووتنه‌وه هه‌ژمار ده‌کرێت ، تیپه‌کان زۆر دڵسۆزانه لێبڕاوانه کاریـــــــان ده‌کرد ، گه‌لێ کادری به توانا له‌و بواره‌دا کاریان ده‌کرد که ئێستا به‌شێکی زۆریان له کوردوستان نه‌ماون ، دوای ڕاپه‌ڕین بار‌و دۆخی کوردوستان و قات و قڕی ، هونه‌رمه‌ندانی له بـــــواری کاکردن دوورخسته‌وه ، زیاتر ئه‌وانه به دوای پارووه نانا ده‌گه‌ڕان ، جگه له‌وه‌ی بار‌و دۆخی دوای ڕاپه‌رین په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه هه‌مه لایه‌نه‌کانی ئاڵ و گۆڕی زۆری به‌سه‌ردا هات ، هه‌رچـــــــــه‌نده گه‌ڵی داخوازی گه‌له‌که‌مان له سه‌رفرازی و ڕزگاربوون له ڕژێمی دیکتاتۆری هاته دی بــه‌ڵام واقعی نۆێی دوای ڕاپه‌رین ڕاستیه‌کی نۆێی هێنایه کایه‌وه به تایبه‌تی له بواری روناکبیری و هونــــــــــه‌ریدا ، به‌شێک له هونه‌رمه‌ندان که‌وتنه بازرگانی به سه‌ر شانۆوه ، له بری ئه‌وه‌ی پـه‌ره بــــــــــده‌ن بـــــــه هونه‌ره‌که‌یان که‌وتنه نمایش‌کردنی گاڵته جاڕی که ئاستی هونه‌ریان زۆر زۆر نزم بـــوو ، خه‌مـــــــی سه‌ره‌کی بوو به پاره ، جگه له‌وه‌ی ماوه‌یه‌کی زۆر درامای ته‌لـــه‌فیزێۆنی لاواز جێ ی شانـــــــــــــۆی گرته‌وه ، ئه‌ویش به ته‌نیا بۆ ده‌سکه‌وتی مادی بوو له ئه‌نجامیشدا شانۆ بینه‌ره ڕاسته‌قینه‌کـــــــه‌ی خۆی له ده‌ست دا له لایه‌کی تره‌وه هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندانی شانۆ ڕێبازێکی جیاواز تریان گرتـــــه
به‌ر ، ده‌قی ئه‌وتۆش نمایش ده‌کرا که بینه‌ری ئاسایی لێ ی تێ نه‌ده‌گه‌یشت ، ئیتر به‌م جۆره ، وه
نه‌بێ له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه کاری جدی و هونه‌ری پێشکه‌ش نه‌کرابێ ، به‌ڵام نمایشه‌کــــــــــان خرانــه چوار چێوه‌ی ئه‌و ڤیستڤاڵانه‌ی له لایه‌ن هه‌ندێ دام و ده‌زگاوه ساز ده‌کران کــــه ئاستی هونــه‌ریـان
زۆر له یه‌کتر جیاواز بوو چاک و خراپ پێکه‌وه نمایش ده‌کران … به‌شێکی زۆری هونه‌رمه‌نــدانیش ڕوویان له دام و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و میدیای کرد، له لایــــــه‌کی تریشــــــــــه‌وه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری به‌رنامه‌یه‌کی جدی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شانۆیی و گه‌شه پێدانی نه‌بوو.
ئاسایش / له قۆناغه‌کانی ته‌مه‌نی هونه‌ریداچ له تیپی نواندنی سلێمانی یا چالاکی قوتابخانه‌کان
یاکارکردنت له‌گه‌ڵ تیپه شانۆی و گروپه هونه‌ریه‌کان و دام ده‌زگاکان و که ناڵـه ته‌له‌فیزێۆنیه‌کان
له بواره‌کانی وه‌ک ئه‌کته‌ر ، نووسین ، وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردن ، سینارێۆی کاره درامیــه‌کان ، کام کاره‌تان به هه‌ڵبژارده‌و لوتکه داده‌نێن که هه‌میشه له یادت بێت و شانازی پێوه بکه‌یت..؟
کاوه / له ماوه‌ی ته‌مه‌نی هونه‌ری خۆمدا به‌شداری زۆر کاری هونه‌ریم کردوه ، چ وه‌ک ئه‌کته‌ر یان نووسین و ئاماده‌کردن و سینارێۆ ، کاره‌کانیش سه‌رجه‌م له کاتی خۆیدا بۆ سه‌رده‌می خــــــۆی ڕۆڵی بینیوه ، هه‌موو کاره‌کانی خۆشم خۆش ده‌وێ به‌ڵام هه‌یه له هه‌موویان زیاتر بۆ نموونه …
1 ــ تاوان و تۆڵه له نووسین و ده‌رهێنانی خوالێخۆشبوو ره‌فیق چالاک ، من ڕۆڵی کچه‌که‌م ئه‌بینی له ساڵی ( 1957 ) دا بوو ئه‌و کاته هه‌ڵایه‌کی نایه‌وه‌و جێ ی سه‌رنج بوو.
2 ــ له ڕێ نیشمانا ، ڕۆڵی سه‌رکرده ساڵی ( 1959 ) .
3 ــ درامای هاوڕێ و نیو.
4 ــ مانگرتن ، ده‌وری که‌مال ( 1975 ) .
5 ــ شانۆی کووپه ، ڕۆڵی قادر ( 1978 ) .
ئه‌م شانۆگه‌ریانه‌ش { پردی ئارتا ، دوو ڕه‌گ ، جولـــــــــــــــــــــــــــه‌که‌ی ماڵتا ، مانگی ئاوابوو ، مناڵه بچکۆلانه‌که و گه‌شتی چاره‌نووس ، شانۆیی پۆنتێلا و مــــــــــــــــــــــاتی ، مناڵه بچکۆلانه‌که و گه‌شتی چاره‌نووس ، شانۆیی پۆنتێلاو ماتی ، زنجیره درامـای ژاڵه که له ئاماده‌کردن و سینارێۆ + ده‌وری قه‌ره‌ج ساڵی ( 1985 ) }.
له بواری وه‌رگێڕانیشدا ئه‌م شانۆگه‌ریانه (( کۆشک ، ده‌روێشه‌کان ، دوژمنی گه‌ل )) ..
زنجیره ته‌له‌فیزێۆنی رۆشنا ، نووسین و سینارێۆ و ده‌رهێنانی خۆم بوو ــ ئۆپه‌ریتی هێـــــلانه بــــــۆ مناڵان ، نووسین ، شانۆی له خۆبایی بۆ مناڵان ، نووسین ـ درامای زیندانی ژماره سیانزه ، نووسین
جه‌نابی وه‌زیر ، ئاماده کردن و وه‌رگێران ـــ درامـــــــای نهێنی ، ئاماده‌کردن و سینارێۆ ـــــ زنجیره‌ی
درامی وه‌سێتنامه ، نووسین و سینارێۆ..
ئاسایش / به‌ڕیزتان وه‌ک نووسه‌رێکی شانۆ ،کامیان به گرنکتر ئه‌زانی له بۆاری شانۆدا ده‌رهێنه‌ر یا نووسه‌ر ، ئێمه‌ی کورد نووسه‌ری وامان هه‌یه له شانـــــــــــۆدا تێکستی شانۆیی وای نووسیبێ کـه بووبێته به‌ردی بناغه بۆ کاره هونه‌ریه‌کان ، له هه‌مان کاتدا چه‌ندان ده‌رهێنه‌ری باشمان هـــه‌یه که بۆێرانه کاریان کردوه و ده‌سکه‌وتی باشیان هه‌بووه بۆ شانۆی کوردی.
که‌واته به لای تۆوه کامیان هه‌نگاوی سه‌رکه‌وتوانه‌و کاریگه‌ریان ناوه له مه‌یدانی چه‌سپانـــدنــــی
شانۆی کوردی دا.
کاوه / به‌راورد له گه‌ڵ شانۆی جیهانیدا ، ناتوانم بڵێم نووسه‌ری شانۆمان هه‌یه نووسینه‌کـــــــانـــی بووبێ به به‌ردی بناغه بۆ شانۆیه‌کی کوردی هاوجه‌رغ ، هه‌وڵدان هه‌یه و هه‌وڵه‌کان هێشتا لــــــــه سه‌ره‌تادان له زۆر ڕوشه‌وه هه‌نگاوی باش نراوه ، به‌ڵام له ڕووی ده‌رهێنانـــــــــــــــه‌وه ئه‌تـوانم بڵێم ده‌رهێنه‌ری باشمان هه‌یه و ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌یان بۆ بڕه‌خسێ جێ ی هیوان بۆ دوا ڕۆژی بـزوتنــــه‌وه‌ی
شانۆی کوردی..
ئاسایش / که‌سانێک هه‌ن که ساڵانێکی دورو درێژ پێکه‌وه کارتان کـــــــردوه له تیپی نوانــــــــــــدنی سلێمانیدان ، به دڵنیایه‌وه کاریگه‌ری خۆیان هه‌بووه له‌سه‌ر ژیانی هونه‌ری تۆ.
بۆ نموونه (( مامۆستا غازی بامه‌ڕنی ، شێخ طالب به‌رزنجی )) و کــــــــــــــــه‌سانی تر که له ئێستادا زۆربه‌یان له هه‌نده‌ران ئه‌ژین . ئه‌کرێت باسێکی ئه‌و که‌سانه‌و یادگاریه‌کانی ساڵانی ڕابــــردومان بۆ بکه‌یت..؟
کاوه / کاک غازی بامه‌ڕنی و طالب به‌رزنجی دوو هاوڕێ ئازیز و خۆشه‌ویستمن ، ئـــــــــــــــــه‌و دوو هونه‌رمه‌نده به‌ڕیزه ڕۆڵی به‌رچاو و کاریگه‌ریان هه‌بــــــــــــــمووه له تیپی نواندنی سلێمــــــــانی و به‌رهه‌مه‌کانیدا و هونه‌ری شانۆ له شاری سلێمانی ، غازی بامه‌ڕنی یــــــــــــه‌که‌م که‌س بــــــــوو که گۆڕانکاری گرنگی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی شانۆییدا هێنا له شاری سلێمانی و بـــــــــه ده‌یــــــــان که‌سی پێگه‌یاند له بواری بزووتنه‌وه‌که‌دا ، طالب به‌رزنجیش ئه‌کته‌رو ڕۆشنبیرێکی هه‌ستیارو چالاک بـــۆ له تیپی نواندن و شانۆی کوردی له شاری سلێمانی دا ، ئێمه پێکه‌وه ساڵانێکی زۆر کــارمان کردوه له نواندنی سلێمانی دا ، بۆیه زۆر ڕێز‌و خۆشه‌ویستی تایبه‌تیم هـــــــــه‌یه بــــــــۆیان و تامه‌زرۆم بۆ جارێکی تریش به یه‌ك شاد بینه‌وه..
ئاسایش / به‌رهه‌مه نۆیه‌کانی دوای ڕاپه‌ڕین ، به تایبه‌تی زنجیره دراماکان رۆڵی خۆیان هه‌بووه بۆ نموونه زنجیره درامای (( گه‌ڕان به دوای سێبه‌ره‌کان، ڕابوون ، وه‌سێتنامه ، گه‌رده‌لول، ره‌شه‌ی پۆلیس )) و چه‌ندانی تر.
به پێچه‌وانه‌وه هه‌مان کات هه‌ر له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه پاشا گه‌ردانیه‌کی به‌رچـــــــــاوو هه‌بــــــــــــووه به‌رهه‌می بازرگانی یا باشتر بلێن ( تیجاری ) زۆرتره . چه‌نده‌ها فیلم سینه‌مایی که به بــــڕوای من ناتوانین بیانخه‌ینه هیچ خانه‌یه‌کی هونه‌ریه‌وه به ئاستێکی نزم به‌رهه‌م ده‌هێندرێت له‌ســــه‌ر سێدی له بازاڕه‌کان ده‌فرۆشرێت.
هۆی ئه‌مانه چیه یا هه‌ڵسه‌نگادنت بۆ ئه‌م دوو شێوازه کار کردنه جێاوازه چیه ، به‌ربه‌ست له‌بــه‌ر حاڵه‌تی دووه‌م چیه ، لای تۆ ئه‌چنه چ خانه‌یه‌کی هونه‌ریه‌وه..؟
کاوه / له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندی کورد ئه‌زمونێکی که‌می له‌گه‌ڵ هونه‌ری ته‌له‌فیزێۆن هه‌یـــه به هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ڕژێما ماوه نه‌ڕه‌خساوه هونه‌رمه‌ندانی کـــــــورد شاره‌زایی لــه‌و هونه‌ره‌دا په‌یدا بکه‌ن به‌ڵام به هه‌وڵ و کۆشش و دڵسۆزی هونه‌رمه‌ندانه‌وه توانرا له بــــــــــــــــــــواری درامــــای ته‌له‌فیزێۆنیدا کاری جدی و باش بکه‌ن ، هه‌ر له ساڵی 1985 ه وه دوا بـه‌دوای زنجیره‌ی ژاڵــــــــــــه
به تایبه‌تیش له دوای ڕاپه‌ڕین به هۆی دامه‌زراندنی چه‌ندین که‌نـــــــــــــــــاڵی ته‌له‌فیزێۆنی کـوردی کۆمه‌ڵێ زنجیره دراما به‌رهه‌م هێنرا ، بێگومان له نێوان ئه‌و شه‌پۆله به‌رهه‌مانه‌دا بـــــــــــه‌رهه‌می لاوازیش نمایشکراوه چونکه دراما که‌سانی شاره‌زاو لێهاتووی ده‌وێ ، کارێکی هه‌روا ئاسان نیــــــــه به ده‌یان کادری هونه‌ری ده‌وێ له هه‌موو بواره جۆراو جۆره‌کاندا بۆ نمــــــــــوونه نووسین و سینارێۆ
ئه‌کته‌ری باش وێنه‌گرتن و به‌کارهێنانی ته‌کنیکی کامیرا و مونتاژ و جا ده‌رهێنان، زنجیره درامای
ته‌له‌فیزێۆنی کوردی بایه‌خێکی زۆری له لایه‌ن خه‌ڵکێه‌وه پێ ده‌درێ ، به بــــــــــــــه‌ر فراوانی سه‌یر ده‌کرێت پێویسته له کوردوستانا په‌یمانگای تایبه‌ت به کاری ته‌له‌فیزێۆنی له هه‌موو بواره‌کانـــــدا دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی کادری پسپۆڕ ئاماده بکرێت ، پێویسته تا ئه‌و کاته‌ش لیژنه‌ی شاره‌زا لـــــــــه که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزێۆنا پێک بهێنرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پوخته کردنی کاره‌کان..
ئاسایش / به‌ڕیز کاک کاوه له کۆتایدا هه‌ندێک پرسیاری تایبه‌تیمان هه‌یه که په‌یوه‌نده به ژیانی خۆتانه‌وه هیوادارم وه‌ڵممان بده‌نه‌وه..
دواهه‌مین کار‌و پڕۆژه‌ت بۆ شانۆ ……. بۆ دراما چیه..؟
کاوه / دواهه‌مین کارم …….. زنجیره درامای (( ژیله‌مۆ )) یه له نووسین و سینارێۆی خۆمــــــــــه و
دوا به‌رهه‌می ساڵی ( 2007 ) شه له ماوه‌ی داهاتودا به‌رهه‌م ده‌هێندرێت..
ئاسایش / خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند ره‌فیق چالاک..؟
کاوه / پێاوێکی به توانا‌و خاوه‌ن به‌هره …… ده‌نگێکی زوڵاڵ و کاریگه‌ری هه‌بـــــوو ، دامه‌زرێنه‌ری
کۆمه‌ڵی هونه‌ره جوانه‌کان بوو له ساڵی 1956 دا ، ده‌نگ خۆش و شاره‌زای گۆرانی بوو..
ئاسایش / جوانترین ئاواز ، گۆرانی کوردی کامه‌یه به لای تۆ وه..؟
کاوه / جوانترین گۆرانی ، ئاوازی کوردی ئـــــــــــه‌وه‌یه له یاده‌وه‌ریدا بمێنێته‌وه ، به زوویی له بیر نه‌چیته‌وه ، هه‌ڵقوڵاوی که‌ش وهه‌وای کوردوستان بێ ، ڕه‌سه‌نایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێت..
له دوای ئه‌م دیدار‌و چاوپێکه‌وتنه …. زۆر سوپاس بۆ هونه‌رمــــــه‌ند مامۆستا کاوه‌ی ئه‌حمه‌د میرزا هیوای ته‌مه‌ن درێژیتان بۆ ده‌خوازم ……. سه‌رکه‌وتوبن له ژیان و کاره‌کانتانا..
سوپاس بۆ ماندوو بوونی ئێوه‌ش ..
ئه‌م دیدار‌و گفت‌و گۆیه له مانگی ته‌موزی ساڵی دوو هه‌زارو حه‌وت له باره‌گای تیپی نوانــــــــــــــدنی سلێمانی ساز کرا..
ئاسایش عوسمان دانش
مانگی دیسمبه‌ری ساڵی دوو هه‌زارو حه‌وت
سوید شاری بۆرۆس
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

